|
|
 |
هێرشى
كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان
زه‌نگێكى ئاگادار
كه‌ره‌وه‌یه بۆ لاوان
|
 |
|
ئاماده‌كردنى /
په‌یرِه‌و محمد
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله
وصحبه اجمعين
به‌رِێزان/دیاره لاى هه‌مووان ئاشكرایه كه‌ئیسلام به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك دژى زانست و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا نه‌بوه به‌ڵكو
هانده‌رێتى وه‌چه‌نده‌هائایه‌ت وفه‌رموده له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه ...
رِۆژ له‌دواى رِۆژ زانست پێشكه‌وتنى هه‌مه‌جۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ
كه‌مرۆڤ له‌به‌رده‌میاندا هه‌ندێ جار سودمه‌ندو هه‌ندێ جاریش زه‌ره‌ر
مه‌ند ده‌بێت واته:مه‌رج نیه هه‌ر شتێك به‌رهه‌مى زانستێك بێت
سودمه‌ند بێت به‌ماناى ته‌واو دیاره له‌مه‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌وه نى
یه خودى شته‌كه زه‌ره‌ره به‌ڵكو به‌كارهێنانى له‌رِێگه‌و رِێرِه‌وى
خراپ ئاقاره‌كه‌ده‌گۆرِێت . نمونه‌ى هه‌روه‌كو چه‌قۆیه‌ك وایه هه‌ندێ
جار میوه‌ى پێ قاژ ده‌كرێت وه‌هه‌ندێ جار ده‌ستى خۆتى پێ ده‌برِى .
یه‌كێك له‌وبه‌رهه‌مه‌زانستیانه‌ى كه‌زۆربه‌ى ماڵه‌كانى داگیر كردوه
(سه‌ته‌لایت)ه دیاره سه‌ته‌لایت وه‌كو ئامێرێك سودى مرۆڤى تێدایه
كه‌لاى هه‌مووان ئاشكرایه به‌ڵام نه‌بوونى
به‌رنامه‌ى ته‌واو له‌به‌كارهێنانیدا وه‌به‌رِچاو كردنى هه‌مه‌لایه‌نه
له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه زۆر جار توشى كێشه‌و ده‌رئه‌نجامى خراپ ده‌بێت
كه په‌شیمانى به‌دواوه ده‌بێ .
جاخۆێنه‌رى به‌رِێز :گرنگترین شتێك له‌م دونیاایه‌دا هه‌بێت
واقیع بینانه‌یه واته تۆى رِۆشنبیر پێویسته پێوه‌رێك له‌لاى خۆت
دروست بكه‌یت بۆ جیا كردنه‌وه‌ى شتى دروست و به‌سود له‌شتى نادروست و
خوارو خێچ و خراپ له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا ئه‌گه‌ر پێوه‌رت لا
نه‌بێت گومانى تێدا نیه له‌بازنه‌ى مرۆڤایه‌تى ده‌ر ده‌چیت و به‌ره‌وئاقارێكى
خراپ مل ده‌نێت ده‌رئه‌نجام گیژاوى نه‌زانى وماڵوێرانى مه‌دالیاو
ناونیشانى ژیانت لێ ئه‌سێنن .
ئه‌ى لاوى به‌رِێز/گومانى تێدا نیه كه‌تۆى به‌رِێزگه‌ر وورد
بینانه‌و واقعیانه‌وبابه‌تیانه اه‌گه‌ڵم وورد بیته‌وه دوور له‌هه‌موو
حه‌زوو ئاره‌زویه‌كى خۆت حه‌زده‌كه‌م به‌گوێ دڵ گوێم بۆ رِادێرى بۆ
ئه‌وه‌ى بزانین زانا‌و دانا ئه‌وروپیه‌كان و دروست كه‌رى ئه‌م ئامێرى
(سه‌ته‌لایت)ه خۆیان بیروبۆچونیان چۆنه له‌سه‌رى ئه‌و جاربه‌خۆماندا
بچینه‌وه‌و بزانین ئه‌گه‌ر ئێمه رِۆشنبیرین ئه‌وه به‌یه‌كه‌وه
بچینه لاى هه‌ندێك له‌ورِۆشنبیرانه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین وته‌كانیان
گوزارشت له‌چى ده‌كه‌ن
جه‌نگى كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان
خراپترین جه‌نگێك كه ئه‌مرِۆ رِوبه‌رِوى موسڵمانان بۆته‌وه ئه‌و
هێرشه فیكریه‌یه كه‌له‌رِێگه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه دێته
نێوماڵه‌كانیان .
بۆسه‌یه‌كى تازه‌و رِێگه‌یه‌كى شاراوه‌یه... كه‌چه‌نده‌ها لاو تێێدا
ده‌بنه قوربانى ده‌ستى كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌كان كه‌له‌م جه‌نگه دوژمن
هیچ ئامێرێگى قورسى تێدا به‌كار ناهێنێت وه‌كو تۆپ و ته‌یاره
به‌ڵكوئه‌م جنگه گره‌وى بردنه‌وه‌ى شه‌ره‌فى لاوه‌كانمانه به‌گره‌وى
بردنه‌وه‌ى ئابرِوى موسڵمانانه كه‌له‌رِێگه‌ى ئافره‌تى داوێن پیسه‌وه
كه‌ناڵه‌كانیان كردۆته شانۆى به‌د رِه‌وشتى و نه‌زانى له‌رِێگه‌ى
زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كانه‌وه ... له‌رِێگه‌ى گۆرانى و سه‌ما و
خۆبادانه‌وه له‌رِێگه‌ى ماده سرِكه‌رو بێهۆش كه‌ره‌كانه‌وه ...
له‌رِێگه‌ى توند‌و تیژیه‌وه كه‌ئه‌مانه هه‌موى باسم كرد لاى بینه‌ر
رِۆژانه له‌مامۆستاى ماڵه‌كه‌یه‌وه وه‌رى ده‌گرێت
كه‌ئه‌ویش(سه‌ته‌لایت)ه .
ئه‌ى خوێنه‌رى به‌رِێز/ ئه‌مه‌وێ
سه‌رنجت بۆلاى یه‌كێك له‌پیاوه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌وروپا رِابكێشم
ئه‌ویش(صموئيل
زومير)ه كه‌ده‌ڵێت
:ئه‌گه‌رئێمه كۆمه‌ڵه لاۆێك دروست بكه‌ین نه‌زانن خوا
واتاى چى یه و ماناى به‌ته‌واوه‌تى نه‌زانن واته په‌یوه‌ندیان
له‌گه‌ڵ خوا نه‌بێت ونه‌یناسن ئه‌و كاته ئێمه ئه‌توانین موسڵمانان
له‌بازنه‌ى ئیسلامه‌وه بهێنینه ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بایه‌خ
به‌دروشمى ئیسلام نه‌ده‌ن و حه‌ز له‌ته‌مه‌ڵى و ته‌وه‌زه‌لى بكه‌ن
,وه‌هه‌وڵ بده‌ن ئاره‌زوه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن به‌هه‌ر رِێگه‌و نرخێك
بێت . به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئاره‌زوه‌كانیان ده‌بێته ئامانجیان بۆیه
ئه‌وكاتیش هه‌رچى فێربن له‌زانست ته‌نهابۆ ئاره‌زوه‌كانیانه
وه‌هه‌روه‌ها هه‌رچیش كۆبكه‌نه‌وه له‌ماڵ و له سامان له‌پێناو
ئاره‌زوه‌كانیان ده‌بێت تاوه‌كو وایان لێ دێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه
به‌رزترین پله‌ى ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى به‌مه‌رامه
ئاره‌زوه‌كانیان بگه‌ن .
ئه‌مه‌یه كه‌سێكى درِنده كه‌ئامانجێتى لاوه‌كانمان به نه‌زانى و
هه‌ڵدێر ئاشنا بكات و به‌ره‌و دۆزه‌خ بیانبات .
ئه‌ى لاوى خۆشه‌ویستم /ئه‌گه‌ر باش ئه‌و وته‌یه‌ت خوێندبێته‌وه
پاشان هه‌ر خۆت به‌راوردێك بكه‌یت له‌نێوان وته‌كانى ئه‌ودا وه
له‌گه‌ڵ دونیاى ئه‌مرِۆماندا.
لاوى رِۆشنبیر /پێویسته خۆت به‌ئاگا
بهێنیته‌وه له‌بۆسه‌ى دوژمنان .
وه‌نه‌كه‌ویته داویانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك .
چه‌ند خاڵێكى گرنگ :
1-ئیماندار به‌تاوان دڵ خۆش نابێت :
ئه‌مه یه‌كێكه‌له خاڵه هه‌ره گرنه‌كان كه‌نابێت مرۆڤ به‌هیچ
شیوه‌یه‌ك به‌تاوان دڵ خۆش بیت رِه‌نگه مرۆڤى ئیماندار تاوان بكات
به‌لاَم هه‌رگیز دڵى به‌تاوان خۆش نابێت وه به‌هه‌مان شێوه هه‌موو
ده‌م له‌سه‌ر تاوان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵكو په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و
وازى لێ ده‌هێنێ
ئه‌گه‌ر لێره‌دا به‌راورد بكه‌ین له‌نێوان ئه‌م خاڵه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه‌وا دڵ خۆش ده‌بن به‌بینینى ئافره‌تى به‌درِه‌وشت وه له‌حاڵتێكدا
ئه‌گه‌ر ئه‌م تاوانه‌یان له ده‌ست بچێت بێ زار ده‌بن ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر مردنى دڵى ئه‌و جۆره كه‌سانه .
2-كاریگه‌رى شوێن كه‌وتنى هه‌واو ئاره‌زو له‌سه‌ر دڵ :
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كاندا
داده‌نیشیت و به‌گه‌رِان به‌دواى كه‌ناڵه خراپه‌كاندا خۆت ماندو
ده‌كه‌یت . به‌مه‌به‌ستى چێژوه‌رگرتن له‌ئاره‌زوه‌كانت كه
ئاره‌زویه‌كى ئاژه‌ڵیانه‌یه وه‌خۆشى و چێژ وه‌رگرتنێكى بێ ناوه‌رِۆك و
كاتی یه له به‌رنامه به‌درِه‌وشتیه‌كان وه‌كو(گۆرانى و خۆبادان و
قومار كردن و ماده سرِكه‌ره‌كان) خۆى ده‌بینێته‌وه .
ئایا رِۆچونت له‌نێو ئه‌م شێوه بابه‌تانه‌ى باسم كردن دووركه‌وتنه‌وه
نیه له‌په‌روه‌ردگار وپه‌رسشته‌كانى ؟
ئایا له‌بیر چونى مردن نیه؟
ئایا ئه‌مه له‌بیركردنى تاریكى گۆرِت نیه؟
ئایا ئه‌مه له‌بیركردنى رِۆژى مه‌حشه‌رت نیه؟
ئایا ئه‌مه مل دانه‌واندن نیه بۆ ئاره‌زوه‌كانت ؟
ئایا ئه‌مه له‌بیركردنى ساته‌كانى سه‌ره‌مه‌رگ نیه ؟
كه‌ده‌ڵێت :((په‌روه‌ردگار بمگه‌رِێنه‌وه بۆدونیابۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى
باش بكه‌م ))
ئه‌ى خۆێنه‌رى ئازیز /
چیت ئاماده‌كردوه بۆ رِۆژی دوایى و وه‌ستان له‌به‌رده‌ست
په‌روه‌ردگارت ؟
چى تێشویه‌كت له توره‌كه‌ى كرده‌وه‌كانت ئاماده كردوه بۆ
لێپرسینه‌وه ؟
باشه خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و رِۆژه به‌كرده‌وه‌ى چاكه ده‌بێت یان
به‌سه‌یركردنى فلیم و گۆرانى و سه‌ماكردن ...
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت:((يتبع
الميت ثلاث فيرجع اثنان ويتبقى واحد ,يتبعه اهله وماله وعمله,فيرجع
اهله وماله ويبقى عمله))(متفق عليه)
واته:مردوو سێ شت دواى ئه‌كه‌وێت دوانیان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دونیا به‌س
ته‌نها یه‌كێكیان ده‌باته نێو گۆرِ,وه‌چه‌كانى و ماڵى و كرده‌وه‌كانى
, مناڵه‌كانى و ماڵه‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه ته‌نها كرده‌وه‌كانى لاى ده‌مێنێته‌وه
.
3- بتى نێو دڵت تێك بشكێنه :
خۆێنه‌رى به‌رِێز/ باوه‌رِت ساغ وسه‌لامه‌ت نابێت تاوه‌كو بتى
ئاره‌زو په‌رستى نێو دڵت تێك ئه‌شكێنى ئه‌مه‌ش به‌دى نایه‌ت تا وه‌كو
ئه‌م ئامێره له‌نێو دڵ و ماڵ و ده‌رونت دوور نه‌خه‌یته‌وه یان هیچ نه‌بێت
كه‌ناڵه خراپه‌كانى بسرِیته‌وه بۆیه هه‌ر ئێستا گۆرِان كارى له
خۆتدا بكه و به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم و نیانیش له گه‌ڵ ماڵه‌وه‌تدا چونكه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت::(
حفت الجنة بالمكاره,وحفت النار بالشهوات) (متفق عليه) .
واته:چوارده‌ورى به‌هه‌شت نارِه‌حه‌تى هه‌یه ,وه‌چوارده‌ورى دۆزه‌خیش
ئاره‌زوو په‌رستیه) .
پێویسته خاوه‌نى برِیارى خۆت بیت وه‌خاوه‌نى هه‌ستێكى به‌رز بیت بۆ
ئه‌وه‌ى دڵت له‌به‌ندایه‌تى جگه له‌خودا رِزگار بكه‌یت و به‌ره‌و
به‌ندایه‌تى بۆ خوا هه‌نگاو هه‌ڵنێى .
چونكه ته‌نها به‌به‌ندایه‌تى كردنى په‌روه‌ردگار سودمه‌ند و سه‌رفراز
ئه‌بیت.
چه‌ند رِاوه‌ستانێك
ئه‌ى خوێنه‌رى به‌رِێز/ گومانى تێدا نیه كه زۆربه‌ى موسڵمانان
ئه‌م ئامێره (سه‌ته‌لایت) له‌ماڵه‌كانیاندا ده‌بینرێ بۆیه حه‌ز
ده‌كه‌م له‌م رِوه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كدا
رِاوه‌ستان و تێرِامان بكه‌ین .
{قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ
وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ... }النور30
واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا
به‌ئیمانداران بڵێ كه‌وا چاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ داوێنیاندا بپارێزن .
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ
وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ... }
(التحريم :6)
واته:ئه‌ى ئیمانداران خۆتان و وه
چه‌كانتان له‌ئاگر بپارێزن ..
{إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ
أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً}الإسرا‌ء36
واته:چاو و دڵ به‌رپرسیارن
له‌به‌رامبه‌ر خودا .
پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت
:
(فاتقوا الدنيا واتقوا النساء فان أول فتنة بني
إسرائيل كانت في النساء) (رواه المسلم)
واته: خۆتان له‌دونیاوئافره‌ت بپارێزن
یه‌كه‌مین تاقى كردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌نى ئیسرائیل دا ئافره‌ت بوو .
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم
)ده‌فه‌رموێت:(
ما تركت بعدي فتنة اضر على الرجال من النساء)(متفق عليه)
واته:دواى خۆم هیچ شتێكم جێنه‌هێشتوه له‌تاقى كردنه‌وه‌دا گه‌وره‌ره‌ترو
زه‌ره‌ر مه‌ند بێت له‌سه‌ر پیاوان گه‌وره‌تر بێت له‌تاقى كردنه‌وه‌ى
ئافره‌ت .
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت
:
(العينان تزينان وزناهما النظر) (متفق عليه)
واته:هه‌ردوو چاو زینا ده‌كه‌ن
زیناكه‌یان تێرِوانینى حه‌رامه).
شاعیریش ده‌ڵێت :
إذا ماخلوت بريبةِ في ظلمةِ والنفس داعية الى
الطغيان
فاّستحي من النظر الاله وقل لها إن الذي خلق الظلام يراني.
واته : ئه‌گه‌ر خۆت به‌ته‌نها بوویت
له‌تاریكى دا
ده‌رونت بانگى ده‌كردى بۆ سه‌رپێچى
شه‌رم بكه له‌بینینى خوا به‌ده‌رونت بڵێ .
ئه‌وه‌ى تاریكى دروست كردووه ده‌مبینێ
به‌رهه‌مه‌خراپه‌كانى كه‌ناڵه
ئاسمانیه‌كان
1- بڵاوكردنه‌وه‌ى بیر‌و باوه‌رِى كافران : كه‌بانگه‌شه‌كردن بۆ
بیر‌و باوه‌رِى پێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌رِى موسڵمانان ئه‌وه‌ش له‌زۆربه‌ى
كه‌ناڵه‌كاندا به‌دى ده‌كرێت و به‌چه‌نده‌ها شێوه پیشانى بینه‌ر
ده‌درێت . وه‌كو بت په‌رستى و كوفركردن به‌خودا و چه‌نده‌ها شێوه‌ى تر
... هتد .
2-شه‌هوه‌ت بازى : ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌چه‌نده‌ها شێوه‌ى
رِه‌نگاو رِه‌نگ و هه‌مه‌جۆر خۆى ده‌بینێته‌وه كه‌لاوه‌كانى خستۆته
نێو گێژاوى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو بازیه‌وه .
د. بلومه‌ر ده‌ڵێت : فیلمه به‌ناوبانگه‌كان كه‌له‌دنیاى
ئه‌مرِۆدا خۆى ده‌بینێته‌وه و بازارِێكى گه‌رمى هه‌یه
ناوه‌رِۆكه‌كانیان جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تى ئاره‌زووبازى
وله‌ش فرۆشى هه‌روه‌كو چۆن كورِو كچه لاوه‌كانمان فێرى چه‌نده‌ها
خورِه‌وشتى ناشرین ده‌كات كه‌ئه‌مانه‌ش بێگومان له‌رِێگه‌ى كه‌ناڵه
ئاسمانیه‌كانه‌وه پێیان ده‌گات . برِوانه ئه‌م كتێبه
((نصيحات
الى ولدي))
3- تاوانكارى :
د. سبول ده‌ڵێت: ((ژماره‌یه‌كى زۆر له پیاوانى دادگا‌و شیكاره
ده‌رونیه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ى لاوه‌كان فێربوونى
تاوانكارى له‌كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن))
((ابناؤنا بين وسائل الاعلام واظلام الاسلام )) .
4- نه‌زانى :
مارغرێت سميث ده‌ڵێت : ((زۆربه‌ى
قوتابیه‌كان ته‌نها بیر له سۆز‌و ئاره‌زووه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه 60%ى
قوتابیان كاتێك سه‌رناكه‌ون له‌خوێندن هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ
بیر كردنه‌وه له‌ئاره‌زووبازى و بایه‌خدان به‌لایه‌نى سۆزدارێتى ))
برِوانه كتێبى
((صوت
المكرمات ))
وأخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين .
=============================================
بابه‌ته‌كانى تر‌ى كاك
په‌یرِه‌و محمد بریتین له :
1- نامه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت
2- نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
3- باشترین ئامۆژگارى
4- خۆشبه‌ختى و به‌خته‌وه‌رى - چیرۆك -
5- دیارى - چیرۆك -
6- كۆچكردن - چیرۆك-
|