|
|
|
حوكمى
پیرۆزبایى كردن به بۆنه‌ى
چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى (كریسمه‌س) |
|
به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
زۆر جار موسڵمانان له‌م لاو له‌و لا پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه ده‌كه‌ن
كه ئایا ئاماده بوون ، و پیرۆزبایى كردن به بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى
ساڵى زاینى ( كریس مه‌س ) كه چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه ، درووسته
یان نه ؟!
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ووترێت : پێشه‌وا ( ابن القیم
) ـ رِهحمهتى خواى لێ بێت ـ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و
شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه دهگێرِێتهوه له سه‌ر
ئه‌وه‌ى كه ئاماده بوون له چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى كه چه‌ژنى گاور
و خاچ په‌رستانه حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوه ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى
: ((
ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله
. وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم )) ( أحكام
أهل الذمة : 1 / 723 - 724 )
، واته : حه‌رامه و نابێت
موسڵمان ئاماده‌ى چه‌ژنى موشریكه‌كان بێت ، به كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى
زانایان ،ئه‌وانه‌ى كه حیساب بۆ ووته‌یان ده‌كرێت ، شه‌رع زانان و
شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش به رِاشكاوى له
كتێبه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان باس كردووه .
شیخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية
) هش ـ رِهحمهتى خواى لێ بێت ـ له
( اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) و لة
( مختصر الفتاوى المصرية )
دا به قه‌ده‌غه و حه‌رامى داده‌نێت .
له زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زاناى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن
باز ) هه‌روه‌كو له
( مجلة البحوث
الإسلامية ، العدد الخامس عشر ،
ص 285 ، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز
) دا هاتووة ، و ( ابن عثيمين ) ، و ( اللجنة الدائمة
للبحوث العلمية والإفتا‌ء )
هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه ، كه
حه‌رامه به‌شدارى ئه‌و بۆنه و چه‌ژنه بكرێت ، یان پیرۆزباییان لێ
بكرێت به‌و بۆنه‌یه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌قى ئه‌و پرسیاره‌یه كه له شێخ
( ابن عثيمين ) ـ رِهحمهتى خواى لێ بێت ـ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌قى
وه‌ڵامه‌كه‌شى :
شێخى پایه به‌رز
(
محمد بن صالح العثيمين )
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
... وه پاشان :
پرسیار : حوكمى پیرۆز بایى كردن چیه له بێ باوهرِان به بۆنه‌ى
چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) ، چونكه هه‌ندێكیان هاوكارن له گه‌ڵماندا ؟ وه
چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وه ئایا
ده‌بێت برِۆین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ى كه ئاهه‌نگى تێدا دهگێرِن به‌و
بۆنه‌یه‌وه ، وه ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر شتێكى له‌و شتانه‌ى
ئه‌نجام دا ـ كه باسكران ـ به بێ مه‌به‌ست ، به‌ڵكو به مه‌به‌ستى
موجامه‌له یان له به‌ر شه‌رم یان ئیحراج بوو یان هه‌ر شتێكه تر‌ى
هاوشێوه‌ى ئه‌وانه ، وه ئایا ده‌توانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟
وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى خێرتان بداته‌وه .
به‌ناوى خواى بهخشنهد و میهره‌بان
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
وه‌ڵام
: پیرۆز بایى كردن له بێ باوهرِان به بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس
مه‌س ) یان هه‌ر چهژنێكى تر حه‌رام و
قه‌ده‌غه‌یه به كۆرِا و هاوده‌نگى زانایان ، هه‌روه‌كو پێشه‌وا (
ابن القیم ) ـ رِهحمهتى خواى لێ بێت
ـ له كتێبى (
أحكام أهل الذمة
)
هیدا كه فه‌رموویه‌تى :
((
وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم
بأعيادهم وصومهم فيقول : عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛
فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه
بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة
بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه .
وكثير م‌من لا قدر للدين عنده يقع في
ذلك ولا يدري قبح ما فعل ، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد
تعرض لمقت الله وسخطه ))
ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو ـ
بهرِهحمهت بێت ـ .
واته : وه سه‌باره‌ت به پیرۆزبایى كردن به درووشمه كوفریهكان كه
تایبه‌تن پێی ، حه‌رامه به كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، وه‌ك
ئه‌وه‌ى كه پیرۆزباییان لێ بكات ـ واته : بێ باوهرِان ـ به بۆنه‌ى
چهژنهكانیان ، یان رِۆژووگردنهكانیان ، و پێیان بڵێت : چه‌ژنتان
پیرۆز بێت ، خۆشبه‌خت بیت له‌م چهژنهتدا یان هه‌ر ووته‌یه‌كى هاو
شێوه‌ى ئه‌وانه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى پارێزراو بێت له كوفر
و بێ باوهرِى ، ئه‌وا تووشى حه‌رامێك بووه ، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه
پیرۆزباییان لێ بكات به بۆنه‌ى سوژده بردن بۆ خاچه‌كانیان ، به‌ڵكو
ئه‌و كاره‌ى له لاى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تر و خراپتره له‌وه‌ى
كه پیرۆزباییان لێ بكات به بۆنه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ی ( مه‌شروب ) ، و
كوشتنى خه‌ڵك ، و داوێن پیسى ، و هاوشێوه‌كانیان .
زۆریش له‌وانه‌ى كه ئایین له لایان رِێزى نیه ، ئه‌كه‌ونه ئه‌و
كاره‌وه ، و ناشزانێت ئه‌و كاره‌ى چه‌ند ناقۆڵا و ناشیاوه ، بۆیه
هه‌ر كه‌سێك پیرۆزبایى بكات له كه‌سێك به بۆنه‌ى تاوانێك یان
بیدعه‌یه‌ك یان بێ باوهرِیهك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تووشى خه‌شم و قین
و تورِهیى خواى په‌روه‌ردگار بووه .
بۆیه پیرۆزبایى له بێ باوهرِان به بۆنه‌ى چه‌ژنه
ئایینیهكانیانهوه خه‌رامه و به‌و شێوه‌یه‌یه كه پێشه‌وا (
ابن القیم ) باسى لێوه كرد ، چونكه
ئیقرار كردنى ئه‌و دروشمه كوفریانهیه كه ئه‌وانى له سه‌رن ، رِازى
بوونه پێی ، سهرهرِاى ئه‌وه‌ى كه به‌و كوفرانه رِازى نابێت بۆ خۆى
، به‌ڵام نابێت حه‌رامه له سه‌ر موسڵمان كه رِازى بێت به دروشمه
كوفریهكان ، یان پیرۆزبایى به‌بۆنه‌یانه‌وه بكات له غه‌یرى خۆى ،
چونكه خواى په‌روه‌ردگار به‌وه رِازى نابێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى
:
[ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ
وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ
] ( سورة الزمر : 7 ) ،
وه فه‌رموویه‌تى :
[ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ
وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ
دِينًا ]
( سورة المائدة : 3 ) .
پێرۆزبایى
لێكردنیان حه‌رامه ، هاوكار بێت له گه‌ڵتدا له كاره‌كه‌ت یان نه .
وه ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ كردین به بۆنه‌ى چهنهكهیهیانهوه ،
ئه‌وا وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه ، چونكه چه‌ژنى ئێمه نیه ، و
چهژنێلێكه خواى په‌روه‌ردگار پێی رِازى نابێت ، چونكه یان چهژنێكى
داهێنراوه له ئایینه‌كه‌یان ، یان شه‌رعه‌كه‌یان پێی هاتووه ، جا
ئه‌گه‌ر له ئایینهكهشیاندا هاتبێت ، به‌هاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز
ـ كه به ( محمد ) دا
( صلى الله علیه وسلم ) رِهوانه كراوه بۆ هه‌موو خه‌ڵك ـ رِۆڵى
نه‌ماوه ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى ::
[ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ
دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ
] ( سورة آل عمران : 85 ) .
وه وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان
به‌و بۆنه‌یه‌وه حه‌رامه ، چونكه ئه‌مه زۆر گه‌وره‌تره له
پیرۆزبایى لێكردنیان ، چونكه ئه‌وه‌یان به‌شداریكردنیانه له‌و
بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها حه‌رامیشه موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن به بێ
باوهرِان به‌وه‌ى كه ئاهه‌نگ بگێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه ، یان دیارى
بگۆرِنهوه ، یان شرینى بڵاوبكه‌نه‌وه ، یان خواردن بده‌ن ، یان كار
و كاسپیان په‌ك بخه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه ، ئه‌وه‌ش له به‌ر ووته‌ى
پێغه‌مبه‌رى خوا
( صلى الله عليه وسلم
)
" من تشبه بقوم فهو منهم " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي
داود ، برقم : 4031 ) .
شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن
تيمية ) له كتێبى
( اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم )
دا فه‌رمویه‌تى :
(( مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم
عليه من الباطل ، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء
)) ـ بهرِهحمهت
بێت ـ ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو .
وه هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێك له‌وانه ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت ،
فهرقیس نیه ئه‌و كاره به مه‌به‌ستى موجامه‌له بێت له‌به‌ر
خۆشه‌ویستى یان له به‌ر شه‌رم یان هه‌ر شتێكى تر‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه
، چونكه ته‌نازوول دانه له ئایین ، و پته‌وكردنى ده‌روونیه بۆ بێ
باوهرِن ، و فهخركردنیان به ئایینه‌كه‌یان
(
مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح
العثيمين : جـ 3 ص 44
– 46 )
.
والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم
ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز ،
والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
فه‌تواكه له نووسینى : (
محمد الصالح العثيمين
) ه له به‌روارى ( 25 / 5 /
1411هـ ) دا .
له وهرگێرِانى : مامۆستا ( عدنان بارام ) له به‌روارى ( 18 /
ذي الحجة
/ 1428 هـ ) دا . |