|
|
|
|
|
ئیسلام
چى له لاوان ده‌وێت ..؟! |
|
بسم الله الرحمن الرحيم
ته‌واوى سوپاس و ستایشه‌كان بۆ په‌روه‌ردگار ، صه‌ڵاواتى زۆر بۆ سه‌ر
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، خودایه په‌نات پێده‌گرم له
تاوان گه‌ڵێك كه بمكاته خه‌ڵكى دۆزه‌خ ، وه له‌سه‌ر لێشێوانێك كه
له رێگه‌ى رِاست ونم بكات ، وه له خراپى نه‌فس كه سه‌ر شۆرِم بكات
...... وه دواى ستایشى بێ پایان له بۆ خواوه‌ندى به‌دیهێنه‌ر ....
السلام علیكم ورحمه الله و بركاته.
ئاى .... براكه‌م ... ئاى خوشكه‌كه‌م ... خۆزگه ده‌تزانى ئاهـ ... و
... ئاى .... بۆچى هه‌ڵده‌كێشم ....؟! تكات لێده‌كه‌م گوێ بگره له‌م
برا بچوكه‌ى خۆت ..... بۆ ئه‌وه‌ى باست بۆ بكه‌م و له هۆكه‌ى تێبگه‌ى
.... و بێته‌وه یادت چونكه دڵنیام كه ئه‌یزانى ... ته‌نها
بیرخستنه‌وه‌یه بۆ تۆى به‌رِێز....
خوشكه‌كه‌م ..... براكه‌م.... وه‌كو رِونه لات كه ئاینى پیرۆز ئیسلام
، ئاینێكى گشتگیر و هه‌مه لایه‌نه‌یه... وه بۆ هه‌موو خه‌ڵك
هاتووه... به رِه‌چاو كردنى هه‌ر چین و توێژێك و هه‌ر ته‌مه‌نێك
..... له ناو هه‌موو لایه‌نه‌كانیدا.
گرنگترین چینه‌كان له‌م ئاینه به پێزه‌دا چنیى ئێمه‌ى لاوه.... هه‌ر
بۆیه پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر صلى الله عليه وسلم ئاگادارى
كردوینه‌ته‌وه له گرنگێتى و ناسكى و زوو به‌سه‌رچونى سه‌رده‌مى
گه‌نجێتى ...... هه‌ر بۆیه له فه‌رمووده‌كانى دا سه‌رنجى ئێمه‌ى
گه‌نج رِاده‌كێشێت و ئاماژه به گرنگى ته‌مه‌نمان ده‌دات وه‌ك ئه‌م
فه‌رموده‌یه كه باس له حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى موژده پێدراو به‌وه‌ى كه
له رۆژى دواى دا له‌سایه‌ى عه‌رشى خوداى گه‌وره‌دا حه‌شرده‌كرێن كه
له‌و رِۆژه‌دا هیچ سێبه‌رێك نى یه جگه له‌و سێبه‌ره نه‌بێت ... باسى
كردوى له‌به‌ر گرنگى تۆى لاو، له سه‌ره‌تاى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكه‌وه باسى كردوى، دواى حاكمى دادپه‌روه‌ر ..... و كه
فه‌رمووده‌كه له‌هه‌ردوو صه‌حیحه‌كه‌دایه ... و ده‌فه‌رموێت صلى الله
عليه وسلم "
وشابٌ
نشأ في طاعة الله
" ، واته : ئه‌و گه‌نجه‌ى كه
گه‌نجێتى به په‌رستنى خوداوه به‌سه‌ر ده‌بات... به‌ڵكو له
فه‌رمووده‌یه‌كى تردا كه (حاكم) گێراویه‌تى یه‌وه فه‌رموویه‌تى صلى
الله عليه وسلم "
وشاب أفنى شبابه في طاعة الله
"
.... واتا: لاوێك گه‌نجیتى له په‌رستنى خودادا ده‌توێنێته‌وه ... وه
ئه‌وه‌ش بزانه كه زانایان فه‌رموویانه : جیاوازى له نێوان كورِ و
كچ دا نیه له په‌رستشدا ... وه له فه‌رمووده‌یه‌كى ترداكه (حاكم )
ده‌یگێرِێته‌وه ...... پێغه‌به‌رى خوا صلى الله عليه وسلم
فه‌رموویه‌تى پێنج شت پێش پێنج شت بكه وه له نێوانیاندا
فه‌رمووى(شبابك قبل هرمك) ، واته : گه‌نجێتیت پێش ئه‌وه‌ى پیریت پێ
بگات ....
جا برا باشه‌كه‌م ..... خوشكى به‌رێزم .... ده‌ى توخوا با ئه‌م وتانه‌ى
سه‌روه‌ر وخۆشه‌ویست و دڵسۆزترینى دڵسۆزان
صلى الله عليه وسلم
له‌به‌ر چاو بگرین..... توخوا بۆ ساتێكیش بێ بیر بكه‌ره‌وه پیر بووى و
تواناى ئه‌وت نه‌ماوه خۆت قۆزبكه‌ى و ده‌ستت ده‌گرن به‌رێگادا .....
یان بیركه‌ره‌وه كه له ناو قه‌بردا به‌ته‌نیا ماویته‌ته‌وه و لێت
ئه‌پرسن چیت ئاماده كردووه بۆ رِزگار بوونت له دۆزخه‌ى كه ته‌نها
به بینینى هه‌رچى خۆشى دونیاته له بیر ئه‌باته‌وه.... ئه‌ى
نه‌تزانى كه مردى خه‌ڵك و دۆست و كه‌سه‌كانت ئه‌وپه‌رى په‌له‌ده‌كه‌ن
بۆ ناردنت بۆ ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه ترسناكانه‌ى كه لێت ده‌كرێت.....
ئه‌ته‌وێ خۆشترین موژده‌ت پێبده‌م بۆ گه‌رانه‌وه‌ت بۆ لاى خواى گه‌وره
و به‌به‌زه‌یى ...... ها .... ئه‌ته‌وێ بزانى ...؟ ده‌ى ئه‌م ئایه‌ته
باش بخوێنه‌وه....[قُلْ
يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا
مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً
إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ]
(
سورة الزمر : 53 ) ....
ئه‌زانى واتاكه‌ى چیه ...؟؟! واتا: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم
به‌و به‌ندانه‌م بڵێ كه زوڵمیانكردوه له‌نه‌فسى خۆیان و تاوانیان
كردوه، با به‌زه‌یى و ڵێخۆشبوونى خواى گه‌وره له بیرنه‌كه‌ن ، ئه‌و
له‌هه‌موو تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت ، ئه‌و لێبورده و به‌خشنده‌یه ....
ئه‌ى خۆشه‌ویسته‌كانم ئه‌تانه‌وێ خواى گه‌ره خۆشى بوێن ....؟ ها...؟!
ئه‌ته‌وێ..؟؟ دلنیام ئه‌ڵێى به‌ڵێ.... ده‌ى خواى گه‌ره ده‌فه‌رموێ: [ إِنَّ
اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ
] ( سورة البقرة) . واته:
خواى گه‌وره ئه‌وانه‌ى كه ( ته‌وبه‌كارن و خۆ پاك راده‌گرن ) ى خۆش
ده‌وێت ... ده‌ى چاوه‌رێى چیت ؟! ته‌وبه بكه‌و بگه‌رێوه تا خۆشویستى
خواى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنى ... جا دواى ئه‌مانه پێت ده‌ڵێم ئه‌م
ته‌مه‌نه‌ى گه‌نجیه‌مان با به‌فیرِۆ نه‌ده‌ین به تاوانى به‌رده‌وام
...... به‌ڵكو به په‌رستش و رِه‌وشتى جوان و ئامۆگارى چاكه و ئاگادار
كردنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ر له كاره خراپه‌كان ..... ئه‌م ته‌مه‌نه‌ى من و
تۆ هه‌مانه له ده‌ست زۆرێك له خه‌ڵكى دا بوو كه به زۆرى چاكه
كۆتاییان پێهێنا، ده‌ى با له‌ده‌ستى نه‌ده‌ین بێ ئه‌وه‌ى كه به‌شى
قیامه‌تى لێ هه‌ڵگرین ..... دوعا یه‌كێكه له باشترین په‌رستشه‌كان
بیرت نه‌چێت ..... دوعا بۆ خۆت و دایك و باوك و موسوڵمانان ، ئێمه‌شت
بیر نه‌چێت ...... بانگه‌واز بكه به‌پێى زانیارى و تواناى خۆت ،
چونكه پێشه‌واى بانگخوازان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ :
"بلغوا
عني و لو آية
" ( صحيح جامع الصغير : 2837)
واته: ئه‌گه‌ر ئایه‌تێكیش بێت له‌منه‌وه بیگێرِنه‌وه بۆ خه‌ڵكى تر و
بانگه‌وازى پێبكه‌ن بۆ لاى خواى گه‌وره...... ئه‌وه‌شت بیرنه‌چآ ،
پێشه‌واى گه‌نجان فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم
(إن الدال على الخير كفاعله)
( الصحيحة : 1160 ) ،
،
واته: كه‌سێك ئامۆژگارى بۆ كارى چاكه بكات وه‌ك ئه‌وه وایه كه
كردبێتى .... موژده‌ى پاداشت به‌خه‌ڵكى بده و ئاگایان بكه‌ره‌وه له
ناره‌حه‌تى سزاى سه‌خت و به‌ئازار....... وه له كۆتاى دا ئه‌ڵێم....
خۆشم ئه‌وێن ته‌نها له‌به‌ر خواى گه‌وره .... بـــــا ئه‌م ژیانه
تـــــاڵه نه‌مان خـــــــــــــاته دۆزه‌خى له‌خۆى تاڵتره‌وه ...
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ
لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
نوسینى
باوكى ئونه‌یس
|
|