|
|
|
هۆكاره‌كانى
زیاد و كه‌م بوونى باوه‌رِ
|
|
نووسینى : محمد بن إبراهیم الحمد
وه‌رگێرِانى : مامۆستا عدنان بارام
بسم الله الرحمن الرحيم
شوكر و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیان ، و
صه‌ڵات و سه‌لامیش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم ، و ئال و به‌یت و هه‌موو هاوه‌ڵانى ... وه
پاشان : براى خوێنه‌ر : ئه‌مه‌ى كه له به‌ر ده‌ستى تۆى به‌رێزدایه
نووسراوێكى كورته ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى زیادبوون و كه‌مبوونى باوه‌رِ
، و به‌دوایدا چه‌ند رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه هۆكارێك كه ده‌بنه
هۆى به‌خته‌وه‌رى موسوڵمان له دونیا‌و له دوا رِۆژیشدا ، داواكارین له
خواى په‌روه‌ردگار سوودبه‌خش بێت .
پێشینان و په‌رۆشیان له‌سه‌ر
زیاد بوونى باوه‌رِ :
1 ـ ( عمر ) رضي الله عنه به‌هاوه‌ڵانى ده‌فه‌رموو
:
(( تعالوا نَزْدَدْ إيماناً )) (رواه ابن أبي شيبة في ( الإيمان : 118)
، و (( المصنف : 11 : 26 ) من طريق ذر بن عبدالله ولم يدرك عمر )
، واته : وه‌رن با باوه‌رِمان
زیاتر بكه‌ین .
2 ـ وه ( ابن مسعود ) رضي الله عنه ده‌یفه‌رموو
: (( اجلسوا بنا نزدد إيماناً ))
( رواه الإمام أحمد في ( الإيمان ) ، وابن بطة في ( الإبانة : 2 : 846
) ، والآجري : (114) ، واللالكائي : 5 : 942 ) وقال ابن حجر : إسناده
صحيح ( الفتح :1/84
)
،
، واته :دانیشن له‌گه‌ڵ یه‌كدا
باوه‌رِمان زیاد بكه‌ین ، وه‌هه‌روه‌ها ابن مسعود
رضي الله عنه له‌كاتى پارِانه‌وه‌كانیدا ده‌یفه‌رموو
:
(( اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً )) ( انظر : الإبانة الكبرى لابن
بطة )
.
واته : خوایه باوه‌رِ و دڵنیایى و تێگه‌یشتنم زیاد بكه .
3 ـ وه ( معاذ )
رضي الله عنه ده‌یفه‌رموو :((
اجلسوا بنا نؤمن ساعة ))واته
: دانیشن له‌گه‌ڵ یه‌كدا ساتێ باوه‌رِ بێنین .
(انظر ( الفتح : كتاب الإيمان ، باب : 1 ) ، و ( ( السنة ، لعبدالله
ابن احمد : رقم :797 ) ، وقال الحافظ : إسناده صحيح ، و وصله أحمد وابن
أبي شيبة في :( الإيمان ) بسندين : ص 35 ) ، والالكائي : 5 / 943 ) ، و
أبو عبيد قاسم بن سلام في : الإيمان ، برقم : 20 ) بسند صحيح ، وقال
الألباني في ( شرح العقيدة الطحاوية : ص 343 ) : سنده صحيح . وقال في
(الإيمان ) لأبي عبيد بن سلام :
إسناده صحيح على شرط الشيخين : ص 24 ))
.
هۆكاره‌كانى زیاد بوونى باوه‌رِ
1 ـ فێربونى زانسته شه‌رعیه‌كان خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :
[
إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء
]
( الفاطر : 28 )
.
واته : به‌رِاستى ته‌نها زانایان له‌خوا ده‌ترسن .
2 ـ خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز به‌تێفكران و تێرِامان و تێگه‌یشتنه‌وه
:[
إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ
]
( الإسرا‌ء : 9 ) ، واته : به‌رِاستى
ئه‌م قورئانه پیرۆزه رِێنیشانده‌ره بۆ رِاسترین كار و كرده‌وه .
4 ـ بیركردنه‌وه له به‌سه‌رهات و ژیانى پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم .
5 ـ بیركردنه‌وه له به‌سه‌رهات و ژیانى پێشینه و پیاو چاكانى ئه‌م
ئوممه‌ته .
6 ـ باوه‌رِ بریتیه له‌چاكه كاریه‌كانى ئاینى ئیسلامى پیرۆز .
7 ـ بیركردنه‌وه له به‌ڵگه و نیشانه گه‌ردونیه‌كان و دروستكراوه‌كانى
خواى په‌روه‌ردگار .
8 ـ زیادكردنى په‌رستنه‌كان و كرده‌وه‌ى چاك وه‌كو نوێژه‌كان و زه‌كات
و خێركردن و رِۆژووگرتن و عومره‌كردن و زیكركردن و داواى لێخۆشبوو‌ن ، و
پارِانه‌وه و به‌جێهێنانى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى و جگه له مانه‌ش .
9 ـ بایه‌خدان به كرده‌وه‌كانى دڵ له ترسان و خۆشه‌ویستى و ئاواتى
رِزگاربوون و دڵ كزى ( خشوع ) و پشت به‌ستن به خوا و جگه له‌و كرده‌وانه‌ش
.
10 ـ چاكه‌كارى له گه‌ڵ به‌نده‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
11 ـ بانگه‌وازكردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار به‌دانایى و ئامۆژگارى
چاك .
12 ـ فه‌رمانكردن به‌چاكه و نه‌هى كردن له خراپه به‌پێی توانا .
13 ـ دانیشتن له گه‌ڵ چاكه‌كاراندا .
14 ـ دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه ووته‌ى پرِوپوچ و درۆى تێدا
ده‌كرێت .
15 ـ وازهێنان له خواردنى زیاد ووته وخه‌وتن وتێكه‌ڵ بوونى زیاد له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكدا ، جگه له كاتى پێویست نه‌بێت .
16 ـ چاو پاراستن له بینینى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراو .
17 ـ خۆپاراستن له‌چاو بوون له ده‌ستى خه‌ڵك .
18 ـ رِاستگۆیى ، چونكه رِاستگۆیى رِێنیشانده‌ره بۆ چاكه .
19 ـ رِوانین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌خۆت به‌رزترن له بوارى ئایندا
، وه بۆ ئه‌وانه‌ى له خۆت نزمترن له بوارى دونیادا .
هۆكاره‌كانى كه‌م بوونى باوه‌رِ
1 ـ نه‌زانین و بێ ئاگایى له زانسته شه‌رعیه‌كان ، هه‌وڵنه‌دان بۆ
فێربوونى .
2 ـ بێ ئاگابوون غه‌فڵه‌ت . ( واته : له ئایینى خواى گه‌وره و قیامه‌ت
) .
3 ـ به‌رهه‌ڵستیكردنى رِه‌وایى و له بیرچونه‌وه‌ى گه‌وره‌یى خوا و
فرمانه‌كانى .
4 ـ كردنى تاوان .
5 ـ حه‌ساده‌ت .
6 ـ هاورِێى خراپ .
7 ـ شه‌یتان .
8 ـ نه‌فسى به‌دكار و فرمانكه‌ر به‌خراپه .
9 ـ دونیا و فیتنه‌كان .
10 ـ به‌رِه‌ڵاكردنى چاو له سه‌یر كردنى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
.
11 ـ غه‌یبه‌ت كردن و ووتووێژ و جیدالكردن له سه‌ر شتى نارِه‌وا و
پرِوپوچ .
12 ـ گوێگرتن له‌و شتانه‌ى هۆى تورِه‌یى خواى په‌روه‌ردگارن ، له
گۆرانى و مۆسیقا و ووته‌ى درۆ و جگه له‌وانه‌ش .
13 ـ زۆرى خواردن و خواردنه‌وه و خه‌وتن و تێكه‌ڵ بوونى پێویست نه‌بوو
.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
|