|
|
|
|
نووسینى : محمد بن إبراهیم الحمد
وه‌رگێرِانى : مامۆستا عدنان بارام
1 ـ باوه‌رِ بوونى
رِاسته‌قینه ، و كرده‌وه‌ى چاك .
2 ـ زۆركردنى یادى خوا و خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز .
3 ـ زۆرى ته‌وبه‌كردن و داواى لێخۆشبوو‌ن .
4 ـ پارِانه‌وه بۆ چاكه‌ى دوارِۆژ و دونیا .
5 ـ چاكه‌كارى له گه‌ڵ دروست كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ، به
ووته و كرده‌وه و هه‌موو چه‌شنه چاكه‌كاریه‌ك له خێر ، و چاكه ، و
به‌جێهێنانى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى و ، زیان نه‌گه‌یاندن و سه‌لام كردن
، و ئاشتكردنه‌وه‌ى دوو كه‌س ، و چاككردنه‌وه‌ى نێوانیان .
6 ـ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى خراپه به چاكه .
7 ـ كردنى نوێژه فه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى موسوڵمان و له
مزگه‌وته‌كاندا .
8 ـ دووركه‌وتنه‌وه له ته‌نیایى و ده‌ست به‌تاڵى .
9 ـ ئه‌نجام دانى كرده‌وه‌یه‌ك له كرده‌وه‌كان ، یان زانستێ
له زانسته به‌سوده‌كان .
10 ـ بایه‌خدان به كرده‌وه‌ى ئه‌مرِۆ و خۆ خه‌ریك نه‌كردن به
كرده‌وه‌یه‌ك كه كاتى نه‌هاتبێ .
11ـ باسكردنى نیعمه‌ته ئاشكرا و په‌نهانیه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار بۆ
شوكرانه بژیركردنى ، نه‌ك بۆ فیززلى و خۆ به‌گه‌وره زانین .
12 ـ به‌راوردكردنى ناخۆشیه‌كان به نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
13 ـ بیركردنه‌وه له به‌ڵا و موسیبه‌تى كه‌سانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵا
و موسیبه‌ته‌كانى خۆت له‌لا ئاسان بێته‌وه .
14 ـ رِوانین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له خۆت نزمتربێت له بوارى ، دونیا و
وه بۆ ئه‌وانه‌ى له خۆت به‌رزترن له بوارى ئایین پابه‌ند بوون
پێیوه .
15 ـ قایل بوون و رِازى بوون به‌وه‌ى كه پێت به‌خشراوه .
16 ـ خۆپاراستن له چاوبوون له ده‌ستى خه‌ڵكى .
17 ـ چاوه‌رِوانكردنى پاداشتى خوا له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى بچوك و
گه‌وره‌دا .
18 ـ باوه‌رِبون به قه‌زا و قه‌ده‌رى خواى په‌روه‌ردگار و مل كه‌چ
كردن بۆ خواى به‌توانا له هه‌موو كاره‌كانت .
19 ـ پشت به‌ستن به خواى یه‌كتا ، له گه‌ڵ هه‌موو هۆكارێكى رِه‌وا و
رِێپێدراو له‌ئاییندا .
20 ـ جێگیركردنى ده‌رون له‌سه‌ر خراپ ترین ئه‌نجام ، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ
توشى ئه‌نجامى چاوه‌رِوان نه‌كراو نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان وه‌كو
ئه‌وه نه‌بون كه مرۆڤ ئه‌یه‌وێ و چاوه‌رِێ
ى ده‌كات .
21 ـ ئه‌وه‌ى له یاد بێت دونیا كورته و پێویست ناكات به بێزارى و دڵ
ته‌نگى تیایدا .
22 ـ كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى زیاده و ووته و خه‌وتنى زیاد .
23 ـ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵچون و هۆكاره‌كانى .
24 ـ په‌ناگرتن به خواى به‌توانا له شه‌یتانى ده‌ركراو له
رِه‌حمه‌تى خوا و دوركه‌وتنه‌وه له بێزارى و بیردان به گومان و
خه‌یاڵاتى پرِوپووچ .
25 ـ سوربوون له سه‌ردانى حه‌ق به‌هه‌موو خاوه‌ن حه‌قێك .
26 ـ هه‌ستان به‌و كرده‌وانه‌ى پێت رِاسپێردراوه به‌باشترین شێوه ،
وه ته‌واوكردنى هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك یه‌ك به یه‌ك .
27 ـ له یادنه‌چونى ئه‌وه‌ى : كه ووته‌ى خه‌ڵك هیچ زیانێكى نیه گه‌ر
مرۆڤ خۆى پێوه خه‌ریك نه‌كات .
28 ـ جێگیركردنى ده‌رون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى : كه رِازیبوونى خه‌ڵكى
ئامانجێكه كه‌س پێى ناگات .
29 ـ له بیركردنى ناخۆشیه‌كانى ژیانى رِابردوو .
30 ـ دووركه‌وتنه‌وه له حه‌ساده‌ت ، له گه‌ڵ پێخۆش بوونى ئه‌وه‌ى
كه بۆ خۆى پێی خۆشه بۆ براكه‌ى له خێر و چاكه .
31 ـ دووركه‌وتنه‌وه له كینه ، و بایه‌خدانت به‌وه‌ى كه ده‌رونت
پاك بێ به‌رامبه‌ر به موسوڵمانان .
32 ـ تێكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ چاكه‌كاران و دووركه‌وتنه‌وه
له‌خراپه‌كاران .
33 ـ بیرخستنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار بۆ باوه‌رِدارانى
داناوه له به‌هه‌شتى به‌ریندا .
34 ـ وه‌رگرتنى رِه‌خنه‌ى بنیاتنه‌ر ، و ئامۆژگاریه‌كان و رِێنمویه‌كان
له هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌سنگێكى فراوانه‌وه .
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
|