|
|
|
ووتووێژ له‌نێوان كچێك و شه‌یتان له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا |
|
له لایه‌ن خوشكى
به‌رِێزمان : میهره‌بان محمد
كچه تۆبه‌كاره‌كه ده‌نووسێت : بسم الله الرحمن الرحیم ((
وَجَاءتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ
تَحِيدُ))
واته: كاتی سه‌ره‌مه‌رگ و گیان كێشان هات, ئه‌وه‌ی واخۆت لێی
ده‌شارده‌وه.
رِاسته من ده‌مرم.. نا رِاست نیه.. من هێشتا مناڵم بۆ مردن؟ ..
ته‌نها بیست و چوار ساڵ ته‌مه‌نمه وادیاره خه‌ون ده‌بینم.. ئێستا
پزیشك دێت دڵنیام.. به‌ڵێ دێت.. په‌رداخێك ئاوم ده‌وێت مه‌ڵاقم ووشك
بووه.. بۆ كه‌س وه‌ڵامم ناداته‌وه؟ باوكه.. دایكه.. بۆ كه‌س گوێی
لێم نىیه..؟
من گوێم لێته.. ته‌نیا من نه‌بێت كه‌سی تر گوێی لێت نىیه,
تۆ.. تۆ له‌كوێی؟ تۆ كێیت؟
من دۆست و هاورِێتم.. من شه‌یتانم.. به‌هه‌موو ترس و جوانىیه‌ك په‌نا
به‌خوا ده‌گرم لێت ئه‌م هه‌وه‌س و تێكچوونه چىیه.. وادیاره ئه‌مه
شه‌وه‌یه‌و ده‌بێ به‌خه‌به‌ر بێمه‌وه لێی..
په‌نا ده‌گری به‌خوا؟!.. په‌نا ده‌گری به‌خوا؟!.. ئێستا.. ئێستا په‌نا
ده‌گری به‌خوا.. ئێستا به‌یادت دێته‌وه؟!! ئه‌ی به‌درێژایی ژیانت بۆ
نه‌توت؟ ئه‌ی بۆ له‌كاتی رِابواردندا نه‌توت؟ ئێستا له‌سه‌ره مه‌رگدا
ده‌یڵێیت.. ئێستا.. په‌نا به‌خوا ده‌گرم له‌م بێ شه‌رمی و چاو
نه‌ترسانه‌ت.
مردن.. مردنی چی؟.. من هێشتا منداڵم بۆ مردن؟
ئه‌ی له‌كه‌یه‌وه مردن گه‌نج و پیر ده‌ناسێت؟ مردن ته‌نها كاتی گیان
كێشان (أجل) نه‌بێت كه‌سی تر ناناسێت,
[
فَإِذَا جَاء أَجَلُهُمْ لاَ يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلاَ
يَسْتَقْدِمُونَ] (سورة النحل:٦١),
واته: ئه‌گه‌ر كاتی گیان كێشان هات
نه‌ساڵێك دواده‌كه‌ون و نه‌پێش ده‌كه‌ون.
ئێستا شادوومان و مورتاح ده‌بم لێت دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌م ته‌واوكرد,
كاره‌كه‌ت!! ئه‌مه چی ده‌ڵێیت.. كاره‌كه‌ت چىیه؟
كار‌و پیشه‌م له‌و رِۆژه‌وه ده‌ستی پێ كردووه كاتێك خوای گه‌وره
ئاده‌می دروست كرد, ئه‌و رِۆژه‌ی كه‌شه‌یتان سوێندی خوارد نه‌وه‌ی
ئاده‌م له‌رِێگای رِاست ده‌ربكات و له‌و كاته‌وه به‌نده‌كان بوون
به‌دوو گروپ..
گروپی په‌روه‌ردگارو گروپی شه‌یتان
ئه‌ی له‌ناو بچیت ئه‌م قسه‌یه چى یه تۆ ده‌یكه‌یت؟
چیه ئه‌م ووشانه تازه‌یه به‌لاته‌وه؟.. بمبوره هه‌ڵه‌ی خۆمه
چونكه رِاتم هێنابوو له‌بیستنی گۆرانی و هه‌مووشته حه‌رامه‌كان
په‌نا به‌خوا ده‌گرم لێت.. من له‌گروپ و شوێنكه‌وتوانی په‌روه‌ردگارم..
من زۆر باشترم له‌هه‌ندێ كه‌س..
من له‌زۆر كه‌س باشترم.. من له‌هه‌ندێ كه‌س باشترم.. چه‌ند ووشه‌یه‌كی
خۆشه وافێری تۆ‌و نموونه‌ی تۆم كردووه.. سه‌یركه.. ئه‌وانه‌ی
كه‌له‌پله‌ی چواره‌می دۆزه‌خدان ده‌ڵێن ئێمه له‌وانه باشترین
كه‌له‌بنی بنه‌وه‌ی دۆزه‌خدان.. هه‌موویان هه‌ر له‌ناو ئاگردان..
هه‌موویان سه‌رگه‌ردانن و له‌تاریكی دان و هیچ جیاواز نىیه,
سه‌رلێشێواوی دوور‌و نزیكن
به‌ڵام من موسڵمانم.. من تاوانم نىیه.. من موسڵمانم تاوانه‌كانم
بچووكن
نا هاورِێی ته‌مه‌ن تاوانه‌كانت گه‌وره‌یه به‌ڵام من له‌پێش چاوتا
ده‌مرِازانده‌وه‌و بچووك و ئاسانم ده‌كرده‌وه.
[فَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ
الْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] (سورة النحل:٣٣),
واته: شه‌یتان كرده‌وه‌كانی بۆ
ده‌رِازانده‌وه‌و ئه‌و خاوه‌نیانه ئه‌مرِۆ وه‌سزای توند‌و سه‌ختیان بۆ
ئاماده كراوه.
وه‌من هیچ ده‌سته‌ڵاتێكم نه‌بوو به‌سه‌رته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت
با‌نگم ده‌كردی بۆ كاری حه‌رام و تۆش وه‌ڵامت ده‌دایه‌وه‌و ده‌هاتی
به‌ره‌و لای بانگ كردنه‌كه‌م و كرده‌وه‌ی حه‌رام جوان و پرشنگدار
ده‌كه‌م. وه‌له‌بیرتی ده‌به‌مه‌وه.. پاش تۆبه‌كردن دووباره
ده‌تگه‌رِێنمه‌وه بۆ تاوان كردن.. تۆ یه‌كجار داوای به‌هه‌شت ده‌كه‌یت
كه‌چی من هه‌زارجار داوای دۆزه‌خت بۆ ده‌كه‌م.
تاوانه‌كانم چى یه ئه‌ی هاورِێی رِه‌شبین و په‌شیمانی؟
یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین و خۆشه‌ویسترینیان له‌دڵی مندا وازهێنانه
له‌نوێژ.. من وام لێ كردی دوای بخه‌ی.. من وام لێ كردی پشت گوێی
بخه‌ی.. پاشان وام لێ كردی وازی لێ بهێنی, تا دڵت مردو به‌ڵێن و
په‌یمانی نێوان موسڵمان و بێ باوه‌رِت بیرچووه‌وه كه‌نوێژه, وه
هه‌ركه‌س وازی لێ بێنێ بێباوه‌رِ ده‌بێت, ئای ئه‌مه چ ده‌ستكه‌وتێكه
بۆ من.
نه‌فره‌تی خوات لێ بێت وه‌چی ترت لام ماوه جگه له‌مه؟
جگه له‌مه زۆرم هه‌یه, هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ت به‌سه بۆ من
گره‌وت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر جگه له‌مه تاوانی دیم هه‌بێ..
هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌كاره‌سات و به‌دبه‌ختىیه گه‌وره‌كه‌یه
په‌له مه‌كه.. له‌سه‌رخۆبه.. {قُتِلَ الْإِنسَانُ مَا أَكْفَرَهُ}
.. ئه‌وه‌تا ده‌مریت وه‌سه‌دجار زیاتر داوێن پیسی (زینا) له‌سه‌رت
نووسراوه
گره‌وت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م.. به‌درێژایی هه‌موو ژیانم ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
یه‌ك گه‌نجدا نه‌بووم
رِاسته به‌ڵام.. ئایا هه‌موو رِۆژێك له‌ماڵ نه‌چوویته ده‌ره‌وه
وه‌به‌گرانترین عه‌تر خۆت بۆنخۆش ده‌كرد
به‌ڵێ ئه‌ی ئه‌مه چی تێدایه؟
ئه‌و بۆنه خۆشه‌ت چه‌نده‌ها گه‌نج بۆنی كردووه.. ئه‌ی نازانیت هه‌ر
ئافره‌تێك خۆی بۆنخۆش بكا‌و له‌ماڵ بچێته ده‌ره‌وه وه‌خه‌ڵك بۆنی بكات
وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌زینای كردبێت
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها بۆنخۆش كردنێك بوو
[وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ
عَظِيمٌ] (سورة النــور:١٥),
واته: ئێوه گوناه و تاوانه‌كانتان
به‌بچووك و ئاسان داده‌نێن, كه‌چی لای په‌روه‌ردگار گه‌وره‌یه.
پاش ئه‌مه باسی ترت ده‌وێ؟ بیڵێم؟
له‌وه زیاتر چی هه‌یه ئه‌ی ئه‌وه به‌س نه‌بوو؟
نه‌خێر ئه‌وه هه‌رگیز به‌س نىیه.. نامه‌وێت ته‌نها برِۆیته
دۆزه‌خه‌وه, به‌ڵكو ئه‌مه‌وێت له‌پله قوڵه‌كانیدا بیت
نه‌فره‌تی خوات لێ بێ.. نه‌فره‌تی خوات لێ بێ.. چه‌نده به‌رِق و قینی
بۆ نه‌وه‌ی ئاده‌م. تاوانه‌كانی دیم چین؟
تاوانی فڵان.. وه‌فڵان.. وه‌فڵان له‌ئه‌ستۆته.. لیسته‌كه درێژه
درۆ ده‌كه‌ی من هیچ كه‌س له‌وانه ناناسم.. چۆن تاوانیان له‌سه‌ر
منه؟!!
ماقووڵه.. ماقووڵه.. چۆن بیرت چووه؟ بیرت چوو فڵان رِۆژه.. و فڵان
رِۆژ.. به‌جلێكی ته‌سكه‌وه له‌ماڵ چوویته ده‌ره‌وه.. به‌لارو
له‌نجه‌وه.. به‌سفوری و رِازاندنه‌وه.. فڵان.. و فڵانت له‌خشته برد‌و
تووشی نه‌زه‌رو تاوان و فیتنه‌یانت كرد به‌سه‌یركردنیان بۆت, ته‌نانه‌ت
ته‌وبه‌ی هه‌ندێكیانت پووچه‌ڵ كرده‌وه, وه‌ئێستایش تاوانه‌كانی تۆ
به‌قه‌د تاوانه‌كانی ئه‌وانه.
[وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ
عَظِيمٌ] (سورة النــور:١٥),
واته: ئێوه گوناه و تاوانه‌كانتان
به‌بچووك و ئاسان داده‌نێن, كه‌چی لای په‌روه‌ردگار گه‌وره‌یه.
ئای چه‌نده توند‌و تیژه حیساب و سزای په‌روه‌ردگار.. تۆ ئاگرێكی من
دامگیرساند.. تۆ تیرێكی من هاویشتم تا به‌نده‌كانی خوا له‌رِێ
ده‌ربكه‌م
..نه‌خێر.. شایه‌تمان دێنم رِه‌نگه له‌سه‌ر شایه‌تمان بمرم
[حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ
ارْجِعُونِ] (سورة المؤمنون:٩٩),
واته: تاكاتی مردنی یه‌كێكیان دێت ده‌ڵێ
خوایه بمگه‌رِێنه‌وه
ئه‌مه ووشه‌یه‌كی كۆنه, له‌كه‌سانی جۆری تۆ زۆر بیستوومه.. زۆر
دره‌نگه ئه‌گه‌ر پێش ئه‌مرِۆ بوایه بۆت ده‌ووترا به‌ڵام ئێستا
به‌قورسایی شاخێكه له‌سه‌ر زوبانت.. گره‌وت له‌گه‌ڵتا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر
ئێستا بیڵێیت, ئێستاش ئه‌و كاته هاتووه كه‌لێت جیاببمه‌وه, هه‌ر
له‌منداڵیه‌وه هاورِێت بووم بۆ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵتا ده‌هاتم
ته‌نها قه‌بر نه‌بێت, خۆت به‌ته‌نها برِۆ تا ته‌نهایی و تاریكىیه‌كه‌ی
بتپۆشێت
نه‌فره‌تی خوات لێ بێت دونیا‌و دوارِۆژمت فه‌وتاندو له‌ناوت برد
ئه‌وه‌تا دێن.. ئه‌وه‌تا واهاتن
كێ؟.. كێ؟.. خێزانه‌كه‌م.. كه‌س و كارم..
ده‌ردو به‌ڵا بتفه‌وتێنێ ئه‌مرِۆ كه‌س و كارت هیچ به‌كه‌ڵكت نایه‌ن..
جوان سه‌یریان بكه چه‌ند ترسناكن, ئه‌وانه‌ن فریشته‌كانی سزادان بۆنی
ناخۆشی ئاگریان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه.. ئایا هێشتا تاراكه‌تیان
رِانه‌ماڵیوه
[ لَقَدْ كُنتَ فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا فَكَشَفْنَا
عَنكَ غِطَاءكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ] (سورة ق:٢٢),
ئه‌وه‌تا ده‌ڵێن ئه‌ی رِووحه گومرِاكه
وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ تورِه‌یی و نارِه‌زایی په‌روه‌ردگار
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ
كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوْحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ
وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَا أَنَزلَ اللّهُ وَلَوْ تَرَى إِذِ
الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ
أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ
الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الْحَقِّ
وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ] (سورة الأنعام:٩٣),
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ
لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
8/12/2007
|