|
|
|
|
|
 |
گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان عاباى نوێ و مۆدێرن
و عاباى به‌حیشمه‌ت |
 |
|
دایكى سوننه
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌ى عاباى رِزیو, ئه‌ى پاشماوه‌ى
سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه‌كان, كاتى ئه‌وه‌ت نه‌هاتووه لێمان
دووركه‌ویته‌وه‌و برِۆیت, ته‌حه‌مولى تۆمان نه‌ماوه‌و لێت بێزاربووین
مۆده‌و نوێ تۆى رِاماڵى و خستیتیه بیرێكى زۆر قووڵه‌وه‌و ده‌شتێكى زۆر
دووره‌وه, ئافره‌تان وازیان لێت هێناوه چونكه جێگه‌ى سه‌رنجیان نیت.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ناوى خۆت ناوه نوێ و مۆدێرن
له‌كاتێكدا هۆكارى خراپه‌ى ده‌ستانێكى پیس و چه‌په‌ڵ تۆیان خستۆته
ناومانه‌وه, وه‌كردووتیانه به‌هۆكارێك بۆ تێركردنى ئاره‌زووه‌كانیان.
له‌سه‌ر سه‌ر بووى داتیانبه‌زاند بۆ سه‌رشان پاشان له‌پارچه‌یه‌كى
ته‌نك دروستیان كردیت و ووتیان خێرى تێدا نىیه مادام دڵه‌كان
خۆپارێزن.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: به‌رِاستى تۆ نابینرێیت ئیللا
به‌سه‌ر پیرو په‌ككه‌وتووه‌كان یاخود به‌هۆى ته‌عزیه‌وه نه‌بێت, كچانى
ئه‌م سه‌رده‌مه وازیان لێت هێناوه, ئه‌و كچانه‌ى كه‌ده‌ست به‌ندى
جوانىیان پێوه‌یه‌و
پێڵاوى به‌رزو ده‌نگداریان له‌پێیه, تۆ جێگه‌ت
نه‌ماوه له‌سه‌رده‌مى ئازادی‌دا چونكه تۆ دروشمى دواكه‌وتن و
عه‌شایه‌ریت پێوه‌یه.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌ى پیس ده‌رباڵه‌كانتیان
نه‌خشاندووه‌و پێشه‌وه‌تیان رِازاندووه‌ته‌وه‌و كردووتیانه به‌بووكه
شووشه‌ى ده‌ستى خۆیان, هه‌موو رِۆژێك سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بیت, تۆ
داپۆشه‌رى ئافره‌تانێك نیت كه‌خۆیان ده‌پۆشن, به‌ڵكو تۆ ئاشووبى ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ى, تۆ دروشمى فاسقێتى و سه‌رپێچیت, ئه‌ى بانگه‌شه‌كارى
رِووتى و سفورى, ئه‌ى نامه‌به‌رى خراپێتى, ئه‌ى نه‌فره‌ت لێكراوى
هه‌موو سه‌رده‌مێك, تۆى هه‌موو چاوه‌كان له‌دووره‌وه وه‌هه‌موو تووش
بوویه‌كیش ته‌ماحت تێ ده‌كات.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: پێده‌كه‌نێ و ده‌ڵێ ئه‌وه‌تا
له‌هه‌موو ده‌رگایه‌كم دا‌و له‌به‌رى كردم, هه‌موو عازه‌بێك و هه‌موو
مێشك و هۆشێكم نه‌هێشتووه, ته‌نگم پێ هه‌ڵچنیویت و خه‌ریكم
ده‌تخنكێنم, له‌بازارِیش بێ نرخم كردوویت.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌ى نه‌فره‌ت لێ كرا‌و سترى چه‌نده‌ها
ماڵت هه‌تك كرد, وه‌سه‌رِشۆرِیت تووشى چه‌نده‌ها ئافره‌ت كرد,
چه‌نده‌ها فرمێسكت له‌چاوان هه‌ڵقووڵان وه‌تووشى شه‌ونخوونیت كردن,
وه‌ئابرِووى چه‌نده‌ها ماڵت زرِاند, سه‌رنجدانى ئافره‌تانت
له‌كۆمه‌ڵگادا رِواند, بنه‌ماكانى پاكێتى و به‌حیشمه‌تت دارِووخاند,
ئه‌ى ئاشووب, ئه‌ى سه‌رپێچى, ئه‌ى خراپترین
به‌ڵا, واده‌رده‌برِى
كه‌تۆ نوێ و مۆدێرنى, تۆ دروشمى بۆ ئازادى, سبه‌ى ده‌زانى
كه‌به‌ته‌واوى فرِێیانداى, تۆ دروشم نیت بۆ ئازادى به‌ڵكو تۆ رِووتى و
بێ نرخیت.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌ى رِزیوى كۆنه سبه‌ینێ ده‌تبینم
له‌گۆرِ ده‌نرێیت, ده‌رِۆیت و جارێكى تر ناگه‌رِێیته‌وه, وه‌ئاكامى تۆ
له‌م رِۆژگاره‌دا له‌ناوچوونه, بێ هووده‌و بێ نرخه هه‌وڵدانت بۆ
مانه‌وه, رِه‌نگى تۆ رِه‌نگێكى قێزه‌ونه‌و له‌شێوه‌شدا وه‌كو ده‌وارى.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: به‌شێوه‌ى رِازاوه‌یى تۆ, نه ئه‌وه‌ى
كه‌تۆ پێى ده‌ڵێى داپۆشین, گێله‌كانیش لێى رِازى نین, بۆیه سه‌یلى
شارستانى رِاتده‌ماڵێ و ده‌بیته باسى دوێنێ, ئه‌مه حاڵى تۆیه
له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانتدا به‌ڵام
هاوه‌ڵانى من رِازى نابن به‌شتێكى تر
جگه له‌من, هه‌رگیز واز له‌من ناهێنن.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌ى كۆنه‌ى رِزیو, تۆ هیچ
شوێنه‌وارى زه‌وقت تێدانىیه, نه‌ش جادووگه‌ریت له‌سه‌ر كه‌سه, نابینى
رِه‌نگه‌كانى من چه‌نده زۆرن, نابینى كچان رِوویان لێمه, له‌به‌رئه‌و
هه‌موو كاریگه‌رى و تازه‌گه‌رییه‌ى كه‌تیامه.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: توانجى ئه‌وه‌م لێ ده‌ده‌ى كه‌چاوشكێنم
وه‌له‌وه‌ش كه‌عاباى هه‌موو خواپه‌رستێكم, بیرۆچكه شه‌یتانىیه‌كان تۆى
دارِشتووه بۆیه دوورخراویته‌ته‌وه له‌رِێنموونى قورئان, تۆ كچى
ژووره‌كانى مۆده‌ى منیش زاده‌ى سه‌رده‌مى پاكى.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌بینم ئه‌وانه‌ى كه‌تۆیان پۆشیوه
به‌ناو خۆڵدا رِاتده‌كێشن و له‌كاتى گه‌رماشدا به‌گه‌رما
ده‌ترِازێننه‌وه, به‌پۆشینیان بۆ تۆ ده‌یه‌ها ساڵ ده‌خرێته سه‌ر
ته‌مه‌نیان.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ده‌ڵێى ئافره‌تان من به‌ناو خۆڵدا
رِاده‌كێشن, ئایا ئه‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوات
صلى الله عليه وسلم له‌یاد نى یه
كه‌فه‌رموویه‌تى: (( یرخین شبرا)) واته: بستێك شۆرِى بكه‌نه‌وه,
وه‌گله‌یى گه‌رمیم لێ ده‌كه‌ى له‌كاتێكدا خواى په‌روه‌ردگار
فه‌رموویه‌تى:
{ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا }
(سورة التوبةـ٨١) واته: پێیان بڵێ ئاگرى
دۆزه‌خ زۆر له‌گرِو گه‌رمى دونیا گه‌رمتره.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: من نه‌بم خاوه‌ن هه‌موو حه‌زێكم
رِازى كردووه, هه‌موو گه‌ردنێكى جوانم ده‌رخستووه, وه‌قه‌بیح و
ناشرینه‌كانم شاردووه‌ته‌وه, به‌رِاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌یموونێكیش من
بپۆشێ ده‌بێ به‌گوڵ.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: تۆ له‌شه‌رعى ئێمه‌دا قه‌ده‌غه‌و
حه‌رامى, جێگاى تۆ له‌نێوان ئێمه‌دا نىیه, با ئافره‌تانیش پێشبرِكێت
بۆ بكه‌ن, هه‌روه‌كو پێشبرِكێى په‌پووله‌كان بۆ ئاگر.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: جێى سه‌رسورِمانت نه‌بێ سبه‌ى
كه‌وازت لێ دێنن, یان پارچه پارچه‌و شیته‌ڵت ده‌كه‌ن, چونكه
مانه‌وه‌ى تۆ مه‌حاڵه, بۆ هیچ كات و سه‌رده‌مێكیش به‌كه‌ڵك نایه‌ى, جا
به‌سه‌لامه‌ت برِۆ یان چاوه‌رِێى مردنێكى ناسۆر بكه.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: تۆ گه‌نده‌ڵ و نارِه‌وایى, دڵنیابه
كه‌له‌ناوچووى, شێوه‌ت له‌شێوه‌ى قه‌له‌رِه‌ش و له‌مێشیش بێ قه‌درترى
ئه‌ى نێچیرى ئاسان بۆ گورگه‌كان, ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى من بووایه
ده‌مسووتاندى, گرِى ئاگرم تێ به‌رده‌داى, جا قه‌درى خۆت بزانه,
په‌روه‌ردگار به‌م زووانه قه‌بره‌كه‌تم پێ پیشان بدات.
|
|