|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ئاماده‌كردنى إدریس محمود
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة .... و بعد : له‌م نوسراوه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه بهێنینه‌وه كه سه‌باره‌ت به فه‌زڵى نوێژى جه‌ماعه‌ت هاتوون وه ده‌قى فه‌رمووده‌كه‌مان به كوردى هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى نوسراوه‌كه درێژ نه‌بێته‌وه،داواكارین له خواى گه‌وره بیكاته مایه‌ى سوود و قازانج بۆ مسوڵمانان . پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :1 ـ [ هه‌ر مسوڵمانێك برِوات بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژێكى فه‌رز به جه‌ماعه‌ت ئه‌وه وه‌ك حه‌جێك وایه وهه‌ر كه‌سێك بۆ كردنى نوێژێكى سوننه‌ت هه‌نگاو بنێت ئه‌وه وه‌ك عومره‌یه‌كى سوننه‌ت وایه ] (صحيح الجامع: 6556). 2 ـ [ هه‌ر كه‌سێك برِوات بۆ مزگه‌وت به‌یانیان یان ئێواران ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار بۆ هه‌موو جارێك رِۆیشتنى بۆ مزگه‌وت له به‌هه‌شتدا ماڵ و كۆشكێكى بۆ داده‌نێ و بۆ دروست ده‌كات ] (بخار ي:662 ).3 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بۆشایى نێوان خۆیى و مسوڵمانێك پرِ بكاته‌وه ( واته:پێ ى له‌گه‌ڵ پێیدا جووت بكا‌و بۆشایى نێوانیان پرِ بكاته‌وه ) ئه‌وه خواى گه‌وره پله‌یه‌ك به‌رزى ده‌كاته‌وه ، وه له به‌هه‌شتدا كۆشكێكى بۆ دروست ده‌كات ] (صحيح الترغيب:505). 4 ـ [ هه‌ر كه‌سێك نوێژى به‌یانى له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت بكات پاشان دابنیشێ زیكرى خوا بكات هه‌تا خۆر هه‌ڵدێت،پاشان دوو رِكات نوێژ بكات ئه‌وه پاداشتى وه‌ك پاداشتى حه‌ج و عومره‌یه‌كى ته‌واو ، ته‌واو ، ته‌واوى هه‌یه ] (صحيح الترغيب: 464). 5 ـ [ هه‌ر كه‌سێك بۆ خوا چل رِۆژ نوێژه‌كانى به به‌رده‌وامى له مزگه‌وتدا بكات،هه‌موو رِۆژێك بگاته ( الله أكبر ) ى یه‌كه‌م ، ئه‌وه خواى گه‌وره له دوو شت رِزگارى ده‌كات و ده‌یپارێزێ ، یه‌كه‌م: له ئاگر ده‌یپارێزێ و به ئاگر نایسووتێنێ ،دووه‌م: له دوورِوویى ده‌یپارێزێ و به دوورِوو ناژمێردرێ ] (صحيح الجامع:6365) . 6 ـ [ مزگه‌وت ماڵى هه‌موو له خواترس (پارێزگارێكه) وه خواى گه‌وره كه‌فیلى و زامنى ئه‌و كه‌سه‌ى كردووه كه مزگه‌وت بكات به ماڵى خۆى به‌وه‌ى كه میهره‌بانى خۆى برِژێنێ به سه‌ریدا و به سه‌ر پردى (صراط) دا تێى په‌رِێنێ بۆ لێخۆشبوونى خۆى ، بۆ به‌هه‌شتى پان و به‌رینى ] (صحيح الترغيب:328). 7 ـ [ هه‌ر كه‌سێك به‌یانیان برِوات بۆ مزگه‌وت هیچ مه‌به‌ستێكى نه‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت فێرى خێرێك ببێت ، یا خه‌ڵكى فێر بكات ئه‌وه پاداشتى حاجیه‌كى هه‌یه كه حه‌جێكى ته‌واوى بۆ نوسرا بێت ] ( صحيح الترغيب :82 ] . 8 ـ [ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژێكى ته‌واو بگرێت ، پاشان برِوات بۆ ئه‌نجامدانى نوێژێكى فه‌رز له مزگه‌وتدا ، ئه‌وه خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى خۆش ده‌بێت ] (صحيح الترغيب: 299). 9 ـ [ هیچ پیاوێكى مسوڵمان نیه كه مزگه‌وت بكاته شوێنى دانیشتنى خۆى و تیایدا بمێنێته‌وه بۆ نوێژكردن و زیكرى خوا ئه‌وه بێگومان خواى گه‌وره پێى خۆشه و پێ خۆشحاڵه بۆى هه‌روه‌كو چۆن كه‌سێك له ئێوه كه‌سێكى نادیار و دوورى بێته‌وه چه‌نده ئه‌و كه‌سه دڵخۆشه،خواى په‌روه‌ردگاریش ئه‌وه‌نده پێى خۆشحاڵه ] (صحيح الترغيب: 327 ). 10 ـ [ كاتێك پیاوێكى مسوڵمان ده‌ست نوێژ بگرێ و پاشان بێت بۆ مزگه‌وت و چاوه‌رِوانى كاتى نوێژ بكات ، ئه‌وه دوو مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ى لاى رِاست و چه‌پى ، یان مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ى لاى رِاستى بۆ هه‌موو هه‌نگاوێك كه ده‌ینێت (10) چاكه‌ى بۆده‌نوسێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى دانیشتووه و چاوه‌رِوانى نوێژ ده‌كات وه‌ك كه‌سێك وایه به پێوه بێت و نوێژ بكات ، ئه‌وه له نوێژگه‌ران ده‌ژمێردرێت له‌و كاته‌وه‌ى له ماڵ ده‌رده‌چێت تاوه‌كو ده‌گه‌رِێته‌وه] (صحيح الترغيب:297). 11 ـ [ هه‌ركه‌سێك برِوات بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ به جه‌ماعه‌ت بكات ، ئـــــه‌وه به هه‌نگاوێكى تــــــــــاوانێكى لێده‌سرِێته‌وه ، وه بــــــــه هه‌نگاوێكى تر‌ى چاكه‌یه‌كى بۆ ده‌نوسرێت ، به‌رِۆیشتن و هاتنه‌وه‌یشه‌وه ] (صحيح الترغيب : 299). 12 ـ [ نوێژى جه‌ماعه‌ت خێرتر و گه‌وره‌تره له نوێژى به ته‌نها به بیست و حه‌وت پله ] (مسلم:650). 13 ـ [ هه‌ر كه‌سێك پارێزگارى له نوێژه فه‌رزه‌كان بكات و به جه‌ماعه‌ت بیان كات ئه‌وه بێگومان به خۆشى و شادى ده‌ژێت ، وه به خۆشى و شادى ده‌مرێت ، وه له تاوان و گوناه پاك ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌و رِۆژه‌ى كه له دایك بووه ] (صحيح الترغيب :194). 13 ـ [ كه‌سێك له ئێوه به به‌رده‌وامى له ناو نوێژدایه مادام نوێژكردن له مزگه‌وتدا گلى داوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌ك هیچ شتێك نیه قه‌ده‌غه‌ى بكات له گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ ماڵ ته‌نها نوێژكردن نه‌بێت ] (صحيح الجامع:7688). 14 ـ [ مژده بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه به تاریكى دێن بۆ مزگه‌وت ( واته : له نوێژى به‌یانى و مه‌غریب و عیشا ) كه له رِۆژى قیامه‌تدا نوورى ته‌واویان پێده‌درێت ](صحيح الترغيب:315 ). 15. [ حه‌وت تاقم هه‌ن له رِۆژى قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان ... یه‌كێك له‌و حه‌وت تاقمه پیاوێكه دڵى به مزگه‌وته‌وه به‌ستراو بێت ] (بخاري:660 ) واته : له هه‌ر جێگایه‌ك بێت دڵى لاى نوێژه جه‌ماعه‌ته‌كه‌یه‌تى و حه‌ز ناكات له كیسى بچێت . 16 ـ [ گه‌وره‌ترین خه‌ڵك له پاداشت و خێردا ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دووره‌وه دێن بۆ مزگه‌وت هه‌تا دووربن زیاتر خێر و پاداشته‌كه‌یان گه‌وره‌یه ] (صحيح الجامع: 1065). 17ـ [ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژ بگرێت له ماڵه‌وه ده‌ستنوێژێكى ته‌واو و درووست ، پاشان بێت بۆ مزگه‌وت ئه‌وه بێگومان میوانى خوایه و سه‌ردانى خواى كردووه وه هه‌قه ئه‌وه‌ى كه سه‌ردان ده‌كرێت رِێز له سه‌ردانكه‌ره‌كه بگرێت ] ( صحيح الترغيب : 322 ). 18 ـ [ بێگومان مزگه‌وته‌كان مێخیان هه‌یه ، مه‌لائیكه دانیشتوویه‌تى ، ئه‌گه‌ر ئه‌هلى مزگه‌وت دیار نه‌بن ئه‌و مه‌لائیكانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و به دوایاندا ده‌گه‌رِێن ، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بن ئه‌و مه‌لائیكانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئیش و كاریان هه‌بێت ئه‌و مه‌لائیكانه یارمه‌تیان ده‌ده‌ن و ئیش و كاریان به ئیزنى خوا بۆ ئاسان ده‌كه‌ن ] (صحيح الترغيب:329). 19. [ هه‌ر كه‌سێك نوێژى عیشا به جه‌ماعه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه وایه نیوه‌ى ئه‌و شه‌وه به پێوه وه‌ستا بێت و شه‌ونوێژى كردبێت ، وه هه‌ركه‌س نوێژى به‌یانیشى به جه‌ماعه‌ت كرد ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ى هه‌مووى به شه‌ونوێژ بۆ ده‌ژمێردرێت ] ( مسلم : 656). 20. [ سێ كه‌س هه‌ن له لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه زه‌مانه‌تیان پێدراوه ئه‌گه‌ر بژین ئه‌وه رِزق و رِۆزیه‌كى جوان و به پێى پێویستیان پێ ده‌به‌خشێت ، وه ئه‌گه‌ر بیشمرن ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه ... یه‌كێكیان ئه‌و پیاوه‌یه ده‌چێ بۆ مزگه‌وت بۆ كردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وه زامن كراوه له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌و رِێگاى مزگه‌وته‌دا بمرێت ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه ، یان به سه‌لامه‌تى ده‌یگه‌رِێنێته‌وه به‌و هه‌موو پاداشت و غه‌نیمه‌ته‌وه كه ده‌ستى ده‌كه‌وێت ] ( صحيح أبي داود : 2494 ). 21. [ ئه‌گه‌ر نوێژى كرد به به‌رده‌وامى مه‌لائیكه دوعاى بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن : خوایه دروود و سه‌لامى خۆت برِێژه به سه‌ریدا ، خوایه رِه‌حمى لێ بكه، خوایه لێى خۆشبه ، خوایه ته‌وبه‌ى لێ وه‌رگره ، به‌و مه‌رجه‌ى ئازارى كه‌س نه‌دات و بێ ده‌ستنوێژ نه‌بێت له جێگاى نوێژه‌كه‌یدا ] ( بخاری : 647 ) . ـــــــ ئه‌م فه‌رموودانه‌ى له‌م نوسراوه‌دا باسمان كردووه له كتێبى [ فه‌زڵ و گه‌وره‌یى نوێژى جه‌ماعه‌ت ــــــ مامۆستا عبید محمد أمین ] وه‌رگیراوه ، بۆیه بۆده‌ستكه‌وتنى زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت بگه‌رِێره‌وه بۆ ئه‌و كتێبه به سووده.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
</tr|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||