|
|
|
|
|
ئایه تۆ چی خه‌مێكت هه‌ڵگردووه ....؟ |
|
بانگخوازێك ده‌ڵێ:- به مه‌به‌ستی بانگه‌واز كردن چووم بۆ لای
په‌نابه‌ران له چادرنشینه‌كانی ئه‌فریقیا ... رِێگاكه ترسناك بوو ...
رِێگرێكی زۆری لێ یه له پاش گه‌یشتنم له سه‌ر جێگایه‌ك نوستم
شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ كردم و ده‌یگوت :- تۆ ئێستا بانگه‌واز كارێكی
گه‌وره‌ی كێ وه‌كو تۆ ده‌كات ؟ منیش فیزم په‌یدا كرد.. به‌یانی رِووم
كرده بیرێك .. كه‌ته‌نها بیر بوو له‌وێ (لای چادر نشینه‌كان)
ئافره‌تێكی سپیم بینی له نێو ئه‌و ئافره‌ته رِه‌شانه‌دا پرسیارم كرد
ئه‌مه كێیه ؟ گوتیان :-ئه‌مه ئافره‌تێكی مه‌سیحییه و خه‌ڵكی وڵاتی
نه‌رویجه .. ته‌مه‌نی سی ساڵه ... بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌بێت
لێره‌یه وه‌كو جل و به‌رگی ئێمه له به‌ر ده‌كات و له خواردنه‌كه‌ی
ئێمه ده‌خوات .. وه زمانه‌كه‌مان فێر بووه ... خه‌ڵكی خۆشی ده‌وێت
وه له سه‌رده‌ستی سه‌دان كه‌س بونه‌ته مه‌سیحی .. له‌و كاته‌دا
قه‌دری خۆمم زانی ...ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر ناحه‌قن هه‌موو
توانایه‌كیان به كار ده‌هێنن بۆ سه‌رخستنی ناحه‌قییه‌كه‌یان .. به‌ڵام
تۆ له سه‌ر حه‌قیت .. چیت پێشكه‌ش كردووه ؟ هه‌رده‌م ده‌سپێشخه‌ر
به‌و هه‌رگیز چاوه‌روانی خه‌ڵكی تر مه‌به كه ئامۆژگاریت بكه‌ن و
نه‌سیحه‌تت بكه‌ن و دیاریت بده‌نێ خه‌مێك هه‌ڵبگره .. ئه‌و خه‌مه‌ی
كه ئه‌وان هه‌ڵیان گردووه وه تۆیش هه‌وڵ بده له پێناو دینه‌كه‌تدا
هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ..ماڵه‌كه‌ت به كار بهێنه
تواناكه‌ت ...كه‌سایه‌تیت ... شاره‌زایه‌كه‌ت به‌كار بهێنه .. چونكه
تۆ نازانیت له چی ده‌رگایه‌كه‌وه ده‌چیته به‌هه‌شته‌وه رِه‌نگه
فرمێسكی ته‌وبه كارێك .. یان پارِانه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته وه‌رگردنت
له ناو خه‌ڵكیدا و خۆشه‌ویستیت له ئاسمان ...
|
|