|
|
|
|
|
|
هه‌مومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین و تاوان ده‌كه‌ین وه خوای گه‌وره‌یش مۆڵه‌ت
ده‌دات به‌ڵام كه‌س فه‌رامۆش ناكات .... ئه‌و به‌ندانه‌ی خۆش ده‌وێت
كه ته‌وبه كار و پاك و خاوێنن .. بۆیه ده‌رگای ته‌وبه‌ی
كردووه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر تاوانباران ... بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه بكه‌ن و
بگه‌رِێنه‌وه و به ئاگا بێنه‌وه و له تاوانه‌كانی خۆش بێت ... ئه‌و
تاوانه بچوك و گه‌ورانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه .. بۆیه سوپاس بۆ خوا
له سه‌ره‌تا و له دواییشدا و شاراوه‌كان و ئاشكراكان ... ئه‌وه‌تا
ئیمامی بوخاری(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) رِیوایه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت :-
كابرایه‌ك له به‌نی ئیسرائیل تاوانێكی زۆری كردبوو ..به‌ڵام ئه‌و
یه‌كتاپه‌رست بوو وه هاوه‌ڵی بۆ خوا دانه‌ده‌نا ....خه‌ڵكی كوشتبوو
.... زینای كردبوو .... دزی و غه‌شی كردبوو ...درۆ و فێڵی كردبوو ...
شایه‌تی ناحه‌قی دابوو ... وه هه‌موو خراپه‌یه‌كی كردبوو ....
سنووره‌كانی خوای به‌زاندبوو ... خۆی به زل ده‌زانی ... كاتێ كه
سه‌كه‌راتی مردن نزیك بووه‌وه.. ئه‌و مردنه كه ته‌نانه‌ت
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله علية وسلم) لێی نه‌به‌خشرا
... منداڵه‌كانی كۆ كرده‌وه .... له‌و ساته‌دا ... ساتێكه كه نه
منداڵ و نه پاره سوودی هه‌یه .. وه نه عه‌شره‌ت و پله و پایه
... منداڵه‌كانی كۆ كرده‌وه و گوتی :- من چۆن باوكێك بووم بۆ ئێوه ؟
گوتیان :- باشترین باوك بووی ... گوتی :- سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه
نه‌فسی منی به ده‌سته .. هه‌رگیز چاكه‌م نه‌كردووه ... ته‌نها
ئه‌وه نه‌بێت كه شایه‌تی ده‌ده‌م كه هیچ خوایه‌ك نییه ته‌نها الله
نه‌بێ ( لا اله الا الله) .. ئه‌گه‌ر مردم ئه‌وا ئاگرێك بكه‌نه‌وه
ئه‌مجار من فرِێده‌نه ناو ئاگره‌كه تاكو ده‌بمه خه‌ڵوز ... پاشان
ورد وردم بكه‌ن .. ئه‌مجار بمكه‌ن به بادا .. كابرا مرد و
وه‌سێته‌كه‌یان جێ به جێ كرد .. ئاگرێكی گه‌وره‌یان كرده‌وه و
باوكیان فرێ دایه ناو ئاگره‌كه تاكو بووه خۆڵه‌مێش ئه‌مجار و رد
وردیان كرد .. پاشان خۆڵه‌مێشه‌كه‌یان كرده بادا .. خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی
به سه‌ر چیاكاندا بڵاو بووه‌وه .. به سه‌ر داره‌كاندا .. به سه‌ر
هه‌رده‌و چۆڵ و رِوباره‌كاندا .. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه له
سه‌ره‌تادا دروستی كردووه ده‌توانێ بیگه‌رِێنێته‌وه ... خوای گه‌وره
فه‌رمووى :- (كن فكان ) خوای گه‌وره فه‌رمووى :- ئه‌ی به‌نده‌كه‌م چی
وای لێت كردووه كه ئه‌و كاره بكه‌یت ؟ ئه‌ی نازانیت من عه‌یبه‌كان
ده‌شارمه‌وه و له تاوانه‌كان خۆش ده‌بم ... گوتی :- ئه‌ی خودایه من
له تۆ ترسام و له تاوانه‌كانم ترسام .. خوای گه‌وره فه‌رمووى :-
ئه‌ی فریشته‌كان ئێوه شایه‌ت بن كه من له تاوانه‌كانی خۆش بووم و
خستمه به‌هه‌شته‌وه ... لا اله الا الله ... چه‌ند میهره‌بانه خوای
گه‌وره ... چه‌ند به به‌زه‌ییه خوای گه‌وره به‌رانبه‌ر به
به‌نده‌كانی ...
{وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ
اللّهَ يَجِدِ اللّهَ غَفُورًا رَّحِيمًا}
سورة النساء (110) |
|