|
|
|
|
|
له ئاوی زه‌مزه‌م بخۆره‌وه |
|
كابرایه‌ك ده‌ناسم و ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بووین كه ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵ
ده‌بێت ... بۆی باس كردم له كاتێكدا له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر بووم(صلى
الله عليه وسلم ) ئه‌ویش
به رِۆژوو بوو ... ئه‌و كه‌سێك بوو له كاتی خۆیدا خه‌ریكی مه‌ی
خواردنه‌وه بووه په‌نا به خوا له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی پازده ساڵ
بووه تاكو ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته چل ساڵ ... رِۆژێك ده‌رِوات بۆ لای
پزیشك بینی كه (مه‌ی)ه‌كه هه‌موو له‌شی خراپ كردووه په‌نا به خوا
پزیشكه‌كه گوتی :- تۆ هیچ چاره‌سه‌رێكت نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت
كه تۆ تیایدا بویت ... ئه‌م پزیشكه وه‌ستا .. به سه‌ر
سورِمانه‌وه.. خۆی بۆی گێرِامه‌وه.. كاتێ پزیشكه‌كه ئه‌وه‌ی پێ گوتم
هه‌ستم كرد له خه‌وێكی قووڵ به ئاگای هێنامه‌وه و گوتم :- هیچ
چاره‌سه‌رێك لای تۆ نییه؟ گوتی :- نه‌خێر هیچ چاره‌سه‌رێك لای من
نییه , گوتم :- به‌ڵێ ده‌بێ چاره‌سه‌ری هه‌بێ و ده‌بێ ده‌وایشی هه‌بێت
.. كه گه‌رِامه‌وه به بێ دواكه‌وتن ته‌وبه‌م كرد و له مزگه‌وتی
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم
) نوێژم كرد
ئه‌مجار گه‌رِامه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم و جلی ئیحرامم له به‌ر كرد و
بۆ لای خوا گه‌رِامه‌وه ئه‌مجار به پێ چووم بۆ مه‌ككه و به سێ رۆژ
گه‌یشتمه ئه‌وێ .. كه گه‌یشتمه مه‌ككه نیوه شه‌و بوو له پێش كاتی
پارشێو بوو كه (عه‌مره)م ته‌واو كرد په‌نام برد بۆ لای خوا و ده‌ستم
به گریان كرد و لێی پارِامه‌وه و گوتم :- ئه‌ی خودایه یان شیفام
بده وه یان رِوحم ده‌ربێنه له سه‌ر ئه‌م ته‌وبه‌یه بمرم ... كابرا
گوتی :- هه‌ستم كرد له ناخمدا كه‌سێك پێم ده‌ڵێت كه له ئاوی
زه‌مزه‌م بخۆمه‌وه چووم بۆ لای ئاوی زه‌مزه‌م و سه‌تڵێك ئاوم ده‌رهێنا
( له‌و رۆژگاره‌دا زه‌مزه‌م به سه‌تڵ بوو ) وه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر
برسی بووم هه‌موویم خوارده‌وه خودا له‌ش ساغییه‌كی پێ به‌خشیبوو
ته‌نانه‌ت له‌و ته‌مه‌نه‌دا (كه‌ڵه‌گه‌ت بوو) كاتێك ئاوه‌كه‌م
خوارده‌وه هه‌ستم كرد ناو سكم تێكچوو .. هه‌ستم به رِشانه‌وه كرد
بۆیه به په‌له له‌وێ دوور كه‌وتمه‌وه كه گه‌یشتمه (باب ابراهیم)
ئاگام له خۆم نه‌مابوو كه شتێكم فرِێدا .. كه ته‌ماشام كرد
پارچه‌یه‌كی خوێنی رِه‌شی تۆخه ... كه فرِێمدا هه‌ستم به
ئارامییه‌كی گه‌وره كرد .. كابرا گوتی :- هه‌ستم به گه‌وره‌یی و
مه‌زنی خوای په‌روه‌ردگار كرد و دڵنیا بووم كه هه‌ركه‌سێك په‌نای پێ
بگرێت ئه‌وا په‌شیمان نابێته‌وه و خه‌یر و چاكه به ده‌ستی خۆیه‌تی
كه هه‌رگیز به دڵی هیچ كه‌سێكدا نایه‌ت ... جارێكی تر گه‌رِامه‌وه
به دڵنیاییه‌كی گه‌وره‌تر و ئیمانێكی زۆرتره‌وه .. پارِامه‌وه له
خوا و تكام لێی كرد و داوام كرد و گریام و گوتم :- ئه‌ی خودایه یان
شیفام بده وه یان رِوحم ده‌ربێنه له سه‌ر ئه‌م ته‌وبه‌یه بمرم ..
گوتی :- دیسان هه‌ستم كرد كه كه‌سێك له ناخمدا ده‌ڵێت له ئاوی
زه‌مزه‌م بخۆره‌وه .. جارێكی تر منیش سه‌تڵێكم خوارده‌وه و ئه‌وه‌ی
جاری یه‌كه‌م به سه‌رمدا هات جارێكی تر به سه‌رمدا هاته‌وه .. كه
گه‌رِامه‌وه و گه‌یشتمه‌وه لای (باب ابراهیم) شتێكی ترم فرێدا وه‌كو
جاری یه‌كه‌م به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سووكتر بوو له جاری یه‌كه‌م ... بۆ
جاری سێیه‌م گه‌رِامه‌وه به ئیمانێك و دڵنیاییه‌كی زۆرتره‌وه داوام
كرد و تكام كرد .. هه‌ستم كرد پێم خۆشه كه دیسان له ئاوی زه‌مزه‌م
بخۆمه‌وه بۆیه منیش جارێكی تر له ئاوی زه‌مزه‌مم خوارده‌وه هه‌ستم
كرد سكم جوڵایه‌وه و شتێكم فرێدا كه ئاوێكی زه‌رد بوو هه‌ستم كرد
ناخم پاك بووه‌ته‌وه .. گوتی:- هه‌ستم به ئارامییه‌كی نامۆ كرد كه
هه‌رگیز هه‌ستم به‌و جۆره ئارامییه نه‌كردبوو ... ئه‌مجار
گه‌رِامه‌وه و تكام له خوا ده‌كرد و لێی ده‌پارِامه‌وه ئه‌مجار خوای
گه‌وره ئارامی پێ به‌خشیم و خه‌وتم ... به ده‌نگی بانگی به‌یانی
خه‌به‌رم بووه‌وه .. گوتم :- سوێند به خوا .. نابێت له‌م ماڵه
دووره بكه‌ومه‌وه تاكو سێ رۆژ .. ئه‌مجار به‌رده‌وام ده‌گریام و
داوام له‌خوا ده‌كرد كه لێم خۆش بێت و له‌ش ساغیم پێ ببه‌خشێت و له
ئاوی زه‌مزه‌مم ده‌خوارده‌وه ..گوتی :- ئه‌مجار گه‌رِامه‌وه (مدینه)
كاتێ گه‌رِامه‌وه بۆ لای پزیشكه‌كه‌م كه جاری یه‌كه‌م چوو بووم بۆ
لای ته‌ماشایه‌كی رِوومه‌تی كردم كه گه‌شاوه بوو له (هداية) كاتێك
به ته‌واوی پشكنینی بۆ كردم ده‌سته‌كانی ده‌چووه یه‌كدا و باوه‌رِی
به‌وه نه‌ده‌كرد كه به چاو ده‌یبینی ئه‌مجار گوتی :- ئه‌ی به‌نده‌ی
خوا .. خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی پێت به‌خشیوه كه زانیاری پزیشكه‌كان
ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن ... ئه‌مجار سی ساڵ به‌رده‌وام بوو له خوا
په‌رستی ده‌یگوت :- من ئێستا ئه‌م قسه‌یه‌ت بۆ ده‌كه‌م به رِۆژووم و
چاوه‌رِوانم كه خوای گه‌وره ئاخر خێرم بكات .. پاشان له سه‌ر خه‌یر
و چاكه كۆچی دوایی كرد ..خوا له تاوانه‌كانی ئێمه‌و ئه‌ویش خۆش بێت
... |
|