|
|
|
|
|
|
ئه‌مشه‌و واده‌ی گواستنه‌وه‌ی بووكه ... هه‌موو پێویستییه‌كان جێ به
جێ كراوه ... هه‌موو بایه‌خیان به بووك دابوو ... دایكی و خوشكه‌كانی
و هه‌موو خزمان ... هه‌موو چاوه‌رِوانی ئه‌و كه‌سانه بوون كه له
ئارایشتگای ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن .. له پاش عه‌سر ئاماده‌بن بۆ
ئه‌وه‌ی بووكه‌كه ئاماده بكه‌ن بۆ ئاهه‌نگه‌كه ... ئه‌وان دوا
كه‌وتن و ماوه‌یه‌ك به سه‌ر چوو... ئه‌مجار گه‌یشتن و ده‌ستیان به
كاره‌كه‌یان كرد ... تاكو نزیك كاتی بانگی مه‌غریب بووه وه ..
بووكه‌كه داوای كرد كه كاره‌كه‌یان زوو ته‌واو بكه‌ن له پێش ئه‌وه‌ی
بانگ بدات ... كات ده‌رِوات ... له ناكاودا ده‌نگی حه‌ق له
مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رز بووه‌وه ...
الله أكبر
...
الله أكبر
... ئه‌وه بانگی مه‌غریبه
.. بووك ده‌ڵێت :- په‌له بكه‌ن چونكه كاتی نوێژی مه‌غریب كه‌مه ..
ئه‌وان گوتیان :- ئێمه پێویستیمان به كاتی زیاتره ئارام بگره ..
كات ده‌رِوات .. خه‌ریكه كاتی نوێژی مه‌غریب ته‌واو ده‌بێت ..
بووكه‌كه سووره له سه‌ر نوێژه‌كه‌ی .. هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه
رِێگه‌ی لێ بگرن تاكو ئه‌وان كاره‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن , ده‌یانگوت
:- ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژ بگری ئه‌وا له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا
چیمان كردووه تۆ ده‌یروخێنی .. به‌ڵام بووكه‌كه سووره له سه‌ر
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مجار له هه‌موو لایه‌كه‌وه فه‌توای بۆ ده‌هات ..
یه‌كێك ده‌یگوت :- نوێژی مه‌غریب له گه‌ڵ عیشا كۆ بكه‌ره‌وه ..
یه‌كێكی تر ده‌یگوت :- ته‌یه‌موم بكه ... به‌ڵام ... په‌نای گرد به
خوا و خۆی یه‌كلا كرده‌وه چونكه ئه‌وه‌ی لای خوایه چاكتر و
به‌رده‌وامتره .. له ناكاودا بووك هه‌ستا .. به شانازییه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌ستنوێژ بگرێ ... هه‌موو ئه‌و ئامۆژگارییه نابه‌جێیانه‌ی
پشت گوێ خست و ده‌ستی به ده‌ستنوێژگردن كرد ... بسم الله ..
به‌رماڵه‌كه‌ی داخست بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ بكات ...
الله أكبر
.. به‌ڵێ خوا له هه‌موو
شتێك گه‌وره‌تره .. گه‌وره‌تره هه‌رچی رِووبدات .. ئه‌وه‌تا
بووكه‌كه له دوا ته‌حیاته له نوێژه‌كه‌یدا .. وه‌كاتێك سه‌لامی به
لای چه‌پدا دایه‌وه یه‌كسه‌ر گیانی سپارد و رِوحی گه‌یشته لای خوای
خۆی .. كۆچی كرد له كاتێكدا كه گوێرِایه‌ڵی خواكه‌ی بوو وه سه‌رپێچی
فه‌رمانه‌كانی شه‌یتانه‌كه‌ی بوو .. داوا له خوا ده‌كه‌ین كه
گواسترابێته‌وه بۆ به‌هه‌شتێكی به‌رده‌وامی نه‌برِاوه .. داوا له
خوا ده‌كه‌م كه من و ئێوه‌یش ئاخر خێر بكات . |
|