|
||||||||||||||||||||||||||
|
چه‌ند كۆسپێك له رِێگاى لاوان‌دا وه‌رگێرِانى به ده‌ستكاریه‌وه إدریس محمود
پێشه‌كى بسم الله الرحمن الرحيم
إن الحمدلله نحمده و نستعينه و نستغفره ، و نعوذ بالله من شرور أنفسنا و من سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، و من يضلل الله فلا هادي له ، و أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، و أشهد أن محمدا عبده و رسوله . أما بعد : فإن أصدق الحديث كتاب الله ، و أحسن الهدي هدي محمد ، و شر الأمور محدثاتها و كل محدثة بدعة ، و كل بدعة ضلالة ، و كل ضلالة في النار . برا و خوشكى لاوم : قه‌ت بووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بوو بێت ، له رِۆژێك له رِۆژه‌كانى ئه‌م ته‌مه‌نه گوڵ رِه‌نگه‌تدا ، له‌گه‌ڵ ناخ و ده‌روونى خۆتدا دوابیت ، و ئه‌م پرسیاره‌ت له خۆت كردبێت ، من لاوم ، به‌ڵام ئایا لاوێتى ماناى چیه ؟ من پێت ده‌ڵێم : لاو ئازار و هیوایه . لاوانى خۆشه‌ویست : ئێوه هیوا و ئومێدى سه‌رخستنى دینه‌كه‌تانن ، ئێوه سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامن ، نهێنى هێز و تواناى له بن نه‌هاتووى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن ، ئه‌گه‌ر حه‌زتان كرد بزانن داهاتووى ئه‌م ئیسلامه چى ده‌بێت ، ئه‌وا سه‌رنجى حاڵى خۆتان و برا لاوه‌كانى ترتان بده‌ن ، بزانن له چ حاڵێكدان ! دڵنیام ئه‌گه‌ر به رِاستگۆییه‌وه سه‌رنجێكى ژیانى خۆتان و هاورِێ و لاوه‌كانى ده‌ورووبه‌رتان بده‌ن ، له‌وانه‌یه ئازار و ناسۆرى جێگاى ئه‌م هیوا و ئومێده‌مان بگرێته‌وه ، به‌ڵام هه‌رگیز لێتان بێ ئومێد نابین ، هیوامان وایه هه‌ستتان بجوڵێ ، و ئه‌م ئازاره دڵى پاكتان بله‌خشێنێ ، و ئومێدێك بێنێته‌وه به به‌رى ئێوه و ئێمه‌شدا .. بگره به به‌رى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامدا ، چونكه چاوه‌رِوانى ئێوه ده‌كات ، چاوه‌روانى گه‌رِانه‌وه‌تان ده‌كات بۆ رِاسته شه‌قامى ئیسلام ، به‌و ئامانجه‌ى شارستانیه‌ته‌كه‌ى بۆ بنیات بنێنه‌وه ، و به‌شدارى بكه‌ن له گێرِانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزى و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م ئوممه‌ته له پاش ماوه‌یه‌كى زۆر له له‌ده‌ستدانى ، به‌ڵام ، ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترسین ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هیوا و ئومێده‌مان له نێو ته‌پوتۆزى بیرۆكه و دینه پوچه‌كانى تردا دوا هه‌ناسه‌كانى ژیانى بسپێرێت ، و ئێوه‌ش له قووڵایى خه‌وى ژیاندا خه‌ونى گه‌وره گه‌وره به حه‌زه‌كانى دنیاتانه‌وه ببینن . خوێنه‌رى خۆشه‌ویست : ئه‌م نامیلكه‌یه‌ى له به‌رده‌ستتدایه ، به كورتى باس له هه‌ندێك له‌و كۆسپ و كێشانه ده‌كات كه رِێگرن له به‌رده‌م لاوان‌دا ، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنیان ، و له دوو نامیلكه‌ى عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگیراوه ، نامیلكه‌یه‌كیان به ناوى ( عقبات في طريق الشباب – إعداد : القسم العلمي بدار الوطن ) ، ئه‌وى تریشیان نامیلكه‌ى ( مشكلات الشباب – للشيخ العلامة الفقيه محمد بن صالح العثيمين – رحمه الله - ) . داواكارین له خواى گه‌وره ئه‌م خزمه‌ته بچوكه‌مان لێ وه‌ربگرێت و لاوانى خۆشه‌ویستى لێ سوودمه‌ند بكات . آمین . و صلى الله على نبينا محمد و على آله و صحبه و سلم
|
|
||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||