|
|||||||||||||||||||||||||
|
نۆیه‌م : نارِه‌حه‌تى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى : له كاتێكدا كه لاوان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین ، پرِه له وروژێنه‌رى ئاره‌زووه‌كان ، و ده‌یانه‌وێ خۆیان له تاوان بپارێزن ، و ئافره‌تێكى چاك بكه‌ن به هاوسه‌رى خۆیان ، بۆ ئه‌وه‌ى بارى گرانى سه‌رشانیان كه‌مێك سووك بكات ، كه‌چى سه‌یرده‌كه‌ى ماره‌یى و تێچوونى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى زۆر زۆره ، و رِه‌چاوى بارى دارایى لاوان ناكرێت . بۆیه هه‌ندێك له لاوان تووشى نائومێدى ده‌بن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رِه‌وشته نزم و خراپه‌كان ، و هه‌ندێكیشیان ئارام ده‌گرن ، و به هیواى ئه‌وه‌ن خواى گه‌وره كاره‌كه‌یان بۆ ئاسان بكات . چاره‌سه‌ر : پێویسته له سه‌ر ئه‌و لاوانه‌ى كه تواناى ژنهێنانیان نیه په‌نا بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره ببه‌ن كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بۆى داناون ، و فه‌رموویوتى صلى الله عليه وسلم : " يا معشر الشباب ، من استطاع منكم الباءة فليتزوج ؛ فإنه أغض للبصر ، و أحصن للفرج ، و من لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء " هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ر لاو په‌نا ببات بۆ كارى چاكه و حه‌ڵاڵ ، و پشت نه به‌ستێت به كه‌سانى تر ، چونكه باشترین رِزق و رِۆزیه‌ك ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به ئاره‌قى نێوچاوانى خۆى به‌ده‌ستى بهێنێت . |
|
|||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||