|
|||||||||||||||||||||||||
|
شه‌شه‌م : نه‌بوونى هیممه‌ت و وره‌به‌رزى : زۆرێك له لاوان خۆزگه ده‌خوازن كه به‌نده‌یه‌كى گوێرِایه‌ڵ بن بۆ خواى گه‌وره ، له هه‌مان كاتیش‌دا خۆیان ده‌زانن له ناو تاوان و سه‌رپێچیدا نقومن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هیچ كارێك هه‌ڵناسن ، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان رِزگار بكه‌ن له‌و واقیعه تاڵه‌ى كه تیایدان ، به‌ڵكو هه‌ر خۆزگه ده‌خوازن . وه‌كو وتراویشه : (( خۆزگه خواستن سه‌رمایه‌ى موفلیسه‌كانه )) . بۆیه پێویسته له سه‌ر لاوان سووربن له سه‌رئه‌وه‌ى كه ده‌ست بگرن به دینه‌كه‌یانه‌وه ، و واز له تاوان و خراپه‌كارى بهێنن ، هه‌ركه‌سێكیش سووربێت له سه‌رئه‌نجامدانى كارى چاكه خواى گه‌وره یارمه‌تى ده‌دات ( إن شا‌ء الله ) . على قدر أهل العزم تأتي العزائم و تأتي على قدر الكرام المكارم ( أبو حازم ) فه‌رموویه‌تى :(( إذا عزم العبد على ترك الآثام أتته الفتوح )) . واته : ئه‌گه‌ر به‌نده سووربێت له سه‌ر وازهێنان له تاوان ، ئه‌وا له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه یارمه‌تى بۆ دێت و یارمه‌تى ده‌درێت .
|
|
|||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||