|
|||||||||||||||||||||||||
|
یانزه‌یه‌م : گومانى هه‌ندێك له لاوان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئیسلام ئازادیه‌كان كۆت و به‌ند ده‌كات و وزه و تواناكان كپ ده‌كاته‌وه : هه‌ندێك له لاوان هه‌ڵگرى ئه‌م گومانه خراپه‌ن و پێیان وایه په‌یرِه‌وكردنى حوكمه‌كانى ئایینى ئیسلام كۆنه‌په‌رستیه ، و ئیسلام شوێنكه‌وتووانى بۆ دواوه ده‌گێرِێته‌وه ، و رِێگره له به‌رده‌م پێشكه‌وتندا . چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه : پێویسته ئه‌و په‌رده‌یه‌ى كه به‌سه‌ر حه‌قیقه‌تى ئیسلامدا دراوه لاببرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لاوانه‌ى به خراپ تێگه‌یشتوون یان خراپ تێگه‌یه‌نراون حه‌قیقه‌تى ئیسلام بزانن. و من يك ذا فم مر مريض يجد مرا به الما‌ء الزلالا ئیسلام ئازادیه‌كان كۆت و به‌ند ناكات به‌ڵكو رِێكى ده‌خات ، و به ئاراسته‌یه‌كى درووستدا ئاراسته‌ى ده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئازادى كه‌سانى تردا تێك نه‌گیرێت ، چونكه هه‌ركه‌سێك داواى ئازادى رِه‌ها بكات ئه‌وا له سه‌ر حیسابى ئازادى كه‌سانى تر ده‌بێت ، به‌مه‌ش به‌یه‌كدا كێشان له نێوان ئازادیه‌كاندا درووست ده‌بێت ، و ئاژاوه و خراپه‌كارى بڵاو ده‌بێته‌وه . هه‌ربۆیه‌ش خواى گه‌وره حوكمه دینیه‌كانى ناوناوه سنوور ( الحدود ) ، ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه حه‌رام كردن بێت ، فه‌رموویه‌تى : [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلا تَقْرَبُوهَا ] [ البقرة : 187 ] . واته : ئه‌وانه سنوورى خوان و نزیكیان مه‌كه‌ونه‌وه . وه ئه‌گه‌ر واجب كردنیش بێت فه‌رموویه‌تى : [تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلا تَعْتَدُوهَا ] [ البقرة: 229 ] . واته : ئه‌وانه سنووره‌كانى خواى په‌روه‌ردگارن ، لێى مه‌ترازێن و سنوورشكێنى مه‌كه‌ن . ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه جیاوازى هه‌یه له نێوان كۆت و به‌ندكردن له‌گه‌ڵ رِێكخستن ، كه خواى دانا و شاره‌زا بۆ به‌نده‌كانى داناوه . بۆیه هه‌ر له بنچینه‌وه پێویست به‌و كێشه‌یه ناكات كه ئه‌و كه‌سانه درووستیان كردووه ، چونكه رِێكخستن شتێكى واقیعیه له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا ، مرۆڤ به سرووشتى خۆى ملكه‌چه بۆ ئه‌و رِێكخستنه واقیعیه . بۆ نموونه : مرۆڤ ملكه‌چه بۆ برسێتى و تینوێتى و سیسته‌مى خواردن و خواردنه‌وه ، بۆیه ناچاره خواردن و خواردنه‌وه‌ى خۆى رِێك بخات ، له رِووى جۆر و چۆنیه‌تى و چه‌ندێتیه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى بكات له ته‌ندروستى خۆى . وه ملكه‌چه بۆ سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى ، پابه‌نده به داب و نه‌ریتى ئه‌و شوێنه‌ى كه تێیدا ده‌ژى له رِووى پۆشاك و خانوو و هاتن و رِۆیشتنه‌وه ، ملكه‌چه به شێوه و جۆرى پۆشاك ، و شێواز و جۆرى ماڵ ، و سیسته‌مى هاتووچۆ ، ئه‌گه‌ر ملكه‌چى ئه‌وانه نه‌بێت كه باسمان كرد ئه‌وا به رِیزپه‌رِ ( شاذ ) داده‌نرێت . كه‌واته ژیانى مرۆڤ هه‌مووى ملكه‌چه بۆ سنوورێكى دیارى كرا‌و ، بۆ ئه‌وه‌ى كاروباره‌كان به‌و شێوازه برِوات به رِێوه كه ده‌ویسترێت . بۆیه ئه‌گه‌ر ملكه‌چى بۆ سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى به پێویست بزانرێت بۆ چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌هێشتنى ئاژاوه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ملكه‌چ بوون بۆ سیسته‌مه شه‌رعیه‌كان پێویسته و هه‌ر ده‌بێ ببێت ، بۆ چاكسازى نه‌ته‌وه ، ئیتر چۆن كه‌سانێك وا گومان ده‌به‌ن كه سیسته‌مه شه‌رعیه‌كان ئازادیه‌كانى مرۆڤ كۆت و به‌ند ده‌كه‌ن ، به‌رِاستى ئه‌مه بوهتانێكى رِوون و ئاشكرایه ، و گومانێكى پووچه‌ڵ و خراپه . هه‌روه‌كو چۆن ئیسلام ئازادیه‌كان كۆت و به‌ند ناكات به‌هه‌مان شێوه‌ش وزه و تواناكان كپ ناكاته‌وه ، به‌ڵكو گۆرِه‌پانێكى فراوانه بۆ هه‌موو وزه و تواناكانى مرۆڤ جا چ فیكرى بێت یاخود عه‌قڵى و جه‌سته‌یى . ئیسلام بانگى خه‌ڵكى ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه و تێرِوانین ، بۆ ئه‌وه‌ى په‌ند وه‌ربگرن و بیر و هۆشیان گه‌شه بكات ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [أَفَلا يَنْظُرُونَ إِلَى الإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ * وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ * وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ * وَإِلَى الأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ] [ الغاشية : 17 - 20 ] . واته : ئایا ئێوه سه‌رنجى وشتر ناده‌ن چۆن درووست كراوه ؟! ئایا سه‌رنجى ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزكراوه‌ته‌وه ؟! ئه‌ى سه‌رنجى كێوه‌كان ناده‌ن ، چۆن داكوتراون و دامه‌زرێنراون ؟! ئه‌ى سه‌رنجى ده‌شته‌كانى زه‌وى ناده‌ن چۆن ته‌خت كراون ؟! . وه هه‌روه‌ها رِه‌خنه‌شى گرتووه له‌وانه‌ى كه بیرناكه‌نه‌وه له درووست كراوه‌كانى خوا ، و ده‌فه‌رموێت : [ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا فِي أَنفُسِهِمْ مَا خَلَقَ اللَّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلاَّ بِالْحَقِّ ] ( الروم : 8 ) . واته : ئایا ئه‌وانه بیرێكیان له ناخى خۆیان نه‌كردووه‌ته‌وه ، كه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وى و هه‌رچى له ناویاندا هه‌یه به حه‌ق نه‌بێت درووستى نه‌كردوون . وه ده‌فه‌رموێت : [وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ أَفَلا يَعْقِلُونَ ] [ ی‌س : 68 ] . واته : خۆ ئاشكرایه ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى درێژى پێ ببه‌خشین ، جوانى رِواڵه‌تى بۆ ناهێڵین ، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه كار ؟! . لێره‌دا فه‌رمان كردن به تێرِوانین و بیركردنه‌وه ته‌نها بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى وزه و توانا عه‌قڵى و فیكریه‌كانه ، ئیتر چۆن هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن : ئیسلام وزه و تواناكان كپ ده‌كاته‌وه ؟! به‌رِاستى ئه‌وه درۆیه‌كى گه‌وره‌یه كه له ده‌میان دێته ده‌ره‌وه . ئیسلام هه‌موو چێژ و خۆشیه‌كانى بۆ مرۆڤ حه‌ڵاڵ كردووه جگه له‌وانه نه‌بێت كه زیانیان هه‌یه بۆ مرۆڤ جا ئه‌و زیانه زیانى عه‌قڵى بێت یاخود زیانى دینى و جه‌سته‌یى . بۆ نموونه هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه پاكه‌كانى حه‌ڵاڵ كردووه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَاشْكُرُوا لِلَّهِ ] [ البقرة : 172 ] . واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه ، بخۆن له‌و رِزق و رِۆزیه چاك و باشانه‌ى كه پێمان به‌خشیون و به‌رده‌وام سوپاسگوزارى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن . هه‌موو پۆشاكه‌كانى حه‌ڵاڵ كردووه به پێى دانایى و فیتره‌تى مرۆڤ ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاساً يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشاً وَلِبَاسُ التَّقْوَى ذَلِكَ خَيْرٌ ] [ الأعراف : 26 ] . واته : ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م ، ئێمه به‌رِاستى پۆشاكى له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون ، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ى پێتان ناخۆشه ده‌ربكه‌وێت داده‌پۆشێت ، هه‌روه‌ها جل و به‌رگى جوانیش كه خۆتانى پێ برِازێننه‌وه ( به‌ڵام بیرتان نه‌چێت ) كه پۆشاكى ته‌قوا و خواناسى چاكتر و خێردارتر و به‌فه‌رِتره . چێژوه‌رگرتنى پیاو و ئافره‌تى له یه‌كتر حه‌ڵاڵ كردووه به‌ڵام له رِێگاى زه‌واجى شه‌رعیه‌وه ، هه‌موو پیشه و كاسپیه‌كى به‌سوودى حه‌ڵاڵ كردووه . خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ] [ البقرة : 275 ] . واته : خوا كرِین و فرۆشتنى حه‌ڵاڵ كردووه و سووى حه‌رام كردووه . ئایا له پاش ئه‌و رِوونكردنه‌وه‌یه‌ى سه‌ره‌وه گومان یاخود قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه درووسته كه ده‌ڵێن : ئیسلام وزه و تواناكان كپ ده‌كاته‌وه ؟! . |
|
|||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||