|
|||||||||||||||||||||||||
|
یه‌كه‌م : ئاره‌زووه‌كان ( الشهوات ) : گه‌وره‌ترین كۆسپ له به‌رده‌م لاوان‌دا جیهانى ئاره‌زووه‌كانه ، جیهانێكى گه‌وره و رِێگا جیاوازه ، به تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا ، كه تیایدا كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى به ته‌واوى په‌ره‌یان سه‌ندووه ، و جیهانیان كردووه به گوندێكى بچووك ، به هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى تر هۆكاره‌كانى له خشته‌بردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن زۆربووه ، له‌وانه : گۆڤاره رِووته‌كان ، و وێنه ئابرِووبه‌ره‌كان ، و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ، و ئینته‌رنێت ، و زنجیره فلیمه‌كان ، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه به‌كارده‌هێنرێن بۆ رِووخاندنى لاوه‌كانمان و ورووژاندنى ئاره‌زووه‌كانیان ، بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له كارێكه‌وه كه به‌رهه‌مى بۆ خۆیان و وڵاتیان هه‌بێت . له‌م سه‌رده‌مه‌دا لاو له توندترین نارِه‌حه‌تیدایه ، ده‌یه‌وێ پابه‌ند بێت به دینه‌كه‌یه‌وه كه‌چى له‌و لاوه گۆڤار و رِۆژنامه‌كان كه وێنه‌ى رِووت و خراپیان تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه ، له خشته‌ى ده‌به‌ن و دوورى ده‌خه‌نه‌وه له دینى خوا . چاره‌سه‌رى ئه‌م كۆسپه ئه‌وه‌یه : لاوه‌كانمان بزانن بۆ ئه‌وه درووست نه‌كراون خه‌ریكى ئاره‌زووبازى و تێركردنى ئاره‌زووه‌كانیان بن ، به‌ڵكو بۆ ئامانجێكى زۆر گه‌وره و پرِبایه‌خ درووست كراون . قد هيؤوك لأمر لو فطنت له فاربأ بنفسك أن ترعى مع الهمل
درووست كراوین بۆ په‌رستنى خواى گه‌وره ، ئه‌و خوایه‌ى كه نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانى به سه‌رمانه‌وه ناژمێردرێت ، بۆ به‌رده‌وامیش له سه‌ر ئه‌و په‌رستنه پێویستمان به یه‌كلابوونه‌وه و وره‌به‌رزى هه‌یه ، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكن یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ى كه له پێناویدا درووست كراوین: 1 . ئارامگرتن له سه‌ر سه‌رپێچى نه‌كردنى خواى گه‌وره . 2 . ته‌ماشانه‌كردنى ئافره‌تى نامه‌حره‌م . 3 . نوێژكردن ، و رِۆژووگرتن . 4 . دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه له رِووى جنسیه‌وه ده‌تورووژێنن ، و سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌یان تێدا ده‌كرێت . 5 . سه‌ردانكردنى زانا و پیاوچاكه متمانه پێكراوه‌كان . 6 . ئه‌گه‌ر بێ ئیش و به‌تاڵ بوویت ، خۆت به شتى به‌سووده‌وه خه‌ریك بكه . 7 . خوێندنى قورئان ، و هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن لێى ، وه له‌به‌ركرنى به پێى توانا . 8 . زوو ژنهێنان . 9 . هاورِێیه‌تى كردنى هاورِێى چاك و له خواترس . 10 . هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره چاودێره به‌سه‌رته‌وه له نهێنى و ئاشكرادا .
|
|
|||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
|||||||||||||||||||||||