|
|
|
|
|
برا به‌رِێزه‌كه‌م بوه‌سته |
|
له لایه‌ن خوشكى
به‌رِێزمان : میهره‌بان محمد
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
ئه‌م گه‌ردوونه هه‌رهه‌مووی, به‌بچووك و گه‌وره‌یه‌وه رِووى
له‌خوایه‌و ستایشی ده‌كه‌ن و پێیدا هه‌ڵده‌ده‌ن و كرِنوشی بۆ ده‌به‌ن,
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموآ:
[ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ]
(سورة الإسرا‌ء_٤٤), واته: هیچ
شتێك نیه ستایش و شوكری خوا نه‌كات. هه‌موو ئه‌و دروست كراوانه‌ی
كه‌خوای گه‌وره دروستیانی كردووه سه‌ر بۆ رِاستیه‌كان دائه‌نه‌وێنن و
دان به‌لێبووردن و چاكه‌ی خوادا ده‌نێن له‌گه‌ڵیاندا, به‌ڵام ته‌نها
دروست كراوێكی بچووكى ئه‌م جیهانه نه‌بێت, ئه‌وه‌ش ئه‌و مرۆڤه‌یه
كه‌خوای گه‌وره له‌تۆو دروستی كردووه كه‌چی بووه‌ته دوژمنی دروست
كاری ئه‌م گه‌ردوونه هه‌مووی له‌سه‌ر یه‌ك رِێباز ده‌رِوا وه‌ئه‌ویش
له‌سه‌ر رِێبازێكی دی ده‌رِوا, وازی له‌خواپه‌رستی و یادی خوا هێناوه,
هه‌رچه‌نده هه‌موو ده‌وروبه‌ری زیكری خوا ده‌كه‌ن, ئای ئه‌م دروست
كراوه چه‌نده سه‌رپێچی خواى گه‌وره ده‌كات! خوای گه‌وره ئه‌م دروست
كراوه چه‌نده بێ مێشكه! چه‌نده سه‌رلێشێواوه! چه‌نده بآ ئاگا‌و
گێله! كه‌ده‌بێته كه‌سێكی شاز له‌م گه‌ردوونه رِێك و پێكه.
چه‌ندجار كاتی بۆرِه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه بكات و بگه‌رِێته‌وه بۆ
لای په‌روه‌ردگار به‌ڵام ته‌وبه‌ی نه‌كردو پشتی هه‌ڵكردو رِای كرد,
چه‌ندجار لێبووردنی بۆ رِه‌خسا له‌لایه‌ن گه‌وره‌كه‌یه‌وه به‌ڵام
سه‌ری دانه‌نه‌واندو په‌شیمان نه‌بووه‌وه.
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
* پێش ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی خوای گه‌وره بكه‌یت پێویسته بیر له‌م
دونیایه بكه‌یته‌وه چه‌نده بێ بایه‌خ و بێ وه‌فاو كورته, وه‌خێرایی
به‌سه‌رچوونی, بیر له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی و شه‌یدایانی بكه‌ره‌وه كه‌چۆن ژیان
تووشی فێی كردوون, وه به‌هه‌موو جۆرێك ئازاریان ده‌دات, وه ناخۆشی و
تاڵی ده‌رخواردیان ده‌دات و زۆریش ده‌یانگرێنێ و به‌كه‌می خۆشحاڵیان
ده‌كات.
* پێش ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى خواى گه‌وره بكه‌یت پێویسته بیر له‌دوا
رِۆژوو كۆتایى نه‌هاتنى بكه‌یته‌وه چونكه دوارِۆژ ژیانى رِاستى یه
وه‌ماڵى سه‌رفرازىیه, وه شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى كاروان سه‌ران و كۆتایى
و ئه‌نجامى كرده‌وه‌كانه.
* پێش ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى خواى گه‌وره بكه‌یت پێویسته بیر له‌دۆزه‌خ و
له‌ئاگرو بڵێسه‌كه‌ى و سووتانه‌كه‌ى بكه‌یته‌وه, وه قووڵایى یه‌كه‌ى
و تینى گه‌رمى یه‌كه‌ى و ئازارى زۆرى خه‌ڵكه‌كه‌ى... پێویسته بیر
له‌خه‌ڵكه‌كه‌ى بكه‌یته‌وه كه‌له‌ناو ئاگردا وه‌كو دار ده‌سوتێن.
* پێش ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى په‌روه‌ردگار بكه‌یت پێویسته بیر له‌به‌هه‌شت
بكه‌یته‌وه‌و ئه‌وه‌ى كه‌خوا به‌ڵێنى پێ داوه به‌خه‌ڵكانى گوێرٍِایه‌ڵ
كه‌هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌و هیچ گوێیه‌كیش نه‌یبیستووه وه‌به‌سه‌ر دڵى
هیچ كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى خۆشگوزه‌رانى
نه‌برِاوه به‌جوانترین شێوه‌كانى چه‌ژتن له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و جل
و به‌رگ, وه ئاسووده‌یى و خۆشگوزه‌رانى, كه‌ته‌نها مرۆڤى بێ ئاگا‌و بێ
هۆش له‌ده‌ستى خۆى ده‌دات.
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
پێش ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى خواى گه‌وره بكه‌یت پێویسته بیربكه‌یته‌وه
كه‌چه‌ند ته‌مه‌ن ده‌كه‌ى له‌م دونیایه, شه‌ست ساڵ, هه‌شتا ساڵ, سه‌د
سالڕ. هه‌زار ساڵ. پاشان چى؟ یان به‌هه‌شت و خۆشى یان ئاگرى دۆزه‌خ
په‌نا به‌خوا.
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
دڵنیابه كه (ملك الموت) رِۆژێك دێت و رِێگات لێ ده‌گرێ, وه‌ك چۆن
رِێگاى له‌كه‌سانى تر گرتوو رِۆحیانى كێشا, وه‌ئه‌م ژیانه‌ت ته‌نها
چه‌ند ساڵ و رِۆژانێكه‌و كۆتایى دێت و له‌گۆرِه‌كه‌تدا ته‌نها ده‌بیت و
نه‌كه‌س و كار‌و نه‌پاره‌و منداڵ و.., كه‌واته بیر له‌تاریكى و ناخۆشى
و ته‌سكى و ته‌نهایى ناو قه‌بر بكه‌ره‌وه.
بیر له‌رِۆژى قیامه‌ت بكه‌ره‌وه, ئه‌و رِۆژه‌ى كه‌هه‌موو خه‌ڵك
رِووبه‌رِووى په‌روه‌ردگاریان ده‌بنه‌وه‌و په‌رتووكى كرده‌وه‌كانیان
ده‌خرێته پێش چاویان, ئه‌وكات دڵه‌كانیان پرِده‌بێت له‌ترس وه‌هه‌موو
كه‌سێك له‌هه‌وڵى نه‌فسى خۆیدایه, نه‌دایك منداڵى خۆى ده‌ناسێت وه
نه‌برا برا ده‌ناسێت وه نه‌هاورِێ و دۆست یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه, بیر
له‌و بارودۆخ و نارِه‌حه‌تى یه بكه‌ره‌وه, كاتێك ته‌رازوو داده‌نرێت,
چه‌نده خراپه‌و تاوان و كه‌موكورتى له‌كرده‌وه‌كانتدا هه‌یه, وه‌بیر
له‌وكاته بكه‌ره‌وه كه‌له‌باره‌گاى ئه‌و په‌روه‌ردگاره ده‌وه‌ستى
كه‌هه‌رده‌م بانگى ده‌كردى كه‌چى تۆ پشتت تێ ده‌كرد, وه‌ستاوى و
په‌رتووكێك به‌ده‌سته‌وه‌یه كه‌بچووك و گه‌وره به‌جێ ناهێڵێت
تاتۆمارى نه‌كات, به چ زمانێك وه‌ڵامى په‌روه‌ردگارت ده‌ده‌یته‌وه,
وه‌كاتێك پرسیارى ته‌مه‌ن و گه‌نجى و كار‌و ماڵت لێ ده‌كات, به چ
پێیه‌ك ده‌وه‌ستى له‌به‌رده‌مى و به چ چاوێك سه‌یرى ده‌كه‌ى, وه‌به چ
دڵێك وه‌ڵامى ده‌ده‌یته‌وه كاتێك پێت ده‌ڵێت ئه‌ى به‌نده‌كه‌م:
ئایا هیچ چاكه‌یه‌كم نه‌بووه بۆت, ئایا هیچ نیعمه‌تێكم پێ
نه‌به‌خشیوى, ئه‌ى بۆ سه‌رپێچیم ده‌كه‌ى له‌كاتێكدا من نیعمه‌تت پێ
ده‌به‌خشم؟!
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
ئه‌ى بۆ ئارام ناگرى له‌سه‌ر خواپه‌رستى له‌م چه‌ند رِۆژه كورت و
چركه خێرایى یه‌ى ته‌مه‌نت تا پاش ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره
به‌ده‌ست بهێنیت و چێژى ئه‌و نیعمه‌ته هه‌تا هه‌تایى یه بكه‌یت.
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
هه‌ندێ كه‌س هه‌یه واده‌زانن له‌خۆرِایى دروست كراون وه به‌ئاسانى
وازیان لێ ده‌هێنرێ, ژیانیان هه‌مووى كردووه به‌گاڵته‌و گه‌پ, فرِوفێڵ
په‌رده چاوه‌كانیانى پۆشیوه له‌رِاستى و دروستى ژیان, وه‌گوێیان قورس
بووه له‌بیستنى ووشه‌ى هیدایه‌ت, چاوه‌كانیان سه‌خته, وه‌دڵیان
كوێره, وه هه‌موو قسه‌و باسێك له‌كۆرِو كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرێت
ته‌نها قورئان و زیكرى خوا نه‌بێت. هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌كه‌ن
له‌په‌روه‌ردگاریان له‌كاتێكدا هه‌موویان به‌نده‌ى ئه‌ون و له‌ژێر
ده‌ست و ویستى په‌روه‌ردگارن, بانگه‌وازیان بۆ ده‌كات و به‌ده‌م
بانگه‌وازى په‌روه‌ردگاریانه‌وه ناچن و وه‌ڵامى بانگه‌وازو ئاره‌زوو و
هه‌واى شه‌یتان ده‌ده‌نه‌وه.. ئه‌م خه‌ڵكانه زۆر سه‌یرن!, چۆن
بانگه‌وازى شه‌یتان ده‌گرنه‌به‌رو واز له‌بانگه‌وازى خوا دێنن! بیر‌و
هۆشیان له‌كوێیه..؟!
[ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِن تَعْمَى
الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ]
سورة
الحـج_٤٦,
واته: كوێرى و
نه‌بینین له‌چاوه‌كانیاندا نى یه به‌ڵكو كوێرى و نه‌بینین له‌و
دڵانه‌یه كه‌له‌ناو سنگیاندایه.
باشه خواى گه‌وره چیانى پێ كردووه تا سه‌رپێچى بكه‌ن و له‌فه‌رمانى
ده‌ربچن؟! ئایا دروستیانى نه‌كردووه, ئایا رِۆزى نه‌به‌خشیوه پێیان,
ته‌ندروستى و پاره‌و ماڵى دابین نه‌كردووه بۆیان؟! ناترسن له‌ناكاو
مردن له‌ده‌رگایان بدات له‌كاتێكدا هێشتا خه‌ریكى تاوان كردنن؟![
أَفَأَمِنُواْ مَكْرَ اللّهِ فَلاَ يَأْمَنُ مَكْرَ
اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ] سورة
الأعراف_٩٩.
كه‌واته وریابه برا به‌رِێزه‌كه‌م زۆر وریابه تۆش له‌و كۆمه‌ڵه
نه‌بێت! ده‌روونى خۆت به‌دوور بگره له‌و جۆره كه‌سانه‌و كار بۆ
ئه‌وه بكه كه‌بۆى دروست كراوى, سوێند به‌خواى گه‌وره تۆ بۆ كارێكى
زۆر گه‌وره دروست كراوى. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا
لِيَعْبُدُونِ]
سورة
الذاريات_٥٦,
, واته: بۆ هیچ شتێك جگه
له‌خواپه‌رستى جن و مر‌ۆڤم دروست نه‌كردووه.
برابه‌رِێزه‌كه‌م:
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌سه‌رپێچى خوا ده‌كه‌ى!! بگه‌رِێره‌وه بۆ لاى
په‌روه‌ردگارو خۆت بپارێزه له‌ئاگرى دۆزه‌خ, چونكه سه‌ختى و ناخۆشى
له‌رِێگاتدایه, به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌پێشتدایه, مارو ئه‌ژدیهاو سزاى
گۆرِو زۆر شتى تر چاوه‌رِوانته, به‌و خوایه‌ى كه‌هیچ په‌رستراوێك نى
یه جگه له‌خۆى نه‌گاڵته‌و پێكه‌نینه‌كان, نه‌گۆرانى و زنجیره‌كان و
نه‌ئه‌و شتانه‌ى كه‌كاتى پێ ده‌برێته‌سه‌ر, نه‌رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان,
نه‌خزم و مناڵه‌كانت, نه‌براو هاورِێكانت, هیچیان به‌كه‌ڵكت نایه‌ن,
ته‌نها باشه‌و كرده‌وه‌ى چاك نه‌بێت.
برا به‌رِێزه‌كه‌م:
سوێند به‌خوا ئه‌م قسانه‌م بۆ نووسیویت ته‌نها له‌ترسى ئه‌وه‌ى ئه‌و
رِووه سپى یه‌ت رِه‌ش هه‌ڵنه‌گه‌رِێ له‌رِۆژى قیامه‌تدا, وه‌له‌سه‌ر
ئه‌م ده‌موچاوه پاكه تاریكى ده‌ربكه‌وێ, وه‌له‌سه‌ر ئه‌م له‌شه
جوانه كه‌ئاگرى دۆزه‌خى تووش ببێ, كه‌واته تا زووه رِێگاى خوا بگره
بۆ ده‌ربازبوونى نه‌فست له‌ئاگر, وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه په‌شیمان
بوونه‌وه‌ى خۆت رِابگه‌یه‌نه‌و سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌هه‌رگیز
كۆڵناده‌ى له‌سه‌رى, به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت
به‌یارمه‌تى خوا, وه پێویسته‌و دووباره پێویسته دوو دڵى و دواكه‌وتن
به‌لاوه بنێى, سوێندبێت به‌خوا ئامۆژگارى رِێگاى رِاستت ده‌كه‌م و
به‌زه‌ییم به‌حاڵتدا دێت.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ
لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
8/12/2007
|
|