|
به‌هه‌شت چاوه‌رِێته
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه
چه‌نده‌ها په‌رستشى سووك و ئاسان هه‌یه كه خواى گه‌وره كردوویه‌تیه
مایه‌ى پاداشتى زۆر گه‌وره كه خاوه‌نه‌كه‌ى زۆر به ئاسانى ئه‌توانێ
خه‌ڵاتى ( به‌هه‌شت ) به ده‌ست بهێنێت ( به مه‌رجێك یه‌كتا په‌رست
بێت ) كه سه‌د مه‌خابن زۆربه‌ى موسڵمانان لێ ى بێ ئاگان و ئه‌م
په‌رستش و كرده‌وانه‌ش هیچ كۆسپ و قورساییه‌ك ناخاته سه‌ر پیشه‌ى
خاوه‌نه‌كه‌ى ....به‌ڵكو ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ربیت یان كرێكار یان
بازرگان یان ده‌سه‌ڵاتدار یان ..... یان ..... هتد .
ئه‌وا ئه‌توانێت رِۆژانه ئه‌م كرده‌وانه بكاته مه‌شخه‌ڵى رِێگاى خۆى
جابۆ ئه‌وه‌ى : .
له شنه‌ى باى فێنكى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له خورِه‌ى ئاوى سازگارى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له سه‌وزایى و جوانى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له بۆن و به‌رامه‌تى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له حه‌وانه‌وه و ئارامى به‌هه‌شت بێ به‌ش نه‌بیت .
له دیدارى خواى په‌روه‌ردگار بێ به‌ش نه‌بیت .
له ژیانى پرِ خۆشى په‌ناى حۆریه‌كان بێ به‌ش نه‌بیت .
فه‌رموو .... به‌هه‌شت چاوه‌رِێته ......
1.
قال
رسول الله
((
مَنْ بَنى مَسْجداً للهِ بَنى اللهُ له بَيتاً في الجنة )) رواه مسلم
.
واته : هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاترى خوا
مزگه‌وتێك دروست بكات ئه‌وا خواى گه‌وره له به‌هه‌شت دا خانوویه‌كى
بۆ دروست ئه‌كات .
2. ئه‌ته‌وێ له به‌هه‌شتدا هاورِێی پێغه‌مبه‌ر بیت (صلى الله عليه
وسلم) ؟
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم
(( أَنا
و كافل اليتيم في الجنة هكذا و أشار بالسبابة و الوسطى ))
( البخارى)واته
: من و به‌خێوكه‌رى هه‌تیو له به‌هه‌شتدا به‌یه‌كه‌وه‌ین ئاماژه‌ى كرد
بۆ هه‌ردوو په‌نجه‌ى
شایه‌تیمان و په‌نجه‌ى ناوه‌رِاستى . ( واته زۆر نزیكن به‌یه‌كه‌وه )
3. ئه‌ته‌وێ گه‌نجینه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانى به‌هه‌شت وه‌ربگریت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( لا حول
ولا قوة إِلا باللهِ كنز من كنوز الجنة
)) (متفق عليه )واته : وتنى ( لا حول
ولا قوة إِلا باللهِ ) گه‌نجینه‌یه‌كه له
گه‌نجینه‌كانى به‌هه‌شت .
4. ئه‌ته‌وێ ته‌رازووى كرده‌وه‌كات قورس بێت ؟
قال
رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (( كلمتان
حبيبتان الى الرحمن ، خفيفتان على اللسان ، ثقيلتان في
الميزان (سبحانه الله وبحمده ، سبحانه الله العظيم ) ((
رواه البخارى )واته : دوو ووشه هه‌ن خۆشه‌ویستن له‌لاى خوا ، وه
سوكن له سه‌ر زمان ، وه قورسن له ته‌رازووى چاكه‌كان ، ئه‌ویش ووتنى
(
سبحان الله وبحمده ، سبحان الله العظيم
) ه .
5. ئه‌ته‌وێ خوا حه‌ز به دیدارت بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( مَنْ أَحبّ لقاءَ
الله أَحَبَّ أَحبَّ اللهُ لقاءَه ))
( رواه
البخارى)واته : هه‌ر كه‌سێك دیدارى خواى پێ خۆش بێت ئه‌وا خوایش
دیدارى ئه‌وى پێ خۆشه .
6. ئه‌ته‌وێ ( 70 ) ساڵ له ئاگرى دۆزه‌خ دووربكه‌ویته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( مَنْ صامَ يوماً في سبيل الله بَعُدَ اللهُ وجهه عن
النار سبعين خريفاً ))
البخارى .
واته : هه‌ر كه‌سێك یه‌ك رِۆژ له پێناوى خودا به رِۆژوو بێت ئه‌وا
خواى گه‌وره 70 ساڵ له ئاگر دوورى ده‌خاته‌وه
7. ئه‌ته‌وێ پله‌ت به‌رز بێته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( وما تواضع أَحد لله
إِلا رفعه الله عزوجل ))
( مسلم ) واته : هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاترى خوا خۆى به گه‌وره
نه‌زانێ ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار پله‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه .
8. ئه‌ته‌وێ خواى په‌روه‌ردگار رِه‌حمت پێ بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( مَنْ صَلَّى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها عشراً ))
( مسلم ) .
واته : هه‌ر كه‌سێك ( صه‌ڵاواتێك ) له‌سه‌ر من بدات ئه‌وا خواى
په‌روه‌ردگار ( 10 ) صه‌ڵاواتى له‌سه‌ر ده‌دات .(صه‌ڵاواتى خودایش بۆ
به‌نده‌كانى بریتى یه له سۆز و به‌زه‌یى و رِه‌حمه‌تى خودا).
9. ئه‌ته‌وێ خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانت خۆش بێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
((
مَنْ قال سبحان الله و بحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياه و ان كانت مثل
زبد البحر )) ( متفق عليه )
واته : هه‌ر كه‌سێك له رِۆژێكدا ( 100 ) جار بڵێ( سبحان الله و
بحمده ) ئه‌وا خواى گه‌وره له تاوانه‌كانى خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر چى
به وێنه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت .
10. ئه‌ته‌وێ خوا به‌ره‌كه‌ت بخاته رِۆزیته‌وه و ته‌مه‌نیشت درێژ
بكات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
((مَنْ سَرَّهُ أَن يبسطَ له في رزقه وأَن يَنْساً له
في أَثره فليصل رحمه )) البخاري .
واته : هه‌ر كه‌سێك پێى خۆشه كه رِۆزى زیاد بكات و ته‌مه‌نى درێژ
بێت با په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بگه‌یه‌نێ .
11. ئه‌ته‌وێ له خواى په‌روه‌ردكار نزیك بیته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)((
أَقربُ مايكون العبد من ربه وهو ساجداٌ فأكثروا الدعا‌ء ))واته
: نزیكترین كاتێك كه به‌نده تیایدا له په‌روه‌ردگاریه‌وه نزیك بێت
كاتى كرِنووش بردنه ده‌ى پارِانه‌وه‌ى زۆرى تێدا بكه‌ن .
12. ئه‌ته‌وێ پاداشتى شه‌و نوێژت ده‌ست بكه‌وێت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( مَنْ صَلَّى العشاء في جماعةٍ فكأَنَّما قام نصف
الليل و مَنْ صَلَّى الصبح في جماعة فكأَنَّما قام الليل كله )) (
مسلم ) ( مسلم )
واته : هه‌ر كه‌سێك نوێژى شێوان ( عیشا ) به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات
ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه تاكو نیوه شه‌و شه‌ونوێژى كردبێت ، وه هه‌ر
كه‌سێك نوێژى به‌یانى به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه
ئه‌و شه‌وه به ته‌واوه‌تى شه‌ونوێژى كردبێت .
13. ئه‌ته‌وێ له دواى مردنت پاداشتت پێ بگات ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( إِذا ماتَ ابن آدم
إِنقطع عمله إِلاَّ مِنْ ثلاث صدقة جاريةٌ ، أَو علم ينتفع به ،
أَو ولد صالح يدعو له ))
واته: ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌فاتى كرد ئه‌وا كرده‌وه‌كانى رِاده‌وه‌ستێنرێت
و زیاد ناكات ته‌نها له سێ بواردا نه‌بێت ئه‌ویش خێرێكى به‌رده‌وام (الصدقة
الجارية ) وه‌ك دروست
كردنى مزگه‌وت و پرد‌و ...... كه دواى مردنى خاوه‌نه‌كه‌ى خه‌ڵكى لێى
سوود مه‌ند بن ، یان زانستێك سوودى لێ وه‌ربگیرێ ، یان وه‌چه‌یه‌كى
چاكه‌كار كه دۆعاى خێرى بۆ بكات .
14. ئه‌ته‌وێ به قورسایى شاخه‌كان چاكه و خێرت ده‌ست بكه‌وێت ؟
قال
رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( مَنْ شَهِدَ الجنازة حت
ى يصلى عليه فله قيراط و مَنْ شهدها حتى الدفن فله
قيراطان قيل وما القيراطان قال مثل الجبلين العظيمين ))
واته : هه‌ر كه‌سێك
نوێژ له‌سه‌ر مردوویه‌ك بكات ئه‌وا پاداشتى (
قيراط )
ێكى ده‌ست ده‌كه‌وێت وه هه‌ر كه‌سێك دواى بكه‌وێت تاوه‌كو ده‌ینێژن
ئه‌وا پاداشتى دوو (قيراط
) ى ده‌ست ده‌كه‌وێت . پرسیار كرا (
قيراطان)
چى یه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى : وه‌كو دوو شاخى
قورس وایه .
15. ئه‌ته‌وێ پاداشتى ( تێكۆشه‌رێكى پێناوى خوا یان رِۆژوانێك یان ئه‌و
كه‌سه‌ى شه‌ونوێژ ده‌كات ) به ده‌ستى بهێنى ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
((
الساعي على الأَرملة و المسكين كالمجاهد في سبيل الله و أَحسنه كالقائم
لايفترو كالصائم لايفطر )) ( متفق عليه )
واته : ئه‌وه‌ى بێوه‌ژن و هه‌ژاران به
سه‌ر ده‌كاته‌وه هاوشێوه‌ى خه‌باتكارێكه له پێناوى خوا وه
هاوشێوه‌ى ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌و نوێژ ده‌كات وه كۆڵ نادات وه‌هاو
شێوه‌ى رِۆژووانێكه كه به‌رده‌وام به رِۆژووبێت .
16. ئه‌ته‌وێ پارِانه‌وه‌ت ( دوعا ) وه‌ڵام بدرێته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( الدعا‌ء لا يرد بين الأَذان و الإِقامة ))
( ابو داود ) . واته :
پارِانه‌وه‌ى نێوان بانگ و قامه‌ت رِه‌ت ناكرێته‌وه .
17. ئه‌ته‌وێ رِه‌زامه‌ندى خوا به ده‌ست بهێنیت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
((
إِنَّ الله ليرضى العبد أَّنْ يأَكُلَ الأَكلة فيحمده عليها أَو يشرب
الشربة فيحمده عليها )) ( مسلم )
واته : خواى په‌روه‌ردگار رِازىیه له به‌نده‌یه‌ك كه خواردنێك
بخوات سوپاسى خوا بكات یان كه خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌خواته‌وه سوپاسى
خواده‌كات .
18 . ئه‌ته‌وێ پاداشتى ( حه‌جێك ) به ده‌ست بهێنیت ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
( العمرة في رمضان تعدل حجة او حجة معي )
واته : عه‌مره‌یه‌ك له مانگى رِه‌مه‌زاندا هاو شێوه‌ى حه‌جێكه
له‌گه‌ڵ مندا واته (پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم)
19. ئه‌ته‌وێ هه‌موو قورئان له چه‌ند خوله‌كێكدا بخوێنیته‌وه ؟
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
(( قُل هو اللهُ احد تعدل ثلث القرآ‌ن)) (مسلم )
واته:خوێندنه‌وه‌ى( قل هو الله احد ) هاو شێوه‌ى سێ به‌شى قورئانه
له كۆتایدا
داوام له په‌روه‌ردگاره كه دڵسۆزم بكات بۆ ئایینه پیرۆزه‌كه‌ى وه
بۆ ئه‌وه‌ى تۆش بێبه‌ش نه‌بى له‌م خێره و به ئه‌ندازه‌ى نوسه‌ر خێرت
بگات هاوكارى بكه له بڵاو كردنه‌وه‌ى چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى
الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى :
" الدَّالُ عَلَى الْخَيْرِ كَفَاعِلِهِ "
صحيح الجامع الصغير : 3399
، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه
چاكه‌یه‌ك به كه‌سێك پیشان بدات ، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه خۆى ئه‌نجامى
دابێت . |