|
|
|
|
|
 |
نیشانه‌كانی قه‌بووڵ بوونى ته‌وبه |
 |
|
برای خۆشه‌ویستم
ته‌وبه‌ش چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌ن ئاماژه‌ن بۆ قبوڵێتی و ساغێتی
ته‌وبه‌كه، له‌وانه :
1- ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه پاش ته‌وبه كردنه‌كه‌ى باشتر بێت وه‌ك له پێش
ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى : هه‌موو كه‌سێك له بۆخۆی ئه‌مه ده‌زانێت. جا
هه‌ركه‌سێك دوای ته‌وبه‌كردن رِوو له خوا‌و، هیممه‌ت داررو و وره
به‌رز بوو، ئه‌وا نیشانه‌ى رِاستی و ساغی و قبوڵێتی ته‌وبه‌كه‌یه‌تی .
2- به‌رده‌وام ده‌بێت (ترس له گه‌رِانه‌وه بۆ تاوانـ) ـی لێ نه‌برِێت
: چونكه مرۆڤی ژیر بۆ چركه ساتێكیش بووه، له سزای خوا بێ ئاگا نا
بێت. هه‌ر بۆیه ترسه‌كه‌ى به‌رده‌وامه تا ئه‌و ده‌مه‌ی گوێی له (
فریشته رِاسپێراوه‌كان به رِوحكێشان )یی ده‌بێ، پێی ده‌ڵێن :
[
ألَّا
تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي
كُنْتُمْ تُوعَدُونَ ]
فصلت 30
. مه‌ترسێن و هیچ غه‌م و
په‌ژاره‌یه‌كتان نه‌بێت، وه مژده‌تان لێ بێ به‌و به‌هه‌شته‌ى كه كاتی
خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا. ئیتر ئا له‌و كاته‌دا ترس و بیم و غه‌م و
په‌ژاره‌كه‌ى ده‌رِوا .
3- ئه‌بێت به گه‌وره ته‌ماشای تاوانانه‌كانی بكات ، ئه‌گه‌رچی
ته‌وبه‌شی كردووه، ئیبن مه‌سعود
رضي الله عنه ده‌فه‌رموێت : [ ئیماندار
تاوانه‌كانی وه‌كو شاخێك ته‌ماشا ده‌كا له ژێریدا دانیشتبێت، ده‌ترسێ
داكه‌وێته سه‌ری ،
به‌ڵام مرۆڤی خراپه‌كارو ده‌غه‌ڵ تاوانه‌كانی به
مێشوله‌یه‌ك ده‌زانێت به‌لای لوتی تێبپه‌رِێت، ئه‌ویش به‌ده‌ستی
ئاوایه‌كی لێبكات و بفرێت ] . هه‌ندێك له سه‌له‌ف گوتویانه :
ته‌ماشای بچوكی تاوان مه‌كه به‌ڵكو ته‌ماشای ئه‌وه بكه كه سه‌رپێچی
كێت كردووه .
4- ئه‌بێت ته‌وبه‌كردن ئیماندار دڵشكاو بكات، وه‌ملكه‌چ و بێ فیزی بكات
به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاری
: هیچ شتێك له‌وه خۆشه‌ویستتر نیه له
لای خوا كه به‌نه‌ده به دڵشكاوی و لاوازی وملكه‌چی یه‌وه
بگه‌رِێته‌وه لایی، به دڵێكی ته‌رِ به‌زیكری خوا ، (ئاو درا بێت به
زیكری خوا )، به بێ خۆپه‌سه‌ندی وله‌خۆبایی بوون، به‌بێ حه‌ز كردن له
ستایش، به‌بێ به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی خه‌ڵك به‌هۆی تاوان و
سه‌رپێچیانه‌وه، جا هه‌ركه‌سێك ئه‌مه‌ى له‌خۆ نه‌بینی با تۆمه‌تباری
ته‌وبه‌كه‌ى خۆی بكات و هه‌وڵی رِاستكردنه‌وه‌ى بدات .
5- ئه‌بێت ئاگاداری كرداری ئه‌ندامه‌كانی بێت :
با ئاگادری زمانی بێ و
له درۆكردن و غه‌یبه‌ت و فیتنه‌یی و قسه هێنان و قسه بردن و وته‌ى
زیاده، وه سه‌رقاڵی كا به یادی خوا‌و قورئان خوێندن . هه‌روه‌ها
ئاگاداری ورگی بێت، هه‌رچی
حه‌ڵاڵه ئه‌وه بخوات . وه ئاگاداری
چاوه‌كانی بێ، حه‌رامی پێ نه‌بینێ. وه ئاگاداری گوێی بێ، گوێ له
حه‌رامه‌كان نه‌گرێ، وه‌كو درۆ‌و غه‌یبه‌ت و مۆسیقا . هه‌روه‌ها
ئاگاداری ده‌سته‌كانی بێ، له بۆ شتی حه‌رام درێژیان نه‌كات . وه
ئاگاداری پێكانی بێت، پێی نه‌رِوا بۆ جێگا حه‌رام كراوه‌كان. له
هه‌مووى گرنگتر ئاگاداری دڵی بێ، له بوغز‌و حه‌سودی و خۆشویستنی
دوژمنانی خوا و رِق لێبوونی دۆستانی خوا . وه ئاگاداری په‌رستشه‌كانی
بێت، ساغ و بێ خه‌وشی كا به‌ته‌نها له بۆ خوا، وه دوور كه‌وێته‌وه
له رِیابازی و ناوپه‌یدا كردن .
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو
|
|