|
|
|
 |
بۆچی ته‌وبه بكه‌ین ؟ |
 |
|
برای خۆشه‌ویستم
، خوشكى به‌رِێزم :
برای شرینم، پێده‌چێت لێم بپرسی: بۆ ده‌بێت واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنم
له‌كاتێكدا پێی ئاسوده ده‌بم؟ ... بۆ واز له ته‌ماشاكردنی فیلمی
رِووت بهێنم له كاتێكدا من چێژی لێوه‌رده‌گرم ؟ ... بۆ واز له
رِابواردنی ته‌له‌فۆنی بهێنم له‌كاتێكدا ئه‌وه ئاواتی منه؟ ... بۆ
ده‌ستبه‌رداری ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت ببم له‌كاتێكدا پێی دڵشاد ده‌بم ؟
بۆ ده‌بێت په‌یوه‌ست بم به نوێژ‌و رِژووه‌وه له‌كاتێكدا من حه‌زم به
په‌یوه‌ستی و به‌ستنه‌وه نیه ؟ ... بۆچی و... بۆچی ... ؟! ئایا
پێویست نیه مرۆڤ ئه‌وه بكات كه خۆشحاڵ و ئاسوده‌ی ده‌كات وئاسوده‌یی
خۆی تێدا ده‌بینێت؟ ... ئه‌وه‌ى كه من ئاسوده ده‌كات ئه‌وه‌یه كه
تۆ پێی ده‌ڵێی تاوان ... كه‌وابو بۆ ته‌وبه به‌كه‌م و بگه‌رِێمه‌وه
؟!
جا پێش ئه‌وه‌ى
وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه براشیرینه‌كه‌م
ئه‌وه بزانه كه ته‌نها ئاسوده‌یی تۆم ده‌وێ، وه هیچم نه‌ویستووه
سه‌رفرازی تۆ نه‌بێت ، وه هیچم مه‌به‌ست نه‌بووه ته‌نها خێر‌و
سه‌ركه‌وتن له هه‌ردوو دونیادا.
ئێستاش وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ت ئه‌ده‌مه‌وه : ته‌وبه بكه برام چونكه
ته‌وبه :
1- گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته - سبحانه وتعالى - ، ئه‌وه
په‌روه‌ردگارته فه‌رمانی به‌مه پێكردووى هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت
:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً
نَّصُوحًا } (التحریم:8) واته :
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه
بۆلای خودا، به گه‌رِانه‌وه‌یه‌گی ساغ و پوخته‌وه. جا فه‌رمانی خواش
ده‌بێت گوێرِایه‌ڵی بۆ بكرێت .
2- هۆكارێكه بۆ سه‌رفرازیت له دونیا‌و دوارِۆژدا، خوای پایه به‌رز
ده‌فه‌رموێ :
{وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا
الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (النور:31) . واته : هه‌مووتان بگه‌رِێنه‌وه بۆلای خوا‌و ته‌وبه
بكه‌ن ئه‌ى ئیمانداران به‌ڵكو رِزگارو سه‌رفراز بن. كه‌وابوو دڵ چاك
نابێ و سه‌رفراز نابێ و له‌ززه‌ت وه‌رناگرێ، خۆشحاڵ نابێ و ئاسوده
نابێ؛ پاك نابێ؛ مه‌گه‌ر به خواپه‌رستنی و گه‌رانه‌وه‌ی بۆلای وى و
په‌شیمان بوونه‌وه‌ى نه‌بێ .
3- هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خودا خۆشی بوێیت، خوای په‌نهانزان ده‌فه‌رموێت
:
{ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ}
{البقرة 222 }. واته :
به‌رِاستی خوا تۆبه‌كاران و پاكانی خۆشده‌وێت. ئایا له‌وه ئاسوده‌یی
ودڵنیایی تری هه‌یه مرۆڤ هه‌ستی پێ بكات، كه بزانێت
په‌روه‌ردگاره‌كه‌ى خۆشی ده‌وێت گه‌ر په‌شیمان بێته‌وه‌و بگه‌رِێته‌وه
لای ؟!
4- هۆكارێكه بۆ رِۆیشتنه به‌هه‌شتت و رِزگاربوونت له ئاگر، خودای
پایه‌به‌رز ده‌فه‌رموێت
:
{فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا
الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا
*إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ
الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا}
[مریم: 59 ، 60]. واته : له دوای ئه‌وان
كه‌سانێك له نه‌وه‌كانیان بونه جێنشینیان، كه نوێژه‌كانیان
فه‌وتاندو شوێنی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانی خۆیان كه‌وتن، ئه‌وانه توشی
(سزای) سه‌رگه‌ردانی ده‌بن، جگه له‌وه‌ى تۆبه‌ى كردبێت ئیمانی
دامه‌زراوی هێنابێت وكارو كرده‌وه‌ى چاكی ئه‌نجام دابێ، ئا ئه‌وانه
ده‌رِۆنه به‌هه‌شته‌وه‌و هیچ جۆره سته‌مێكیان لێناكرێ . ئایا هیچ
شتێكی خواستراوی تر هه‌یه بۆ مرۆڤ هه‌وڵی بۆ بدات جگه له به‌هشت .
5- هۆكارێكه بۆ دابه‌زاندنی به‌ره‌كه‌ت له ئاسمانه‌وه، وه به
هێزكردن و وه زیادبوونی ماڵ و منداڵ، خودای پایه به‌رز ده‌فه‌رموێ :
{وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ
يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى
قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ} {هود:25}، واته : ئه‌ى
ملله‌تی خۆم: داوای لێخۆشبون له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن و پاشان
بگه‌رِێنه‌وه لای ئه‌و، له ئاسمانه‌وه بارانی به لێزمه‌و پرِخێرتان
بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌لاَتتان بۆ زیاد ده‌كات، زیاد له ئه‌و هێزو
ده‌سه‌لاَته‌ی خۆتان، وه رِوو وه‌ر مه‌گێرِن له بانگه‌وازه‌كه‌م به
تاونباری و سه‌ركه‌شیه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت
: {فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا
* يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ
بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ
أَنْهَارًا}{نوح:10-12}. واته : هه‌روه‌ها
پێیانم گووت: داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، به‌رِاستی
ئه‌و زاتێكی زۆر لێخۆشبووه، بارانتان به لێزمه‌و خورِه‌م بۆ
ده‌بارێنێت، ماڵ و سامان و منداڵتان پێ ده‌به‌خشێت، باخ و باخات و
رِوبارتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت .
6- هۆكارێكه بۆ سرِینه‌وه‌ى تاوانه‌كان و گۆرِینیان به خێر‌و
حه‌سه‌نات، خوای پایه به‌رز ده‌فه‌رموێت
: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً
نَّصُوحًا عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ
وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ٌ}{التحریم:8}، واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى
باوه‌رِتان هێناوه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه بۆلای خودا، به
گه‌رِانه‌وه‌یه‌گی ساغ و پوخته‌وه. وه هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری پاك و
بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت
:
{إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ
يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا
رَّحِيمًا} {الفرقان:70}. واته
: ئه‌وانه نه‌بێت كه ته‌وبه ده‌كه‌ن و په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ئیمانی
دامه‌زراو ده‌هێنن و كار‌و كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه
خودا خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆرِێت به چاكه، وه خودا هه‌میشه لێخۆش‌بوو
میهره‌بانه .
7- ئه‌وه‌ى كه تۆ پێی ده‌ڵیی دڵنیایی، دڵشادیی، سه‌رفرازی، ... هتد،
هیچی ناشێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوانه‌ى لێ بنێی، چونكه هه‌ر هه‌مووی
كاتیه، ته‌ماشاكردنی فیلمی رِووت، چێژی تێدایه یان تاڵی؟ چه‌ند
خوله‌كێك دوای تاوانه‌كه وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت،
مرۆڤی ژیر قسه‌ى له‌و شێوانه ناكا، چێژوه‌رگرتنێكی چه‌ند خوله‌كی به
ئێش و ئازار له‌گه‌ڵبونێكی هه‌تا هه‌تایی ناگۆرِێته‌وه. ئه‌مه یه‌ك
دووه‌میش هه‌رگیز دڵ به‌و شتانه ئارام نابێت و ناحه‌وێته‌وه، به‌ڵكو
پێی ته‌نگ و ته‌سك ده‌بێ. خوای په‌نهانزان سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ:
{الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ
بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ} الرعد 28. واته : ئه‌وانه‌ى باوه‌رِیان هێناوه، دڵ و
ده‌رونیان ئارام ده‌بێت و ده‌حه‌وێته‌وه به یادی خوا، جا ئاگادار بن
هه‌ر به یادی خوا دڵه‌كان ئارام ده‌بێت و ده‌حه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها خوای زانا‌و دانا (جل
شأنه) ده‌فه‌رموێت:
{فَمَن يُرِدِ اللّهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلإِسْلاَمِ
وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا
كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاء كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللّهُ
الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ} {الأنعام 125 } واته: جا ئه‌و
كه‌سه‌ى خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ى فراوان ده‌كات و
ده‌یگه‌شێنێته‌وه بۆ ئایینی ئیسلام، وه ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێت گومرِای
بكات، (به‌هۆی نه‌شیاوی خۆیه‌وه)، دڵی زۆر ته‌نگ و ته‌سك ده‌كات و
وه‌ك ئه‌وه‌ى بیه‌وێت به‌رز بێته‌وه به‌ره‌و ئاسمان، ئا به‌و شێوه
خوا پیسی و ناپاكی له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت كه باوه‌رِ ناهێنێنن
.
برای خۆشه‌ویستم :
هه‌موو ئه‌م شته باشانه - جگه له‌مانه‌ش زۆرن - ئه‌وه ناهێنن له
پێناویان‌دا په‌شیمان بیته‌وه‌و ته‌وبه بكه‌یت ؟ ئه‌مه سه‌رفرازی تۆی
تێدایه؟ بۆ سته‌م له نه‌فسی خۆت ده‌كه‌یت به سه‌رپێچی كردنی خوا‌و
وه مه‌حرومیشی ده‌كه‌ی له خوا رِازیكردن ؟ شیاوتره بۆ تۆ ده‌ست
پێشخه‌ری بكه‌ى بۆ كارێك كه ئه‌وه فه‌زڵه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وانه
به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی.
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو
|