|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
پێده‌چێت پێم بڵێی: من كامه‌رانیم ده‌وێ، ئه‌مه‌وێ رِزگاربم، هیوام
لێخۆشبوونه،
به‌ڵام نازانم چۆن؟ نازانم چۆن ده‌ست پێ بكه‌م؟ من وه‌كو
خنكاوێكم ده‌یه‌وێ یه‌كێك ده‌ستی بگرێ، وه وه‌كو سه‌رگه‌ردانێكم
رِێگه‌ى لێ‌ون بووه‌و چاوه‌رِێی یارمه‌تیه. تروسكه‌یه‌ك هیوام ده‌وێ،
تیشكێك رِوناكیم ده‌وێ،
به‌ڵام رِێگاكه له كوێیه ؟ رێگاكه رِوونه وه‌كو رِۆژ، دیاره وه‌كو مانگ، یه‌كێكه و دوانی بۆ نیه ... ئه‌ویش رِێگه‌ى ته‌وبه‌یه ... رِێگه‌ی رِزگاربوون، رِێگه‌ی سه‌رفرازی، رِێگه‌یه‌كی سانا‌و ئاسانكراوه، له‌هه‌موو ساتێك‌دا واڵایه و به‌رامبه‌رت كراوه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره ته‌نها بده‌ى له‌و ده‌رگایه (ئه‌و رِێگایه بگریته به‌ر)، یه‌كسه‌ر گوێت له وه‌ڵامه‌كه ده‌بێت و ده‌فه‌رموێت: من لێبورده‌م له‌و كه‌سه‌ى كه ته‌وبه ده‌كات و باوه‌رِ ده‌هێنێت وكرده‌وه‌ى چاكه ده‌كات له‌وه‌و دواش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رِێبازه (طه:82). ئه‌وه‌تا خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى) بانگی سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی ده‌كات، باوه‌رِدارو بێ باوه‌رِ، كه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه بۆلای، وه پێی راگه‌یاندوه كه ئه‌و له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت، هه‌رچه‌ند زۆر بێت، هه‌رچه‌ند گه‌وره بێت، ئه‌گه‌ریش به ئه‌ندازه‌ی كه‌فی ده‌ریا بێت، خودا (سبحانه وتعالى) ده‌فه‌رموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر . واته : ئه‌ى موحه‌ممه‌د بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى به‌نده‌كانم، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تاوان و هه‌ڵه‌ى زۆرتان ئه‌نجام داوه، نا‌ئومێد مه‌بن له رِه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا، چونكه خوا له هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت . بێگومان ئه‌و خودایه زۆر لێبورده‌و به سۆز‌و میهره‌بانه. |
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
</tr||||||||||||||||||||||||||||||||||||