|
|
|
 |
به‌رووبومه‌كانى داواى لێخۆشبوو‌ن |
 |
|
ئایا ده‌ته‌وێت بیر‌و هۆشت ئارام بێت؟
ده‌ته‌وێت هه‌ست به ده‌روونێكى ئارام و سنگ گوشادى و دڵنیایى بكه‌ى ؟
ئه‌وا داواى لێخۆشبوو‌ن بكه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :
[اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا
إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعاً حَسَنا] (هود: 3).
ئه‌ته‌وێت لاشه و به‌ده‌نت به‌هێزو ته‌ندرووست بێت وسه‌لامه‌ت بیت له
ده‌ردوو به‌ڵاو ئافات ونه‌خۆشى؟ ئه‌وا ئه‌وا داواى لێخۆشبوو‌ن بكه.
[اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ
عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ] (هود:
52).
ئه‌ته‌وێت له ئه‌من و ئاسایش و دووربیت
له به‌ڵا سه‌لامه‌ت بیت له هه‌ر فیتنه و میحنه‌تێك ئه‌وا داواى
لێ‌خۆش بوون بكه .
[وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ
اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] (لأنفال:33).
ئایا بارانى رِه‌حمه‌تت ده‌وێ؟ نه‌وه‌ى
باش و كورِى صاڵحت ده‌وێ ؟ماڵى حه‌ڵاڵ و رِزق و رِۆزى فراوانت ده‌وێ؟
كه وایه داواى لێخۆشبوو‌ن بكه.
[اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً * يُرْسِلِ
السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ
وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَاراً]
(نوح :10ـ12).
ئه‌ته‌وێ گوناه و تاوانه‌كانت
بسرِرِێنه‌وه و چاكه‌كانت زۆر ببن و پله‌ت به‌رز ببێته‌وه؟ داواى
لێخۆشبوو‌ن بكه .
[وَقُولُوا حِطَّةٌ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ
الْمُحْسِنِينَ] (البقرة: 58).
داواى لێ‌خۆش بوون ده‌رمان و چاره‌سه‌رى
سه‌ركه‌وتنه له‌و گوناهو تاوان ،بۆیه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رمانمان پێ ده‌كات به داواى لێ‌خۆش بوون له په‌روه‌ردگار
هه‌میشه و هه‌تاهه‌تایه.
هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ ( ئه‌ى خه‌ڵكینه داواى لێ‌خۆش بوون بكه‌ن و
ته‌وبه بكه‌ن ،من داواى لێ‌خۆش بوون و ته‌وبه ده‌كه‌م سه‌د جار له
رِۆژێك دا).
خواى گه‌وره له كه‌سێك رازى ده‌بێت كه به رِاستگۆیانه داواى لێ‌خۆش
بوون بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دان به تاوانه‌كانى دا ده‌نێت و
رِووده‌كاته خواى گه‌وره‌و ده‌ڵێت : (خوایه گیان من تاوانم كردووه و
كه‌سێكى خراپ و گوماهبارم كه‌مته‌رخه‌مى و كه‌م وكورِیم له
فه‌رمانه‌كانت دا كردووه،مافه‌كانتم پێشێل كردووه و سته‌مم له خۆم
كردووه و شه‌یتانم به‌سه‌رم دا زاڵ بووه ,ئاره‌زووه‌كانم زاڵ بوون و
ده‌روونى له خۆبایم فه‌رمانى خراپه‌ى پێ كردووم، به‌ڵام من پشت به
فراوانى به‌خشنده‌یى و حیلم ولێبوورده‌یى و گه‌وره‌یى و سۆز‌و به‌زه‌یت
به‌ستووه، ئێسته هاتووم به ته‌وبه‌و په‌شیمانى یه‌وه داواى لێ‌خۆش
بوونت لێ ده‌كه‌م له گوناهه‌كانم خۆش ببه و لێم ببووره ، من زه‌لیل
و مل كه‌چى تۆم تاوانه‌كانم بسرِه‌وه ،بێجگه له تۆ هیچ په‌نایه‌كم
نى یه و هیچ په‌رستراوێك نى یه غه‌یرى تۆ ئه‌ى په‌روه‌ردگار)
شاعیرێك ده‌ڵێت : ئه‌ى خوایه گیان ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانى من زۆر و
گه‌وره بن به‌ڵام ده‌زانم لێبووردنى تۆ گه‌وره‌تره،ئه‌گه‌ر هه‌ر
چاكساز و چاكخواز لێت بپارِێته‌وه و تكات لێ بكات ئه‌ى تاوانبار له‌كێ
بپارِێته‌وه و په‌ناهێنده‌بێ ،هیچ هۆكارێكم بۆت نى یه بێجگه له
رِازى بوون ...لێبووردنت زۆر جوانه‌و پاشان من موسڵمانم).
له فه‌رمووده‌یه‌ك دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ :
( هه‌ر كه‌سێ داواى لێ‌خۆش بوون بكات خواى گه‌وره له هه‌موو غه‌م و
خه‌فه‌تێك رِزگارى ده‌كات وه له هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌ك ده‌رى ده‌هێنێ
و به‌شێوه‌یه‌ك رِۆزى ده‌دات كه حسابى بۆ نه‌كردووه).
ده‌گێرِنه‌وه له هۆزێك دا كه‌سێك نه‌زۆك بووه و منداڵیان نه‌ده‌بوو
دكتۆره‌كان نه‌یان ده‌توانى چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزنه‌وه پاش به‌كارهێنانى
چه‌ندین دا‌و و ده‌رمان ،پاش پرسیار كردنى یه‌كێ له زانایان پێى ووت
زۆر ئیستیغفار بكه به‌یانیان و ئیواران.خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى
ئه‌وانه‌ى داواى لێ‌خۆش بوون ده‌كه‌ن ده‌فه‌رموێت:
[وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ] (نوح :12).
ئه‌و پیاوه به‌رده‌وام بوو له ئیستیغفار زۆرى ده‌كرد خواى گه‌وره
مناڵێكى صاڵحى پێ به‌خشى.
كه‌واته ئه‌ى ئه‌وه‌ى دوودڵى خه‌ریكه ده‌تپچرِێنێ و به هۆى خه‌م
وخه‌فه‌ته‌وه ئازار ده‌چێژێ داواى لێ‌خۆش بوون بكه له خوار گه‌وره و
میهره‌بان ...هه‌تا غه‌م و خه‌فه‌ت و دڵ ته‌نگى و ئازاره‌كانت بوه‌رێن
ورِزگارت ببێت.چونكه داواى لێ‌خۆش بوون داوو ده‌رمان و رِه‌وێنه‌وه‌ى
غه‌مه‌كان و شیفای ده‌رده‌كانه...........داواى لێ‌خۆش بون بكه.
نێردراوه له لایه‌ن خوشكه سه‌جا -
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو
|