|
|
 |
هه‌موومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین |
 |
|
برای خۆشه‌ویستم
، خوشكى به‌رِێزم
هه‌موومان تاونبارین، هه‌موومان هه‌ڵه‌كارین، جارێك رِوو له‌خوای
ده‌كه‌ین و جارێك رِوو وه‌رده‌گێرِین، تاوێك هه‌ست به چاودێری خودا
ده‌كه‌ین و تاوێك بێئاگایی باڵمان به‌سه‌ر ده‌كێشێ، بێ هه‌ڵه نابین،
هه‌ر ده‌بێت هه‌ڵه‌مان لێبوه‌شێته‌وه، نه من و نه تۆ مه‌عصوم نین،
[هه‌موو ئاده‌میزادێك هه‌ڵه ده‌كات، وه باشترینی هه‌ڵه‌كاران
تۆبه‌كارانن]{رواه
الترمذي وحسنه الالباني}.
سه‌هوو كه‌موكورتی له ته‌بیعه‌تی مرۆڤه‌وه‌ن، وه له رِه‌حمه‌تی خودا
بۆ مرۆڤی لاواز ئه‌وه‌یه كه ده‌رگای ته‌وبه‌ى بۆ كردۆته‌وه، وه
فه‌رمانی پێكردووه هه‌ر كه تاوانی تووش بوو وسه‌رپێچی ئه‌وى كرد
بگه‌رِێته‌وه بۆلای و رِوو له‌و بكات. ئه‌گه‌ریش ئه‌مه نه‌بوایه،
مرۆڤ ده‌كه‌وته ته‌نگیه‌وه، وه هیممه‌تی لاواز ده‌بوو له‌وه‌ى نزیك
بێته‌و له په‌روه‌ردگاری، وه هیوای ده‌برِا به لێخۆشبووی و
میهره‌بانی وی.
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو
|