|
سوباس و ستایش بۆ خودا، لێخۆشبووی تاوانه‌كان، وه‌رگری تۆبه‌ى
تۆبه‌كاران، به توند سزاده‌ری
گوناهكاران ، واڵاكارى ده‌رگا له بۆ
گه‌رِاوه‌كان، وه ئاسانكه‌ری هۆكاره‌كان له بۆ ته‌وبه‌كاران، وه
سه‌ڵات و سه‌لام برِژێته سه‌ر به‌رِه‌حمه‌ت نێردراو له بۆ جیهانیان،
موحه‌ممه‌دی گه‌وره‌و سه‌روه‌رمان، وه له‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی و
هاوه‌ڵان،
أما بعد :
برای خۆشه‌ویستم
زۆربه‌ى خه‌ڵكی به‌هاو هه‌قیقه‌تی ته‌وبه نازانن، چ جای ئه‌وه‌ى
بیزانن و پێی هه‌ستن، ئه‌گه‌ریش به‌های ته‌وبه بزانن، رِێگای
به‌دستهێنانی نازانن، ئه‌گه‌ریش رِێگاكه بزانن، چۆنێتی ده‌ست
پێكردنه‌كه‌ی نازانن؟
جا برام وه‌ره له‌گه‌ڵم با بزانین هه‌قیقه‌تی ته‌وبه‌و رِێگای
به‌ده‌ستهێنانی چییه‌و چۆنه؟ به‌و ئومێده‌ى پێی بگه‌ین .
|
 |
هه‌موومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین
|
 |
برای خۆشه‌ویستم:
هه‌موومان تاونبارین، هه‌موومان هه‌ڵه‌كارین، جارێك رِوو له‌خوای
ده‌كه‌ین و جارێك رِوو وه‌رده‌گێرِین، تاوێك هه‌ست به چاودێری خودا
ده‌كه‌ین و تاوێك بێئاگایی باڵمان به‌سه‌ر ده‌كێشێ، بێ هه‌ڵه نابین،
هه‌ر ده‌بێت هه‌ڵه‌مان لێبوه‌شێته‌وه، نه من و نه تۆ مه‌عێوم نین،
[هه‌موو ئاده‌میزادێك هه‌ڵه ده‌كات، وه باشترینی هه‌ڵه‌كاران
تۆبه‌كارانن]{رواه
الترمذي وحسنه الالباني
|
 |
رِێگای رِزگاربوون له كوێیه؟
|
 |
|
پێده‌چێت پێم بڵێی: من كامه‌رانیم ده‌وێ، ئه‌مه‌وێ رِزگاربم، هیوام
لێخۆشبوونه،
به‌ڵام نازانم چۆن؟ نازانم چۆن ده‌ست پێ بكه‌م؟ من وه‌كو
خنكاوێكم ده‌یه‌وێ یه‌كێك ده‌ستی بگرێ، وه وه‌كو سه‌رگه‌ردانێكم
رِێگه‌ى لێ‌ون بووه‌و چاوه‌رِێی یارمه‌تیه. تروسكه‌یه‌ك هیوام ده‌وێ،
تیشكێك رِوناكیم ده‌وێ،
به‌ڵام رِێگاكه له كوێیه ؟
برای خۆشه‌ویستم رێگاكه رِوونه وه‌كو رِۆژ، دیاره وه‌كو مانگ،
یه‌كێكه و دوانی بۆ نیه ... ئه‌ویش رِێگه‌ى ته‌وبه‌یه ... رِێگه‌ی
رِزگاربوون، رِێگه‌ی سه‌رفرازی، رِێگه‌یه‌كی سانا‌و ئاسانكراوه،
له‌هه‌موو ساتێك‌دا
واڵایه..
|
 |
ئه‌ى ته‌وبه‌كردن چیه ؟ |
 |
|
ته‌وبه‌كردن برای خۆشه‌ویستم بریتیه له گه‌رِانه‌وه له‌وه‌ى
خودا رِقی لێیه‌تی به ئاشكرایی و شاراوه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى
خوا خۆشی ئه‌وێت به ئاشكرای و شاراوه‌یه‌وه. وه ئه‌مه‌ش
ناوێكی گشتگیره له بۆ یاساكانی ئیسلام و هه‌قیقه‌ته‌كانی
ئیمان، ته‌وبه‌كردن رِێگایه‌كی پارێزراوه له یه‌ئس و بێ
ئومێدی، كانی پرِئاوه بۆ هه‌موو خێر‌و خۆشیه‌كی دونیا‌و
دوارِۆژی ئه‌به‌دی، ته‌وبه‌كردن سه‌ر هه‌موو شتێكه،
ژیانه‌وه‌یه، هۆی سه‌رفرازیه، ماڵی یه‌كه‌م و ناوه‌رِاست و
كۆتای مرۆڤه..
 |
بۆچی ته‌وبه بكه‌ین ؟ |
 |
|
برای شرینم، پێده‌چێت لێم بپرسی: بۆ ده‌بێت واز له
جگه‌ره‌كێشان بهێنم له‌كاتێكدا پێی ئاسوده ده‌بم؟ ... بۆ واز
له ته‌ماشاكردنی فیلمی رِووت بهێنم له كاتێكدا من چێژی
لێوه‌رده‌گرم ؟ ... بۆ واز له رِابواردنی ته‌له‌فۆنی بهێنم
له‌كاتێكدا ئه‌وه ئاواتی منه؟ ... بۆ ده‌ستبه‌رداری
ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت ببم له‌كاتێكدا پێی دڵشاد ده‌بم ؟ بۆ
ده‌بێت په‌یوه‌ست بم به نوێژ‌و رِژووه‌وه له‌كاتێكدا من حه‌زم
به په‌یوه‌ستی و به‌ستنه‌وه نیه ؟ ... بۆچی و... بۆچی ...
؟!
 |
ته‌وبه بكه برام چونكه
ته‌وبه |
 |
|
1- گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته - سبحانه وتعالى
-
2- هۆكارێكه بۆ سه‌رفرازیت له دونیا‌و دوارِۆژدا
:
3- هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خودا خۆشی بوێیت
:
4- هۆكارێكه بۆ رِۆیشتنه به‌هه‌شتت و رِزگاربوونت له ئاگر
:
5- هۆكارێكه بۆ دابه‌زاندنی به‌ره‌كه‌ت له ئاسمانه‌وه، وه به
هێزكردن و وه زیادبوونی ماڵ و منداڵ
:
6- هۆكارێكه بۆ سرِینه‌وه‌ى تاوانه‌كان و گۆرِینیان به خێر‌و
حه‌سه‌نات :
7- ئه‌وه‌ى كه تۆ پێی ده‌ڵیی دڵنیایی، دڵشادیی، سه‌رفرازی
:
 |
چۆن ته‌وبه بكه‌م ؟ |
 |
|
برای خۆشه‌ویستم :
وه‌كو بته‌وێ پێم بڵێی : نه‌فسم ده‌یه‌وێ بگه‌رِێته‌وه بۆلای
په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، ده‌یه‌وێ په‌شیمان بێته‌وه، نه‌فسم دڵنیا بووه
له‌وه‌ى سه‌رفرازی له شوێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوه‌كان و ئه‌نجام
دانی كاره حه‌رامه‌كان نیه ...
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نازانێت
چۆن توبه بكات ؟ وه له كوێوه یه‌كه‌م هه‌نگاو بنێت؟
منیش ئه‌ڵێم: خوای مه‌زن چاكه‌ى بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خۆی بوێت،
هۆكاره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بۆ ئاسان ده‌كات و یارمه‌تی ده‌دات، جا
منیش باسی هه‌ندێك له‌و شتانه ده‌كه‌م كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و
هاوكاریت ده‌كه‌ن له بۆ ته‌وبه كردن و گه‌رانه‌وه بۆلای خودا:
1- نیه‌تت ساغ كه‌ره‌وه، به‌رِاستی بگه‌رِێوه
:
2- موحاسه‌به‌ى نه‌فسی خۆت بكه
:
3- یادی نه‌فسی خۆت بخه‌ره‌وه وئامۆژگاری بكه وسه‌رزه‌نشتی بكه‌و
وبیترسێنه:
4- خۆت له‌و شوێنانه دووربخه‌ره‌و كه تاوانی تێدا ده‌كرێت
:
5- واز له براده‌ری خراپ بهێنه
:
6- بیر له عاقیبه‌تی تاوانه‌كان بكه‌وه
:
7- به‌هه‌شت و ئاگر یاد بهێنه‌وه
:
8- سه‌رقاڵ به به‌وه‌ى
كه سوودبه‌خشه و له ته‌نیایی و به‌تاڵی
به‌دووربه :
9- پێچه‌وانه‌ى هه‌واو
ئاره‌زووه‌كانت به :
10- وه كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر هه‌ن بێجگه له‌وانه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ
ته‌وبه كردن:
 |
مه‌رجه‌كانى ته‌وبه كردن |
 |
|
یه‌كه‌م
// ساغ
بوون بێخه‌وش بوون بۆ خودای پایه‌به‌رز
دووه‌م
//
وازهێنان له
تاوان
سێیه‌م // داننان
به تاوانندا
چواره‌م // په‌شیمان
بونه‌وه له‌وه‌ى لێت وه‌شاوه‌ته‌وه له
تاوان وسه‌رپێچی
پێنجه‌م //
سووربون له‌سه‌ر نه‌گه‌رِانه‌وه به تاوان
شه‌شه‌م // گه‌رِانه‌وه‌ى مافه‌كان (الـمظالم)
بۆ خاوه‌كانیان
حه‌وته‌م // ئه‌بێت
ته‌وبه‌كه له كاتێكدا بێ
كه قبوڵ بكرێ
 |
نیشانه‌كانی قه‌بووڵ بوونى ته‌وبه |
 |
|
1- ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه پاش ته‌وبه كردنه‌كه‌ى باشتر بێت وه‌ك له پێش
ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى
:
2- به‌رده‌وام ده‌بێت (ترس له گه‌رِانه‌وه بۆ تاوانـ) ـی لێ نه‌برِێت
:
3- ئه‌بێت به گه‌وره ته‌ماشای تاوانانه‌كانی بكات ، ئه‌گه‌رچی
ته‌وبه‌شی كردووه
:
4- ئه‌بێت ته‌وبه‌كردن ئیماندار دڵشكاو بكات، وه‌ملكه‌چ و بێ فیزی بكات
به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاری
:
5- ئه‌بێت ئاگاداری كرداری ئه‌ندامه‌كانی بێت :
 |
ئاگاداری دواخستنی ته‌وبه‌كردن به |
 |
|
برای خۆشه‌ویستم:
بێگومان كه‌س نازانێ كه‌ى ئه‌جه‌لی دێ وچه‌ند له ته‌مه‌نى
ماوه، وه ئه‌وه‌ى جێی داخه خه‌ڵكانێك ده‌بینین دوایی بۆ
ته‌وبه ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن : ئێستا كاتی ته‌وبه‌كردن نیه،
وازبێنن با هه‌ندێك چێژ له دونیا وه‌ربگرین، هه‌ر كه به‌ساڵا
چووین خۆمان ته‌وبه ده‌كه‌ین ؟؟!! به‌رِاستی ئه‌مانه فێڵ و
ته‌ڵه‌كه‌ى شه‌یتانن، وه فریودانی دونیای فانیه، جا
شه‌یتانیش دێت و وه‌عدی نه‌مرێتی به مرۆڤ ده‌دات و كه‌چی
ئه‌وه‌شی به‌ده‌ست نیه . بۆیه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن ...
ده‌ستپێشخه‌ری.. وریا بن وریا ... له بێ ئاگایی و دواخستنی
ته‌وبه و هیوا درێژی
 |
فریو مه‌خۆ به ستری خوا‌و به‌رده‌وامی نازو نیعمه‌ته‌كانی
|
 |
|
برای خۆشه‌ویستم
، خوشكى به‌رِێزم :
هه‌ندێك رِۆچوون له‌تاوان و سه‌رپێچیدا، كه كاتێكیش ئامۆژگاری
ده‌كه‌یت و بێداری ده‌كه‌یته‌وه له سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى، ئه‌ڵێت
: ئه‌وه چیمان كردووه ؟! ئه‌ى خه‌ڵكانێك بۆ به ئاشكرا تاوان
ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به‌خوا، زه‌وى پرِ بوه له تاوانی ئه‌وان،
كه‌چی له خۆشگوزه‌رانی دا ده‌ژین ؟! به‌ڵام ئه‌مانه له
بیریان چوه‌ته‌وه، كه خودا دونیا ئه‌داته ئه‌وه‌ى خۆشی
ئه‌وێ و ئه‌وه‌شی خۆشی ناوێ،
|