|
|
|
|
|
 |
ئامۆژگارى یه‌ك
بۆ خوشكى كه‌مته‌رخه‌م و گوێنه‌ده‌ر |
 |
|
دايكى سوننه
خوشكه‌كه‌م: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى
كه‌نووقم بووى له‌گۆماوى تاوان و سه‌رپێچى, ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى
كه‌رِۆشتوویته‌ته ناوجه‌رگه‌ى دونیا بۆئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى تیایه‌تى
كۆیبكه‌یته‌وه‌و ناشزانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌كۆیده‌كه‌یته‌وه رِۆژێك
له‌رِۆژان ده‌رِوات و نامێنێ, ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌خراپه له‌غه‌یرى
خۆت ده‌ست و ئینكارى ناكه‌یت وه له‌خۆشه‌ویستترین ده‌یبینیت و
به‌خراپیشى نازانیت ئه‌یبینیت له‌به‌رِێزترین خه‌ڵكى و ئینكارى
ناكه‌یت..
خوشكه‌كه‌م ئه‌م چه‌ند دێرِه‌ت پێ ده‌ڵێم:
خوشكه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ته‌وێت سه‌رفرازى به‌ده‌ست بێنیت
له‌به‌شێك له‌م دونیایه‌ى كه‌ده‌رِوات و تیاده‌چێت دواى مردنت..
به‌رِاستى سه‌رفرازى به‌سامان و شان و پله‌وپایه نى یه به‌ڵكو
به‌كردارى چاكه‌یه, ئه‌و كرداره‌ى كه‌پێشت ده‌كه‌وێت له‌دواى مردنت
كه‌وابوو دونیا به‌به‌رده‌وامى بۆ كه‌س نامێنێته‌وه جگه
له‌به‌روبوومى كرداره چاكه‌كان نه‌بێت, ئه‌وه‌تا خواى به‌تواناو دانا
ده‌فه‌رموێ:
{وَبَشِّرِ الَّذِين آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أَنَّ
لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ ك...} [سورة
البقرة(25) ]
واته : مژده بده به‌وانه‌ى
كه‌باوه‌رِیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ى چاكه ده‌كه‌ن كه‌باخاتێكیان بۆ
هه‌یه كه‌رِووبار به‌ژێریدا ده‌رِوات]. جا قۆڵى لێ هه‌ڵماڵه پێش
ئه‌وه‌ى رِۆژگار برِوات و پێش ئه‌وه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ژیان برِوات
چونكه له‌وكاته‌دا ناتوانى پێى بگه‌ى.
يا
من بدنياه أشتغل قد غره طول الأمل
كردارى خێر‌و چاكه دوامه‌خه‌و بڵێى سبه‌ى
ئه‌و كاره ده‌كه‌م و كاتێك كه‌گه‌وره بووم ده‌ست ده‌گرم به‌م ئایینه‌وه‌و
ئه‌وانه‌ى كه‌فه‌رمانم پێ كراوه ده‌یكه‌م و ئه‌وه‌ش كه‌قه‌ده‌غه‌و حه‌رامه
وازى لێ دێنم هێشتا منداڵم بۆ ئه‌وانه.
خوشكه‌كه‌م: مردن گه‌وره‌و بچووكى نازانێ هه‌روه‌ها نه‌خۆش و له‌ش
ساغ نازانێ و كۆیله‌یه‌تى و ئازادیش نازانێ.
خوشكه‌كه‌م: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌خۆشه‌ویستترین كه‌ست ده‌بینى
له‌سه‌ر خراپه‌و ئینكارییان له‌سه‌ر ناكه‌ى له‌دایك و باوك و خوشك و
برات یان ته‌نانه‌ت هاورِێیه‌كت كه‌هاورِێى ته‌مه‌نته ئه‌یبینى له‌سه‌ر
خراپه پێى ناڵێى وازى لێ بێنه‌و ئامۆژگارى ناكه‌یت ئایا خۆشت ناوێت؟
ئایا سۆز‌و به‌زه‌ییت نى یه بۆى, ئایا ترست له‌سه‌رى نى
یه له‌گرِو گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌یبینى كرداره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
ده‌كات, ئه‌یبینى ئه‌كه‌وێته ناو ئاگره‌وه‌و ووریاى ناكه‌یته‌وه له‌و
كه‌وتنه به‌ڵكو بێده‌نگ ده‌بیت و ده‌ڵێى شه‌رم ده‌كه‌م پێى بڵێم بۆچى
ئه‌م كردارانه ده‌كه‌یت, ئه‌شترسم لێم توورِه بێت, منیش پێت ده‌ڵێم
تۆ هه‌ڵه‌ى چونكه هیچ كه‌سێك نىیه توورِه بێت له‌رِه‌وایى و
ئامۆژگارى له‌كاتێكدا كه‌سه‌رمه‌شق و پێشه‌واو باشترینى دروستكراوانمان
صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ((هه‌ركه‌س
له‌ئێوه خراپه‌یه‌كى بینى با به‌ده‌ست بیگۆرِێ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با
به‌زمان بیگۆرِێ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانى با به‌دڵ پێى ناخۆش بێت كه‌ئه‌ویش
لاوازترین پله‌ى باوه‌رِه)).
خوشكه‌كه‌م: دونیا رِێرِه‌وه به‌لاَم دوارِۆژ مه‌نزڵگایى مانه‌وه‌و
هه‌تاهه‌تایىیه, جا ده‌ى په‌له بكه‌ن په‌له بكه‌ن پێش رِۆشتنى
رِۆژگار, پێش هاتنى كاتى ئه‌جه‌لى دیاریكراوت, پێش خه‌م خواردن و حه‌سره‌ت
و په‌شیمان بوونه‌وه چونكه ئه‌و كاتانه كاتى په‌شیمان بوونه‌وه نى
یه.
خوشكه‌كه‌م: رِێنموونى كار‌و بانگه‌شه‌ى غه‌یرى خۆت بكه بۆ ئه‌م
ئایینه, بیرِوباوه‌رِو ئایینه‌كه‌ت بلاَوبكه‌ره‌وه‌و مه‌هێڵه خاوه‌ن
ئایینه‌كانى تر له‌تۆ باشتربن چونكه تۆ خاوه‌ن ئایینێكى ته‌واوو
دروستى وه‌بانگه‌شه‌ى ئه‌و برایانه‌ت بكه كه‌لایانداوه له‌حه‌ق و
رِاستى بۆ رِێگه‌ى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتوویى هه‌روه‌ها براكانت رِزگار
بكه له‌ئاگر ئه‌گه‌ر تۆ بۆ خۆت لێى ده‌ترسیت چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى
الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ((ئه‌وه‌ى كه‌بۆ خۆت پێت خۆشه بۆ
براكه‌شت پێت خۆش بێت)).
له‌كۆتایى دا ده‌ڵێم:
ئه‌ى نه‌فس هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ به‌رِواڵه‌ت و فیتنه‌كانى دونیا, به‌رِاستى
دونیا زۆر فێڵبازو ته‌ڵه‌كه‌بازه پێى هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ چونكه له‌بیرت
ده‌باته‌وه ئه‌وه‌ى كه‌بۆى دروست كراویت وه‌مه‌هێڵه رِازاوه‌یى و
خۆشى دونیا بێبه‌شت بكات له‌خۆشىیه هه‌تاهه‌تایىیه‌كه‌ى دوارِۆژ كه‌وابوو
داواى یارمه‌تى و جێگیربوون له‌خواى گه‌وره بكه به‌به‌رده‌وامى له‌سه‌ر
رِێگه‌ى خێر‌و چاك هه‌روه‌ها داواشى لێ بكه كه‌ئه‌م ئایینه پیرۆزه سه‌ربخات.
ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئێمه داوات لێ ده‌كه‌ین كه‌جێگیرمان بكه‌یت له‌سه‌ر
ئایینى حه‌ق و رِاست كه (ئیسلامه).
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[ إِنَّ
الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ] (سورة آل عمران:١٩),
واته: به‌رِاستى ئایین
له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ته‌نها ئیسلامه.
ئه‌ى په‌روه‌ردگار سوودمه‌ندمان بكه به‌وه‌ى كه‌فێرت كردووین, زانست و
كرده‌وه‌ى چاكه‌شمان زیاد بكه‌یت په‌روه‌ردگارى هه‌میشه زیندوو و
به‌ئاگا له‌هه‌موو شت.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
أجمعين.
|
|