|
|
|
براى لاوم ئایا ده‌زانى ئاكامى نوێژنهكردنت چیه؟ |
|
ئاماده‌كردنى : مامۆستا عدنان بارام
براى لاوم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به گوێى دڵ گوێبیستى ووته‌كانم
بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له چه‌ند خوله‌كێكى ژیانت ، بۆ
ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به گوێدا بده‌م ، كه هه‌موویان
ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له كه‌سێكى په‌رۆش له
سه‌ر دوا رِۆژ و ژیانت ، له رِۆژگارێكدا كه ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م
و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ
ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى بێت ، و چیتر له خه‌وى
غه‌فڵه‌ت بێدارمان بكاته‌وه ، و به ئاگامان بێنێته‌وه ، و قۆڵى بۆ
هه‌ڵماڵین و په‌شیمان ببینه‌وه له‌وه‌ى كه رِۆژێك له رِۆژان
كه‌مته‌رخه‌میه‌كمان نوواندبێت له ئه‌نجان دانى نوێژه‌كانماندا ، و
دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه برِیارى یه‌ك لاى خۆمان بده‌ین و
نوێژه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه
نهین ، ئامۆژگارى و پرسیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن :
* ئایا ده‌زانى خواى پهرهروهودگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه
وسلم بێ به‌رین له‌و كه‌سه‌ى كه نوێژه‌كانى ئه‌نجام نادات ؟
هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و باره‌یه‌وه
فه‌رموویه‌تى :
"
لاَ تَتْرُكِ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً ، فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ
الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ
وَرَسُولِهِ
"
( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 573 ) .
واته : به ئه‌نقه‌ست واز مه‌هێنه له نوێژه‌كانت ، چونكه ئه‌و
كه‌سه‌ى به ئه‌نقه‌ست واز له نوێژه‌كانى بێنێت ، ئه‌وا خواى
په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم لێى بێ
به‌رین ، واته هیچ پهیمانێكى له لایاندا نیه ، جا بیر له‌وه
بكه‌ره‌وه له رِۆژى دواییدا هیچ پشتیوان و په‌یمانێكت نه‌بێت له لاى
خواى په‌روه‌ردگا !! حاڵت چى ده‌بێت ؟
* وه ئایا ده‌زانیت كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم
نوێژكردنى به به‌ربه‌ستى نێوان موسڵمان و كوفر داناوه ؟ هه‌روه‌ك
پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم :
" بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة "
( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 563 ) .
واته : نوێژ به‌ربه‌سته له نێوان مرۆڤ
و كه‌وتنه كوفره‌وه ، بۆیه ئامان نه‌كه‌ى خۆت ببه‌یته رِیزى
كه‌سانێك كه خواى په‌روه‌ردگار لێیان رِازى نیه ، و رِازیش نیه كه
به‌نده‌كانى ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار
فه‌رموویه‌تى :[
إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى
لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ
]
( الزمر : 7 )
، واته : ئه‌گه‌ر
ئێوه كوفرى خوا بكه‌ن ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌نده و
پێویستى به ئێوه نیه ، رِازیش نیه به‌وه‌ى كه به‌نده‌كانى كوفر
به خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌نها نوێژى ( عصر ) ى بفه‌وتێت ،
وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س وكار و ماڵ و سامانى له ناو بچێت ؟
هه‌روه‌كو پێغه‌رمبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :
"
الذي تفوته صلاة العصر ، فكأنما وتر أهله وماله
"
( متفق عليه ) ، واته : ئه‌و
كه‌سه‌ى كه ته‌نها نوێژى ( عصر ) ى بفه‌وتێت ، وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌موو
كه‌س وكار و ماڵ و سامانى له ناو بچێت ، ئه‌مه بۆ ته‌نها نوێژێك ئه‌ى
ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌موو نوێژه‌كانى له‌ده‌ست ده‌چێت حاڵى چیه له لاى
خواى په‌روه‌ردگار ؟!!
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ته‌نها له سه‌ر نوێژى به‌یانى بخه‌ویت ،
و ئه‌نجامى نه‌ده‌ى چ سزایه‌ك ده‌درێت ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله
عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :
" أتينا على رجل مضطجع ،
وإذا آخر
قائم عليه بصخرة ، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ
رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع
إليه حتى يصبح رأسه كما كان ،
ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل
المرة الأولى ، فقلت : سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال
جبريل عليه السلام : إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة
"
( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 578 ) .
واته : دووپیاوم بینى یه‌كێكیان پاڵ
كه‌وتبوون ، ئه‌ویتریشیان به‌ردێكى گه‌وره‌ى به ده‌سته‌وه بوو به
سه‌ریه‌وه وه‌ستا بوو ، و به‌رده‌كه‌ى به‌سه‌ردا ده‌دا و سه‌رى
ده‌پژاند و پانى ده‌كرده‌وه ، و پاشان به‌رده‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرته‌وه ،
و ده‌وه‌ستا تاكو سه‌رى دهگهرِایهوه بۆ دۆخى جارانى ، و جارێكى تر
به‌رده‌كه‌ى ده‌دایه‌وه به سه‌ریدا ، هه‌روه‌كو له جارى یه‌كه‌مدا
پێی كرد ، منیش ووتم : پاكى بێگه‌ردى بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م دوو
كه‌سه چیانه ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم : ئه‌وه ئه‌و
كه‌سه‌یه كه ده‌خه‌وێت و نوێژى به‌یانیانى ناكات .
ئه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها نوێژێكى ئه‌نجام نه‌دابێت ، ئه‌ى ئه‌و
كه‌سه‌ى كه به بیانووى پرِوپوچ هه‌موو نوێژههكانى له ده‌ست ده‌دات
، خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات له سزا وتوورِهیى خۆى .
* وه ئایا ده‌زانیت كه یه‌كه‌م شتێك كه لێپرسینه‌وه‌ت له گه‌ڵدا
بكرێت سه‌باره‌تى نوێژه‌كانته ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله
عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :
"
أول ما يحاسب به العبد يوم
القيامة عن
الصلاة ، فإن صلحت ، صلح سائر عمله ، وإن فسدت ،
فسد سائر عمله
"
( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 2573 ) .
واته : یه‌كه‌م شتێك كه لێپرسینه‌وه‌ى
به‌نده‌ى موسڵمانى له سه‌ر بكرێت له رِۆژى دواییدا نوێژه ، جا
ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانى باش بوو ، ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تر‌ى باش ده‌بێت ،
وه ئه‌گه‌ر خراپ بوون ، ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تریشى خراپ ده‌بن ، جا
ئامان نه‌كه‌ى له‌و كه‌سانه بی كه له كاتى پرسینه‌وه بڵێى : نوێژ
نه‌كر بووم !! پاشان به‌و شێوه مامه‌ڵه‌ت له گه‌ڵدا بكرێت ، بۆ
هه‌موو كرده‌وه‌كانى ترت .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانت نه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون خۆ
به خوا زان و هامانى یاریده‌ده‌رى سته‌مكار و قاروونى پاره په‌رست ،
و ئوبه‌یى كورِى خه‌له‌ف سه‌رى دوورِووان دا حه‌شر ده‌كرێت له رِۆژى
دواییدا ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پآى
رِاگهیاندووین :
"
... من حافظ عليها ـ أي الصلاة ـ كانت له نورا وبرهانا يوم القيامة ،
ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان ، ولا نجاة ، وكان يوم
القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف "
( صححه العلامة الألباني في صحيح مشكاة المصابيح ، برقم : 578 ) .
واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه پارێزگاریان
له سه‌ر بكات ـ مه‌به‌ستى نوێژه‌كانه ـ ئه‌وا رِووناكى و به‌ڵگه‌ن
بۆى له رِۆژى دواییدا ، و ئه‌وكه‌سه‌ش كه پارێزگاریان له سه‌ر
نه‌كات ، نه رِووناكین بۆى و نه‌ش به‌ڵگه‌ن ، نه‌ش ده‌بنه رِزگار
كارى ، وه له رِۆژى دواییشدا له دۆزه‌خدا له‌گه‌ڵ قارون ، و
فیرعه‌ون ، و هامان ، و ئوبه‌یى كورِى خه‌ڵه‌فدایه ـ خواى
په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات ـ !!!
* وه ئایا ده‌زانى نوێژ نه‌كه‌ر به یه‌كێك له تاوانباران و
موجریمه‌كان داده‌نرێت له رِۆژى دواییدا ؟ هه‌روه‌كو خواى
په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :
[
كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ
فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي
سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ
]
( المدثر : 38 ـ 43 ) .
واته : هه‌موو كه‌سێك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره كه ئه‌نجامى داوون ، جگه
له‌وه‌ى كه به‌هه‌شتیان پرسیار له تاوانباران و موجریمان ده‌كه‌ن ،
ئێوه چى واى لێ‌كردن كه دۆزه‌خى بن و له دۆزه‌خدا بن ؟! ئه‌وانیش
ووتیان : چونكه ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین .
* وه ئایا ده‌زانیت كه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێكردوویت به
نوێژكردن و ئه‌نجام نه‌دانى سه‌رپێچى كردنته له فه‌رمانى
په‌روه‌ردگارت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[
حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ
لِلّهِ قَانِتِينَ
]
( البقرة : 238 ) .
واته : پارێزگارى له نوێژه‌كانتان بكه‌ن ، به‌تایبه‌ت نوێژى ( عصر )
، و كه‌سانێكى قانت و هه‌ستاو بن به فرمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
* وه ئایا ئه‌وه‌ت زانیوه كه دوا وه‌سێتى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت صلى الله
عليه وسلم پێش ده‌رچوونى له دونیا ئه‌وه بووه كه پارێزگارى
له نوێژه‌كه‌ت بكه‌ى ، له كاتێكدا له دوا هه‌ناسه و دوا ساته‌كانى
ژیانیدا بووه ؟! هه‌روه‌كو لێوه‌ى دهگێرِنهوه كه له
سه‌ره‌مه‌رگیدا فه‌رموویه‌تى :
"
اتقوا الله في الصلاة ، وما ملكت أيمانكم
"
( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 868 ) .
واته : له خوا بترسن له نوێژه‌كانتان و ئه‌وانه‌ش كه له ژێر
ده‌ستانن ، له هاوسه‌رانتان و جگه له‌وانیش .
* وه ئایا ده‌زانیت نوێژكردن كلیلى هه‌موو چاكه و خێرێكه ؟ به
نه‌كردنى هه‌موو ئه‌و چاكانه‌ى نوێژت له ده‌ست ده‌چێت ؟!! هه‌روه‌كو
شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن القیم الجوزي ) ـ به رِهحمهت بێت ـ
فه‌رمویه‌تى :
((
الصلاة : مجلبة للرزق ، حافظة للصحة ، دافعة للأذى ، مطردة للأدواء ،
مقوية للقلب ، مبيضة للوجه ، مفرحة للنفس ، مذهبة للكسل ، منشطة
للجوارح ، ممدة للقوى ، شارحة للصدر ، مغذية للروح ، منورة للقلب ،
حافظة للنعمة ، دافعة للنقمة ، جالبة للبركة ، مبعدة من الشيطان ،
مقربة من الرحمن
...
، وسر ذلك : أن الصلاة صلة بالله
ـ عز و جل ـ
وعلى قدر صلة العبد بربه
ـ عز و جل ـ
تفتح عليه من الخيرات أبوابها ، وتقطع عنه من الشرور أسبابها ، وتفيض
عليه مواد التوفيق من ربه
ـ عز و جل ـ
والعافية ، والصحة ، والغنيمة ، والغنى ، والراحة ، والنعيم ، والأفراح
، ...
))
( زاد المعاد : ج 4 ، ص 304 ) .
واته : نوێژ : به‌ده‌ست هێنه‌رى رِۆزیه
، وپارێزهرى ته‌ندرووستیه ، ودوورخهرهوهى ئازاره ، پاڵنه‌رى
نه‌خۆشیه‌كانه ، پتهوكهرى دڵه‌كانه ، ورِووناك كه‌ره‌وه‌ى
رِوومهته ، وئاسوودهكارى ده‌روونه ، ونههێڵهرى سستیه ،
وبهگرِخهرى ئه‌ندامه‌كانه ، به‌رده‌وام كارى تواناكانه ،
وفراوانكارى سینگ وخۆراكدهرى ده‌روونه ، ورِووناك كه‌ره‌وه‌ى دڵه ،
وپارێزهرى نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگاره ، پاڵنه‌رى
ناههمواریهكانه ، به ده‌ست هێنه‌رى به‌ره‌كه‌ته ،
ودوورخهرهرهوهیه له شه‌یتان ، ونزیكهرهوهیه له خواى
په‌روه‌ردگار .... نهێنى ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه نوێژ په‌یوه‌ندیه
له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگار ، وه به پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان
به‌نده وپهروهردگارى ، ده‌رگاكانى چاكه وخێرى بۆ ده‌كرێته‌وه ،
وهۆكاره‌كانى خراپه‌ى لێ دهبرِدرێت ، ویارمه‌تى و سه‌ركه‌وتنى خواى
په‌روه‌ردگارى به سه‌ردا دهرِێژدرێت له لایه‌ن خواى
په‌روه‌ردگاره‌وه ، له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تى و صيحهت وده‌سكه‌وت
ودهوهڵهمهندى وئارامى ونیعمه‌ت وخۆشى .. هتد . جا براى لاو ، و
خوشكى به حیشمه‌تم : بیرێك له‌م ووتانه بكه‌ره‌وه ، وبرِیار بده
كه ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه برِیار ده‌ده‌ى كه نوێژه‌كانت
بكه‌ى ، یان هێشتا ده‌ڵت رِانهچهڵهكیوه ؟!!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
|