|
|
|
|
|
خوشكى به‌رِێزم ئایا ده‌زانى
باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟ |
|
ئاماده‌كردنى : مامۆستا عدنان بارام
خوشكى به‌رِێزم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به گوێى دڵ گوێبیستى
ووته‌كانم بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له چه‌ند خوله‌كێكى
ژیانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به گوێدا بده‌م ، كه
هه‌موویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له لایه‌ن
كه‌سێكى په‌رۆش له سه‌ر دوا رِۆژ و ژیانت ، له رِۆژگارێكدا كه
ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به
شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى
بێت ، و چیتر له خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارت بكاته‌وه ، و به ئاگا بیت ،
و قۆڵى خواناسانه‌ى بۆ هه‌ڵماڵیت و په‌شیمان ببیته‌وه له‌وه‌ى كه
رِۆژێك له رِۆژان كه‌مته‌رخه‌میه‌كت نوواندبێت له باڵا پۆشیتدا ، كه
نیشانى برِوادارى حیشمه‌ت و جوانى تۆیه له دونیاى كۆتاى هاتوو ،
هۆكارى رِزگار بوونى هه‌تا هه‌تاییته له ئاگرى دۆزه‌خ ، ئه‌و
دۆزه‌خه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار له وه‌سفیدا فه‌رموویه‌تى :[
فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ
]
( سورة البقرة : 24 ) ، واته
: له‌و ئاگره بترسن كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى خه‌ڵك و به‌رده ، خواى
په‌روه‌ردگار په‌ناى من و تۆش بدات له‌وه‌ى كه خۆمان به ده‌ستى خۆمان
بۆ دونیا و خۆشیه‌كى كاتى بكه‌ین به سووته‌مه‌نى ئه‌و ئاگره ، بۆیه
داواكارم ئه‌گه‌ر تا ئه‌م رِۆش كه‌مته‌رخه‌میه‌كت له باڵاپۆشه‌كه‌تدا
كردبێت ، دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه برِیارى یه‌ك لاى خۆت بده‌یت و
باڵاپۆشیه‌كه‌ت به باشترین شێوه و به‌و مه‌رجانه‌ى كه پێویسته له
باڵا پۆشه‌كه‌تدا هه‌بێت ئه‌نجام بده‌یت ، و سه‌رده‌مى سستى و
ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه بنه‌یت ، بزانى كه مانه‌وه‌ت له دونیادا كاتى و
كه‌مه ، به‌ڵكو هه‌ر زۆر كه‌مه ، و سه‌رده‌مى لاوێتى ده‌رِوات و
نامێنێت ، و جوانیه‌كه‌شت به‌هه‌مان شێوه له ناو ده‌چێت و نامێنێت ،
و گه‌شى و دره‌وشاوه‌یى له ناو ده‌چێت ، ئه‌وه‌ش : به مردنێكى نزیك و
خێرا ، یان به پیریه‌ك كه له رِێگه‌ى هه‌مووانه و دێت ، و به هیچ
شێوه‌یه‌ك ده‌رچوون نیه له ده‌ستى ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى
:
[
وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى
كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ
]
( سورة البقرة : 281 )
، واته : خۆتان
بپارێزن له‌و رِۆژه‌ى كه ده‌گه‌رِێنه‌وه تیایدا بۆ لاى خواى
په‌وره‌دگار ، پاشان هه‌موو كه‌سێك پاداشت ده‌درێته‌وه له‌و
كردارانه‌ى كه ئه‌نجامى داون ، و دڵنیاش بن كه كه‌س له‌و رِۆژه‌دا
سته‌مى لێ ناكرێت .
ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریه‌كانن :
* ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت سه‌رپێچى كردن و شكاندنى فه‌رمان و
ووته‌ى په‌روه‌ردگارته كه فرمانى پێكردوویت :[
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء
الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ
... ]
( سورة الأحزاب : 59 )
، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى
خوا صلى الله عليه وسلم به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى برِواداران
بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به خۆیاندا .
وه هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[
وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى
]
( سورة الأحزاب : 33 ) ،
واته : له‌كاتى ده‌رچونتاندا خۆتان رِووت نه‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن
ئافره‌تان له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا خۆیان رِووت ده‌كرده‌وه .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌و كاره‌ت هۆكارى ئازاردنى خۆته ، هه‌روه‌كو
خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى :[
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء
الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ
أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا
رَّحِيمًا
]
( سورة الأحزاب : 59 )
، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى برِواداران
بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به خۆیاندا ، ئه‌وه‌ش نزیك تره بۆ
ئه‌وه‌ى كه به رِه‌وشت به‌رز و به حه‌یا و حیشمت بناسرێنه‌وه ، و
ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده و میهره‌بانه
.
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت چاوى گورگه برسیه‌كان ، و كه‌سانى دڵ
نه‌خۆش تێر ده‌كه‌یت ، و ده‌بیته‌ى هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ده‌ان له‌و گورگانه
ته‌ماحت تێ بكه‌ن ؟! هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى :
[
فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ
]
سورة الأحزاب : 32 )
، واته : پێویسته له سه‌رتان
له هه‌موو رِێگه‌یه‌كى حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كرا و خۆتان بپارێزن ،
له‌وانه‌ش قسه نه‌كردنه به نازه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوانى نامه‌حره‌مدا ،
بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ده‌روون نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، ووته‌شتان با
ووته‌یه‌كى ئاسایى بێت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ووته‌كانت ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر
بن ، ئه‌ى ئه‌بێت باڵا نه‌پۆشینت چۆن بێت ؟!! جا ئامان نه‌كه‌ى
خوشكه‌كه‌م خۆت بكه‌یته جێی ته‌ماحى گورگه برسیه‌كانى ئه‌م رِۆژگاره
.
* وه ئایا ده‌زانیت كه باڵا نه‌پۆشینت پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى ووته‌ى
پێغه‌مبه‌ره‌ى خوایه صلى الله عليه وسلم ، و رِازیكردن و
شوێنكه‌وته‌ى ووته‌ى شه‌یتانه‌كانى جنۆكه و مرۆڤه ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :
"
يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شي‌ء إلا هذا
وهذا – وأشار إلى وجهه وكفيه
"
( حسنه الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 7874 )
، واته : ئه‌ى ئه‌سما
ئه‌گه‌ر ئافره‌تى موسڵمان گه‌شته ته‌مه‌نى باڵغ بوون نابێت جگه له
ده‌سته‌كان و رِوومه‌تى زیاتر ده‌ركه‌وێت .
وه خواى په‌روه‌ردگار بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه شه‌یتان له‌گه‌ڵ
باوكه ئاده‌م و دایكه حه‌وادا چى كردووه ، كه فه‌رموویه‌تى :
[ ...
فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا
... ]
( سورة طـه : 121 )
، واته : به هۆى ئه‌و
تاوانه‌ى كه پێی كردن ، عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت به ئه‌هلى دۆزه‌خ داده‌نه‌یت ، و
خۆت ده‌خه‌یته رِێزى دۆزه‌خیانه‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت
بێت له ئاگرى دۆزه‌خ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم
فه‌رموویه‌تى :"
صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا
... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ
رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ
...
"
( رواه مسلم )
، واته : دوو كۆمه‌ڵ
هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن
داپۆشراون به‌ناو له رِاستیدا رِووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌رِۆنه
رِێوه ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان رِاده‌كێشن ، و پرچیان به
شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه
... وه زانایان فه‌رمویانه :
: ((
أراد
صلى الله عليه وسلم
النساء
اللواتي يلبسن من الثياب الشيء الخفيف ، الذي يصف ولا يستر ، فهنَّ
كاسيات بالإسم ، عاريات في الحقيقة
))
( جلباب المرأة المسلمة : 127 )
، واته : مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و
ئافره‌تانه‌یه كه جل و به‌رگى ناسك ده‌كه‌نه به‌ر ئه‌و جۆره
پۆشاكانه له رِاستیدا له‌شیان ده‌رده‌خات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه دایان
بپۆشێت ، ئه‌و جۆره ئافره‌تانه به ناو داپۆشراون ، كه‌چى له
رِاستیدا رِووتن .
* وه ئایا ده‌زانیت به ئه‌و كاره‌ت وا له خۆت ده‌كه‌ى كه به‌ر
نه‌فره‌تى موسڵمانان بكه‌ویت ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نات دات ـ
نه‌فره‌تیش ، واته : دوورى و ده‌رچوونت له رِه‌حمه‌تى خواى به
به‌زه‌یى ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى ::
" ...
، نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن
فإنهن ملعونات ...
"
( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 2683 ، وفي صحيح
الترغيب والترهيب ، برقم : 2044 )
، واته :
ئافره‌ته‌كانیان داپۆشراون به‌ناو له رِاستیدا رِووتن ، به‌سه‌ر
سه‌ریانه‌وه وه‌كو پشتى ووشتر هه‌یه ـ واته : پرچیان به شێوه‌یه‌ك
به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن ـ نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ن ئه‌وانه
نه‌فره‌ت لێكراوون .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌باڵا نه‌پۆشینت خۆتى پێ بێ به‌ش ده‌كه‌ى له
به‌هه‌شتى به‌رینى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى
الله عليه وسلم ئاماژه‌ى به‌وه داوه و فه‌رموویه‌تى :
"
صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ
كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ
كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ
وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ
كَذَا وَكَذَا
"
( رواه مسلم )
. واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن
له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون
به‌ناو له رِاستیدا رِووتن ، به‌له‌نجه‌ولار ده‌رِۆنه رِێوه ، و
سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان رِاده‌كێشن ، و پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر
سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه ، ئه‌وانه
نارِۆنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌گه‌ر چى بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده
و ئه‌وه‌نده‌شه‌وه ده‌بیسترێت .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كرداره‌ت تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌خه‌یته
ئه‌ستۆه خۆت كه تۆ له خشته‌یان ده‌بیت ، و ده‌یانخه‌یته تاوانه‌وه
، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى :[
لِيَحْمِلُواْ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ
أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلاَ سَاء مَا
يَزِرُونَ
]
( سورة النحل : 25 ) .
واته : له رِۆژى دواییدا تاوانباران تاوانى خۆیان به ته‌واوى
هه‌ڵده‌گرن ، له‌گه‌ڵ تاوانى ئه‌وانه‌ى كه گومرِایان ده‌كه‌ن به بێ
زانین ، به‌رِاستى ئه‌وه تاوانباریه‌كى زرۆ خراپه .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت ده‌خه‌یته رِیزى دوو رِووانه‌وه
ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌ناده‌رت بێت له‌و كاره ـ هه‌روه‌كو له
فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم
فه‌رموویه‌تى :
"
وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات ، وه‌ن المنافقات
، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم
"
(
صححه العلامة الألباني في : الصحيحة ، برقم : 1849 )
، واته : خرابترینى
ئافره‌ته‌كانتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه جوانیه‌كانى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن
، و خۆ ده‌رٍِازێننه‌وه ، و له خۆ رِازین و فیز و ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن
به سه‌ر ئافره‌تانى تردا ، به‌رِاستى ئه‌وانه خۆ ده‌شوبهێنن به دوو
رِووان ، هیچ یه‌كێك له‌وانه نارِواته به‌هه‌شته‌وه ، ئیللا وه‌كو
قه‌ڵه بازه‌ڵه نه‌بێت ( كه جۆرێكه له قه‌ڵه رِه‌ش باڵه‌كانى یان
پێكانى سپین ) ، هێنانه‌وه‌ى ئه‌م شێوه‌یه له قه‌ڵه رِه‌ش به
نموونه به هۆى كه‌میانه‌وه‌یه ، بۆ ئاماژه كردنه به كه‌مى ئه‌و
ئافره‌تانه‌ى كه ده‌رِۆنه به‌هه‌شته‌وه ، ئه‌گه‌ر باڵا پۆش نه‌بن .
له كۆتایدا پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تاكو ئه‌م رِۆ نه‌تزانیبێت ، ئه‌وا
ئه‌م رِۆ ئه‌و تاوانه‌ت لا ئاشكرا بوو ، به‌ڵام نائومیدیش مه‌به له
رِه‌حمه‌تى خواى میهره‌مان ئه‌گه‌ر تۆبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ت كرد و
گه‌رِایته‌وه بۆ لاى ئه‌و ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا
تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ
جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ
]
( سورة الزمر : 53 )
، واته : بڵێ به‌و
به‌ندانه‌ى كه زیادرِه‌ویان كردووه له تاوان كردن‌دا ، بێ ئومێد و
مه‌ئیووس نه‌بن له رِه‌حم و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگار ، چونكه خواى
په‌روه‌ردگار له هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ، هه‌ر ئه‌ویشه لێبورده
، و به به‌زه‌یى یه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى .
جا خوشكى به‌رِێزم : بیرێك له‌م ووتانه بكه‌ره‌وه ، وبرِیار بده كه
ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت له سه‌ر
باڵا نه‌پۆشینت ، وهێشتا دڵت رِانه‌چه‌ڵه‌كیوه ؟! یان چى ؟!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
|
|