|
36/ پرسیار: پیاوێك ده‌ناسم خێزانه‌كه‌ی به‌شداری ده‌گه‌ڵ ناكات له
چێژ وه‌رگرتنه‌كه‌ی، هۆیه‌كه‌ی چى یه؟
وه‌ڵام: رِه‌نگه ژنه‌كه به هۆی فه‌رامۆش كردنی مێرده‌كه‌ی بۆ ئه‌و و
خراپی هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه ده‌گه‌ڵى دا ده‌رونی ئاسوده نه‌بێت، جا
له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌شداری ده‌گه‌ڵ ناكات. پێویسته له‌سه‌ر پیاوه‌كه
هه‌ڵس و كه‌وتی باش بكات و خێزانه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده بكات،
چونكه دڵشادى و دڵخۆشی ده‌سته به‌ر ده‌كات، كێشه‌ی جنسیش میكانیكی نى یه، وه‌ك زۆر جار له لای پیاو ئاواهى یه! سۆز‌و عاتیفه یه‌كه‌م
جاره، دواتریش جنس!...
===================================
37/ پرسیار: ئه‌گه‌ر ژن مێرده‌كه‌ی خۆش ده‌ویست، مێرده‌كه‌شی چه‌ند
سیفه‌تێكی تێدا بێ له‌گه‌ڵ میزاج و ئامانجی ئه‌و له ژیاندا یه‌ك
نه‌گرێته‌وه، ئه‌م ئافره‌ته چ بكات؟
وه‌ڵام: لێره‌دا كارامه‌یی ئه‌و ژنه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵوێست و
ئارام گرتنی له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ، له‌مه‌دا هه‌ر
ده‌بێ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ، به تایبه‌تی گه‌ر متمانه و
خۆشه‌ویستی مێرده‌كه‌ی به ده‌ست هێنابو، چونكه خۆشه‌ویستی،
خۆشه‌ویستی لێ په‌یدا ده‌بێت، كه باشترین رێگای چاكسازى یه.
ئافره‌ت به خه‌نده جوانه‌كه‌ی ده‌توانێ كار له ده‌رونی مرۆڤ بكات،
ئه‌م خه‌نده‌یه شتی زۆر ده‌كات و، زۆر شت ده‌سته به‌ر ده‌كات.
به‌ختیاریى ژن و مێرد ته‌نها به ده‌ستی پیاو نى یه، به‌ڵكه به
ده‌ستی پیاو و ژنه. چه‌نده‌ها ئافره‌ت ده‌ناسم توانیویانه به
خۆشه‌ویستى و دانایى و حیكمه‌ته‌وه، چاكسازی مێرده‌كانیان بكه‌ن.
===================================
38/ پرسیار: ئایا راسته كه‌شكه‌ك (الهريسة) جنس به هێز ده‌كات، وه‌ك
له‌و فه‌رموده‌یه هاتوه:
((شكوت الى أخي جبريل ضعفي في الجماع، فوصف لي الهريسة، فإن فيها قوة
أربعين رجلاً)) ؟
واته: پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: به
جوبرائیلی برام گوت كه له جیماع كردن دا كز و بێ هێزم، ئه‌ویش
پێی
گوتم كه‌شكه‌ك بخۆ، چونكه هێزی چل پیاوی تێدایه.
وه‌ڵام: ئه‌م فه‌رموده‌یه به درۆ به زمانی پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم گوتراوه،
ئه‌م به ناو حه‌دیسه كابرایه‌كی كه‌شكه‌ك فرۆش هه‌ڵى
به‌ستوه بۆ
ره‌واج دان به هه‌ریسه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌دیسه پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه،
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم هێزێكی جنسی هه‌بو، نمونه‌ی نه‌بوه، له
صحيحدا هاتوه؛
زۆر جار له یه‌ك شه‌ودا ده‌چوه لای هه‌مو خێزانه‌كانی!
===================================
39/ پرسیار: ئایا ئاوی پیاو سودی بۆ ئافره‌ت هه‌یه؟
وه‌ڵام: دكتۆر محمد زكی الشافعی له كتێبه‌كه‌ی (الأزمات
الزوجية و علاجها) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی
داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی:
((با پیاو بزانێ جه‌سته‌ی ئافره‌ت رِژێنه‌كانی ئه‌و ده‌مژێ و سودی لێ
وه‌رده‌گرێ، وای لێ ده‌كات هه‌ست به به‌ختیارى و خۆشی بكات و، چالاكی
زیاد بكات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئافره‌ت زۆر حه‌له‌قه‌ی منداڵ
نه‌بون به‌كار نه‌هێنێ)).
===================================
40/ پرسیار: ئایا به‌كار هێنانی په‌رده‌ی به‌رگری بۆ منداڵ نه‌بون
زیانی هه‌یه؟
وه‌ڵام: هه‌ندێ ژن و مێرد ئه‌و په‌رده‌یه به‌كار ده‌هێنن بۆ منداڵ
نه‌بون، كه ناهێڵێ له كاتی جوتبوندا گیانداری تۆواوی(حيوانات
منوية) بگاته ملی منداڵ دان، ئه‌م
رێگایه زیانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له په‌رده به‌رگرى
یه‌كه‌دا كونی بچوك
هه‌بێت، كه به چاو نابینرێت، ئه‌وا سك پرِی رِو ده‌دات، هه‌روها ئه‌و
په‌رده‌یه هه‌ستیاری پێستی سه‌ری ئامێری پیاو كه‌م ده‌كاته‌وه، كه
ده‌بێته هۆی كه‌مێك دوا كه‌وتن له فیچقه‌كردنی تۆ‌و، ئه‌ویش ده‌بێته
مایه‌ی حاڵه‌تێكی تێر نه‌بونی ته‌واوی جنسی پیاوه‌كه، هه‌روه‌ها
ژنه‌كه‌ش، ئه‌وه‌ش له زۆر حاڵه‌ت دا كه‌مێ له دڵه‌رِاوكێ و شله‌ژانی
ده‌رونی لێ دروست ده‌بێت. |