|
11/ پرسیار: زۆر گوێمان له (وه‌رزشی جنسی) ده‌بێت، كه بۆ چاره‌سه‌ری
كزی جنسی به‌كار ده‌هێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی فیكره‌یه‌كمان له ماهى
یه‌تى یه‌وه هه‌بێ.. جا ئه‌و
وه‌رزشه چى یه و چۆن ئه‌نجام ده‌درێ؟
وه‌ڵام: وه‌رزشی جنسی له چاره‌سه‌ر كردنی كزی جنسى و به‌هێز كردنی
ماوه‌ی ره‌پ بون (الإنتصاب)،
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سودی هه‌یه، ئه‌م كرده‌یه‌ش به‌وه ئه‌نجام ده‌درێ،
كه پێش ئه‌نجام دانی كرده‌ی جنسی (جوتبون)، پارچه قوماشێك و قاپێك
سه‌هۆڵاو بێنى، پارچه قوماشه‌كه به ئاوه‌كه ته‌رِ بكرێ و بۆ چه‌ند
جارێك ئامێری زاوزێی پیاوى پێ بسرِێته‌وه، جا گه‌ر ئه‌م وه‌رزشه بۆ
چه‌ند جارێك دوباره كرایه‌وه، ئه‌و كزی جنسى یه نامێنێ و هێزه
جنسى یه‌كه‌ی پیاو به كامڵی ده‌گه‌رِێته‌وه.
=======================================
12/ پرسیار: ئایا به
خه‌یاڵ داهاتن(الإیحاء) كاریگه‌ری له كزی
جنسى دا هه‌یه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ! گه‌ر مرۆڤ وا به خه‌یاڵى دابێ، یان هاورِێكانى، یان
كه‌س و كاری وای تێ بگه‌یه‌نن، كه جنسی كزه، ئه‌وا گه‌ر ویست و
كه‌سایه‌تى یه‌كه‌ی بێ هێز بێت، به رِاستی دوچاری ئه‌و كزى یه ده‌بێت.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، گه‌ر به خه‌یاڵی دابێت جنسی به هێزه و
ده‌توانێ جوت
ببێ و له ده‌رونی خۆیشى دا ئه‌مه دوباره بكاته‌وه و،
گوێ نه‌داته قسه‌ی خه‌ڵكی، به تایبه‌تی شه‌وی گواستنه‌وه گه‌ر به
زاوا نه‌ببو، ئه‌وا توشى كزى جنسى نابێ.
جا متمانه به خۆوه كردن، هۆیه‌كی گه‌وره‌یه له هۆیه‌كانی
به‌توانایى و سه‌ركه‌وتن، نه‌ك ته‌نها له هاوسه‌رگرتن(الزواج)،
به‌ڵكه له هه‌مو ژیان دا، له فه‌رموده‌ی (صحيح)دا
هاتوه:
((إنما العلم بالتعلم، والحلم بالتحلم، ومن يبتغ الخير يلقه، ومن يتق
الشر يوقه!!)).
.
ئه‌مه و نابێ پارِانه‌وه و به‌رده‌وامی داواكردنی هێز و لێ بوردن و
له‌ش ساغی، له خوای گه‌وره له‌بیر بكرێ.
=======================================
13/ پرسیار: هه‌ندێ كه‌س سكاڵای زو هاتنه‌وه‌ی مه‌نی ده‌كه‌ن، جا
هۆیه‌كه‌ی چى یه؟
وه‌ڵام: ماوه‌ی جوتبون له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر جیاوازی هه‌یه،
به گوێره‌ی جیاوازی ئه‌و كه‌سه، هه‌ندێ كه‌س توانای درێژ خایه‌نی
ماوه‌ی جوتبونی دراوه‌تێ، كه ئاره‌زوه‌كانی خێزانه‌كه‌ى تێر ده‌كات،
هه‌ندێكی تریش سكاڵای خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی ده‌كه‌ن پێش جوتبون به
چه‌ند ساتێك، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خه‌م و په‌ژاره و دڵ گرانی بۆ
پیاو و، ته‌نگی و وه‌رِسی بۆ ئافره‌ته‌كه، جا گه‌ر ئه‌م كاره چه‌ند
جار له لای پیاو دوباره بێته‌وه، ئه‌وا له بنه‌رِه‌تدا جۆرێك له
ترسانی بۆ دروست ده‌بێت، كه بیه‌وێ جوت
ببێ، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
شتێكى تر رِوده‌دات، كه بریتى یه له ره‌پ نه‌بون (عدم
الإنتصاب)، كار ده‌گاته حاڵه‌تی كزی جنسی،
كه پێویستی به چاره‌سه‌رێكی تر ده‌كات.
وا ده‌بێ خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی له پێش جوتبون، هۆیه‌كه‌ی
بگه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌كی جیا جیا، كه پیاو ژیانه جنسى یه‌كه‌ی
به حاڵه‌تی خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه له‌و
كاته‌دا له ده‌رونی خۆیدا برِیاری داوه؛ ده‌بێ كرده جنسى یه‌كه
ئه‌نجام بدات، كه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا شاره‌زایى یه‌كی پێشینه‌ی
نى یه.. جا فه‌حس كردنی حاڵه‌ته‌كانی خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی،
پێویستى یه‌كی زۆری به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، به‌ر له گه‌یشتن به
برِیاردانی چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو.
خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی به ماندو بونی ئه‌عساب، دوای یارى و ده‌ست
بازى یه‌كی درێژ خایه‌ن به‌ستراوه‌ته‌وه، یان هۆیه‌كه‌ی
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ زۆر هه‌ستیاری بۆرِی میز كردن، ئه‌م زۆر
هه‌ستیاریه، به ته‌نها ده‌توانێ پیاو دوچاری كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرا
بكات، كه ئاكامه‌كه‌شی خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی ده‌بێ. ئا به‌م شێوه‌یه
جۆراوجۆری هۆیه‌كانی خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی، جۆراوجۆری رێگاچاره
ده‌خوازێ.
=======================================
14/ پرسیار: چاره‌سه‌ری خێرا هاتنه‌وه‌ی مه‌نی به‌ر له جوتبون چى یه؟
وه‌ڵام: یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر كردن له‌سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی
هۆی نه‌خۆشى یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێ، جا هه‌ر كاتێك هۆیه‌كه زانرا ئه‌و
كاته چاره‌سه‌ر كردنه‌كه ئاسان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به هۆی به‌گوێ كردنى رێنماییه‌كانی پزیشكه‌وه دێته دی.
=======================================
15/ پرسیار: باشترین كاته‌كانی جوتبون چ كاتێكه؟
وه‌ڵام: باشترین كاته‌كانی جوتبون ئه‌و كاته‌یه، كه مرۆڤ جه‌سته و
ده‌رونی ئاسوده(مرتاح) بێت، ئه‌م ئاسوده‌یى یه‌ش به زۆری دوای نوێژی
به‌یانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ، كه ژن و مێرد له‌و كاته‌دا به
جه‌سته‌و ده‌رونه‌وه ئاسوده‌ن و، هه‌لی خه‌وتنه‌وه‌شیان بۆ ده‌ره‌خسێ. |