|
6/ پرسیار: په‌یوه‌ندى نێوان مه‌مك و كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت چى
یه؟
وه‌ڵام: په‌یوه‌ندى یه‌كانی نێوانیان زۆر
توند و تۆڵه، ته‌نانه‌ت هه‌ر چ شتێك كار له یه‌كێكیان بكات كار له‌وی
تریش ده‌كات.. خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و گێرِانه‌وه وروژێنه‌ره‌كان و
ته‌ماشا كردنی ئه‌و فلیمانه‌ی وه‌سفی ئه‌و شتانه‌ی وه‌ك ئه‌و ده‌كات،
كارێكی خراپ ده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت، كه
مه‌مكه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.. ئه‌ركی هه‌مو كچێكه سور بێ له‌سه‌ر
پاراستنی مه‌مكه‌كانی، ئه‌ویش به دور كه‌وتنه‌وه له هه‌ر شتێك كه
زیان به كۆئه‌ندامی زاوزێی ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌روه‌ها كۆئه‌ندامی
ده‌ماره‌كانیش.. فه‌رامۆش كردنی گرنگی دان به مه‌مكه‌كان كاریگه‌رى
یه‌كی زیانبه‌خش ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوكیان و، سه‌ر ئه‌و جوانى
یه‌ی پێویسته تیایاندا هه‌بێت.. یاری پێ كردنی پیاو به مه‌مكی
خێزانه‌كه‌ى و مژینی سه‌ره‌گۆیه‌كه‌ی، كاریگه‌رى
یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ وروژاندنی جنسی ئافره‌ت.
=======================================
7/ پرسیار: گوته‌ی پزیشكیی له‌مه‌رِ كزی جنسی (الضعف
الجنسي) چى یه،
ئایا ده‌كرێ ده‌رمان ببێته چاره‌سه‌ر؟
وه‌ڵام: بێ گومان ده‌رمان كاریگه‌ری زۆرى هه‌یه له چاره‌سه‌ر كردنی
كزی جنسى دا، ده‌رمانی وا هه‌یه ده‌كرێ بۆ
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌رمان هه‌یه نابێ
به‌كار بهێنرێت، مه‌گه‌ر له چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی فعلى
دا، كه به‌كار هێنانیشی پێویسته له ژێر چاودێرى و رێنمایی
پزیشك بێت.
=======================================
8/ پرسیار: هۆیه‌كانی كزی جنسی چى یه؟
وه‌ڵام: كزی جنسی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، گرنگترینیان
به‌كارهێنانی ئامێری زاوزێ به زو جوتبون و زیاده‌رِۆیی كردن له
جوتبون، یان ده‌ست په‌رِ(العادة
السرية) كردن، یان دابه‌زینی ته‌ندروستی
گشتى و ماندوكردنی جه‌سته‌یى و عه‌قڵى و هه‌ندێ نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌كی ده‌رونی (نه‌فسی).. سروشتیشه كزی
جنسی، جگه له هۆیه‌كانی، ببێته مایه‌ی بێ هێز كردنی ئامێری زاوزێ
یان كامڵ نه‌كردنی هێزی ئامێره‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه وا ده‌بینین
ماندوبون و كه‌م نوستن له نێو ئه‌و هۆیانه‌یه، كه ده‌بێته هۆى كزی
جنسی، به گوزارش(تعبیر)ێكى تر هه‌ر چ شتێك ببێته هۆی بێ هێز كردنی
كۆئه‌ندامی ده‌مار، ئه‌وا له هۆیه‌كانی كزی جنسی داده‌نرێت.
نه‌خۆشى یه‌كانی برِبرِه‌ی پشت
كاریگه‌رىیه‌كی راسته‌وخۆ و خراپی له‌سه‌ر ئامێری زاوزێ هه‌یه،
به‌ڵكه ده‌بێته مایه‌ی گرفتێكی كوللی و، نه‌خۆشىیه‌كانی زاوزێ- وه‌ك
زوهرى و سه‌یلان- كاریگه‌ریان له كزی جنسی هه‌یه.
هه‌روه‌ها تێك چون و شڵه‌ژانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به جۆره
جیاجیاكانىیه‌وه ده‌بێته هۆی كزی جنسی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له
نێو خه‌ڵكىدا باوه، مادده بێ هۆش كه‌ره‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانى
یه‌وه، وه‌ك حه‌شیشه و كۆكاین و تریاك، كار ده‌كاته سه‌ر كزی
جنسی، چونكه ئه‌و هێزه جنسى یه‌ی مرۆڤ،
له‌یه‌كه‌م كاتی خواردنی ئه‌و مادده بێ هۆش كه‌رانه، هه‌ستی پێ
ده‌كات، ته‌نها هێزێكی له‌ناو چوه، هێنده‌ی پێ ناچێ به‌ره‌و كزی وه‌رده‌گه‌رِێ
و پێویست به چاره‌سه‌ر ده‌كات. به دیاریش كه‌وتوه جگه‌ره كێشان
كاریگه‌ری له كز كردنی جنسى دا هه‌یه،
ئه‌م گوته‌یه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر مه‌ی(عرق) پیاده ده‌بێ.
له هۆیه‌كانی كزی جنسی ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له پیاوان له كاتی
جوتبوندا، به مه‌به‌ستی سك پرِ نه‌بون، تۆیه‌كه‌ی له ده‌ره
ده‌هێننه ده‌ره‌وه.
زانراویشه كه زۆر ده‌ست په‌رِ كردن هۆیه‌كی سه‌ره‌كىیه له
هۆیه‌كانی كزی جنسی.
=======================================
9/ پرسیار: پزیشكان ده‌ڵێن (ترسان) هۆیه‌كه له هۆیه‌كانی كزی جنسی!
جا مه‌به‌ست له‌م گوته‌یه چى یه و مانای
چى یه؟
وه‌ڵام: ترس له كزی جنسى دا كاریگه‌رى خۆی
هه‌یه، نكوڵی لێ ناكرێ، كه به چه‌ند دیارده‌یه‌ك و شێوه‌ی جیا خۆی
ده‌نوێنێ، وه‌ك ترسان له دوچار بون به نه‌خۆشى
یه‌كی پیس، ئه‌وه‌ش له حاڵه‌تی جوتبون ده‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی
گومان لێكراو، یان له‌وانه‌یه ترسه‌كه له ئاشكرا بونی كاره‌كه‌ی
بێت، گه‌ر جوتبونه‌كه ناشه‌رعی بێت، یان ترسان له سك پرِ بونی
ئافره‌ته‌كه، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌یه‌وێ سكی پرِ ببێ، یان ترسان
له زیان گه‌یاندن و ئازاردانی ئافره‌ته‌كه.
جاری وا هه‌یه به خه‌یاڵى پیاودا دێ، كه ناتوانێ جوت ببێ، ئه‌وه‌ش
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ هه‌ست كردنی مرۆڤ به كه‌م و كورتی له بێ هێزی
پێكهاته‌ی ئامێری زاوزێی دا، یان بێ هێزی
له خودی توانا جنسى یه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی
مایه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه؛ ترسان له جوتبون، گه‌ر سنورێكی بۆ
دانه‌نرێ، ده‌بێته حه‌قیقه‌تێكی واقیعی، گه‌وره‌ترین هۆیه‌كانی هه‌ست
كردن به ترس؛ ترسانه له قه‌باره‌ی ئه‌ندامی زاوزێ، كه زۆر جار
هه‌ست كردنه‌كه وه‌همى یه و هیچ
شوێنه‌وارێك و مه‌ترسى یه‌كی نى
یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نه‌زانی
ئه‌و كه‌سه به شێوازى ئامێری زاوزێ و فیسیۆلۆجى و زانیارى
یه‌كانی تری په‌یوه‌ندی دار به‌م مه‌به‌سته.
=======================================
10/ پرسیار: شوێنه‌واری پیشه، یان حاڵه‌تی ده‌رونی له دوچار بون به
كزی جنسی چى یه؟
وه‌ڵام: شتێكی نه‌گۆرِه ئه‌و پیشه‌یه‌ی مرۆڤ كردویه‌تى
یه پیشه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی ده‌رونیش له موماره‌سه
كردنی كرده‌ی جنسى دا، كاریگه‌ریان هه‌یه و
شوێنه‌واریان دیاره و نكوڵی ناكرێ له توش بون به كزى جنسی.
ئه‌و پیشانه‌ی سروشتێكی وه‌ستاویان هه‌یه و پێویستی به جوڵه نى
یه و كه‌م جوڵه‌ن بۆ چه‌ند سه‌عاتێكی درێژ خایه‌ن، زیانێكی زۆر
به هێزی جنسی ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ندێ پیشه پێویستی به ده‌ستا و ده‌ست
كردنی كانزاكان یان پێكهاته ژه‌هراوىیه‌كان هه‌یه، به هۆی
كارتێكردنی له سه‌ر ده‌ماره‌كان، ده‌بێته هۆى كزی جنسی.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی ده‌رونى یه‌وه،
كزی جنسی به زۆرى، یان له‌نكاوه(طارئ)
یان كاتى یه، كه هێنده‌ی پێ ناچێ نامێنێ
به نه‌مانی، ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی ئه‌و كزى
یه.
شوێنه‌واری حاڵه‌تی ده‌رونی له كزی جنسى دا،
ته‌نها له‌سه‌ر بێ هێز و لاواز و نه‌خۆشی كورت هه‌ڵنه‌هاتوه، به‌ڵكه
ته‌ندروست باشه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، زۆریش پێویست به گرنگی پێ دان
ناكات، چونكه زۆر جار بۆ خۆی نامێنێ.
له‌وانه‌یه هه‌مو پیاوێكی له‌ش ساغ به هۆی چه‌ند هۆیه‌كی ده‌رونی،
دوچاری كزى یه‌كی جنسی كاتی ببێت؟ خه‌م و
په‌ژاره و هه‌راسان بون به هۆی گرفته‌كانی كاركردن، یان ماڵ و سامان
یان غه‌یری ئه‌مه، له‌وانه‌یه بۆ كاتێك ببێته له‌ده‌ست دانی توانای
زاوزێی پیاو، هه‌روه‌ها گه‌ر پیاو له ژیانی رِۆژانه‌یدا رِوبه‌رِوی
گرفتێك ببێت، كه به زه‌حمه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت و عه‌قڵی سه‌رقاڵ بكات،
ئه‌وا توانای زاوزێ كردنی كز ده‌بێت، چونكه عه‌قڵ، تا سنورێك به‌م
گرفته‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت، كه هه‌مو شتێك ده‌گه‌ڵ خۆی فه‌رامۆش
ده‌كات، به‌ڵكه زۆر جار مرۆڤ خواردنه‌كه‌شی فه‌رامۆش ده‌كات و
ئاره‌زوی خواردنى نامێنێ، گه‌ر هه‌ندێك كه‌س هه‌رگیز ئه‌م حاڵه‌ته له
ناكاو(طارئ)انه‌ی
كزی جنسی تاقی نه‌كردبێته‌وه، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ له لایه‌نی
جنسى یه‌وه له‌و كه‌سانه به‌هێزترن، كه
ئه‌م حاڵه‌تانه‌یان به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵكه ئه‌مه بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌رِێته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه له ژیانیاندا توشی ته‌نگ و
چه‌ڵه‌مه‌ی ده‌رونی توند و ناخۆش نه‌بون، یان ئه‌و كه‌سانه له‌و جۆره
كه‌سانه بن، كه گرنگی به گرفت و ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌ته‌كانی ژیان
ناده‌ن. |