|
46/ پرسیار: هۆی دور كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ندێ پیاو له خێزانه‌كانیان و
نزیك نه‌بونه‌وه لێیان چى
یه؟ هه‌رچه‌نده خێزانه‌كانیشیان جوانن؟
وه‌ڵام: ره‌نگه هۆیه‌كه‌ی له‌مه‌دا (قێز) بێ، كه به زۆری له ئاكامی
پیسى و بۆن ناخۆشىیه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌ندێ ئافره‌ت عه‌یبێك له
كۆئه‌ندامی زاوزێی هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر ژن نه‌هێڵێ مێرده‌كه‌ی
هه‌مو به‌شه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێی ببینێ، چونكه هه‌ندێ پیاو ته‌نها
به ته‌ماشاكردنی قێزی ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌ر گرنگی به پاك و
خاوێنی نه‌دات، یان بۆنێكی ناخۆشی لێ بێت.. یه‌كێك بینی وا مه‌رِێك
گۆشته‌كه‌ی داده‌ماڵن، جا به بینینى ئه‌مه به درێژایی ته‌مه‌نی
گۆشتی له‌به‌ر چاو كه‌وت!!
هه‌ندێ ئافره‌ت له كاتی جوتبوندا ئاوێكی سپی لێ دێته ده‌ره‌وه، جا
پێویسته له‌سه‌ریان هه‌رده‌م پاكی بكه‌نه‌وه و بیسرِنه‌وه، گه‌ر زۆر
به‌رده‌وام بو پێویسته له‌سه‌ریان بچنه لای پزیشكی پسپۆرِ، بۆ
ئه‌وه‌ی ته‌ندروستى و مێرده‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دات.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئافره‌ت پێویسته -هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پیاویش-
پارێزگاری سینگ و به‌رۆكی بكات و قژی شانه بكات، خاوێنی رابگرێ و به
به‌رده‌وامی بۆنی جیاجیا به‌كار بهێنێ، به تایبه‌تی له كاته‌كانی
جوتبوندا، هیچ كامێكیان شوێنێكی جه‌سته‌یان بۆ یه‌كتری ده‌رنه‌خه‌ن،
كه حه‌زی پێ نه‌كه‌ن!
له‌سه‌ر ژن پێویسته -هه‌روه‌ها پیاویش- له سروشت شت فێر ببێ، ئێمه
ده‌بینین، كه باڵنده له كاتی ئاره‌زو هه‌ستانیدا خۆی به په‌رِی
جوان ده‌رِازێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ماسى و گیانداره‌كان له وه‌رزی
به‌هاردا، كه كاتی به‌رهه‌م هێنانىیه‌تی، په‌رِه‌كانی به په‌رِی نوێ
ده‌گۆرِێ، ته‌نانه‌ت رِوه‌كیش له وه‌رزی موتربه كردن دا
ده‌گه‌شێته‌وه، له به‌هاردا ده‌گوترێ سروشت له بوكێنی دایه!
نابێ ئافره‌ت به زانسته‌كه‌ی له خۆ بایی ببێ -به‌تایبه‌تی زانستی
وشكی قوتابخانه و دور له ژیان-، هیچ شتێك
جێی رِازاوه‌یى و جوان كردن
ناگرێته‌وه، به مه‌رجێ له سنوری خۆی ده‌رنه‌چێ و، زۆر ته‌كلیف
نه‌كات و، دور بێ له جل و به‌رگی بێگانه.
پێویسته جوانى ئافره‌ت، منداڵ و كه‌ل و په‌لی ماڵه‌وه‌ش بگرێته‌وه،
پێویسته ماڵ وه‌ك بوك بێت له جوانى و رێك و پێكی دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
حه‌زه‌ر بكرێ له زیاده‌رِۆیی، كه هه‌رِه‌شه‌ی مایه‌پوچى و نه‌گبه‌تی
له خێزان ده‌كات.
جا هێنانه‌وه‌ی چه‌پكه گوڵ و هه‌ندێ له دیمه‌نی سروشتی، وه‌ك ده‌ریا
و تاڤگه و دارستان و بێستان و غه‌یری ئه‌مانه بۆ ماڵ، سیحرى و جوانی
به‌سه‌ر خانودا دێنێ، ده‌بێته به‌هه‌شتی پیاو، كه ته‌ندروستى و
به‌خته‌وه‌ری و له‌سه‌ر خۆیى له هه‌مو ئه‌ندامانی خێزان رِه‌نگ
ده‌داته‌وه. له سوده‌كانی ئه‌مه ئه‌وه‌یه، كه پیاو ماڵه‌كه‌ى خۆى
خۆش ده‌وێت، رِاناكات بۆ چایخانه‌كان (یانه‌كانی شه‌یتان)، وه‌ك له
وتارێك دا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا بڵاوم كردبۆوه.
ئه‌وه‌ی له‌مه‌رِ ژن گوتم، به پیاویشی ده‌ڵێم؛ فه‌رامۆش كردنی جه‌سته
و له‌شى، هه‌روا خۆ جوان نه‌كردنی ده‌بێته مایه‌ی قێز بونه‌وه‌ی
خێزانه‌كه‌ی، ێه‌حابی به‌رِێز عبدالله ی كورِی عه‌بباس گوتویه‌تی:
(حه‌ز ده‌كه‌م خۆم بۆ خێزانه‌كه‌م جوان بكه‌م، وه‌ك چۆن حه‌زم
لێیه
خۆی بۆم جوان بكات).
جا كۆتایی ئه‌م باسه گرنگه به چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی (صحيح)ی
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم دێنین:
جابر ده‌ڵێ:
: ((أتانا
رسول الله صلى الله عليه وسلم زائراً، فرأى رجلاً شعثاً، قد تغرق شعره،
فقال: أو ما كان يجد هذا ما يغسل به ثوبه؟!))
واته: پێغه‌مبه‌رى خواصلى
الله عليه وسلم به میوانى هاته لامان، پیاوێكى بینى چڵكن و
قژ ئاڵۆز و درێژ و ناشیرین بو، فه‌رموى: ئه‌وه كه‌سێك نیه جلى بۆ
بشوات؟!
(ابو الاحوص) له باوكیه‌وه گێرِاویه‌تیه‌وه، كه گوتویه‌تى:
((أتيت
رسول الله صلى الله عليه وسلم وعليّ ثياب دون، فقال: ألك مال؟ قلت:
نعم، من كل المال، قد أعطاني الله من الأبل والبقر والغنم.. قال: فإذا
أتاك الله مالاً، فلير أثر نعمة الله عليك وكرامته)).
واته: چومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم و جلێكى شرِم له‌به‌ردابو،
فه‌رموى: ماڵ و سامانت هه‌یه؟ گوتم:
به‌ڵێ، هه‌مو ماڵێكم هه‌یه، خوا
حوشتر و مانگا و مه‌رِ و ماڵاتى پێداوم..
فه‌رموى: خواى گه‌وره كه ماڵى پێداوى، با شوێنه‌وارى نیعمه‌ت و رێزى
خوا به‌سه‌رته‌وه ببینرێ.
ئه‌بوهوره‌یره گوتویه‌تى:
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((الفطرة خمس: الختان والأستحداء،
(حلق العانة) وقص الشارب، وتقليم الأظافر ونتف الأبط)).
(أم هانيء) گوتویه‌تى:
((قدم
رسول الله صلى الله عليه وسلم علينا بمكة قدمة. وله أربع ضفائر
(الضفيدة).))
واته: پێغه‌مبه‌رى خواصلى
الله عليه وسلم له مه‌كه هاته لامان، چوار كه‌زى هه‌بو.
(عطاء كورِى یسار) گوتویه‌تى:
((كان
رسول الله صلى الله عليه وسلم في المسجد، فدخل رجل ثائر الرأس واللحية،
فأشار إليه رسول الله صلى الله عليه وسلم بيده، كأنه يأمره بإصلاح شعره
ولحيته، ففعل، ثم رجع فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: أليس هذا
خيراً من أن ياتي أحدكم وهو ثائر الرأس كأنه شيطان!))
واته: پێغه‌مبه‌رى خواصلى
الله عليه وسلم له مزگه‌وت بو، پیاوێك هات، قژ و ریشى
ئاڵۆزاوى و نارِێك بو، پێغه‌مبه‌ریش به ده‌ستى خۆى ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ى
كرد، كه قژ و ریشى چاك بكات، ئه‌ویش قژ و ریشى رێك وپێك كرد، جا كه
گه‌رِایه‌وه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم ، پێغه‌مبه‌رى خواصلى
الله عليه وسلم فه‌رموى: ئه‌دى
ئه‌وها باشتر نیه له‌وه‌ى یه‌كێك له‌ئێوه قژى ئاڵۆزاوى
بێ وه‌ك بڵێى
شه‌یتانه!
(ابن المسیب) گوێى له پێغه‌مبه‌رى خواصلى
الله عليه وسلم بو ده‌یفه‌رمو:
((إن الله طيب يحب الطيب، نظيف يحب النظافة، كريم يحب الكرم، جواد يحب
الجود، فنظفوا أفنيتكم، ولا تشبهوا باليهود)) وفي رواية: ((ان الله
جميل يحب الجمال)).
واته: خوا پاكه و پاكى خۆش ده‌وێ، خاوه‌ن رێزه و رێزى خۆش ده‌وێ، سه‌خیه و سه‌خى خۆش ده‌وێ، كه‌واته
پێش ده‌مى خۆتان پاك بكه‌نه‌وه
و، خۆتان به جوله‌كه مه‌چوێنن.. -له گێرِانه‌وه‌یه‌كى تردا-: خوا
جوانه و جوانى خۆش ده‌وێ.
=====================================
47/ پرسیار: بۆچی پیاو دوچاری كه‌نه‌فتی جنسی (العجز الجنسي)
یان ئامێر نه‌رمی ده‌بێ؟
وه‌ڵام: كه‌نه‌فتی جنسى، یان نه‌رمی ئامێر له لای پیاو، له ئاكامی
هۆكاری ئه‌ندامى یان نه‌خۆشىیه‌كه‌وه دروست ده‌بێت، كه كار ده‌كاته
سه‌ر میكانیكیه‌كه‌ی ره‌پ بون، وه‌ك هۆكاری ده‌رونی، كه ترسان له
سه‌رنه‌كه‌وتن و هه‌ره‌س(فشل)، یان كه‌م و كورتی ئاره‌زوی جنسى، یان
نه‌بونی ئاره‌زوی جنسی ده‌گرێته‌وه، یان ترسان له ئاكامی
مه‌ترسىیه‌ك، یان هه‌ست كردن به تاوان، یان شڵه‌ژانی له خۆئاماده
كردن له ئاماده‌بون، وه‌ك هه‌ندێ كه‌س كه ئاره‌زوی جنسىیان له لا
دروست نابێت، مه‌گه‌ر به ته‌ماشا كردنی چه‌ند دیمه‌نێك نه‌بێت، كه
كاری وه‌حشى یه‌ت گه‌رى، یان ئازاردانی خه‌ڵكی تری تێدا بێت، یان توند و
تیژی، یان لێدانی لایه‌نێكیتر، له حاڵه‌ته‌كانی سادیزم(1)
و ماسۆشیزم(2)، كه ئه‌مه‌ش به نه‌خۆش
داده‌نرێت.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی له یه‌كه‌م جوتبونه‌وه، یان یه‌كه‌م شه‌وی
زاوایی دروست ده‌بێت، یان له كاتی هه‌ست كردن به بچوكی
ئامێریىیه‌وه، یان هه‌بونی هه‌ر چ شێوانێك، یان نه‌خۆشى یه‌ك له
كۆئه‌ندامی زاوزێ دا دروست ده‌بێت، یان له ئاكامی ترسان له لادانی
په‌رده‌ی كچێنی، یان قسه‌ی هاورِێ و خزمان دروست ده‌بێت.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی به هۆی ترسان له شوێنه‌واری ده‌ست په‌رِ(العادة
السرية)، یان ترسان له ئازاردانی لایه‌نی تر، یان ترسان له
دروست بونی سك پرِی، یان هه‌ست كردن به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه تاوانێك
ئه‌نجام ده‌دات، یان ترسان له دوچار بون به نه‌خۆشىیه‌كانی زاوزێ
وه‌ك سه‌یلان و زوهری، یان ترسان له نه‌مانی شله‌ی تۆواوی، دروست
ده‌بێت.
وا ده‌بێ نه‌رمی ئامێر له‌وه‌وه دروست ببێت، گه‌ر مرۆڤ ماوه‌یه‌كی
درێژ له جوتبون دوركه‌وێته‌وه، له ژینگه‌یه‌كی دور له ژیانی جنسى و
كارتێكردنه‌كانى یه‌وه بێت، وه‌ك سه‌فه‌ری درێژ خایه‌ن. یان واده‌بێ
نه‌رمی ئامێر، هۆیه‌كه‌ی درێژه‌دان به ماوه‌ی ده‌ست گیرانى یه‌وه بێت،
چونكه ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی تێزان(الأحتقان)ی
گلاندی پرۆستات و پێكهاته‌كانی تۆواوى و زۆر ئیحتیلام بون، ده‌گه‌ڵ
ئازاری جوته هێلكه‌ی گون.
وا ده‌بێ نه‌رمی ئامێر له زۆر به‌رده‌وامی ده‌ست په‌رِ، یان جوتبونی
ناسروشتى یه‌وه ده‌بێت.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی هۆیه‌كه‌ی ژنه، ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ڵس و كه‌وتى
و چۆنیه‌تی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى ده‌بێت، چونكه هه‌ندێك پیاو
زۆر هه‌ستیارن.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی به‌هۆی به‌هێزی كه‌سایه‌تی ژنه‌وه ده‌بێت،
ئه‌مه‌ش له كاتی سه‌ردانی هه‌ندێ نه‌خۆش به‌دی ده‌كرێت، كه
خێزانه‌كانیان ده‌به‌نه لای پزیشك.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی هۆیه‌كه‌ی جنس ساردی هه‌ندێك ئافره‌ت و، گرژ
بونی گوڵینك(مهبل) و، رِێ نه‌دان به كردنه‌وه و خاوبونه‌وه‌ی
گوڵینكه، له كاتی چونه ناوه‌وه‌ى ئامێرى نێرینه‌دا.
هه‌ندێ جار هۆیه‌كانی ئامێر نه‌رمى، یان ره‌پ نه‌بون پێكهاته‌یىیه،
وه‌ك پێكنه‌هاتنی ئه‌ندامی زاوزێ، یان له پێكهاته‌كه‌ىدا شێواوی
تێدایه، یان دوچاری نه‌خۆشی ئه‌ندامی ده‌بێت وه‌ك ئاوسان، یان
فه‌وتانێك كه ده‌بێته چه‌مینه‌وه‌ی به‌لای راست، یان چه‌پ، یان
خواره‌وه‌دا، ئه‌وه‌ش به زۆری له كاتی دوچار بون به نه‌خۆشی
شه‌كره‌وه دروست ده‌بێت.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی له ئاكامی كه‌م و كورتی ئه‌ركی، یان ئه‌ندامی
جوته هێلكه‌كانی گون بێت، كه‌م و كورتی له هۆرمۆناتی نێرینه‌وه
په‌یدا ده‌بێت، كه به بناغه‌ی كرده‌ی ره‌پ بون و پێكهاتنی ئه‌ندامی
زاوزێ و كۆئه‌ندامی زاوزێی ناسه‌ره‌كى(پانوی) وه‌ك پرۆستات و
پێكهاته‌كانی تۆواوی، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و كه‌م و كورتىیه‌ی، كه
له لای به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌یه، ئامێر دوچارى تێزان
ده‌بێ.
وا ده‌بێ ئامێر نه‌رمی له ئاكامی چه‌ند نه‌خۆشىیه‌كی ده‌ماری، له ناو
نێوه‌ندی ره‌پ بون له مۆخ، یان مه‌غزی درِكى، یان په‌ته‌ده‌مارىیه‌كان
دروست ده‌بێ، كه كارده‌كاته سه‌ر رِه‌پ بون، وه‌ك له نه‌خۆشى یه‌كانی
شه‌كره رِو ده‌دات، هه‌ر چ نه‌خۆشى یه‌كی برِبرِه‌ی پشت هه‌بێ، چ
پێكهاته‌یی
بێ، یان نه‌خۆشی بێ، كار ده‌كاته سه‌ر رِه‌پ بون.
================================
(1) سادیزم (سادية)
بریتیه له چێژ وه‌رگرتن له ئه‌نجامى توندوتیژى و ئازاردانى خه‌ڵك.
وشه‌ى (سادية) ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نوسه‌رى فه‌رِه‌نسى (المركیز دى
ساد)، كه له‌نێوان ساڵانى (1740-1814) ژیاوه، ده‌ڵێن خۆى دوچارى ئه‌م
جۆره نه‌خۆشیه ده‌رونیه بووه، كه ئافره‌تى ده‌هێنا به‌رِوتى لێى
ده‌دا. سادیزم زۆرجار به جنسه‌وه په‌یوه‌سته، ده‌توانین بڵێین
حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر ئافره‌ت، نمونه‌یه‌كى سادیه‌ت
بێت، چونكه به زه‌بر و زۆر جنسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ.
سادیه‌ت دو جۆرى هه‌یه:
أ/ سادیه‌ى رِواڵه‌تى درۆ: ئه‌وه‌ش ئه‌و پیاوانه ده‌گرێته‌وه، كه
واده‌زانن به به‌دیارخستنى هێزى ماسولكه‌ییان، ئافره‌ت زیاتر جنسى
ده‌وروژێ.. جا سادیه‌تى ئه‌وانه، ته‌نها چه‌ند جوڵه‌یه‌كى نمایش
كردنه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێ به‌هێزن.
ب/ سادیه‌ى راسته‌قینه: ئه‌وه كاتێ به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كاتێ پیاو هێز و
توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌ت به‌كاردێنێ
، تا ئافره‌ته‌كه ئازار
بچێژێ، به‌مه‌ش چێژى
لێ وه‌رده‌گرێ.. هه‌ندێ پیاو هه‌یه له شه‌وى
زاوایى، كاتێ په‌رده‌ى كچێنى ئافره‌ته‌كه ناهێڵێ و ئافره‌ته‌كه توشى
به‌ربونى خوێن
ده‌بێ، چێژى له راده‌به‌ده‌ر وه‌رده‌گرێ و، وا هه‌ست
ده‌كات به هه‌مو واتاكانى پیاوه‌تى، پیاوه.
(2) ماسۆشیزم
(ماسۆشیه‌ت) ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ نوسه‌رى نه‌مساوى (لیوبولد ده‌شیرو
ماسۆشى) 1836-1890، گشت چیرۆكه‌كانى باس له بابه‌ته جنسیه شازه‌كان
ده‌كات، كه‌وا پاڵه‌وانى چیرۆكه‌كانى، كاتێ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى دڵدار و
ئه‌وینیانن لێیان ده‌ده‌ن، ئه‌وان هه‌ست به چێژى زۆر ده‌كه‌ن.. ئا
لێره‌دا ماسۆشیه‌كان ناگه‌نه چێژ و خۆشى، هه‌تا كارى توندوتیژى و
ئازاردانى، له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه به‌كارنه‌هێنرێ. جا ده‌كرێ بڵێین:
ماسۆشیه‌ت، بریتیه له چێژ وه‌رگرتن به ئازاردانى ده‌رون، باباى
ئازاردراو حه‌ز به‌وه ده‌كات زه‌بون و ملكه‌چ و ژێرده‌ستى كه‌سانى تر
بێت.
(الإنحرافات
الجنسية عن الرجل والمرأة- جمال مصطفى مردان) (وه‌رگێرِ)
=====================================
48/ پرسیار: گرنگترین هۆیه‌كانی ئامێر نه‌رمی چى
یه؟
وه‌ڵام: باری ته‌ندروستی گشتی، كار ده‌كاته سه‌ر رِه‌پ بون، وه‌ك
كه‌می خۆراك و ڤیتامین، هه‌روا نه‌خۆشی شه‌كره و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و
ئه‌نفله‌وه‌نزا و مه‌لاریا و نه‌خۆشى یه كه‌ڤناره‌كان(المزمنة)
وه‌ك: نه‌خۆشی دڵ و گورچیله و جه‌رگ، كه ده‌بێته هۆی كزی ئاره‌زوی
جنسی، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئامێر نه‌رمى، هه‌ر چ نه‌خۆشى و
شڵه‌ژانێك له گلانده‌كانی وه‌ك: گلاندی نێرینه له گون دا و، گلاندی
نخامى و گلاندی سه‌روی هه‌ردو گورچیله و، گلاندی ده‌ره‌قی، هه‌روه‌ها
قه‌ڵه‌وی، ئاره‌زوی جنسی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وا به‌دی ده‌كرێ جگه‌ره كێشان له لای هه‌ندێ نه‌خۆش
ده‌بێته مایه‌ی ئامێر نه‌رمی، هه‌روه‌ها ماده هۆشكه‌ره‌وه‌كان و
تریاك و حه‌شیشه‌كانیش، جا ئاره‌زوی جنسی كز ده‌بێت، نێوه‌ندی
ده‌ماره‌كانی به‌ر پرس له ره‌پ بون سرِ ده‌بێ.
=====================================
49/ پرسیار: باشترین مێرد
كێیه؟
وه‌ڵام: له گۆڤاری (الحرفیون) وتارێك له ژێر سه‌ردێری (أفضل
الأزواج - باشترین مێرد)دا هاتوه
كه پیاوی ئینگلیزی باشترین مێرده له ئه‌وروپا، ئه‌مه و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌م دوایى یه ئه‌نجام دراو ئاشكرای كرد كه..
ده‌ركه‌وتوه مێردی ئینگلیزی به‌شداری خێزانه‌كه‌ی ده‌كات له كاروباری
ماڵه‌وه‌دا.. بۆ نمونه: له 85%ی پیاو(مێرد)ی ئینگلیزی قاپ بۆ
خێزانه‌كانیان ده‌شۆن.. كه‌چی ئه‌م رِێژه‌یه له نێو پیاوانی تری
ئه‌وروپا ته‌نها 53% یه.
ئای له‌م رِوانگه كورته‌یه له ناسینی باشترین مێرد!... له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ش دا، پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم وێرِای مامه‌ڵه باشی بۆ خێزانه‌كانی، وه‌ك
به درێژی باسمان كرد، سه‌ره‌رِای كاره سیاسى و سه‌ربازىیه‌كانى و
كاری تر‌ى، هه‌رگیز یارمه‌تی دانی خێزانه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردوه.
له خاتو عائیشه -ره‌زای خوای لێ بێ- پرسیار كرا، سه‌باره‌ت به كاری
پێغه‌مبه‌ر كاتێك ده‌هاته ماڵه‌وه، ئه‌ویش له وه‌ڵام دا گوتی: (((يكون
في مهنة أهله))..
رواه البخاري
واته: له خزمه‌تی خێزانه‌كه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له ریوایه‌تێكی تردا له وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاری پێش‌و گوتی:
(((كان
بشراً من البشر: يحلب شاته، ويخدم نفسه)).
رواه أحمد وغيره بسند جيد واته: مرۆڤێك بو
وه‌ك هه‌مو مرۆڤێكی تر (به واتاى كارى پێغه‌مبه‌ر ته‌نها له
گه‌یاندنی په‌یامی خوا كورت هه‌ڵنه‌هاتبو)، بۆ خۆی مه‌رِه‌كه‌ی
ده‌دۆشێ، خۆی خزمه‌تی خۆی ده‌كرد.
ئه‌م پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌یه
صلى الله عليه وسلم باسی باشترین پیاو ده‌كات و ده‌فه‌رموێ::
((خيركم خيركم لأهله!! وأنا خيركم لأهلي!)).
رواه الترمذي وغيره وسنده حسن
واته: باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه، كه
بۆ ئافره‌تان باش كرده‌وه‌یه، منیش له هه‌موانتان بۆ خێزانه‌كه‌م
باشترم. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی: (((خيركم
خيركم للنساء!!)).
رواه الحاكم وسنده صحيح
ئه‌م پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌یه‌صلى
الله عليه وسلم رێسایه‌كی گرنگی قاپ شوشتنی به‌خشیوه
به پیاوان (مێرد) و غه‌یری ئه‌وان، ئه‌مه‌ش به نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ
شتێكی خواردن له ناو قاپه‌كه‌دا گه‌ر كه‌م بێت:((فكان
يلعق الصفحة، بلسانه)).
رواه مسلم
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا قاپه‌كه‌ی به زمانی ده‌لێسى یه‌وه.
ئای له‌م رێسا ئابورىیه‌ی سیستمی خۆراكه! كه خوارده‌مه‌نی له فرِێ
دان رزگار ده‌كات. ئای له‌م رێسا كرده‌ییه‌ی خێرا پاك كردنه‌وه‌ی قاپ و
ده‌فر له ماده رۆنى یه‌كان و هاو وێنه‌یان.!
زۆر كه‌س به هۆی خۆ به‌گه‌وره زان و نه‌زانى و زیاده‌رِۆیی كردنی،
سه‌ری له‌م كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌سورِمێ.
بیرم دێ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر چوم بۆ توركیا، من و هه‌ندێك له
بانگبه‌رانی ئیسلام بانگ كراین بۆ وه‌لیمه‌ی خێزانێكی توركی، منیش
قاپه‌كه‌م به نان سرِى یه‌وه بۆ سود و فێربون، جا ئه‌و بانگبه‌ره
به‌سه‌رسورِمانه‌وه قێزی له كاره‌كه‌م بۆوه، ئه‌مه رێسایه‌كی
ئابورى و سودێكی ماڵه‌وه‌یه.
بێگومان ئه‌م دو فه‌رموده‌یه پێ ناچێ به هه‌ندێ خه‌ڵك نامۆ بێ،
ئه‌گه‌ر مێژوی جاهیلى یه‌تی پێش ئیسلامیان دیراسه بكردایه و رِاده‌ی
به ناشیرین روانینی ئافره‌ت و كاره‌كانی ماڵه‌وه‌یانی بزانیایه، كه
به‌گه‌وره زان و زه‌بر به‌ده‌سته‌وه ده‌چونه‌وه ماڵه‌وه و دانیان
به هیچ مافێكی خێزانه‌كانیان و خۆشویستن و سۆزی منداڵه‌كانیان
نه‌ده‌هێنا.
ئه‌وه‌ی جێی داخه، ئه‌وه‌ی دڵ په‌ژاره ده‌كات ئه‌وه‌یه؛ له‌و دو
فه‌رموده‌یه‌ی سیره‌ی پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم له ماڵه‌وه‌ی باس ده‌كات، ئێستاكه‌ش
نامۆیه یان ونه، نه‌ك ته‌نها له رِۆژهه‌ڵاتی جیاجیادا، به‌ڵكه له
رِۆژئاواش دا، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی لافی رێز گرتنی ئافره‌ت و سۆزداریان
به‌سه‌ردا لێ ده‌ده‌ن، جا ئه‌م كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم به‌ڵگه‌یه‌كه
له به‌ڵگه‌كانی به‌رزى و گه‌وره‌یی، به‌ڵكه لوتكه‌ی شارستانى یه‌ته.
كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم له یارمه‌تی دانی خێزانه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی چه‌ند
شتێك و چاكه(فضائل)ی
زۆر ده‌كات سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی پێش‌و، له‌وانه: به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ی
به خێزانه‌كه‌ى و وانه به‌خشینی كرده‌وه‌یی بۆ مسوڵمانان! پێویستی
یاریده‌دانی خێزان به
پێی توانا، كه ئه‌و ئافره‌ته به درێژایی
چه‌ند سه‌عاتێك له چێشتخانه رِاده‌وه‌ستێ، ماڵه‌وه پاك و خاوێن
راده‌گرێ، به كار و باره جیاجیاكان هه‌ڵده‌ستێ، له پێشه‌وه‌یان
په‌روه‌رده كردنی منداڵ كه ئه‌ركێكی پیرۆزه و، هه‌روه‌ها شه‌ونخونی
له‌سه‌ریان.
هه‌مو ئه‌مانه په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد به‌هێز ده‌كات و
سۆزدارى یه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها وانه‌یه‌كی كاریگه‌ر و
كرده‌وه‌یى یه بۆ منداڵ، له متمانه كردن له‌سه‌ر خۆ و پشتگیری كردنی
خه‌ڵكی دا.
=====================================
50/ پرسیار: ئێمه كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكین، ته‌مه‌نمان له چل ساڵی
تێپه‌رِی كردوه، یان وه‌ك ده‌ڵێن گه‌یشتوینه‌ته ته‌مه‌نی نائومێدی (سن
اليأس) و عاده‌مان وه‌ستاوه، هیوای سك
پرِى و منداڵ بونمان نى یه، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه
گه‌یشتوین به خاڵی نه‌گه‌رِانه‌وه؟.. كه بتوانین ژیانی خۆش له‌گه‌ڵ
مێرده‌كانمان ببه‌ینه سه‌ر، وه‌ك له پێشان ده‌مان برده سه‌ر، ئایا
ئه‌م خۆشی وه‌رگرتنه ته‌نها به دروست بونی عاده و سك پرِى و منداڵ
بونه‌وه به‌نده؟ یان ده‌كرێ ئه‌مه ده‌سته‌به‌ر بكرێ؟!
وه‌ڵام: نازانین كێ ناوی له‌و ماوه ژیانه‌ی ئافره‌ت ناوه ته‌مه‌نی
نائومێدی، ئه‌م ناونانه ناونانێكی سته‌مانه‌یه، به‌ڵكه هه‌ڵه‌یه،
ئافره‌ت له دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش ده‌توانێ ژیانێكی شاد بباته سه‌ر و
سنوری بۆ نى یه.. به‌ڵام به‌مه‌رجێ گه‌ر ئه‌و هه‌مو خه‌یاڵات و بیرۆكه
نه‌خۆشانه له مێشكی بهێنێته ده‌ره‌وه و، تارمایی ملكه‌چ بون بۆ
نائومێدی له ژیانى دا ده‌ر بكات.
سه‌ره‌رِای هه‌مو ئه‌و گۆرِانكارى یانه‌ی به‌سه‌ر ژیانى دا دێ، ده‌توانێ
خۆشی وه‌ربگرێ به گه‌یشتنی به مێرده‌كه‌یه‌وه.. ئه‌و ئه‌م خۆشی
وه‌رگرتنه به هیچ حاڵێك قه‌ده‌غه ناكات، هه‌رگیز نابێته به‌ربه‌ست
له نێوان خۆى و مێرده‌كه‌ى.. هیچ به‌ربه‌ستێك له نێوان هه‌ردوكیان دا
نى یه له دور و نزیكه‌وه دا، ئافره‌ت بۆ خۆی ئه‌م به‌ربه‌سته دروست
ده‌كات، وا ده‌زانێ ئه‌ركی ته‌نها بریتى یه له سك پرِى و منداڵ بون!!
پاشان هیچ رۆڵێكی نى یه. هه‌مو شتێك به لایه‌وه كۆتایی هاتوه. جا
حوكمی له‌ناوچون له‌سه‌ر خۆی ده‌دات، چاوه‌رِوانی چاره‌نوسی حه‌تمی
ده‌كات.. ئه‌مه رِوانینێكی رِه‌شبینانه‌یه بۆ ژیان، به‌ڵكه
ئه‌وپه‌رِی ره‌شبینى یه، ئافره‌ت تا كۆتا ساتی ژیانی ده‌توانێ خۆشی له
ژیانی خۆی وه‌ربگرێ. ده‌توانێ سه‌رنج راكێشه‌ر بێت، تاكو ته‌مه‌نی
ژیانی ویستراو بێت، ته‌نها له‌سه‌ری پێویسته گرنگی به ته‌ندروستى و
خه‌رامانی(رشاقة)ی
خۆی بدات و ارێزگاری خۆ گرتن و ده‌رون ساغى یه‌كه‌ی بكات.
گومان نه‌بات به گه‌یشتنی به‌م ته‌مه‌نه ئه‌وا حوكمی نه‌بونی به‌سه‌ر
دا دراوه و ده‌بێ و زه‌روره نا ئومێد
بێ و رِه‌ش بین
بێ و به
رِوانینێكی ره‌شه‌وه برِوانێته دنیا.
(*)
=================================
(*) جارێك به‌رناردشۆ
له خه‌سوه‌كه‌ی پرسی-كه̴ |