|
|
|
|
|
[ 20 ] ئامۆژگاری زێرِین بۆخوشك و
برایانی سه‌نگین |
|
ئاماده‌كردنى
: مامۆستا فه‌ره‌یدون موحه‌ممه‌د
خوشك و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه دیاریه بۆ بهرِێزت
بوچیه پێویسته كه تۆش رِچاوی بكه‌یت و له كرده‌وه‌ی رِۆژانهتدا
كاریان پێ بكه‌ی ، وه‌بشزانه به ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پكه
ئامۆژگاریه ژیانت له سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه گهگۆرِێت
بۆ ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه هیوا خوازم كه
سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
1- ئاگادار‌و وشیاربه نه‌كه‌ی ته‌وبه دوابخه‌یت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام
به له‌سه‌ر گهرِانهوه بۆلای خوای گه‌وره و میهره‌بان ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی تۆنازانی كه‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كه‌یت و
نهگهرِێیتهوه ئه‌وه ده‌چیته رِیزی سته‌م كارانه‌وه وه‌ك خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت :
[
وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ
]
الحجرات /11 واته / ئه‌وانه‌ی
كه ته‌وبه ناكه‌ن و ناگهرِێنهوه بۆلای خوا بهرِاستی ئه‌وانه
لهرِیزی سته‌م كارانن ، وه‌بشزانه زانایان ( رِهحمهتی خوایان لێبێت
) كۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌وبه واجبه .
2- ئاگادار به فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی به‌چه‌ند شتێكی كاتی و
شوێن كه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه ی تاوان باران ، چونكه بزانه كه‌تۆ
زۆر گه‌وره‌و بهرِێزی وه زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه بچیته رِیزی
ئاژه‌ڵانه‌وه ،هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[إِنْ
هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا
] الفرقان /44
واته/ئه‌وانه وه‌ك ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو له ئاژه‌ڵیش خراپتر‌و گومرِاترن
.
3- هه‌وڵ بده له‌زۆربه‌ی ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا شوێن سوننه‌ت بكه‌ویت
دوور بكه‌وه‌وه له و شتانه‌ی كه زیانیان بۆ دینت هه‌یه هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت
:[
وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ
فَانتَهُوا
] الحشر /7 واته /ئه‌وه‌ی كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)" ئه‌نجامی داوه و كردوویه‌تی تۆش
ئه‌وه ئه‌نجام بدهووهری بگره وه‌شوێن پێی هه‌ڵگره و شوێن
رِێبازهكهی بكه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه نه‌هیشی لێ كردوه تۆش
دووربكهوهوه لێی و خۆتی لێ بپارێزه .
4- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر یادو زیكری خوا له‌هه‌موو كاتێكدا جا چ به
نهێنی یاخود به‌ئاشكرا یان چبهپێوهبویت یاخود به دانیشتنه‌وه ،
وهئاگادربه نه‌چیته رِیزی بێ ئاگایانه‌وه ، به‌رده‌وام زوبانت به
یادو زیكری خوا برِازێنهوه، چونكه سهرهرِای پاداشتی خوایی قورس
بوونی تای تهرازووا چاكه‌ت ده‌شبێته هۆی پاراستنت له شه‌یتان خوای
گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت
:[
فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ
]
البقرة /152 واته
/یادوزیكرم بكه‌ن ، باس و یادتان ده‌كه‌م ،سوپاسم بكه‌ن و بێ
باوهرِمهبن .
5- خۆت بپارێزه له زۆر چوون بۆ بازارِ مه‌گه‌ر بۆكاری پێویست نه‌بێت
، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر چویته بازارِ ئه‌وا ئاگات له‌خۆت بێت له‌كاتی
چوونه بازارِدا هه‌وڵبده به‌پێی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)" بچیت و بگه رِێیته وه ، وه ئاگادار به زۆر
به‌ملاو لادا مهرِوانه .چونكه چاو كاری خۆی ده كات .
6- سوور به له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانست و زانیاری وه هه‌وڵی به‌ده‌ست
هێنانی بده ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌توانی به‌هۆی زانسته‌وه به
هه‌ورازی ناههمواریهكاندا سه‌ربكه‌ویت ، وه‌هه‌ر زانستی به سوودیشه
ده‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌دونیاو دوارِۆژدا . وهدهشبێته هۆی
چوونه به‌هه‌شتی به‌نده وخوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و زانسته‌وه رِێگای
به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)"
ده‌فه‌رموێت:
[ من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا الى الجنة ]
صحيح جامع الصغير /للشيخ الالباني
..واته / هه‌ر كه‌سێك رِێگایهك
بگرێت بۆفێربوونی زانستێك ئه‌وه خوای گه‌وره رِێگای به‌هه‌شتی بۆ
ئاسان ده‌كات .
7-خۆت بپارێزه له خۆبه‌زل زانین و له‌خۆبایی بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
بهرِاستی هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ تورِهبوونی خوا‌و پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی
كرده‌وه‌كان ، هه‌روه هۆكریشه بۆ گه‌یشتن به دۆزه‌خ ، وه بشزانه
خوای گه‌وره به‌هیچ جۆرێك كه‌سانی خۆبه‌زل زانی خۆش ناوێت .وه‌ك
ده‌فه‌رموێت
:[
إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ
]
لقمان /18 واته / بهرِاستی
خوای گه‌وره ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه لووت به‌رزو له
خۆبایین .بۆیه خۆبه‌زل زانین نكۆڵی كردنه له حه‌ق و رِاستی به كه‌م
ته‌ماشاكردنی به‌رامبه‌ریشه ، كه‌واته زۆر ئاگات له‌م رِهوشته
بێزراوه بێت پێش ئه‌وه‌ی پێت رِابگهیهنرێت كه تۆ ئه‌هلی دۆزه‌خیت
.وه‌ك پێغه‌به‌ری خوا " ده‌فه‌رموێت :[
الا أخبركم بأهل النار ؟ كل عتل جواظ مستكبر ]
رواه البخاري( 4918 ) ومسلم (
3853 ) واته / ئایا پێتان رِا بگه‌یه‌نم كێن ئه‌هلی دۆزه‌خ ؟ فه‌رمووی
: هه‌موو كه‌سێكی دڵ رِهق و ووشكی ماڵ كۆكهرۆهوهو خه‌یر نهكهرێكی
خۆبه زل زان .
8- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خه‌یر كردن كه ئه‌مه زیاتر به ماڵ و
پاره ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیاتر له خوای كارجوان نزیك بیته‌وه
، چونكه به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه تاوانه‌كانت دهسرِێنهوه وه‌ك
خۆشه‌ویستمان " ده‌فه‌رموێت :
[ الصدقة تطفيء الخطيئة كما يطفيء الما‌ء من النار ]
رواه امام احمد والترمذي وصححه الشيخ الالباني في تخريج
( مشكيلة
الفقر 3732
)
واته / خه‌یر كردن تاوان
ده‌كوژێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه .
9- ئاگاداری گفتوگۆ‌و قسه‌كردنت به هه‌وڵ بده كه‌م بدوێ و زۆر ببیسته
، چونكه هه‌ركه‌س زۆربدوێت زۆریش هه‌ڵه ده‌كات زۆریش هه‌ڵه‌ی كرد زۆر
تاوانبار ده‌بێت ، هه‌وه‌ك به‌وه‌ی كه خوای میههرهبان چۆن دووگوێی
پێداوی به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یه‌ك ده‌می پێداوی كه به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ببیسته به‌ڵام كه‌م بدوێ ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت :
[ من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فاليقل خيرا او ليصمت ]
رواه البخاري فتح
( 8/60)
واته / هه‌ركه‌س باوهرِی به‌خواو به رِۆژی دویی هه‌یه با قسه‌ی چاك
بكات یاخود بێ ده‌نگ بێت .
10- نه‌كه‌ی بێ ئومێدبیت له رِهحمهتی خوا ، نا به‌ڵكو به‌رده‌وام
به ئومێده‌وه بژی و بشزانه كه خوای میهره‌بان خاوه‌ن رِهحمی
خۆیه‌تی و زۆریش لێ بوورده‌یه ، وه ته‌نها بێ باوهرِانن كه له
رِحمهتی خوا بێ ئومێد ده‌بن ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت
:[
إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ
الْكَافِرُونَ
]
یوسف/ 87 واته / بهرِاستی
كه‌س له رِهحمهتی خوا مه‌ئیوس و بێ ئومێد نابێ ته‌نها بێ باوهرِان
نه‌بێت .
11- خۆت بپارێزه له‌باس كردنی تاوان بۆ خه‌ڵكی جا چ تاوانێك كه خۆت
ئه‌نجامت دابێت یاخود تاوانێك كه كه سێكی تر ئه‌نجامی دابێت ، چونكه
ده‌بێته هۆی هه‌ڵنانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و تاوانه‌و تاوانه‌كانی تر و
وهدهشبێته هۆی به سانایی ته‌ماشاكردنی تاوان و به‌ره‌و سزای خواییت
ده‌بات وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت
:[
إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ
آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ
يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
]
النور /19 واته /ئه‌و
كه‌سانه‌ی ئاره‌زوویانه كه خراپه‌و فاحشه له ناو موسوڵماناندا بڵاو
بێته‌وه به‌وه‌ی كه باسی خراپه‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌وا سزایه كی زۆر
به‌ئێش و ئازار ده‌چێژن له‌دونیاو دوارِۆژدا وه ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره
ده‌یزانێت وه ئێوه نایزانن .
12 - دوور بكه‌وه‌وه له شایه‌دی دان به درۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
بهرِاستی رِهوشتێكی بێزراوهو ناشیرینه وه ده‌شبێته هۆی تێك دانی
نێوان كه‌سه‌كان و دارِوخانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ، وه‌بشزانه شایه‌دی
دان به‌درۆ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌و درۆكردن و قسه هه‌ڵبه‌ستن و
شتی نارِهوا ده‌تبات ، خوای گه‌ورش ده‌فه‌رموێت
:[
وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ
]
الحج /30 واته / دوور
بكه‌ونه‌وه له شایه‌دی دان به درۆ.
13- خۆت بپارێزه له خۆ شوبهاندن به رِهگهزی به‌رامبه‌رت هه‌ر له
قسه‌كردن و پۆشاك و ههڵسو كه‌وتت تا ده‌گاته هۆكاره‌كانی جونكاری،
چه‌نكه زۆر به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و جیهانگیریه‌دا
مرۆڤ واخۆی لێ وون بووه ته‌نانه‌ت به رِهگهزی خۆشی رِازی نیه‌و
ده‌یه‌وێت ئه‌ویش ناوبنێ لاسایی ، بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م ووریابن
به‌ر له‌عنه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌كه‌ون وه‌ك
لهفهرموودهیهكی بهرِێزدا هاتووه
[ أن رسول الله لعن المتشبهات من النساء بالرجال والمتشبيهن من الرجال
بالنسا‌ء ]
أخرجه البخاري
( 5885) واته/
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌فره‌تی كردووه له‌و
ئافره‌تانه‌ی كه خۆیان ده‌شوبهێنن به پیاوان و وه ئه‌و پیاوانه‌شی
كه خۆیان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان.
14- ئاگاداربه شه‌رم نه‌كه‌یت له رِاپهرِاندنی كاری دینداریتدا
هه‌میشه كه‌سێك به له‌وانه‌ی كه شانازی ده‌كه‌ن به‌و رِوشته
ئیسلامیه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌دونیادا پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌و هه‌ر
ئه‌وه‌ش بۆیان باشتره ، بۆیه نه‌كه‌ی ئامان شتێك له دینه‌كه‌ت
له‌به‌ر شه‌رم و تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی بشاریته‌وه‌و، چونكه هه‌رچی
بكه‌ن
[
وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
]
ال عمران /139 واته /
هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن ئه‌گه‌ر باوهرِدار بن .
15- نه‌كه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكه‌یت ، خۆت بپارێزه له‌و
جۆره داواكردنانه هه‌میشه پشت به ده‌ست و بازووی خۆت ببه‌سته‌و
مه‌به بارگرانی بۆ خه‌ڵكی تر هه‌روه‌ك رسول الله " ده‌فه‌رموێت
:[ من سأل وله مايغنيه جائت يوم القيامة خدشا أو كدشا في وجه ]
رواه امام احمد صحيح الجامع ( 6255))
واته /ئه‌وه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكات ئه‌وا لهرِۆژی
دواییدا ده‌م و چاوو رِووی رِوشێندراوه .
16-هه‌وڵ بده كه‌سێكی رِاست گۆبیت له‌هه‌موو ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا ،
چونكه بهرِاستی هیچ سیفه‌تێك نیه له‌ناو سیفه‌ته به‌رزو بهرِێزو
جوانه‌كاندا به‌وێنه‌ی رِاستگۆیی .به‌وه‌ی رِاستگۆیی به‌وێنه‌ی ئه‌و
كه‌شتی یه گه‌وره‌یه‌یه كهسواربووانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته
دوامه‌نزڵ كه‌ئه‌ویش به‌هه‌شته وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[
وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُوْلَئِكَ هُمُ
الصِّدِّيقُونَ
] الحدید/19 واته / ئه‌وانه‌ی
كه برِوایان به‌خواو نێردراوه‌كانی هه‌یه به رِاستی رِاست گۆن
.هروهها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت
:[ الصدق طمأنينه والكذب ريبة ]
رواه الترمذي قال حديث صحيح.
واته / رِاستگۆیی دڵ ئارامیه و درۆش دڵ ته‌نگی و گومانه .
17 - خوت بپارێزه له غه‌یبه‌ت و باس كردنی پاش مله ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
جگه له‌وه‌ی كه رِهوشتێكی بێزراوه ده‌شبێته هۆی سزای دوارِۆژو
هه‌روه‌ها خواردنی گۆشتی براكهشته له‌دونیادا ، وه ده‌م درێژی
كردنیشه بۆسه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی به‌رامبه‌رت .وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله عليه وسلم)" فه‌رمووی
:[ أتدرون مالغيبة ؟ أن تذكر أخاك بما يكره
]
رواه مسلم
( 4/2001) واته
/ ئایا ئه‌زانن غه‌یبه‌ت چی یه ؟ فه‌رمووی : باسی براكه‌ت بكه‌ی به‌و
جۆره‌ی كه‌پێی ناخۆشه .
18- خۆت رِازاوه بكه به زه‌رده خه‌نه‌و ده‌م به‌پێكه‌نین ، چونكه
ده‌بێته هۆی خه‌یرو سه‌رنج رِاكێشانی به‌رامبه‌رت وه‌بشزانه تورِهیی
و مرِو مۆچی له موسوڵمان نایه‌ت ، به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت
[ تبسمك في وجه اخيك لك الصدقة ]
صحيح سنن الترمذي
( 1594 )
واته / زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به‌ره‌و رِووی براكه‌ت بۆت ده‌بێت به خه‌یر
.
19 - زۆر یادی مردن بكه‌وه و به‌بیری خۆتی بهێنه‌وه ئه‌ویش
به‌سه‌ردانی هاورِێی و خزم و كه‌س وكاری نه‌خۆشت یان به‌سه‌ردانی
گۆرِستان و بیرلێكردنه‌وه له له‌ناوچوونی گه‌لانی پێشوو ، خوای
گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :
[
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ
]
ال عمران / 185 واته :
هه‌موو نه فسێك دبێت مردن بچێژێت .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)" سه‌باره‌ت به سه‌ردانی گۆرِستان ده‌فه‌رموێت
:[
فانها تذكر بالاخرة ]
واته /
یادی دوارِۆژتان ده‌خاته‌وه .
20- پارێزگاری له نوێژه‌كانت بكه‌و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی بده بۆ
برایان له مزگه‌وت و ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه ، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو
نوێژه كه ( به‌یانی و عه‌صر ) وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[
وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ
]
المؤمنون
/9 واته / ئه‌وانه‌ی
پارێزگاری له نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن . نیشته جێی به‌هه‌شتی
هه‌تاهه‌تایین . هه‌روه‌ها پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
عليه وسلم) " كام كرده‌وه زۆر چاكه لای خوا : ئه‌ویش فه‌رمووی :
[
الصلاة على وقتها ]
متفق
علیه .
|
|