|
هه‌موومان
به‌دواى به‌خته‌وه‌ریدا ده‌گه‌رِێین....به‌لاَم به‌خته‌وه‌رى
هه‌موو به‌ته‌واوه‌تى له‌دونیادا نى یه...دونیا نامێنىَ...
به‌خته‌وه‌رى به‌رِاستى له‌به‌هه‌شت و نیعمه‌ته‌كانیدایه...
به‌لاَم به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر
كه‌سێك به‌ته‌واوه‌تى پاك بووبێته‌وه
له‌تاوان...گه‌ردیله‌یه‌ك خراپه و تاوانى پێوه نه‌بێت.
جابه‌هه‌شت ته‌نها جێگه‌ى پاكه‌كانه ...كه‌سێك ناچیّته
به‌هه‌شته‌وه كه‌رِقى له‌یه‌كێك بێته‌وه... یاكه‌سێك به‌چاوى
سه‌یرى حه‌رام بكات...یاكه‌سێك له‌ناخیدا فێڵ و ته‌ڵه‌كه
هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك....یاهه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكدا به‌ووشكى...یارِقى لێیان بێته‌وه...یا غه‌یبه‌تى
خه‌ڵك بكات...كه‌واته ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى پاك بێت ئه‌چێته
به‌هه‌شت.
كه‌سێك ناچێته به‌هه‌شته‌وه كه‌حه‌رام
له‌قسه‌كانیدابێت...یاتاوان له‌دڵیدابێت...به‌هه‌شت ته‌نها هى
پاك و خاوێنه‌كانه...وه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت::((
وَسِيقَ الّذينَ اتَّقَوا رَبَّهُم اِلىَ الجَنَّةِ زُمَراً
حتّى اِذا جآؤهَا وَفُتِحَتْ أَبوابُها وَقَالَ لَهُمْ
خَزَنَتُها سَلَامٌ عَلَيكُم
طِبْتُمْ
فادخُلُها خَالِدينَ)) 73/زمر
طِبْتُمْ
واته : پاك بوون له‌تاوان وسه‌رپێچى...واته: ئه‌گه‌رئێوه
پاك و خاوێن نه‌بوونایه نه‌ده‌چوونه
به‌هه‌شته‌وه...وه‌له‌ئایه‌تێكى تردا خواى گه‌وره
ده‌فه‌رموَێت: (( الّذينَ تَتَوَفَّاهُمُ المَلائِكةُ
طَيِّبينَ يَقُولُونَ سَلامٌ عَلَيكُم اُدْخُلُوا الجَنَّةَ
بِما كُنتُم تًعْمَلُونَ)) 32/النحل
.
واته: ئه‌و
كه‌سانه‌ى كه‌مه‌لائیكه گیانیان ئه‌كێشن له‌حاڵێكدا ئه‌وان
پاكن له‌تاوان پێیان ئه‌ڵێن: سه‌لامتان لىَ بىَ بچنه
به‌هه‌شته‌وه له‌پاداشتى ئه‌و كرده‌وانه‌تان كه‌كردتان...
واته: مه‌رجى چوونه به‌هه‌شت پاك بوونه‌وه‌یه له‌تاوان
...گه‌ردیله‌یه‌ك تاوانى پێوه‌نه‌بێت... چۆن ئه‌مه‌ئه‌بێت؟...
هه‌موومان تاوان و سه‌رپێچیمان هه‌یه...ئایا ئه‌مه ماناى
ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه ناچینه به‌هه‌شته‌وه ؟؟!!
به‌هه‌موو دڵنیایى یه‌كه‌وه ته‌نها پاكه‌كان ده‌چنه
به‌هه‌شته‌وه...به‌لاَم خواى گه‌وره به‌رِه‌حمه‌تى فراوانى
خۆى (یانزه)هۆكارى پاككه‌ره‌وه‌ى داناوه بۆمان بۆئه‌وه‌ى
پاكمان بكاته‌وه له‌تاوان{11 وێستگه‌ى
پاككردنه‌وه.}...(4)ى له‌دونیاو
(3) ى له‌قه‌برو (4) ى تر‌ى له‌رِۆژى دوایى...11 وێستگه‌ى
پاككه‌ره‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ینه سه‌ر پردى
(
صراط)
...ئه‌گه‌ر له‌تاوان پاك بویته‌ته‌وه...ده‌په‌رَێیته‌وه له‌و
پرده...وه‌ئه‌گه‌ر تا ئێستاش پاك نه‌بویته‌ته‌وه ...ناتوانى
لىَ ى بپه‌رِیته‌وه.
پردى (صراط)...باریكتره له موو...تیژتر له‌شمشێر ...له‌سه‌ر
رِووى جه‌هه‌ننه‌مه...وه‌هه‌ركه‌سىَ نه‌توانىچ به‌سه‌ریدا
بپه‌رِێته‌و ئه‌كه‌وێته ناو جه‌هه‌ننه‌مه‌وه.
خه‌ڵك چۆن به‌سه‌ر پردى (صراط) داتىَ ده‌په‌رِن؟...هى واهه‌یه
وه‌ك پرته‌ى چاو تىَ ده‌په‌رِىَ ..هى واهه‌یه‌وه‌ك بزیسكه‌ى
هه‌ور تىَده‌په‌رِىَ ...وه‌هى وایان هه‌یه وه‌ك (با) تىَ
ده‌په‌رِىَ...وه‌هى واهه‌یه به‌گاگۆڵكىَ تىَ ده‌په‌رِىَ...
وه‌هى واهه‌یه به‌رِاكێشان تىَ ده‌په‌رِىَ...وه‌هى واهه‌یه
خۆیان پێیدا هه‌ڵده‌واسىَ و مه‌لائیكه‌ش فرِىَ ى ده‌ده‌ن
له‌سه‌ر پرده‌كه...وه‌هى وایان هه‌یه قولاپه‌كانى سه‌ر
پرده‌كه رِاى ده‌كێشن و فرِىَ ى ده‌ده‌نه ناو ئاگره‌كه‌وه .
وێستگه‌كانى پاك كردنه‌وه‌ى تاوان له دونیا:
1_ ته‌وبه:_
ته‌وبه په‌رستش و نزیك بوونه‌وه‌كه له‌خوا پێش ئه‌وه‌ى كه
گه‌رِانه‌وه‌یه‌ك بێت...به‌ڵكه له‌گه‌وره‌ترین
عیباده‌ته‌كانه... به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌وه‌وه خۆشه‌ویستى خوا
ده‌ست ده‌خه‌ین وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(( اِنَّ الّلهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ
وَيُحِبُّ المُتَطَهِّرِينَ))220/البقرة
، ته‌وبه ئه‌بێته هۆى
لیچخۆشبوون له‌تاوان وه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
(( وَاِنِّى لغَفَّارٌ لِمَن تَابَ وَآمَنَ
وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدى ))82/طه
، ته‌وبه كرده‌وه
خراپه‌كان ئه‌گۆرِىَ بۆ كرده‌وه‌ى چاكه...وه‌ك خواى گه‌وره
ئه‌فه‌رموێت:
(( اِلاّ من تَابَ وآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً
فاولئك يبدِّلُ اللهُ سَيِّئاتِهَم حَسَناتٍ وَكَانَ اللهُ
غفوراً رَحيماً )) 75/ الفرقان.
2_داواى
لىَ خۆشبوون كردن:_
داواى لىَ خۆشبوون له‌وتاوانانه‌ى كه‌له‌بیرمانه‌و له‌وانه‌ش
كه‌له‌بیرمان نى یه پێغه‌مبه‌ر{صلى
الله عليه وسلم}له‌رِۆژێكدا سه‌دجار
داواى لىَ خۆش بوونى له‌خواى ده‌كرد (ته‌نها نیو ده‌قیقه
ده‌بات)...ئه‌مه پێغه‌مبه‌رى خوایه {
صلى الله عليه وسلم}...زاناترین
كه‌س به‌په‌روه‌ردگارى و له‌خواترسترینیان...وه‌به‌رِاستى
له‌تاوانه‌كانى پێش‌و وپاشى بووراوه...وه‌له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شداله‌خه‌ڵك زیاتر ته‌وبه‌و داواى لىَ خۆش بوونى
كردووه..وه‌ك پێغه‌مبه‌ر{صلى
الله عليه وسلم}ئه‌فه‌رموێت: سوێند
به‌خوابه‌رِاستى من داواى لىَ خۆش بوون و ته‌وبه‌ئه‌كه‌م
له‌لاى خوا له‌رِۆژێكدا زیاترله‌حه‌فتاجار. اخرجه البخارى،و
[ابن عمر] رضي الله عنه ئه‌فه‌رموێت: ئێمه ده‌مانژمارد له‌یه‌ك دانیشتن‌دا
پێش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر {صلى
الله عليه وسلم}هه‌ستێت سه‌دجار
ئه‌یووت: خوایه لێم خۆش به‌و ته‌وبه‌م لىَ قبووڵ كه.اخرجه
ابوداود والترمذي .
3_
كرده‌وه
چاكه‌كان كرده‌وه خراپه‌كان ده‌سرِنه‌وه :_
كرده‌وه‌ى چاك كردن به‌دواى كرده‌وه‌ى خراپ‌دا...له(أبو
ذر)ه‌وه(جندبى كورِى جناده)و(ابوعبدالرحمن (معاذي كورِى جبل)
وه‌و _رِه‌زاى خوایان لىَ بێت _ كه‌پێغه‌مبه‌ر{صلى
الله عليه وسلم }فه‌رمویه‌تى:"اتق
الله َحيثما كنت واتبع السيئة حسنة تمحها وخالق الناس بخلق
حسن" رواه الترمذى
واته: له‌خوابترسه له‌هه‌ركوىَ بووى وه‌به‌دواى كرده‌وه‌ى
خراپه چاكه بكه ئه‌یسرِێته‌وه وه‌به‌رِه‌وشتى چاك له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكى هه‌ڵسوكه‌وت بكه. وه‌هه‌روه‌كخواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت"وَاَقِمِ
الصّلاة طَرَفىِ النَّهارَ وَزُلَفاً مِنَ الليلِ انَّ
الحَسَناتِ يُذهِبْنَ السّّيئات ذلك ذكرى للذكرين" هود/ 114
.
بۆیه
پێویسته‌كه‌هیچ هه‌لێك له‌كیس نه‌ده‌ین ئه‌مرِۆ بۆبه‌ده‌ست
هێنانى چاكه...له‌یاتى"هاى"یا"باى" بڵێین "سلام علیكم"
باكاته بۆشه‌كانمان به‌زیكر پرِ بكه‌ینه‌وه...زیكرى خوا
بكه‌ین له‌كاتێكدا ئێمه دانیشتووین له‌ناو سه‌یاره‌و
له‌هه‌موو كاتێكدا.
پێغه‌مبه‌ر{
صلى الله عليه وسلم}زۆر
هه‌وڵى داوه بۆ به‌ده‌ستهیچنانى كرده‌وه‌ى چاكه...بۆیه
له‌رِۆژى كۆچدا كاتىَ ابوبكر (رضي الله عنه) وولاَخه‌كه‌ى
ئاماده‌كرد بۆ پێغه‌مبه‌ر{
صلى الله
عليه وسلم}رِه‌تى
كرده‌وه‌وپێى ووت: ئه‌بىچ پاره‌كه‌ى وه‌رگرى ...له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر{
صلى الله
عليه وسلم}هه‌میشه
دیارى وه‌رده‌گرت...ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بووتاپاداشتى كۆچ
له‌ده‌ست نه‌دات...حه‌زى ئه‌كرد پاداشتى كۆچ به‌ته‌واوى
وه‌رگرىَ.
ئێمه پێویستمان به‌چاكه‌ى زۆر هه‌یه له‌چه‌ندێتیان...برِێكى
زۆرى چاكه...وچۆنیه‌تیان... چاكه گه‌لێكى به‌سوودو كرده‌وه
گه‌لێكى گه‌وره...وه‌ك چاك بوون له‌گه‌ڵ دایك و
باوكدا...هه‌ستان بۆ شه‌و نوێژ...نوێژى به‌یانى ...نوێژه‌كان
له‌كاته‌كانیاندا...بالاَ پۆشى (بۆئافره‌تان)...چاك كرده‌وه
كردن.
4_ئه‌و
موسیبه‌تانه‌ى كه‌تاوان ئه‌ورێنن:_
خواى گه‌وره‌به‌نده‌اكنى به‌نارِه‌حه‌تى و به‌لاَ تاقى
ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى پاكیان بكاته‌وه‌و خاوێنیان بكاته‌وه
له‌تاوان و بیانباته به‌هه‌شت وه‌ئێمه له‌گه‌ڵ
موسیبه‌ته‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. وه‌هه‌ركه‌سىَ
له‌تاوانه‌كان ته‌وبه نه‌كات وه‌داواى لىَخۆش بوون
نه‌كات...وهه‌ڵنه‌ستىَ به‌كردنى كرده‌وه‌ى چاكه‌ى زۆر... خواى
گه‌وره به‌موسیبه‌تى (پاك كه‌ره‌وه ) تاقى نه‌كاته‌وه...
واته له‌دونیا پاك نه‌بێته‌وه هه‌لێكى تر‌ى هه‌یه بۆ پاك
بوونه‌وه‌ى ئه‌ویش له‌قه‌بردایه ...ئه‌گه‌ر له‌دونیا پاك
نه‌بێته‌وه زینووش بێت ئه‌وا دواى مردن له‌قه‌بردا پاك
ده‌بێته‌وه ...چ كار ئاسانیه‌كى تیایه ئه‌م دینه ...به‌هۆى
ئاسانى چوونه به‌هه‌شت و فراوانى رِه‌حمه‌تى خوا ئه‌توانین
بڵێین كه‌كه‌س ناچێته ئاگره‌وه.
وێستگه‌كانى پاككردنه‌وه‌ى تاوان له‌قه‌بردا:_
5_نوێژى
جه‌نازه:_
په‌ند له‌نوێژى جه‌نازه به‌ژماره‌ى نوێژ خوێنان نى یه‌به‌ڵكه
به‌باوه‌رِداره پیاو چاكه‌كانه...جاباهه‌وڵبده‌ین پیاوى چاك
كۆبكه‌ینه‌وه له‌نوێژى جه‌نازه‌دا...دوعاى باوه‌رِداره
چاكه‌كان بۆ براىكۆچ كردوویان پاكى ده‌كاته‌وه...مردوو
به‌رده‌وام له‌تاوان پاك ده‌بێته‌وه.
6_فیتنه‌ى
قه‌بر:_
پرسیارى دوومه‌لائیكه‌كه...په‌روه‌ردگارت كىَ یه؟...دینت چى
یه؟...چى ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ى ئه‌و پیاوه‌ى
كه‌نێررابۆناوتان؟...وه‌ترسانت له‌كاتێكدا تۆ وه‌ستاوى
له‌به‌رده‌ستیاندا..وه‌ته‌نهاییت له‌قه‌بردا...وه‌تاریكى
قه‌بر...وه‌ترسانت و هاتنه‌وه یه‌كى قه‌بر
لێت...هه‌مووئه‌مانه پاكت ده‌كاته‌وه له‌تاوان.
ئه‌وه‌ى له‌دونیا پاك بێته‌وه تووشى فیتنه‌ى ناو قه‌بر نابێت
...پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} ئه‌فه‌رموێت::"
القبر اما روضة من رياض الجنة او حفرة من حفر
النار"جاگۆرِ
یا باخچه‌یه‌كه له‌باخچه‌كانى به‌هه‌شت وه‌یا چاڵێكه
له‌چاڵه‌كانى دۆزه‌خ. جاقه‌بر هه‌میشه تاریك و سامناك نى
یه...جارى واهه‌یه ده‌بێته باخێك له‌باخه‌كانى به‌هه‌شت..
7_ئه‌و
شتانه‌ى كه‌خۆشه‌ویستانت ده‌ینێرن بۆت به‌دیارى:_
موسوڵمان ئه‌مرێت و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ى چاك به‌ده‌ست
ده‌هێنێت و تاوانه‌كانى ئه‌سرِێته‌وه. وه‌به‌چاكه‌ى ئه‌م
دیاریانه پاك ده‌بێته‌وه...؟ وه‌به(كۆرِا)ى زانایانى ئیسلام
حه‌ج و عه‌مره‌و دوعا ئه‌گات به‌مردووى موسوڵمان.
وه‌له_ابوهریره_ه‌وه كه‌فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر{صلى الله
عليه وسلم }فه‌رموویه‌تى::"اذا
مات بان آدم انقطع عمله الا من ثلاث:صدقة جارية،اوعلم ينتفع
به،اوولد صالح يدعوله"رواه مسلم،ئه‌گه‌ر
به‌نى ئاده‌م مردكرده‌وه‌كانى دواى خۆى ده‌برِێتوه‌و پێی ناگات
جگه له‌سىَ شت كه دواى خۆى پێی ده‌گات : كرده‌وه‌یه‌كى چاكى
به‌رده‌وام( وه‌ك دروست كردنى مزكه‌وت و
قوتابخانه‌ونه‌خۆشخانه‌و ئه‌و شتانه‌ى كه‌سوودى خه‌ڵكی
تێدایه)یازانستىَ كه‌سوود بگه‌یه‌نىَ وه یا مناڵێكى چاك
دوعاى بۆبكات.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ده‌وێت و مردووه ئه‌و كه‌سه...هه‌سته
به‌ئه‌نجام دانى عه‌مره‌و حه‌جى بۆبكه...یاله‌ماڵه
تایبه‌تیه‌كه‌ى خۆت ێه‌ده‌قه‌ى بۆبكه ...وه‌ئه‌گه‌رئه‌و
ێه‌ده‌قه‌یه سوودى زیاتر بوو بۆموسوڵمانانپاداشته‌كه‌ى زیاد
ده‌كات...وه‌تۆش هه‌روه‌ها پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رده‌گریت.
خه‌ڵكى واهه‌یه كه‌سزاده‌درێ له‌گۆرِدا وه‌كه‌سێك عومره‌ى
بۆكردووه بووه ته‌هۆى پاك كردنه‌وه‌ى...وه‌ده‌بێته یه‌كێك
له‌ئه‌هلى به‌هه‌شت...چى یه ئه‌م دیته گه‌وره؟!
وێستگه‌كانى
پاككردنه‌وه ى تاوان له‌رِۆژى دواییدا كه (چوار) ن.:_
8 _نارِه‌حه‌تى
رِۆژى دوایى :_
بینینى خۆر كه‌رِاده‌گیرىَ و بلاَوبوونه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كان و
له‌رزانه‌وه‌ى زه‌وى هه‌موو ئه‌مانه تاوان ده‌وه‌رێنن.
9_
وه‌ستان
له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره:_
وه‌ستان له‌به‌رده‌م خواى گه‌وره... خواى گه‌وره‌ش پرسیار
ده‌كات: ئای نیعمه‌تم نه‌رِژاند به‌سه‌رتا؟...ئایا ماڵم پێ
نه‌دایت؟ ئائا من چاو‌دێر نه‌بووم له‌سه‌ر هه‌ردووچاوت وتۆش
سه‌یرى حه‌رامت ده‌كرد پێیان؟ ...ئایا چاو‌دێر نه‌بووم له‌سه‌ر
قاچه‌كانت وه‌تۆش پێیان ده‌چوویت بۆ حه‌رام؟...ئایاچاودێر
نه‌بووم به‌سه‌ر زمانت وه‌تۆش قسه‌ى حه‌رامت پێ
ده‌كرد؟...به‌نده‌كه‌م گه‌یشتنت به‌من به‌كه‌م ده‌زانى...ئایا
له‌سه‌رت ئاسان نه‌بوو؟..خۆت جوان ئه‌كرده‌وه بۆخه‌ڵكى و
به‌ناشیرینى هاتیته لاى من...چى گومرشاى كردى له‌من؟... ئه‌م
وه‌ستان پاك كه‌ره‌وه‌ى تاوانه‌كانه.
10_
شه‌فاعه‌تى
پێغه‌مبه‌ر
[صلى الله عليه وسلم]:_
پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} ئه‌فه‌رموێت::" لكل نبى دعوة
مستجابةتعجل الأنبياء دعوتهم وأجلت دعوتى ليوم القيامة"
هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك داوایه‌كى هه‌یه لاى خوا كه‌وه‌رده‌گیرىَ و
رِه‌ت ناكرێته‌وه جا پێغه‌مبه‌ران په‌له‌یان كرد‌و داواكه‌یان
كرد لاى خوا وه‌منیش هه‌ڵمگرت بۆرِۆژى قیامه‌ت.وه له
عه‌بدولاَى كورِى عه‌مرى كورِى عاصه‌وه-رضي الله عنه- كه‌بیستوویه‌تى
له‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌یفه‌رموو::"اذا سمعتم
النداء فقولوا مثلما يقول ثم صلوا على فانه من صلى علىّ صلاةً
صلى الله عليه بها عشراً ثم سلوا الله لىَ الوسيلة فنها منزلة
فى الجنة لاتنبغى الا لعبد من عبادالله وأرجوأن أكون أنا هو
فمن سأل لى الوسيلة حلت له الشفاعة" رواه مسلم .وته:
ئه‌گه‌رباگتان بیست ئه‌و چى ده‌ڵىَ بیڵێن پاشان ێه‌لاواتمك
له‌سه‌ربده‌ن چونكه هه‌ركه‌سىَ یهكجارصهلاواتم له‌سه‌ر
بدات خواى گه‌وره ده‌جار ێه‌لاواتى له‌سه‌ر ده‌دات پاشان
داواى پله‌ى وه‌سیله‌م بۆ بكه‌ن چونكه پله‌یه‌ك له‌به‌هه‌شتدا
ته‌ها بۆیه‌ك به‌نده هه‌یه له‌به‌نده‌كانى خوا جاتكام وایه
كه من بم،جاهه‌ركه‌سىَ داواى پله‌ى وه‌سیلم بۆ بكات ئه‌وه
شه‌فاعه‌تى منى بۆ حه‌لاَڵ ده‌بێت.
11_
لىَ بووردنى
خواى گه‌وره:_
وه‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى پاك كردنه‌وه‌یه...
پێغه‌مبه‌ران شه‌فاعه‌تیان كرد...نێرراوان شه‌فاعه‌تیان
كرد...باوه‌رِداران شه‌فاعه‌تیان كرد...جا خواى به‌رز و بڵند
ئه‌فه‌رموىَ : ئایا منیش له‌خه‌ڵك نه‌بوورم؟؟.
به‌دڵنیایى یه‌وه هه‌موومان ئه‌چینه به‌هه‌شت داوى ئه‌مانه
_ ان شا‌ء الله_ ...وه‌له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌مه‌شدا...خه‌ڵكى
واهه‌یه ئه‌كه‌وێته ناو ئاگره‌وه له‌سه‌ر پرده‌كه‌ى
صراط...ئه‌و
كه‌سه شایه‌نى كه‌تنه ناو ئاگره ...چى كردووه له‌دونیا((و
ێستگه‌كان پاكى نه‌كردووه‌ته‌وه... به‌سه‌ر پێچى ئه‌كه‌وێته
دۆزه‌خه‌وه‌و هێشتا پوخڵواتى تیایه...
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاگر هه‌لڕده‌ستێت به‌پاك كردنه‌وه‌ى...وه‌كاتێك
پاك ده‌كرێته‌وه له‌ئاگر ده‌رده‌چێت...وه‌ك ئاڵتون هه‌تا
نه‌یخه‌یته ئاگر ده‌ستت ناكه‌وێـت... ئاڵتونى پاڵفته‌و
عه‌یارى به‌رز پێویستى به‌مانه‌وه‌یه‌كى درێژترهه‌یه
له‌ئاگردا بۆئه‌وىه له‌و پیسیانه‌ى كه‌پێوه‌یه‌تى پاك
بێته‌وه...ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پردى
صراط
ئه‌كه‌وێته ناو ئاگروتیایدا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ده‌بێته
ئاڵتونێكى عه‌یار 24 ...ماوه‌ى مانه‌وه له‌ئاگردا به‌گوێره‌ى
برِى پیسى و خراپه‌ى ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌تیایدایه...وه‌دواى پاك
بوونه‌وه له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك مه‌لائیكه‌كان پێیان ئه‌ڵێن:"
طبتم فأدخلوها خالدين"
ئه‌وانه‌ى كه‌رِابوردن سیانیان به‌ده‌ست
ئێمه‌یه ئه‌وانیش ... ته‌وبه‌و داواى لىَ خۆش بوون كردن و
كرده‌وه‌ى چاكه‌یه بۆنه‌هێشتنى كرده‌وه‌ى خراپه...
جاباته‌وبه زۆر بكه‌ین له‌گه‌ڵ داواى لىَ خۆش بوون كردن
وكرده‌وه‌ى چاكه... وه‌له‌بیرت بىَ تۆ ئه‌گه‌ر باوه‌رِدارى
به‌رِاستى رِووبه‌رِووى فیتنه‌ى قه‌برو نارِه‌حه‌تى رِۆژى
دوایى نابیته‌وه...
|