ئاماده كردنى :
خوشكه میهره‌بان
هه‌موو شتێك ئاسایى بوو, له‌و
ماڵه هێمنه خنجیلانه‌ى كه هێشتا ساڵێك تێنه‌په‌رِیوه له
پێكهێنانى, كه پێك هاتووه له هاوسه‌رێكى گه‌نج رِۆژ تا ئێواره
تێده‌كۆشێ به‌هیواى ئه‌وه‌ى كه ئێواره بگه‌رِێته‌وه لاى خێزانه
پاك و ئه‌وینداره‌كه‌ى تا شه‌وێكى پرِ له‌خۆشى و ئاسوده‌یى
له‌گه‌ڵى به‌سه‌ر به‌رێت. ئه‌مانه هه‌مووى خه‌ونه, خه‌ونى
چه‌واشه‌یه, چونكه هه‌ركه‌سێك ئاسوده‌یى بوێت به‌دوایدا
ده‌گه‌رِێت, چونكه كه‌شتى له‌سه‌ر ووشكانى ناجوڵێت.
ئه‌م به‌دبه‌خته ژنێكى رِوومه‌ت جوان و خراپه‌كارى هه‌بوو, ئه‌مه‌ش
ده‌رئه‌نجامى به‌جێ نه‌هێنانى وه‌سیه‌تى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله
عليه وسلم)كه به‌گه‌نجه‌كان ده‌ڵێت:
(فاظفر بذات الدين تربت يداك)
صحيح رواه البخاري ومسلم..
واته: ده‌ستت بچێ به‌خۆڵدا به‌دواى كچێكى دینداردا بگه‌رێ.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ى گه‌نجان كه بیانه‌وێت ژن بهێنن, یه‌كه‌مین و
دواهه‌مین ئاره‌زوو و كێشه‌یان جوانى یه, بالاَى چۆنه؟ چه‌ند
خرِو مرِه؟ رِه‌نگى پێستى چۆنه؟ چه‌ندێك قه‌ڵه‌وه؟ درێژى پرچى؟
ته‌نها ئه‌مانه‌یان به‌لاوه گرنگه!
به‌لاَم سه‌باره‌ت به ئایینه‌كه‌ى هه‌رگیز پرسیار ناكه‌ن, یان
هه‌ندێ گه‌نج كه پێیان ده‌ڵێى فلاَنه كچ كچێكى دینداره ده‌ڵێت
نامه‌وێت, ئه‌وه درژ و مۆنه, كچێكى درژ و نه‌كراوه‌م ناوێت,
كچێكم ده‌وێت رِووخۆش و ده‌م به‌پێكه‌نین بێت.
ئه‌مه له‌م به‌زم و بالۆره‌یه, گه‌نجى خاوه‌ن ئه‌م چیرۆكه به‌دواى
جوانى ده‌گه‌رِا, وه سه لماندى به‌سه‌ر خۆیدا كه‌ده‌ستى چووه
به‌خۆڵدا چونكه كچێكى دیندارى نه‌كرده خێزانى خۆى.
ئه‌م گه‌نجه كچێكى جوان كه خوێندكار بوو له‌زانكۆ خێزانى بوو,
داماوه بوو به‌شۆفێرى خێزانه‌كه‌ى, به‌یانیان ده‌یبرد بۆ زانكۆ‌و
پاشان ده‌چوو بۆ ئیشه‌كه‌ى, كه نیوه‌رِۆش ده‌هات دیسانه‌وه
ده‌چوو به‌شوێنى دا‌و له‌زانكۆ ده‌یهێنایه‌وه.
به‌یانىیه‌ك وه‌ك رِۆژه‌كانى دى خێزانه‌كه‌ى برد بۆ زانكۆ و پاشان
چوو بۆ دائیره‌كه‌ى, یه‌ك كاتژمێر تێ نه‌په‌رِى ته‌له‌فۆنى بۆ كرا,
پۆلیسێك بوو ووتى:
تۆ فڵان كه‌سى؟
_به‌ڵێ.
فڵانه ئافره‌ت خزمته؟
_به‌ڵێ خێزانمه.
زوو وه‌رو بۆ نه‌خۆشخانه.
_چى رِوویداوه؟
هیچ نى یه ئاسایىیه به‌لام زوو وه‌ره به‌په‌له.
ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى دانا‌و وه‌ك شێت رِۆیشت, هه‌زاره‌ها بیرۆكه‌ى
جۆراوجۆر له مێشكى دا ده‌سورِایه‌وه.. ئه‌بێ خێزانه جوانه‌كه‌م
چى به‌سه‌ر هاتبێ؟
كه گه‌یشته نه‌خۆشخانه وه‌ك شێت رِاىكرد و گه‌یشته به‌شى
فریاكه‌وتن, پۆلیسه‌كه‌ى بینى ووتى چى بووه, پۆلیسه‌كه ده‌ستى
گرت و بردى بۆ چوورى ئینعاش.. چاوى به‌چى كه‌وت ئه‌ى هاوار, بینى
خێزانه رِوومه‌ت جوان و شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ى خه‌ڵتان خوێن بووه و
هه‌موو له‌شى برینداره‌و گیرۆده‌ى ئێش و ئازاره, به‌لاًَم
ئابرِووچوونه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره.. ده‌ستى كرده هاوار و
قیژاندى ووتى: چى رِوویداوه؟
پۆلیسه‌كه ووتى: كاره‌ساتى به‌سه‌ر هاتووه له كاتێكدا له‌گه‌ل
خۆشه‌ویسته‌كه‌ى له‌ناو ئوتۆمبێل پێكه‌وه بوونه.
كه گوێى له‌مه بوو ده‌مى چوو به‌یه‌كداو هیچى بۆ نه‌ووترا, دونیا
له‌پێش چاوى گۆرِا, باوه‌رِى نه‌ده‌كرد كه خێزانه‌كه‌ى
خیانه‌تكاره, وه كه‌وتووه‌ته نێو كۆمه‌ڵێك توانج و رِه‌خنه بۆ
ئه‌و رِواڵه‌ته به‌دكاره‌ى كه كه‌رامه‌تى شكاندوه و سه‌رشۆرِى
كردووه.
سێ جار ووتى: تۆ ته‌ڵاق دراوى, تۆ ته‌ڵاق دراوى, دووباره ته‌ڵاق
دراوى, پاشان تفى كرده رِوومه‌ته خوێناوى یه كه‌ى, رِۆشت و ئه‌و
هه‌موو بێ ئابرِوویى و نه‌هامه‌تى و ئازاره‌ى
به‌جێ هێشت.
ئاى خوایه: ئێش و ئازار‌و ئابرِووچوون و
ته‌ڵاق و مردن.
خۆشه‌ویسته‌كه‌ى مرد, و هاوسه‌ره‌كه‌ى ته‌ڵاق ى دا, و ئابرِووى
كه‌س و كارى برد, و خۆیشى به‌كه‌م ئه‌ندامى مایه‌وه‌و پشتى شكاو
درِكه په‌تكى برِاو ده‌ست و قاچه‌كانى تووشى شه‌له‌ل بوون,
خۆزگه‌ى ده‌خواست بمردایه, هه‌روه‌ها باوك و دایكیشى ئاواته
خوازبوون به‌مردنى.
خێزانه‌كه‌ى حاشایان لێى كرد‌و نه‌یانبرده‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و
خستیانه ژوورى كه‌م ئه‌ندامان له ماڵى پیرو په‌ككه‌وتووان, بۆ
ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه ماویه‌تى به‌تاڵى و ناخۆشى و
نارِه‌حه‌تى به‌سه‌رى ببات.
خوا په‌نامان بدات له قین و تورِه‌بوونى خۆى, وه‌ك ده‌فه‌رموێ:
[ وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ
مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ]
((طه_١٢٤))..