|
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاره جیهانیان وه‌سه‌لات و سه‌لام
له‌سه‌ر به‌رِێزترینى پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانى خوا ، وپاشان
ئه‌وه‌ى كه‌خواى گه‌وره ئاماده‌ى كردووه بۆئیمانداران
له‌به‌هه‌شت:_
خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:"
اِنَّ المُتَّقينَ فى جَنّّاتٍ وَعُيُونٍ(45)أُدْخُلُوها
بِسَلامٍ آمِنينَ(46) وَنَزَعنَا ما فى صُدُورِهِم مِن غلِّ
اِخواناً على سُرُرٍ مُتَقابِلين َ(47) لايَمَسُّهُم فيها
نَصَبٌ وَماهُم منها بِمُخرَجينَ(28)" سورة الحجر/45_48.
واته:به‌رِاستى له‌خواترسان و پارێزگاران له‌باغ گه‌لى سه‌وز
و كانیاوه‌كانن(45) پێیان ئه‌ووترىَ :بچنه ناو ئه‌و
باعانه‌وه به‌سه‌لامه‌تى و بىَ وه‌یى (46) وه‌هه‌رجۆره رِك و
كینه‌ودوژمنى له‌سكى ئه‌وان لاده‌به‌ین ( ورِۆحیان پاك
ده‌كه‌ینه‌وه)،وه‌هه‌موو به‌برایانه له‌به‌رامبه‌رى یه‌كدا
له‌سه‌ر ته‌ختن(47) هیچ كاتىَ ماندوو نابن و رِه‌نج به‌وان
ناگا و هیچ كاتىَ ده‌رناكرێن(48).
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموىَ
:" يا عِِبادَ لاَخَوفٌ عَليكُمُ اليَومَ
ولااَنتم تحزَنونَ(68) الّذينَ آمَنوا بآياتِناوَكانوا
مُسلِمينََ (69)ادخُلُوا الجَنَّة أنتم وَاَزواجُكُم
تُحبُرونَ(70)يُطَافُ عَلَيهِم بِصِحافٍ مِن ذَهّبٍ وَاكوابٍ
وَفيهَا مَا تَشتَهىهِ الأنفُسُ وَتَلَذّ الأعيُن وَانتَم فيها
خالونَ(71)وَتِلكَ الجَنّةُ اُرِثتُمُوها بِما كُنتُم
تَعْمَلونَ(72) لَكُم فيها فاكهةٌكثيرةٌ منها تأكُلُونَ(73)"
سورةالزخرف/68_73
واته: ئه‌ى
به‌نده‌كانم ئه‌مرِۆ نه‌ترستان له‌سه‌ره‌و نه‌غه‌مگینیش
ده‌بن(68) كه‌سانىَ كه‌به‌نیشانه‌كانى ئێمه برِوایان هێناو
موسوڵمان و فه‌رمانبه‌رى(په‌روه‌ردگار) بوون(69)ئێوه
هاولفه‌كانتان(خێزانه‌كانتان)برِۆنه به‌هه‌شت له‌حاڵێكدا رِێز
ده‌گیرێن و شاد ده‌كرێن(70)كاسه(ى خوارده‌مه‌نى) و جامى(
شه‌رابى پاك) له‌ئاڵتون و زێرِ به‌ده‌وریاندا ده‌گه‌رِێنن،
وه‌له‌به‌هه‌شتدایه ئه‌وه‌ى كه‌دڵه‌كان ده‌یانه‌وىَ وچاوه‌كان
له‌زه‌تى لىَ ده‌به‌ن و ئێوه له‌وێدابه‌هه‌میشه
ده‌مێننه‌وه(71)وه‌ئه‌مه به‌هه‌شتێكه كه‌به‌هۆى
كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامتان داوه به‌میرات پێتان گه‌یشتووه(72)
له‌وێدا بۆئێوه میوه گه‌لى زۆر هه‌یه لىَ ى ده‌خۆن(73)
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموىَ
:" انَّ المُتَّقينَ فى مَقامٍ أَمينٍ(51)فى
جَنَّاتٍ وَعُيُون(52)يَلبَسونَ من سُندُسٍ وَاستَبرَقٍ
مُتَقابِلِينَ(53)كَذلِكَ وِزوَّجناهم بِحورس عينٍ (54)يَدعونَ
فيها بِكُلَّ فاكهةٍ آمنِينَ(55) لايَذوقونَ فيها المَوتَ الاّ
المَوتَةُ الأُولى وَوَقاهُم عَذابَ الجَحيم(56)فَضلاً مِن
رَبَّكَ ذَلِكَ هُوَ الفَوزُ العَظيمُ(57)" سورة الدخان/51_57
واته:به‌رِاستى خۆپارێزان له‌شوێنێكى ئه‌مندان(51)له‌ناو
باغه‌كان و كانیاوه‌كانن(52) ئه‌وانه جلى له‌حه‌ریرى ناسك و
ئه‌ستور له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له‌رِاستى یه‌كتر داده‌نیشن
(53)به‌هه‌شتى یه‌كان ئابه‌م جۆره‌ن و كیژانى سپى و جوانمان
كرده لفیان(54)له‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ككه‌بیانه‌وىَ
ده‌خوازن وله‌وپه‌رِى ئارامى و بێوه‌ییدان(55) بێجگه له‌مردنى
یه‌كه‌م كه‌له‌دونیا چه‌شتوویانه مه‌رگى تر ناچێژن و خوا
له‌سزاى دۆزه‌خ ده‌یانپارێزێ (56) (ئه‌مه) به‌خشش و فه‌زڵیكه
له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتوه‌یه وه‌ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكى
گه‌وره‌یه(57)
وه‌هه‌روها ده‌فه‌رموێ:"
ان الابرارَلَفى نَعيمٍ(22) علىَ الأرائِكِ
يَنْظُرونَ(23)تَعرِفُ فىِ وُجُوهِهِم نَضْرَةً
النَّعيمِ(24)يُسقَونَ مِت رَحيقٍ مَختوٍ م(35) خِتامُهُ مِسكٍ
وَفى ذَلِكَ فَليَتنا فَسِ المُتُنافِسونَ(26)وَمِزاجُهُ مِن
تَسنيمٍ (27)عَينَاً يَشرَبُ بِهَا المُقَرَّبونَ(28) سورة
المطففين/ 22_28
واته:به‌رِاستى پیاو چاكه‌كان له‌نازونیعمه‌تتدان(22) له‌سه‌ر
ته‌ختگه‌لى جوان له‌به‌هه‌شت پاڵیان داوه‌ته‌وه ده‌رِواننه
جوانى به‌هه‌شت(23) له‌ده‌م و چاویاندا نازو نیعمه‌ت
ده‌بینى(24)ئه‌وانه له‌شه‌رابى زولاَڵى ده‌ست لىَ نه‌دراو
سه‌ربه‌ستراو تێر ئاو ده‌كرێن(25)مۆرى سه‌رى
میسكه،جائه‌وانه‌ى كه‌ده‌بىَ پێش ده‌ستى بكه‌ن باله‌مه‌دا پێش
ده‌ستى بكه‌ن و خۆیان پێش بخه‌ن(26)وه‌ئه‌م شه‌رابه (پاكه)
له‌گه‌ڵ ته‌نسیم لێكدراوه(27)كانیاوێكه كه‌نزیكان ( ى خوا )
لىَ ى ده‌خۆنه‌وه . وه‌ئایه‌ته‌كان له‌م باسه‌دا زۆر‌و
زانراون.
وه‌له‌جابره‌وه -رِه‌زاى خواى لىَ بىَ-
كه‌فه‌رموویه‌تى:پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:"
ئه‌هلى به‌هه‌شت له‌به‌هه‌شتدا ئه‌خۆن وئه‌خۆنه‌وه‌و پیسى
ناكه‌ن و به‌ڵغه‌میان نى یه‌و میزناكه‌ن، به‌لاَم خواردنیان
له‌وێدا قرِقێنه‌یه وه‌ك تكان و ده‌لاَندنى میسك ، ئیلهامى
سبحان الله والله اكبر یان بۆده‌كرێت وه‌ك چۆن ئیلهامى
نه‌فسیان بۆ ده‌كرێت. رواه مسلم.
وه‌له‌ئه‌بوهوره‌یره‌وه_ رِه‌زاى خواى لىَ بىَ_ فه‌رموویه‌تى:
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:"خواى گه‌وره
ده‌فه‌رموێت:ئاماده‌م كردووه بۆ به‌نده چاكه‌كانم كه‌هیچ
چاوێك نه‌یبینیوه، وه‌هیچ گوىَ یه‌ك نه‌یبیستووه وه‌به‌دڵى
هیچ مرۆڤێكدا نه‌هاتووه. وه‌ئه‌گه‌ر ویستتان ئه‌م ئایه‌ته
بخوێننه‌وه
"فلا تعلم نفس ما اخفى ....يعملون"السجدة:17
متفق علية.
وه‌هه‌ر
له‌وه‌وه كه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم
فه‌رمووه‌یه‌تى:"یه‌كه‌م كۆمه‌ڵ ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه
له‌سه‌رشێوى مانگى چوارده‌ن، پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌به‌دوایاندا
دێن وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى زۆر دره‌وشاوه له‌ئاسماندا ئه‌دره‌و
شێنه‌وه: میز ناكه‌ن ، پیسى ناكه‌ن، تف ناكه‌ن، به‌ڵغه‌میان
نى یه،شانه‌كانیان ئاڵتوونه‌و عه‌ره‌قه‌كانیان میسكه دارى
بۆنه ژنه‌كانیان حۆرى چاوجوانه له‌سه‌رشێوه‌ى یه‌ك پیاون
له‌سه‌ر شێوه‌ى باوكیان ئاده‌م كه‌شه‌ست باڵ به‌رزه."متفق
علیه.
وه‌له‌رِیوایه‌تى بوخارى موسلیمدا:{په‌رداخه‌كانیان تیایدا
ئاڵتوونه، وه‌عه‌ره‌قه‌كه‌یان میسكه، وبۆهه‌ر یه‌كه‌یان
دووخێزانى (ژن) هه‌یه له‌ژێرگۆشته‌كه‌یانه‌وه مۆخى
ئێسقانه‌كه‌یان دیاره‌ه ئه‌وه‌نده جوانن،جیاوازى و
دووبه‌ره‌كایه‌تى نى یه له‌نێوانیاندا : دڵیان یه‌ك دڵه :
به‌یانى و ئێواره سبحان الله ئه‌كه‌ن. ووته‌ى"على خلق رجل
واحد" هه‌ندێكیان به‌فه‌تحى ووشه‌ى (خاء) و اسكانى (لام)
وه‌هه‌ندێكیان به (ضم) ى (خا) گێراویانه‌ته‌وه. هه‌ردووكیان
هه‌ر (
صحيح)
ن.
وه‌له‌موغیره‌ى كورِى شوعبه‌وه- رِه‌زاى خواى لىَ بىَ-
كه‌فه‌رموویه‌تى: كه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:" موسى داواى
كرد له‌په‌روه‌ردگارى كه‌نزمترین پله‌ى به‌هه‌شت چى یه؟
فه‌رمووى:ئه‌و پیاوێكه ئه‌یهێنن پاش ئه‌وه‌ى ئه‌هلى به‌هه‌بشت
خرانه به‌هه‌شته‌وه:پێ ئه‌ووترىَ:بچۆره
به‌هه‌شته‌وه.ئه‌ڵىَ : ئه‌ى په‌روه‌ردگارم چۆن؟ له‌كاتێكدا
خه‌ڵك چوونه‌ته شوێنه‌كانیان و شته‌كانى خۆیان وه‌رگرتووه؟
پێی ئه‌ووترىَ: ئایا رِازى ئى بى كه‌نموونه‌ى موڵكى پاشایه‌كى
دونیات ببىَ ؟ ئه‌ڵىَ: ئه‌ڵىَ : رِازى بووم ئه‌ى په‌روه‌ردگار.
ئه‌فه‌رموىَ:ئه‌وه بۆتۆو ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ى
ئه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه له‌پێنجه‌م جاردا ده‌ڵىَ: رِازى
بووم ئه‌ى په‌وه‌ردگار ،ئه‌فه‌رموىَ:ئه‌مه بۆتۆو ئه‌وه‌نده‌ى
تریش ، وه‌چیت ئاره‌زوولىَ یه بۆخۆت و چی چاوت چێژى لىَ
وه‌رده‌گرىَ. ئه‌ڵىَ: رِازى بووم ئه‌ى په‌روه‌ردگار. ( موسى
)ئه‌فه‌رموىَ:ئه‌ى په‌وره‌دگار به‌رزترین پله‌و شوێن
كامه‌یه؟ئه‌ویش ئه‌فه‌رموىَ: من ئه‌وانه‌م ئه‌وىَ
به‌رِێزییانم به‌ده‌ستى خۆم چاندووه. وه‌مۆرم له‌سه‌ر
داناوه، جاهیچ چاوێك نه‌یبینیوه، وه‌هیچ گوىَ یه‌ك
نه‌یبیستووه،وه به‌هیچ دڵێكدا نه‌هاتووه." رواه مسلم.
له (ابن مسعود) ه‌وه _ رِه‌زاى خواى لىَ
بىَ_كه‌فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلم فه‌رموویه‌تى:"
من به‌رِاستى ده‌زانم كه‌كۆتا كه‌س له‌ئاگر ده‌رده‌چێت كىَ
یه‌و وه‌كۆتا كه‌س كه‌ده‌چێته به هه‌شت كىَ یه. پیاوێكه
له‌ئاگر ده‌رده‌چێت به‌گاگۆڵكىَ. خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێت
پێی :برِۆ به‌هه‌شته‌وه،ئه‌ویش ئه‌چێت بۆبه‌هه‌شت،
وابه‌خه‌یاڵیداه دێت كه‌پرِبووه. جائه‌گه‌رِێته‌وه، ئه‌ڵىَ:
ئه‌ى په‌وره‌دگارم بینیم پرِ بووه به‌هه‌شت:خواى گه‌وره‌ش پێى
ده‌فه‌رموىَ:برِۆ بچۆره به‌هه‌شته‌وه ئه‌ویش ئه‌چێت بۆ
به‌هه‌شت ، واى به‌خه‌یاڵدا دێت كه‌پرِ بووه.
جائه‌گه‌رِێته‌وه و ئه‌ڵىَ: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بینیم پرِ
بووه. خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموىَ:برِۆ بچۆره
به‌هه‌شته‌وه.وه‌ئه‌وه‌نده دونیا‌و ئه‌وه‌نده‌ش بۆتۆ.
یانموونه‌ىده‌ئه‌وه‌نده دونیا بۆتۆ. ئه‌ویش ئه‌لچىَ: گاڵته‌م
پێ ئه‌كه‌ى؟پێم پێ ئه‌كه‌نى و تۆشده‌سه‌لاَتدارى. ابن مسعود
ئه‌فه‌رموىَ: پێغه‌مبه‌رم صلى
الله عليه وسلم بینى پێكه‌نى هه‌تا كاكیله‌كانى
ده‌ركه‌وتنو ئه‌شى فه‌رموو: ئه‌مه نزمترین پله‌ى به‌هه‌شته
.متفق علیه
وه‌له ( ابو موسى ) وه كه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه
وسلمفه‌رموویه‌تى:
به‌رِاستى بۆموسوڵمان هه‌یه له‌به‌هه‌شتا خێمه‌یه‌ك كه‌یه‌ك
لؤلؤ ة
ناوه‌كه‌ى بۆشه‌و و درێژى
یه‌كه‌ى له‌ئاسماندا شه‌ش میله، بۆ ئیماندار تیایدا هه‌یه
خه‌ڵكانىَ،ئیماندار به‌چوارده‌وریدا سوورِده‌خۆنه‌وه
هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان نابینن ."متفق علیه {میل} شه‌ش هه‌زار
باڵه.
وه‌له (ابو سعیدى خودرى) یه‌وه‌له‌پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم ه‌وه
كه‌فه‌رموویه‌تى:"به‌رِاستى له‌به‌هه‌شتدا دارێك هه‌یه‌سوارى
زیره‌كى تیژرِه‌وى خێرا سه‌دساڵرِىَ بكات نایبرِىَ" متفق
علیه‌وه‌له(
الصحيحين)دا
بوخارى و موسلیم له‌ئه‌بو هوره‌یره‌وه ئه‌یگێرِنه‌وه
كه:سوار سه‌د ساڵ به‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا رِىَ ده‌كات
نایبرِىَ.
وه‌هه‌ر له‌وه له پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ه‌وه
كه‌فه‌رموویه‌تى:"به‌رِاستى ئه‌هلى به‌هه‌شت ئه‌وكه‌سانه‌ى
سه‌رووى خۆیان كه‌له‌ژووره‌كاندان ده‌بینن هه‌روه‌ك چۆن
ئه‌ستێره‌ى دره‌وشاوه‌ى ده‌رچوو له‌ئاسۆ له‌رِۆهه‌لاَت یا
له‌رِۆژئاوادیبینن به‌هۆى ئه‌و جیاوازیه‌ى كه‌له‌نێوانیانه .
ووتیان:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌وه پله‌و شوێنى
پێغه‌مبه‌رانه كه‌س جگه له‌خۆیان پێی ناگا؟ فه‌رمووى: به‌ڵىَ
سوێند به‌وه‌ى كه‌گیانى منى به‌ده‌سته پیاوانێكن
كه‌باوه‌رِیان به‌خوا هێناوه‌و پێغه‌مبه‌رانیان به‌رِاست
زانیوه." متفق علیه.
وه‌له( ان‌س) ه‌وه كه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:{ به‌رِاستى
له‌به‌هه‌ستدا بازارِێك هه‌یه گه‌ئه‌هلى به‌هه‌شت ئه‌چن بۆى
هه‌موو جومعه‌یه‌ك جاله‌باكووریه‌وه بایه‌ك هه‌ڵده‌كات و
ئه‌دا له‌ده‌م و چاووجله‌كانیان. وه‌جوانى و چاكیان
زیادده‌كات، جا ئه‌گه‌رِێنه‌وه بۆلاى خێزانه‌كانیان
له‌كاتێكدا كه‌جوانى چاكیان زیادى كردووه . خێزانه‌كانیان
پێیان ئه‌ڵێن: سوێند به‌خوا به‌رِاستى جوانى وه‌چاكیان زیادى
كردووه. ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: وه‌ئێوه‌ش به‌رِاستى جوانى و
چاكیتان زیادى كردووه دواى ئێمه" رواه مسلم.
وه‌له سهلى كورى سه‌عد رضي الله عنه كه‌پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:"
به‌رِاستى ئه‌هلى به‌هه‌شت ژووره‌كان ئبینن له‌به‌هه‌شت
هه‌روه‌كو چۆن ئه‌ستێره له‌ئاسماندا ئه‌بینن." متفق علیه
وه‌هه‌رله‌وه‌وه كه‌فه‌رموویه‌تى:" له‌دانیشتنێكدا بووم
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا باسى به‌هه‌شتى كرد هه‌تا كۆتایى پێهێنا.
پاشان له‌كۆتایى قسه‌كه‌ى فه‌رمووى: تیایه‌تى كه‌هیچ چاوێك
نه‌یبینیوه‌و هیچ گوىَ یه‌ك نه‌یبیستووه‌و به‌دڵى هیچ
كه‌سیچكدا نه‌هاتووه پاشان ئه‌م ئایه‌ته خوێنده‌وه
"{تتجافى جنوبهم .....يعملون} السجدة/17،16
رواة البخارى
وه‌له( ابو
سعید)و( ابوهریره)ه‌وه _رِه‌زاى خوایان لىَبێت_
كه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:"كاتێك ئه‌هلى به‌هه‌شت چوونه
به‌هه‌شت بانگكه‌رێك بانگ ده‌كات: كه‌بۆئێوه هه‌یه تیایا
بژین و هه‌رگیز نامرن وه‌بۆتان هه‌یه كه‌له‌ش ساغ بن و
هه‌رگیز نه‌خۆش نه‌بن، وه‌گه‌نج بن و هه‌رگیز پیر نه‌بن
وه‌نازو نیعمه‌ت بچێژن و هه‌رگیز بىَ هیوانه‌بن" رواه مسلم
وه‌له( ابوهریره) ه‌وه رضي الله عنه كه‌پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم
فه‌رمووى:"به‌رِاستى نزمترین جێگه‌ى هه‌ریه‌كه‌تان له
به‌هه‌شت ئه‌وه‌یه كه‌پێی ده‌ڵێن: داخوازى چى ئه‌كه‌یت و
هیوایه‌تت چى یه ئه‌ویش ئه‌خوازىَ. پێی ئه‌ووترىَ: ئایا
داخوازیت ته‌واو؟ ئه‌ڵىَ : به‌ڵىَ پێی ئه‌ووترىَ: ئه‌وه بۆتۆ
كه‌داخوازیت كردووه وه‌نمونه‌ى ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا" رواه
مسلم.
وه‌له ( ابوسعید) ه‌وه رضي الله عنه كه‌پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم
فه‌رموویه‌تى:"به‌رِاستى خواى پایه‌به‌رز ئه‌فه‌رموىَ:ئه‌ى
ئه‌هلى به‌هه‌شت . ئه‌ڵێن: ئاماده‌ین و له‌خزمه‌تتداین وه‌خێرو
چاكه له‌ده‌سته‌كانى تۆدایه. ئه‌فه‌رموىَ:ئایا رِازى
بوون؟ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: جا بۆچى رِازى نابین و له‌كاتێكدا
تۆشتیكت پێداوین كه‌به‌كه‌سى ترت نه‌داوه له‌دروست
كراوه‌كانت. ئه‌ویش ئه‌فه‌رموىَ:ئایا له‌وه چاكترتان
نه‌ده‌مىَ؟ئه‌ڵێن: چى شتێك له‌مه چاكتره؟
ئه‌فه‌رموىَ:رِه‌زامه‌ندیم بۆتان حه‌لاَڵ بوو، ئیتر هه‌رگیز
لێتان توورِه‌نابم" متفق علیه
وه‌له( جریر)ىكورِى( عبدالله) كه‌فه‌رموویه‌تى: لاى
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم بووین و سه‌یرى مانگى كرد له‌شه‌وى چوارده‌دا و
فه‌رموى:"به‌رِاستى ئێوه په‌روه‌رۆدگارتان ئه‌بینن به‌ئاشكرا
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م مانگه ئه‌بینن و به‌بینینى دوودڵ نین" متفق
علیه
وه‌له( صهيب) كه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:"كاتىَ ئه‌هلى
به‌هه‌شت چوونه ناوبه‌هه‌شت خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموىَ:ئایا
شتێكى ترتان ناوىَ بۆتان ه‌زیاد بكه‌م؟ ئه‌وانیش ئه‌لبَێن:ئایا
ده‌م وچاومانت سپى نه‌كرده‌وه؟ ئایا نه‌مانت خسته
به‌هه‌شته‌وه‌و رِزگارت نه‌كردین له‌ئاگر؟ دا په‌رده
لاده‌برێت له‌نێوان خواى گه‌وره‌و ئه‌واندا. جاهیچ شتێكیان پىَ
نه‌دراوه كه‌خۆشتر بێت له‌سه‌یر كردن و بینینى
په‌روه‌ردگاریان" رواه مسلم
خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموىَ:
:"اِنَّ الّذينَ آمَنوا وَعَمِلوا الصَّالحاتِ
يَهدِيهِم رَبُّهُمباِيمانُهُِم تَجرى من تَحتِهِمُالانهارُ فى
جَنَّاتِ النَّعيم[9]دَعوَاهُم فِيها سُبحانَكَ اللّهمَّ
وَتَحِيَّتُهُم فيها سَلام وَآخِرُ دَعوَاهُم اَن الحَمدُ
لِلهِ رَبِّ العَلَمينَ[10 ]
وه‌سوپاس بۆ
ئه‌و خوایه‌ى كه‌رِنموونى كردین بۆ ئیسلام وه‌ئێمه رِێنموونى
نه‌كرابووین ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره رِێنموونى نه‌كردینایه.
|