|
ئاره‌زوو و غه‌ریزه‌كان له مرۆڤدا ده‌ستكردى خوان و هیچ تاوانێك نىیه له
بوونیاندا, به‌ڵكو هه‌ڵه‌و تاوان له چۆنیه‌تى به‌كارهێناندا په‌یدا ئه‌بێ،
غه‌ریزه‌ى سێكس له مرۆڤدا نێر یاخود مێ خواكرده, به‌لاَم هه‌ر ئه‌و خوا
به‌دیهێنه‌ره به‌رنامه‌ى چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى رِه‌وانه كردووه..
كێشه و گرفت له‌وه‌دایه كه به‌رنامه‌كه فه‌رامۆش بكرێ و مرۆڤه‌كان به‌بێ
به‌رنامه‌ى په‌سه‌ندكراوى خوایى موماره‌سه‌ى ئه‌و ئاره‌زووه بكه‌ن..
مه‌سه‌له‌ى جنس له به‌رنامه‌ى خوادا چاره‌سه‌ر كراوه به دوو رِێگه:
یه‌كه‌م: هاوسه‌رگیرى كه ئه‌سڵه‌و ئه‌ساسه.
دووه‌م: كه ئیستیسنایه و ناچارىیه وه بۆ كه‌سێكه كه‌بۆى نه‌كراو دواكه‌وت,
ئه‌وا چاره‌سه‌رى خۆرِاگرى و خۆلادانه, چونكه ئه‌گه‌ر واى نه‌كرد دواى كه‌ڵكى
هاوسه‌رگیرى پێوه نامێنێ و ژیانى هاوسه‌رگیرى بۆ نابرێ به‌رِێوه و ئه‌گه‌رى
خیانه‌ت و رِێزنه‌گرتن له‌لانه‌ى خێزاندارى زۆره, ئه‌وسا كۆمه‌ڵگه به پاك و
خاوێنى نامێنێ و گه‌نده‌ڵى رِه‌وشتى تێدا بلاَوده‌بێته‌وه..
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : يا معشر الشباب من استطاع منكم
الباءة فليتزوج فإنه اغض للبصر واحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم
فانه له وجاء . صحيح المسلم_ ١٤٠٠/ كتاب النكاح
واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم
فه‌رموویه‌تى: ئه‌ى گرۆى لاوان هه‌ركامتان تواناى هه‌یه با ژن بهێنێ
ئه‌وه بۆ پاراستنى چاوو داوێنتان باشتره, ئه‌وه‌ش كه‌بۆى ناكرێ با
رِۆژوو بگرێ بۆى ده‌بێته قه‌ڵغان.
* * *
جا بۆ تۆى گه‌نج به گشتى و تا ئه‌و
كاته‌ى إنشاءالله ده‌چینه ژیانى هاوسه‌رگیرى به تایبه‌تى ئه‌م چه‌ند
ئامۆژگارىیه برایانه‌م به دیارى لێ وه‌ربگره, به ئومێدى ئه‌وه‌ى بۆ
من پاداشت و ئه‌جرم ده‌ست بكه‌وآ و بۆ تۆش سوودمه‌ند بێ..
(١) خۆت به‌دوور بگره له هه‌موو شتێكى خروشێنه‌ر و
(إثارة) وه‌كو
سه‌یركردنى فلیمى به‌د رِه‌وشتى و گۆڤارى ناشیرین و ناپه‌سه‌ند و هتد..
(٢) هه‌ول بده له چاوگرتنه‌وه له ته‌ماشاى حه‌رام له شه‌قام و
شوێنه گشتى یه‌كان دا‌و خۆت بگره له تێكه‌ڵى بێ جێ و به‌بێ پێویستى
له‌گه‌ل ئافره‌تى نامه‌حره‌م دا و به‌تایبه‌تى له‌ته‌نیایى و چۆڵیدا.
(٣) ئه‌گه‌ر تووشى فیتنه‌یه‌ك بوویت و خه‌ریك بوو تێ بكه‌وى یه‌كسه‌ر
بیرى ئه‌وه بكه‌ره‌وه كه خواى
( بصير و خبير و عليم)
ئاگاى لێته و سزاى داناوه
له‌سه‌ر ئه‌و جۆره گوناهانه, هه‌روه‌ها حه‌زره‌تى یوسف (سه‌لامى خواى
له‌سه‌ر بێ) به‌پێشرِه‌وى خۆت دابنآ كه‌له كاتى پێش هاتنى گرفته‌كه‌دا
( كاتێك ژنى مه‌لیكى میسر داواى كارى خراپى لێ‌كرد) چۆن په‌ناى به‌خوا
برد و خۆى رِزگاركرد و زیندانى به‌باشتر زانى له‌وه‌ى بكه‌وێته ئه‌و
گوناهه‌وه به‌لاَم بینیمان كه چۆن خواى گه‌وره پاداشتى رِه‌وشت
به‌رزیه‌كه‌ى دایه‌وه و كردى به پاشاى ئه‌و وولاَته..
(٤) نوێژه‌كانت له‌كاتى خۆیدا بپارێزه و دڵت به مزگه‌وته‌وه
به‌سترابێ و هه‌میشه حه‌زبكه نوێژه‌كانت له‌مزگه‌وتدا ئه‌نجام بده‌ى,
چونكه نوێژ مرۆڤ له گوناه و خراپه‌كارى لائه‌دا..
(٥) رِۆژانى دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌پێى توانا به رِۆژووبه,
هه‌روه‌ها(٣) رِۆژى ناوه‌رِاستى مانگى قه‌مه‌رى (١٣و١٤ و١٥) له‌سه‌ر
ئامۆژگارى و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار صلى الله علیه وسلم بۆ
چاره‌سه‌رى نه‌بوونى هاوسه‌ر و هێور كردنه‌وه‌ى ئاره‌زووى جنسى, چونكه
ئه‌و ئاره‌زووه به رِۆژووگرتن كز ئه‌بێ و ئارامى و سره‌وت رِوو
ئه‌كاته مرۆڤى خواناس..
(٦) به یادكردنه‌وه‌ى خوا خۆت بپارێزه, چونكه یادى خوا پاراستنى
خواى له‌گه‌ڵه, بۆیه ئه‌وراد وزیكره‌كانى به‌یانى و ئێواره فه‌رامۆش
مه‌كه و له‌گه‌ڵ هه‌موو حاڵه‌تێكدا ویردى خۆى له‌یاد مه‌كه, ئه‌وسا
هاوسه‌نگى و رِێك و پێكى كه‌سایه‌تیت ده‌پارێزى و ئه‌سیرى ده‌ستى
خرۆشانى بێ جێى ئاره‌زووه‌كان نابى..
(٧) با ویردى رِۆژانه‌ى قورئانت له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ, چونكه قورئان
قه‌ڵغانى ئیمانداره..
(٨) ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده جارێك شه‌یتان تۆى خه‌ڵه‌تاند و تووشى
گوناهێك بووى, خێرا په‌شیمان به و تۆبه بكه و برِیارى ته‌ركى ئه‌و
گوناهه بده و بێ هیوا مه‌به له رِه‌حمى خوا, له‌و كه‌سانه به كه
خواى گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ:
إن الذين اتقوا إتقوا إذا مسهم طائف من الشيطان تذكروا فإذا هم مبصرون
سورة الأعراف(٢٠١)
واته: به‌رِاستى ئه‌وانه‌ى كه پارێزگار و ته‌قوا داربوون, كاتێك
خه‌ته‌ره و خه‌یاڵێك له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان ده‌بێت ئه‌وه
خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه و خواى خۆیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه و هۆشیار
ده‌بنه‌وه, ئیتر ده‌ست به‌جآ بینا ده‌بن و به‌رچاویان رِوون ده‌بێت (
رِێبازى رِاست به‌دى ده‌كه‌ن و لێیان ناشێوێت)..
* * * *
هه‌روه‌ها ئه‌و موژده‌یه‌ت له‌بیربێ
كه‌خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ:
والذين إذا فعلوا فاحشة أو ظلموا أنفسهم ذكروا الله فاستغفروا لذنوبهم
ومن يغفر الذنوب إلا الله ولم يصروا على مافعلوا وهم يعلمون, ، أولئك
جزاؤهم مغفرة من ربهم وجنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها ونعم
أجر العالمين
سورة آل عمران (١٣٥_١٣٦)
واته: ئه‌وانه‌ش كه تاوان یان گوناهێك
ئه‌نجام ده‌ده‌ن, یاخود سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن( دواى به‌خۆیاندا
دێنه‌وه و سزاى خوا دێته‌وه یادیان), ئه‌وسا داواى لێخۆشبوو‌ن
ده‌كه‌ن, جا كێ هه‌یه له گوناه خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها
له‌سه‌ر گوناه و تاوانیان به‌رده‌وام نابن, له‌كاتێكدا ده‌زانن(ئه‌وه
تاوانه).. ئائه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له‌لایه‌ن
په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ل باخه‌كانى به‌هه‌شتدا كه چه‌ندان
رِووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م كۆشكه‌كانیاندا ده‌رِوات و ژیانى
هه‌میشه‌یى تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر, ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێكى زۆر چاكى
كۆششكارانه( چونكه دواى ته‌وبه‌كه‌یان له هه‌ول و كۆششى به‌ده‌ست
هێنانى رِه‌زامه‌ندیى خوادا ده‌بن)..
(٩) دووعا و نزاى زۆر بكه و به‌رده‌وام بپارِێره‌وه له‌خوا كه‌له
فیتنه و به‌لاَ لات بدات و دینت پارێزراو بێ و كزى و ناته‌واویه‌كانت
چاره‌سه‌ر بكات و گومانت به خوا باش بێ و رِاست بكه له‌گه‌ڵیدا
ئه‌ویش ئه‌بێته په‌نات و رِاست و به‌هێزت ئه‌كات له‌به‌رامبه‌ر گشت بێ
هێزى و لاوازىیه‌كان..
(١٠) مه‌هێڵه هه‌رگیز بێ ئیش و بێ كاربى, هه‌میشه خۆت به‌كارێكى
باشه‌وه خه‌ریك بكه وه‌ك زانست و خوێندن و هونه‌ر و پێشبرِكآى
ته‌كنه‌لۆژیا و وه‌رزش و هه‌رشتێك كه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تى و
كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمان بكات و توانا هونه‌رى و زانستى و حه‌زه باشه‌كانى
مرۆڤ په‌ره‌پێ بدات, ئه‌مانه گشت ده‌توانن كاته‌كانت بگرێ و بوارى بآ
كارى و فه‌راغ نه‌هێڵێته‌وه..
(١١) بكۆشه هاورِێیه‌تى كه‌سانێك بكه‌ى كه‌له مه‌ناخ و كه‌ش و هه‌واى
برایانه و دڵسۆزانه‌دا گه‌شه بكه‌یت و ئاره‌زوو و حه‌زه‌كانت به‌دوور
له خراپه‌و رِه‌فتارى نادروست به‌جێ بهێنى و كاته‌كانت به‌سوود
به‌ریته‌سه‌ر..
(١٢) دڵنیابه كه‌به‌و خۆرِاگرى و كۆششانه‌ت خه‌ریكى جیهادێكى پیرۆزى و
پاداشتى فراوانت هه‌یه لاى خوا, هه‌روه‌ها دڵنیابه كه به‌وه
پاشه‌رِۆژێكت ده‌ست ئه‌كه‌وآ كه دینه‌كه‌ت پارێزراو ده‌بێ و ژیانت
ئاسووده ئه‌بێ و له‌م جیهانه‌دا سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.
|