|
به
ناوی خواوه‌ندی به‌خشنده و میهره‌بان
كچی
موسڵمانی له‌خواترس : پایز هه‌رچه‌نده رِۆڵی هه‌بێت له وه‌ی كه په‌رِه‌ی
ناسكی گوڵه‌كان هه‌ڵوه‌رێنێ ، سه‌د هێنده بێباكی و به‌ساده‌یی
بیركردنه‌وه‌ی گوڵه‌كان رِۆڵی هه‌یه له هه‌ڵوه‌رینیان .
چه‌نده جوانن ئه‌و گوڵانه‌ی داره‌كان ده‌رِازێننه‌وه ، به‌رِاستی جوانی
قوتابخانه‌و ماڵ و سه‌رشه‌قام و باخچه گشتیه‌كان به‌گوڵه‌وه هێنده‌ی تر
جوان ده‌بنه‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رسامی كردووم ساده‌یی بیركردنه‌وه‌ی گوڵه‌كانه ، هیچ
كۆمه‌ڵێكیان په‌ند له‌وانه‌ی پێش خۆیان وه‌رناگرن !! به‌به‌رده‌وامی ده‌ستی
چه‌په‌ڵ و خوێناوی شه‌هوه‌ت بازان هه‌ڵیان ده‌وه‌رێنن ، یان له‌پاش
هه‌ڵپچرانیان له‌داره‌كانیان تێر بۆنده‌كرێن ، له‌پاشان سیس ده‌بنه‌وه‌و
ئه‌وانیش هه‌تا ده‌ستیان بگات فرِێیان ده‌ده‌نه به‌رپێی ئه‌وكه‌سانه‌ی
كه‌به‌ماوه‌یه‌ك پێش سیسبونی وای ده‌رِده‌برِی كه به‌نرخترین شتێتی له
ژیاندا ، كه‌چی له‌وكاته‌دا پێی پیائه‌نی !! سه‌یره تۆزێك به‌رله‌ئێستا
چه‌نده جوان و گه‌شاوه‌بوون .
به‌رِاستی جوانی و گه‌شاوه‌یی گوڵ به‌وداره‌وه‌یه كه‌هه‌ڵیگرتووه و
پێیگه‌یاندوه كه‌ئه‌م ده‌ست و ئه‌وده‌ستی كرد هیچ رِه‌ونه‌قێكی نامێنی
له‌رِاستی دا ، چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی گوڵه باخ هاوشێوه‌ی به‌سه‌رهاتی تۆی
كچه له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ت كۆمه‌ڵگا ئه‌وداره‌یه كه‌تۆی گوڵی هه‌ڵگرتووه
به‌رِاستی كۆمه‌ڵگا به‌تۆی گوڵه‌وه جوانه ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه
بێرِه‌حمانه و به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵی هه‌ڵوه‌راندنت ئه‌ده‌ن
ئه‌وه‌نده كاریان به‌تۆی گوڵه تاوه‌كو له‌داری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه‌وه و
تێر بۆنت ده‌كه‌ن ، دوای ئه‌وه یان هه‌ڵت ده‌وه‌رێنن یان ده‌هێڵن سیس
هه‌ڵگه‌رِێی تاوه‌كو به‌رنه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ت ده‌وكه‌ویت ئه‌وكات
تۆله‌ده‌ست ده‌چیت و كاریان به‌تۆ نامێنی ، له‌دوای تۆ په‌ناده‌به‌نه به‌ر
وه‌راندنی گوڵێكی تر له ده‌سته گوڵی خوشكانت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌و
هه‌ڵدێره‌ی رِه‌وانه بكه‌ن كه تۆیان بۆ رِوانه كرد بۆیه هه‌وڵدانت
بۆمانه‌وه به‌قه‌د داری كۆمه‌ڵگاوه به‌ساغی هێنده‌ی تر جوانت ده‌كاته‌وه
.
هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌دورت ده‌گری له‌و ده‌سته خوێناوی و شه‌هوه‌تبازانه كه
ده‌یانه‌وێ هه‌ڵت وه‌رێنن ، تۆیش سه‌ره‌تای گه‌شبونوه‌ت چه‌شنی گوڵه باخه
، و هه‌رده‌سته‌و ئه‌یه‌وی ده‌ست پێشخه‌ری بكات بۆ هه‌ڵپچرِان و بۆنكردنت
رِۆژانه‌ش بێ شومار چاوی شه‌هوه‌ت بازانت ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاگه‌داربه
هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ستیان كه‌وتی تاكاتی تێربوونی ئاره‌زوه‌كانیان بۆنت
ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن : هه‌رتۆ شك ئه‌به‌م !!! كه كاریشی پێت نه‌ما و
ئاره‌زوه شه‌یتانییه‌كه‌ی تێربوو به چه‌شنێك فرِێت ده‌ده‌ات وه‌ك بڵێی
هه‌رنه‌تیناسیبی !!!!
به‌ڵی خوشكی به‌رِێز چیرۆكی ژیانی تۆیش ده‌قا و ده‌ق چیرۆكی ژیانی
گوڵه‌باخه ، مانه‌وه‌ی به‌جوانی به‌قه‌د داره‌وه ، مانه‌وه‌ته به پاكی
له‌ناو كۆمه‌ڵگا ، هه‌ڵپچرِانی یاخود هه‌ڵوه‌رینی له‌ده‌ست دانی
گه‌وره‌ترین شتێكته كه (شه‌ره‌ف و ناموست ) ه ، سیس هه‌ڵگه‌رانیشی
مانه‌وه‌ته له كۆمه‌ڵگا به‌نه‌فره‌ت لێكراوی ته‌نها جیاوازییه‌ك
له‌نێوانی تۆی كچ و گوڵدا هه‌یه ، گوڵ كه پایز هه‌ڵیده‌وه‌رێنی برِیاری
قه‌ده‌ره و ده‌بی داره‌كه‌یشی قایل بی به‌و قه‌ده‌ره‌ی هاتوه‌ته رِێگه‌ی
، به‌ڵام هه‌ڵوه‌رِینی تۆ ی كچ یاخود سیس بونت ده‌ستی خۆتی تیایه كه‌خۆت
ته‌سلیمی جۆره بیركردنه‌یه‌ك ده‌كه‌یت ده‌تباته دونیایه‌كی ئه‌فسانه‌یی
تائه‌و كاته‌ی به‌ئاگا دێی ده‌بینی هیچت بۆنه‌ماوه‌ته‌وه !! له‌وه نه‌بی
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه‌تادوێنی مه‌دحی ده‌كردی ، ئه‌مرِۆ سه‌رزه‌نشتت ده‌كات
.
ده‌با رِۆژانه هه‌ڵوه‌رینی په‌رِه‌ی سه‌ده‌ها گوڵ ببێته په‌ندێك بۆ تۆ‌و
هاورِێكانت .
بیریشت نه‌چی گوڵ ئه‌وه‌نده جوانه به‌قه‌د داره‌وه بێت ، ئه‌وه‌نده‌ش
بۆنی خۆشه ئه‌مده‌ست و ئه‌وده‌ست نه‌كات .
بۆیه ئامان سه‌د ئامان رِازێنه‌ره‌وه و گوڵی كۆمه‌ڵگا خۆت له‌و ده‌ستانه
بپارێزه كه‌ده‌یانه‌وی هه‌ڵتوه‌رێنن .
نووسه‌ر / باوكی فریشته |