|
|
|
 |
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا |
 |
|
ووته‌ى پێشه‌وایانى ئه‌هلى عیلم
|
|
پێشه‌وا عمرى كورِى عبدالعزیز
رضي الله عنه ئه‌فه‌رمێ: گۆرانى سه‌ره‌تاكه‌ى
له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌و كۆتاییه‌كه‌ى توورِه‌بوونى خواى گه‌وره‌یه(غذاء
الالباب)،وه‌كۆرِا (اجماع) نه‌قل كراوه له‌سه‌ر حه‌رامێتى گوێگرتن بۆ
مۆسیقا و ئامێره‌كانى له‌كۆمه‌ڵێ له‌زانایان له‌وانه: پێشه‌وا
قرطبى
و ابن الصلاح وابن رجب الحنبلي
و.وه‌پێشه‌وا ابو العباس القرطبي ئه‌فه‌رمێت: گۆرانى قه‌ده‌غه‌یه به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و
سوننه‌ت.وه‌هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمێ:جائاوازى شمشاڵ و ژێ و ته‌پڵ جیاوازى
نیه له‌سه‌ر حه‌رامێتى گوێگرتن لێ ى وه‌نه‌م بیستووه كه‌هیچ كه‌سێ
له( سلف )كه‌قسه‌ى وه‌رگیرێ و زانایانى( خلف) یش كه‌ئه‌مه
حه‌ڵاڵ بكات.جاچۆن حه‌رام نیه له‌كاتێكا شیعارى عه‌ره‌ق خۆر و فاسقه‌كانه و
ورووژێنه‌رى ئاره‌زووه‌كانه؟ جاشتێ ئاوابێ گومانى تێدانیه
كه‌حه‌رامه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى تاوانباره(
الزاجر عن اقتراف الكبائر لابن حجر الهيثمي).
وه ابن
الصلاح رحمه الله
ئه‌فه‌رمێ:كۆرِاى زانایانى
له‌سه‌ره له‌حه‌رامكردنى وه‌جێگیر نه‌بووه له‌هیچ كه‌سێ له‌وانه‌ى
كه‌گوێ بۆ قسه‌ى ئه‌گیرێ له‌كۆرِاى زانایان كه‌گۆرانى
حه‌ڵاڵ كردبێ.
قاسمى كورِى محمد رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:گۆرانى نارِه‌وایه، نارِه‌واش
له‌ئاگردایه.
وه حسن ى بصري رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:ئه‌گه‌ر له(وليمة=ئه‌و خواردنه‌ى
دروست ئه‌كرێ بۆ ژن گواستنه‌وه‌و بانگكردنى خه‌ڵكى بۆى كه‌سوننه‌تى
پێغه‌مبه‌ره‌صلى
الله عليه وسلم گۆرانى ومۆسیقاى تیا‌بوو،بانگ كراى ناتوانى بچیت بۆئه‌و
ده‌عوه‌ته(الجامع للقیروانى)
النحاس رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:قه‌ده‌غه‌یه به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سونه‌ت.
الطري رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:هه‌موو زانایانى شوێنه جیاوازه‌كان كۆرِان
له‌سه‌ر (كراهة تحریمى)ى گۆرانى و قه‌ده‌غه‌كردنى.
وه‌پێشه‌وا الڕوزاعی رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:دروست نیه بچیت بۆ (وليمة) یه‌ك كه‌ته‌پڵ ومۆسیقاى تیابێ.
ابن القیم رحمه الله له‌رِوونكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى ابو حنیفه دا رحمه
الله ئه‌فه‌رمێ:به‌رِاستى هاوه‌ڵانى ابو حنیفه به‌ئاشكرا گوێگرتن
له‌و شتانه‌ى كه‌مرۆڤ بێ ئاگا ئه‌كه‌ن وه‌ك شمشاڵ و ده‌ف و،هه‌تا
لێدانى ته‌پڵیش حه‌رام ئه‌كه‌ن،وه‌به‌ئاشكرا ئه‌ڵێن:كه‌سه‌رپێچى
خوایه،موسوڵمان فاسق ئه‌كات،شایه‌تى خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رناگیرێ .
وه‌له‌وه زیاده‌رِۆتر ئه‌ڵێن: گوێگرتن له‌گۆرانى فاسقیه‌و و چێژ لێ
وه‌رگرتنى كوفره.وه‌فه‌رمووده‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه هاتووه(صحيح) نیه به‌رز( رفع)بكرێته‌وه بۆلاى پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم . ئه‌ڵێن:وه‌له‌سه‌ریه‌تى
كه‌هه‌وڵ بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌گوێ ى بۆ نه‌گرێ كاتێ به‌لایدا تێ
په‌رِێ یان دراوسێ ى بوو
.(اغاثة اللهفان).
وه‌ئه‌گێرِنه‌وه
له‌پێشه‌وا ابو حنیفه‌ه‌وه رحمه الله:كه‌گۆرانى له‌وتاوانانه
گه‌وره‌تره كه‌پێویسته به‌خێرایى وازى لێ بهێنرێ ،وه پێشه‌وا
السفارینى له كتێبى
(غذاء الألباب فى شرح منظومة الآداب)
دا قسه
له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى پێشه‌وا ابو حنیفه رحمه الله ئه‌كات و ئه‌فه‌رمێ:
جا ابو حنیفه گۆرانى به(مكروه) دائه‌نێ و له‌تاوانه‌كانى
ئه‌ژمێرێ.وه‌هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بى ئه‌هلى كوفه‌ش وه‌ك( سفیان وحمادو
ابراهیم والشعبی) وجگه‌له‌وانیش جیاوازى نیه له‌نێوانیاندا له‌م
باره‌یه‌وه،وه‌هیچ جیاوازیه‌ك نابینین له‌نێوان ئه‌هلى به‌ێره له‌م
باره‌یه‌وه.
وه قاضي ابویوسف قوتابى پێشه‌وا ابو
حنیفه،كاتێ پرسیارى لێ كرا ده‌رباره‌ى پیاوێك كه‌گوێ ى له‌ئاوازێك ئه‌بێت
له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌كاندا.ئه‌ویش فه‌رمووى:بچۆ ژووره‌وه به‌بێ ئیزنیان چونكه
رِێگرى له‌خراپه(منكر) فه‌رزه.
وه‌پێشه‌وا مالك رحمه الله رِێگرى كردووه له‌گۆرانى وگوێگرتن لێ ى
.وه‌كاتێ پرسیارى لێ كرا ده‌رباره‌ى گۆرانى و لێدانى
مۆسیقا.فه‌رمووى:هیچ ژیرێك نیه كه‌بڵێ گۆرانى حه‌قه.ئه‌وانه‌ى ئه‌م
كاره‌ئه‌كه‌ن لاى ئێمه (فاسق)ن وله‌رِێ لایان داوه.( تفسیر
الطبري).
وه( فاسق) شایه‌تى لێ وه‌رناگیرێ له‌حوكمى ئیسلامدا، پیاوباشان نوێژى
له‌سه‌ر ناكه‌ن ئه‌گه‌ر مرد. به‌ڵكو خه‌ڵكى ساده‌و كه‌م زانست نوێژى
له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ابن القیم رحمه الله له‌رِوونكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شافیعیدا رحمه الله
ئه‌فه‌رمێ:
هاوه‌ڵانى شافیعى به‌ئاشكرا ئه‌ڵێن،ئه‌وانه‌ى كه‌زانان
به‌مه‌زهه‌به‌كه‌ى: كه‌حه‌رامه‌و رِه‌دى ئه‌وانه‌یان داوه‌ته‌وه
كه‌ئه‌وشته بده‌نه پاڵى به‌حه‌ڵاڵى وهكقاضى
ابوالطيب الطبري و ابواسحاق و ابن الصباغ( اغاثة اللهفان)..وه‌پرسیار كرا له‌شافیعى رحمه
الله ده‌رباره‌ى گۆرانى و مۆسیقا، فه‌رمووى: یه‌كه‌م كه‌س كه‌ئه‌مه‌ى
داهێنا ( زنادقه) بێ دینه‌كان بوون له‌عێراق هه‌تا خه‌ڵكى له‌نوێژو
زیكر دوور بخه‌نه‌وه‌و بێ ئاگایان بكه‌ن(الزواجر فى اقتراف الكبائر).
ابن القیم رحمه الله له‌رِوونكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى پێشه‌وا احمد رحمه
الله ئه‌فه‌رمێ:عبدالله كورِى ئه‌فه‌رمێ : پرسیارم كرد له‌باوكم
ده‌رباره‌ى گۆرانى،فه‌رمووى: گۆرانى دوورِوویى
له‌دڵا دروست ئه‌كا،
سه‌رنجم رِاناكێشێ،پاشان باسى ووته‌كه‌ى پێشه‌وا مالكى كرد: .ئه‌وانه‌ى
ئه‌م كاره‌ئه‌كه‌ن لاى ئێمه (فاسق)ن وله‌رِێ لایان
داوه.(
اغاثة اللهفان).
وه‌پرسیار كرا له‌پێشه‌وا احمد ده‌رباره‌ى پیاوێك مردووه و كورِێك و
كه‌نیزه‌كێكى لێ به‌جێ ماوه،كورِه‌كه پێویستى به‌فرۆشتنى
كه‌نیزه‌كه‌كه‌بوو،پێشه‌وا احمد فه‌رمووى: ئه‌یفرۆشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه ساویلكه‌و سادده‌یه نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گۆرانى بێژه، پێی
ووترا: سێ هه‌زار دینار ئه‌كات، رِه‌نگه بیفرۆشێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
ساویلكه‌و سادده‌یه بیست هه‌زار دینار بكات. فه‌رمووى: نافرۆشرێ
مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ساویلكه‌و سادده‌یه.
ابن الجوزى رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:وه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه‌گۆرانى ئاگادارى لێ كراوه‌ته‌وه،چونكه ئه‌گه‌ر ئاگادارى لێ
نه‌كرابێت جائز نه‌بوو ماڵى هه‌تیوه‌كه به‌زایه بچێت.(
الجامع لأحكام القرآ‌ن).وه‌ده‌قى پێشه‌وا احمد له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ئامێره‌كانى بێ
ئاگاكردن بشكێنرێ وه‌ك
طنبور و جگه له‌ویش كاتێ بینى ئاشكرابوو هیچ
نه‌درابوو به‌سه‌ریدا، تواناى شكاندنى هه‌بوو(
اغاثة اللهفان).
شێخى ئیسلام ابن تیمیه رحمه الله ئه‌فه‌رمێ: مه‌زهه‌بى هه‌ر چوار
پێشه‌واكه ئه‌وه‌یه كه‌ئامێره‌كانى بێ ئاگاكردن( له‌و) هه‌موو
حه‌رامه...وه‌هیچ كه‌سێ له‌شوێنكه‌وتوانى پێشه‌وایان باسى ناكۆكى
نه‌كردووه له‌وباره‌یه‌وه.(مجموع
الفتاوى لابن التيمية)
وه‌دووباره ئه‌فه‌رمێ: بزانه له‌سه‌رده‌مى سێ سه‌ده چاكه‌كان( واته
هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووان و شوێنكه‌وتووى
شوێنكه‌وتووان)نه‌له‌حیجازو نه‌له‌شام و نه‌له‌یه‌مه‌ن و نه‌له‌مصر و
نه‌له‌مغرب و نه‌له‌عێراق و نه‌له‌خراسان له‌وكه‌سانه‌ى كه‌ئه‌هلى دین و چاكسازى وزوهدو و
عیباده‌تن كۆنه‌بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر شتێكى وه‌ك گوێگرتن له‌فیكه‌و
چه‌پڵه‌لێدان نه‌به‌ده‌ف ونه‌به‌ناوله‌پ و نه‌به‌داردان له‌ته‌پڵى
گه‌وره به‌ڵكو ئه‌مه دواى كۆتایى 100 ساڵى دووه‌مى دواى كۆچى سه‌رى
هه‌ڵدا. جاكاتێ پێشه‌وایان ئه‌مه‌یان بینى به‌رهه‌ڵستیان
كرد.وه‌له‌شوێنێكى تردا ئه‌فه‌رمێ :( معازف) ئامێره‌كانى
مۆسیقا:عه‌ره‌قى نه‌فسه،كارى گه‌وره‌تر ئه‌كات له‌نه‌فسه‌كان وه‌ك
كارى پیاڵه‌یه‌ك
عه‌ره‌ق.
.(مجموع الفتاوى لابن التيمية)
وه‌له‌رِوونكردنه‌وه‌ى حاڵى كه‌سێك كه‌خووى گرتووه به‌گوێگرتن
له‌گۆرانى ئه‌فه‌رمێ: وه‌له‌به‌رئه‌مه ه‌ى واهه‌یه‌خووى پێوه ئه‌گرێ و
چێژى لێ وه‌ر ئه‌گرێ و گوێ نادات به‌گوێگرتن له‌قورئان و دڵخۆش نابێت
پێی.وه‌ئه‌وه‌ى كه‌له‌گوێگرتن له‌به‌یته‌شیعره‌كاندا ئه‌یبینێ
له‌گوێگرتن له‌قورئاندا نایبینێ.به‌ڵكو ئه‌گه‌ر قورئانیان بیست
به‌دڵێكى بێ ئاگا ئه‌یبیستن له‌گه‌ڵ زمانێكى خراپ وه‌كاتێ گوێیان
له‌چه‌پڵه‌و فیكه بوو ده‌نگیان كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه‌و بێ ده‌نگ ئه‌بن و
جووڵه‌یان نامێنێت و گوێ ى بۆ ئه‌گرن.
.(مجموع الفتاوى لابن التيمية)
وه‌شێخى ئه‌لبانى رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه
هاوده‌نگن له‌سه‌ر حه‌رامكردنى ئامێره‌كانى لێدانى مۆسیقا
هه‌مووى
السلسلة الصحيحة1/145.
ابن القیم رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:بزانه‌به‌رِاستى تۆ كه‌سێك نابینى گرنگى
بدات به‌گۆرانى و ئامێره‌كانى مۆسیقا ئیلا گومرِایى و لادانى تیایه
له‌سه‌ر رِێگه‌ى هیدایه‌ت به‌زانست و كرده‌وه‌وه،وه‌پشت هه‌ڵ ئه‌كات
له‌بیستنى قورئان بۆ بیستنى گۆرانى. وه‌ده‌رباره‌ى گۆرانى
ئه‌فه‌رمێ:به‌رِاستى نوشته‌و رِوقیه‌ى زینایه و هاوه‌ڵ برِیاردانى
شه‌یتان وعه‌ره‌قى عه‌قڵه‌كانه وه‌زیاتر له‌هه‌موو قسه‌نارِه‌واكان
خه‌ڵك لائه‌دات له‌قورئان به‌هۆى زۆر مه‌یلى نه‌فسه‌كان بۆلاى و
حه‌زكردن لێى.وه‌ئه‌فه‌رمێ:
حــــب القــــرآن وحب ألحان الغنا فــى القلــب عبد
ليس يجتمعـان
والله ماســـــلم الــذى هــو دأبه أبــــداً من
الأشــراك بالـــرحمان
واذا تعـــلق بالســماع أصـــاره عــــبداً
لــــكل فـــلانة وفـلان
واته:
كۆنابنه‌وه له‌دڵێك ئه‌بێ چاكى بزانى
خۆشه‌ویستى قورئان وخۆشه‌ویستى گۆرانى
به‌وخوا سه‌لامه‌ت نابێ ئه‌و ه‌ى پیشه‌ى ئه‌مه‌یه
له‌هاوه‌ڵ برِیاردانى بۆ خوداى میهره‌بانى
ئه‌گه‌ر به‌ستراوه‌به گوێگرتن ئه‌یكاته به‌نده
بۆ خه‌ڵكانى بێ قیمه‌ت له‌فسیارو فلاَنى
وه‌به‌مه بۆمان رِوون بویه‌وه‌له‌ووته‌ى پێشه‌وایانى زانست كه‌دانیان
ناوه به‌حه‌رامێتى گۆرانى مۆسیقا و به‌رهه‌ڵستیان لێ كردووه.
ئه‌وه‌ى له‌م حوكمه ده‌رئه‌كرێ:
وه‌له‌وحوكمانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا (ده‌ف) به‌بێ ئه‌ڵقه جیائه‌كرێته‌وه
.ئه‌ویش له‌جه‌ژنه‌كان و ژن گواستنه‌وه به‌كار بهێنرێ له‌لایه‌ن
ئافره‌تانه‌وه چونكه به‌ڵگه‌ى (صحيح) له‌سه‌ره.
شێخى ئیسلام رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم رِێ ى داوه
له‌جۆره خۆشیه‌ك له‌ژن گواستنه‌وه‌و هاوشێوه‌ى هه‌روه‌ك رِێ ى داوه
به‌ئافره‌ت كه‌ده‌ف لێبدات له‌ژن گواستنه‌وه و خۆشیه‌كاندا
به‌ڵام
پیاوان له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رصلى
الله عليه وسلم داكه‌سیان ده‌فیان لێ نه‌داوه و
چه‌پڵه‌شیان لێ نه‌داوه‌به‌ڵكو
به(صحيح) ى( ثابت) بووه
كه‌فه‌رموویه‌تى: چه‌پڵه لێدان بۆ ئافره‌تان و، سبحان الله ش بۆ
پیاوان،وه‌نه‌فره‌تى كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ى خۆیان ئه‌چوێنن
به‌پیاوان و له‌وپیاوانه‌ى خۆیان ئه‌چوێنن به‌ئافره‌تان.(المجموع
الفتاوى).
وه‌دووباره له‌فه‌رمووده‌كه‌ى
عائشة رضى الله عنها
كه‌فه‌رموویه‌تى:
دخل علىّ ابوبكر وعندي جاريتان من جوارى الأنصار فى يوم
بعاث قالت: وليستا بمغنيتين فقال: ابوبكر أبمزامير الشيطان فى
بيت رسول الله صلى الله
عليه وسلم
وذلك فى يوم عيد الفطر فقال النبي
صلى الله عليه وسلم
: ياأبابكر ان لكل قوم عيداوهذا عيدنا.(صحيح:صحيح ابن
ماجه)1540.
واته: ئه‌بوبه‌كر هاته ژووره‌وه بۆ لام ودوو كه‌نیزه‌كم لابوون
له‌كه‌نیزه‌كه ئه‌نساریه‌كان ،گۆرانیان به‌بالاَى ئه‌و شه‌رِه‌دا
ده‌ووت كه‌ئه‌نساریه‌كان له‌رِۆژى(بعاث) بردیانه‌وه. وه‌گۆرانى بێژیش
نه‌بوون،جا ئه‌بوبه‌كررضي
الله عنه فه‌رمووى: ئایا ئاوازى شه‌یتان ده‌رئه‌برِن
له‌ماڵى پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم ئه‌مه‌ش له‌رِۆژى جه‌ژندابوو.جاپێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم
فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌بوبه‌كر هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێكى هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش
جه‌ژنى ئێمه‌یه.
گه‌رِانه‌وه
بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو |