|
|
 |
|
 |
به‌ڵگه‌كانى حه‌رامكردن
له‌قورئانى پیرۆز |
 |
|
1) خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێت::[وَمِنَ
النَّاسِ مَن يَشتَري لَهْوَالحَديثِ ليُضِلَّ عَن سَبِيلِ
اللَّهِ بِغَيرِ عِلمٍ وَيَتَّخِذَها هُزُواً أولئِك لَهُم عَذابٌ
اَليم]سورة
لقمان:6.
واته:وه‌هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌خه‌ڵكى كرِیارى قسه‌ى بێ هووده‌و بێ
كه‌ڵكن تابه‌نه‌زانى خه‌ڵك له‌رِێگه‌ى خوا لاده‌ن وه‌قورئان به‌گاڵته
ده‌گرن جابۆئه‌وانه سزاى سووك وخواركه‌ر هه‌یه.(ته‌فسیرى قورئانى
پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمدصالح ابراهیمى).
حه‌برى ئومه‌ت(ابن عباس)رضي الله عنه ئه‌فه‌رمێ:ئه‌وه گۆرانی یه،وه‌مجاهد(رحمه
الله )ئه‌فه‌رمێ:ته‌پڵه.(تفسیر الطبري)وه‌حسن
البصري (رحمه
الله)ئه‌فه‌رمێ:ئه‌م ئایه‌ته‌له‌سه‌ر گۆرانى و شمشاڵ دابه‌زى.(تفسیر
ابن كثير).ابن القیم( رحمه الله) ئه‌فه‌رمێ:به‌سه له‌ته‌فسیرى
هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتووان كه
(لَهْوَالحَديثِ)
گۆرانى بێ. چونكه ئه‌مه(صحيح)ه
له(ابن عباس وابن مسعود)وه
(ابوالصهباء)ئه‌فه‌رمێ:پرسیارمكرد له(ابن
مسعود) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته"وَمِنَ
النَّاسِ مَن يَشتَري لَهْوَالحَديثِ....فه‌رمووى: به‌وكه‌سه‌ى كه‌كه‌سى تر شایه‌نى په‌رستن
نیه جگه‌له‌وئه‌وه‌گۆرانى یه.- سێ جار دووباره‌ى كرده‌وه
-وه‌دووباره‌به(صحيح)ى له ابن عمره‌وه رضي الله عنه هاتووه‌كه:
گۆرانى یه
(اغاثة
اللهفان لابن القيم).
وه‌هه‌روه‌ها جابرو عكرمه‌و سعیدى كورِى جبیر و مكحول و میمونى كورِى
مهران و عمروى كورِى شعیب و على كورِى مدینى و جگه له‌وان له‌ته‌فسیرى
ئه‌م ئایه‌ته وائه‌فه‌رموون.
وه(واحدى) (رحمه الله) ئه‌فه‌رمێ:وه‌ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌م ته‌فسیره به‌ڵگه‌یه بۆ حه‌رامێتى گۆرانى
(اغاثة
اللهفان لابن القيم).
وه(حاكم) له(المستدرك على الصحيحين)دا ده‌رباره‌ى ته‌فسیرى صحابى
ئه‌فه‌رمێ: ((بافێرخوازى زانست بزانێ كه‌ته‌فسیرى
هاوه‌ڵان كه‌وه‌حیان
بینیوه.به‌لاى هه‌ردوو (بخاري ومسلم)ه‌وه‌فه‌رمووده‌یه‌كى (مسند)واتا
سه‌نه‌دێكى نه‌پچرِاوى هه‌یه.
وه‌پێشه‌وا(ابن القیم) (رحمه الله) ئه‌فه‌رمێ:له‌كتێبى(اغاثة
اللهفان)دا له‌سه‌ر قسه‌ى حاكم:وه‌ئه‌مه ئه‌گه‌ر چى قسه‌ى تیایه
به‌ڵام هیچ گومانێكى تیانیه كه‌پێشترن بۆوه‌رگرتن له‌جگه‌له‌دواى
خۆیان،جائه‌وان زاناترین كه‌سى ئوممه‌تن به‌مه‌ستى خوا
له‌قورئان،له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى وه‌ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون
كه‌قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرا له‌م ئومه‌ته،وه ته‌فسیره‌كه‌شیان به‌زانستى و
كرده‌وه‌یى له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى
الله عليه وسلم بینیوه،ئه‌وان عه‌ره‌ب زمان وپاراو
بوون له‌رِاستیدا،كه‌س ناتوانێ له‌ته‌فسیره‌كه‌یان لابدات ئه‌گه‌ر
فه‌رمووده‌ى رِاست نه‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌فسیره‌كه‌یان بوه‌ستێ.
2) خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ
:[وَاسْتَفْزِزْ
مَن ِاستَطَعْتَ مِنهُم بِصَوتِكَ وَاَجلِبْ عَلَيهِم بِخَيلِكَ
وَرَجِلَكَ وَشَارِكهُم فى الأموالِ والأولاد وَعِدهُم وَمَا يَعِدهُمُ
الشَّيطانُ الاَّ غُرُوراً]سورة
الأسراء:64.
واته:ئه‌ى شه‌یتان هه‌ركه‌س له‌وانه كه‌ده‌توانى به‌ده‌نگى خۆت
دنه‌بده‌و به‌رگریان لێ بكه ، به‌له‌شكرى سواره‌و پیاده‌ت بنێره
سه‌ریان و له‌ماڵ و منداڵیاندا به‌شدارى بكه‌وبه‌به‌ڵێن سه‌رگه‌رمیان
بكه،به‌ڵام به‌ڵێنى شه‌یتان بێجگه‌له دۆرو فریوو گزى
نیه(اجلب:هاوارى توند-استفزز:دنه‌ى بده). .(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز
به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى).
له‌ته‌فسیرى(جلالین)داهاتووه(واستفزز:استخف)واته:نزمى
كه‌ره‌وه(صوتك:به‌بانگ كردنت بۆ گۆرانى و ئاواز‌و هه‌موو بانگه‌وازێك
بۆ سه‌رپێچى وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یه كه(ابن
كثير وطبرى)له(مجاهد)ه‌وه باسى ئه‌كه‌ن.وقرطبي له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا
ئه‌فه‌رمێ:له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هه‌یه كه‌به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر حه‌رامێتى
ئاواز‌و گۆرانى و شتى پرِو پووچ..وه‌ئه‌وه‌ى كه‌له‌ده‌نگى شه‌یتاندایه
یان كرده‌وه‌كه‌ى وه‌ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌به‌باشى ئه‌زانێ واجبه خۆتى لێ
دوور بگریت.
3)خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ
:[وَالَّذينَ
لاَيَشهَدونَ الزُّورَوَاِذا مَرُّوا بِالَّغوِ مَرُّوا
كِرامَاً سورة ]الفرقان:72
واته:به‌نده‌كانى خوا(چونكه پێشتر باسیان ئه‌كات) ئه‌وانه‌ن
كه‌به‌درۆ شایه‌دى ناده‌ن و كاتێ كه‌به‌سه‌ر ناپه‌سه‌ندێكا برِۆن
به‌رِێك و پێكى لێ ى دوور ده‌كه‌ونه‌وه. .(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز
به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى).ابن كثير له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى كه‌له(محمدى بن
الحنفية) ه‌وه
هاتووه باسى ئه‌كا كه‌ووتوویه‌تى:( زور) لێره‌دا گۆرانیه،وه‌له(
قرطبي) و( طبير) یه‌وه هاتووه له(مجاهد)ه‌وه‌له‌سه‌ر ووته‌ى
خوا(وَالَّذينَ
لاَيَشهَدونَ الزُّور..)كه‌فه‌رموویه‌تى:واتا: گۆرانى
نابیستن وه له(طبري) داهاتووه له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا: له(ابوجعفر)كه
ئه‌فه‌رمێ:بنه‌رِه‌تى ( زور)جوانكردنه‌وه‌ى شته،باسكردنێتى
به‌پێچه‌وانه‌ى سیفه‌ته‌كه‌ى،هه‌تا وابه‌خه‌یاڵى ئه‌و كه‌سه ببات
كه‌ئه‌یبیستێ یان ئه‌یبینێ، كه‌ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه
كه‌تیایه‌تى،وه‌هاوه‌ڵ برِیاردانیش ئه‌گرێته‌وه چونكه جوانه
به‌لایانه‌وه،هه‌تا واگومانیان بردكه‌حه‌قه‌و پێچه‌وانه‌كه‌ى باتڵ و
نارِه‌وایه،وه‌گۆرانیش ئه‌گرێته‌وه چونكه دووباره ده‌نگه‌كه جوان
ئه‌كاته‌وه هه‌تا واى لێ ئه‌كات گوێگره‌كه‌به‌حه‌ڵاڵى بزانێ(تفسیر
الطبري).
وه‌دیسان (طبري )ئه‌فه‌رمێ له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا:كاتێ به‌لاى نارِه‌وادا
تێ په‌رِ بن و جا یا بیستیان یان بینیان به‌جوانى تێ ئه‌په‌رِن ،چونكه
نایبیستن و گوێ ى بۆ هه‌ڵناخه‌ن (وه‌ك گۆرانى).
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو |