|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
باوكى عبدالله ده‌ڵێت: نازانم چۆن ئه‌م چیرۆكه بگێرِمه‌وه؟! كه‌ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌سه‌رم هاتووه‌و به‌رنامه‌ى ژیانمى به‌ته‌واوه‌تى گۆرِى, رِاستىیه‌كه‌ى نه‌مویست باسى بكه‌م, تاوه‌كو هه‌ستم به‌چاودێرى خواى گه‌وره ده‌كرد به‌سه‌رمه‌وه, وه بۆ وریاكردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌سه‌رپێچى په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن.. وه ئه‌و كچانه‌ى كه‌به‌دواى خه‌یاڵێكى درۆ ده‌كه‌ون به‌ناوى خۆشه‌ویستىیه‌وه.. سێ هاورِێى گه‌نجى خراپه‌كار بووین.. ببورن چوار بووین.. چواره‌ممان شه‌یتان بوو. بۆ كارى خراپه‌و حه‌رام كۆده‌بووینه‌وه.. به‌قسه‌ى شیرین و باسى ئه‌وین و خۆشه‌ویستى كچانى گێلمان رِاو ده‌كردو ده‌مان بردن بۆ ناو باخ و دارستانه‌كان, له‌وێش سه‌رسام ده‌بوون كاتێك ئێمه‌یان ده‌بینى بووین به گورگانێك دڵه‌كانمان مردووه له‌هه‌ست و به‌زه‌یى,چونكه هه‌رچه‌ند ده‌پارِانه‌وه‌و نزا‌و تكایان لێمان ده‌كرد هیچ گرنگ نه‌بوو به‌لامانه‌وه. شه‌و و رِۆژمان له‌هه‌موو شوێنێكدا به‌م شێوه‌یه به‌سه‌رده‌برد, له‌ناو باخ و دارستانه‌كان, له‌ناو ئۆتۆمبێل, هه‌وارگه‌كان, له كه‌نارى ده‌ریاكان,.. تا ئه‌و رِۆژه هات كه هه‌رگیز له‌بیرم ناچێت.. رِۆژێك وه‌ك جاران رِۆشتین بۆ ناو باخ و دارستانه‌كان, هه‌موو شتێكمان ئاماده كردبوو, بۆ هه‌ر یه‌كێكمان كچێك یان نێچیرێك, خواردنه‌وه پیسه‌كه كه نه‌فره‌تى لێكراوه, ته‌نها شتێك كه‌بیرمان چوو بآ خواردن بوو. پاش كه‌مێك یه‌كێك له‌براده‌ره‌كانم به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ى رِۆشت بۆ هێنانى خواردنى ئێواره, كاتژمێرى شه‌ش بوو, چه‌ند ساتێك به‌سه‌رچوو هه‌ر نه‌گه‌رِایه‌وه, تا گه‌یشته سه‌عاتى ده‌ى شه‌و و هه‌موو تووشى دڵه‌رِاوكآ یه‌كى زۆر بووین, منیش برِیارمدا برِۆم به‌دوایدا. له رِێگادا كاره‌ساتێكى دڵته‌زێنم بینى, سه‌رسام بووم كه‌بینیم ئۆتۆمبێلى هاورِێكه‌م به‌سه‌رلادا هه‌ڵگه‌رِاوه‌و ئاگرى لىَ به‌رز ده‌بێته‌وه. وه‌ك شێت دابه‌زیم و په‌لامارى ئۆتۆمبێله‌كه‌م دا‌و هاورِێكه‌م ده‌رهێنا, به‌لاَم نیوه‌ى لاشه‌ى بوو بوو به‌خه‌ڵوز كه‌چى هێشتا له‌ژیاندا مابوو, چاوه‌كانى كرده‌وه‌و ووتى: ئاگر, ئاگر.. ویستم به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌م بیگه‌یه‌نمه نزیكترین نه‌خۆشخانه به‌لاَم به‌ده‌نگێكى نزمى پرِ ئازار‌و حه‌سره‌ته‌وه ووتى: سوودى نىیه, فریاى ئه‌وآ ناكه‌وم.. له‌وكاته‌دا گریانى خنكاندمى و چاوه‌كانم پرِبوون له‌فرمێسك, هاورِێكه‌م له‌باوه‌شم و له‌پێش چاوم ده‌مرێت, حه‌په‌سام به‌قیرِه‌و هاواره‌كانى, ده‌یوت: چى پێ بڵێم؟ چى پێ بڵێم؟ به‌سه‌رسورِمانه‌وه لێم پرسى, وتم: به‌كێ بڵێى؟! ووتى: الله, الله.. هه‌ستێكى ترسناك بیر‌و مێشكمى داگرت, و له‌پرِێكدا یه‌ك هاوارى كرد‌و دواهه‌ناسه‌ى هه‌ڵمژى. پاش چه‌ند رِۆژێك سیماى هاورِێ كۆچكردووه‌كه‌م له‌پێش چاوم و ووته‌كانى دووباره ده‌بووه‌وه‌و ده‌نگى ده‌دایه‌وه له‌مێشكمدا, كه هاوارى ده‌كردو ده‌یوت: چى پێ بڵێم؟ چى بڵێم به‌خواى باڵا ده‌ست؟ له‌خۆمم پرسى ئه‌ى من چى پێ بڵێم؟! فرمێسك به‌چاوه‌كانمدا هاته خواره‌وه‌و موچوركه‌یه‌كى ترسناك هات به‌لاشه‌مدا, له‌وكاته‌دا گوێم له‌بانگى به‌یانى بوو, هه‌ستم كرد ئه‌و بانگه‌وازه تایبه‌ته به‌من و با‌نگم ده‌كات بۆ رِێگاى رِاست و رِووناكى. هه‌ستام و خۆمم شوشت, وه‌ئه‌و لاشه پیسه‌م كه چه‌ند ساڵێكه خنكاوى تاوان و كرده‌وه‌ى حه‌رامه پاكم كرده‌وه, و ده‌ست نوێژم هه‌ڵگرت و نوێژم كرد, له‌و رِۆژه‌وه هیچ فه‌رزێكم پشت گوێ نه‌خستووه, وه‌سوپاس بۆ ئه‌و خوایه كه‌سوپاس و ستایش ته‌نها بۆ خۆى ده‌كرێت, هیدایه‌تى دام و گۆرِیمى بۆ مرۆڤێَكى دی, وه ده‌مه‌وێت به‌پشتیوانى خوا برِۆم بۆ عه‌مره‌و پاشان بۆ حه‌ج. كێ ده‌زانێت مردن و ژیان به‌ده‌ستى خوایه!!!!!!!!! ئه‌مه چیرۆكى ته‌وبه‌كردن و گه‌رِانه‌وه‌م بوو بۆ لاى په‌روه‌ردگار, به‌هه‌موو گه‌نجێك ده‌ڵێم, ده‌خیلتان بم ووریابن له هاورِێتى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ى كه هانتان ده‌ده‌ن بۆ به‌زاندنى سنوورى خوا‌و ئاینه‌كه‌ى. ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ى من ئامۆژگارىیه بۆتان په‌ندى لێ وه‌ربگرن..
گه‌رِانه‌وه بۆ لاپه‌رِه‌ى پێشوو
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
</tr|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||