سایتى به‌هه‌شت - رِێگاى رِه‌زابونى خوا‌و به‌هه‌شته‌كه‌ى - ئه‌و ئیسلامه‌یه كه سه‌له‌فى صاڵح - پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى رضي الله عنهم - له‌سه‌رى بوون
لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى (ڤاله‌نتاین)
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارى جیهان درودوسه‌لام بۆ سه‌ر رِوحى پاكى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه یارو یاوه‌رو شوێن كه‌وتوانى به‌گشتى . ئه‌مجا بێ گومان خواى په‌روه‌ردگار ئیسلامى وه‌ك ئایین بۆ هه‌ڵبژاردوین وه رِازى نابێت له هیچ كه‌سێك كه جگه له‌ئیسلام ئایینى بێت ، هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رمێت : {وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} (85) سورة آل عمران . وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵى پێ داوین كه چه‌ند خه‌ڵكانێك له ئومه‌ته‌كه‌ى له هه‌ندێك له نریت و دروشمه‌كانیاندا به‌دواى دوژمنانى خوا ده‌كه‌ون ، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌كه‌یدا هاتووه كه ئه‌بو سعید ئه‌لخودرى خواى لێ رِازى بێ له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ئه‌یگێرِێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : (بێ گومان شوێن رِێچكه‌و رِێبازى ئه‌وان ئه‌كه‌ون كه له پێش خۆتاندا بوون بست به بست و هه‌نگاو به هه‌نگاو ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بچنه كونى گیانداره خشۆكه‌كانیشه‌وه (مارمێلكه - قورِى - وه دایكه مارانه) به شوێنیان‌دا ئه‌رِۆن هاوه‌ڵان وتیان گاور‌و جوله‌كه؟ فه‌رمووى ئه‌ى گویایه كێ ؟) . وه بێ گومان ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵى پێ داوین رِووى داوه وه له‌م سه‌رده‌مانه‌ى دواییدا له زۆربه‌ى وڵاتانى ئیسلامى دا بڵاوبوه‌ته‌وه كه زۆربه‌ى موسڵمانان شوێن پێی دوژمنانى خوایان هه‌ڵگرتوه له زۆربه‌ى نه‌ریت و ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وتیاندا چاویان لێ كردوون وه له زۆربه‌ى دروشمه‌كانیاندا لاساییان كردونه‌ته‌وه ، وه به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى ئه‌وانه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن وه كرانه‌وه‌ى رِاگه‌یاندن له نێو گه‌لاندا كاره‌كه‌ى به ئاقارێكى خرابتردا برد ، تاواى لێ هات دروشمى بێ باوه‌رِان و نه‌ریتیان به‌رِازاوه‌ى و سه‌رنج رِاكێشاوى و به‌ده‌نگ و رِه‌نگه‌وه له وڵاتانى خۆیانه‌وه بۆ وڵاتانى ئیسلامى گوێزرانه‌وه ، ئه‌وه‌ش له رِێگه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانى و تۆرِه جیهانیه‌كانى ئینته‌رنێت به‌وه‌ش زۆربه‌ى موسڵمانان به‌و شته جوانكراوانه سه‌رنجیان رِاكێشرا (خوا هیدایه‌تیان بدات) به‌تایبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دوایدا دیارده‌یه‌ك له نێوان زۆربه‌ى لاوانى موسڵماناندا بڵاوبوه‌ته‌وه (به كورِ و كچه‌وه) ، كه مژده‌ى خۆشى تێدا نیه كه خۆى ئه‌نوێنێت له لاسایى كردنه‌وه‌ى ئه‌و لاوانه بۆ گاوره‌كان له ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى جه‌ژنى (خۆشه‌ویستى) ه‌وه كه ئه‌میش وا ئه‌خوازێت كه‌زانایان و بانگ خوازان یاسا‌و شه‌ریعه‌تى خواى گه‌وره له‌م بابه‌ته رِوون بكه‌نه‌وه ، كه‌ئه‌میش وه‌ك ئامژگارى یه‌ك له به‌رنامه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و سه‌ركرده‌ى موسڵمانانه‌وه بۆ گشت موسڵمانان ، تاوه‌كو موسڵمان به‌رچاو رِوون بێت له كاره‌كانیدا نه‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه باوه‌رِه‌كه‌ى له ده‌ست بدات كه خواى گه‌وره پێى به‌خشیه‌وه . ئه‌مه‌ش پێش چاو خستنێكى كورته له لایه‌ن زانایانى شه‌ریعه‌ته‌وه - خواپاداشتى چاكه‌یان بداته‌وه- بۆ بنچینه‌ى ئه‌م جه‌ژنه و سه‌رهه‌ڵدانى و مه‌به‌ست لێى ، وه موسڵمان چی له‌سه‌ر بیكات به‌رامبه‌ر به‌م جه‌ژنه .
چیرۆكى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
له گرنگترین دروشمه‌كانى ئه‌م جه‌ژنه دا
هه‌ڵوێستى موسڵمان له به‌رامبه‌ر جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
هه‌ندێ له‌و دیاردانه‌ى كه ئه‌بینرێ له نێو موسڵماناندا
چه‌ند كارتێك سه‌باره‌ت به جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com