|
1_ ئایا سه‌ردانى گۆرِستان كردووه و بیرت له
له‌ناوبه‌رى خۆشیه‌كان(مردن)
كردۆته‌وه‌و خۆتت بۆئامادهكردووه بهئامادهكردنێكى باش؟
2_
ئایا
دوور كه‌وتوویته‌وه له توورِهیى و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و لێ بووردهبویته
به‌رامبه‌ر كه‌سێ كهههڵهى به‌رامبه‌رت كردووه؟
3_
ئایا سه‌رقاڵى غه‌یبه‌ت و ناته‌واوى خۆت و بویت و له‌جیاتى عه‌یب و ناته‌واوى
خه‌ڵك؟
4_
ئایا كۆششت له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆتدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لهخۆپارێزان بیت و دوور
كه‌وتویته‌وه له بىَ تاقه‌ت بوون و بىَ توانایى له‌عیباده‌ت؟
5_
ئایا دڵت ترساوه له‌خواو ژاوت فرمێسكى رِشتووه بۆ خوا له‌كاتێكدا كه
له‌خه‌ڵكى دوور بوویت؟
6_
ئایاگهنجێكت هه‌ڵبژاردووه و هه‌وڵى زۆرت داوه بۆ بانگه‌واز كردنى بۆلاى خواى
گه‌وره؟
7_
ئایا
له‌ژیانت رِێك بوویت و دوور كه‌وتویته‌وه
لهزیادهرِهوى لهموباحهكان( رِێ پێدراوه‌كان) و نوقوم بوون لهتهواوكارى یه‌كان( كمالیات)؟
8_
ئایا كاته‌كان پاراستووه لهبهفیرِۆ چوون و داواى زانستت كردووه و شتێكت
له‌فه‌رمووده له‌به‌ره؟
9_
ئایا سه‌لامت كردووه له‌و كه‌سانه‌ى كهدهیناسیت و له‌وانه‌ش كهناى ناسیت و
رِوومهتت بهزهردهخهناوى بووه‌و ووته‌كانت شیرین و خۆش بووه؟
10_ئایا چاك بوویت له‌گه‌ڵ دایك وباوكت و سه‌ردانى خزمانت كردووه یاسهردانى
برایه‌كى ئیماندارت كردووه؟
11_
ئایا سوجده‌ى شوكرت بۆ خوا بردووه له‌كاتى بیستنى هه‌واڵێكى خۆش؟
12_
ئایا په‌نات بردووه بۆ نوێژ كاتىَ كه‌شتێكت تووش بووه كهدڵتهنگت بكات یان
بیرت لێل بكات؟
13_
ئایا هه‌وڵه چاك كردنه‌وه‌ى نێوان دووكه‌سى ناكۆكت داوه‌و سه‌ره‌تا به‌خۆت
ده‌ستت پێكردووه و ئاشت بوویته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وازى لىَ هێناویت؟
14_
ئایا خێرت كردووه به‌هه‌ژارو كه‌مده‌ست یاپارهت داوه بۆ كارێكى خێر
به‌تایبه‌تى ( سهدهقهى جاریه)؟
15_
ئایا په‌یوه‌ست بوویت به‌هه‌موو به‌ڵێنه‌كانت له‌كاتى خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌دوو
رِوویى رِزگارت بێت؟
16_
ئایا فرمانت به‌چاكه رِێگریت له‌خراپه كردووه، ودوور كه‌وتویته‌وه
لهپاساوهێنانهوه له‌سه‌ر حیسابى دین؟
17_
ئایا رِۆژێك له‌پێناوى خوا بهرِۆژوو بویت به‌تایبه‌تى دووشه‌ممان و پێنج
شه‌ممان؟
18_ئایا له‌گه‌ڵ كه‌سانى خێزانه‌كه‌ت دانیشتوویت و بانگت كردوون بۆ لاى خوا ه
ئه‌وه‌ت فێر كردوون كه‌سوودیان پێ بگه‌یه‌نێت؟
19_
ئایا سه‌ردانى نهخۆشێكت كردووه و دوعاى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیت بۆ كردووه؟
20_
ئایا خه‌فه‌تى ئیسلامت هه‌ڵگرتووه وه كارى تىَ كردوویت ئه‌وه‌ى كه‌تووشى
موسوڵمانان ئه‌بێت له‌هه‌موو شوێنێكدا؟
21_
ئایا سوور بوویته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كهعهمرهو حه‌ج بكه‌یت و ئه‌م دوو نیشانه
گه‌وره ت بهجىَ هێناوه پێش مردنت؟
22_
ئایا سوور بویته له‌سه‌ر مژده دان به‌موسوڵمان وبه‌و شته‌ى كهدڵخۆشى ده‌كات و
خۆشى ئه‌خاته دڵیه‌وه؟
23_
ئایا هه‌موو نوێژه‌كانت به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتا بهجىچ هێناوه و پارێزگاریت
كردووه لهرِیزى یه‌كه‌م له‌جه‌ماعه‌ت؟
24_
ئایا شتێكت له‌قورئان له‌به‌ر كردووه به لێ تێگه‌یشتنه‌وه؟
25_
ئایا پارێزگاریت كردووه له‌سه‌ر نوێژه سوونه‌ته‌كان وه ك سوونه‌تى رواتب
كه(12رِكاته) له‌شه‌وو رِۆژێكدا له‌گه‌ڵ ویتر و نوێژى چێشته‌نگا؟
26_
ئایا بانگى خوات كردووه بهرِاستى وه زۆر لێ ى پارِاویتهوه له‌كاتێكدا كه
چاوهرِىَ ى وهلاَم بوویت؟
27_
ئایا له‌نوێژدا خوشوعت كردووه و دژى شه‌یتان وه‌ستاویت و پاڵت ناوه
بهوهسوهسهكان؟
28_
ئایا پارێزگاریت كردووه له‌سه‌ر ویردهكانى به‌یانیان و ئێواران ویردى شوێنى
وكاتیهكان؟
29_
ئایا ده‌ستى رِاستت به‌كار هێناوه له‌خواردن و جل له‌به‌ر كردن و پاك و خاوێنى
وهه‌ڵسوكه‌وت و هه‌موو كاره‌كانتا؟
30_
ئایا
دوور كه‌وتویته‌وه له‌دانیشتن له‌گه‌ڵ تاوانباران مه‌گه‌ر بۆ بانگ كردنیان
بۆ لاى خوا؟
31_
ئایا سیواكت به‌كارهێناوه به‌تایبه‌ت له‌كاتى ده‌ستنوێژو نوێژدا؟
32_
ئایا پێش خه‌وتن پرسیوته له‌نه‌فست وه خه‌وتوو ویت هو دڵت خاڵى بووه
لهحهسوودى بردن به‌خه‌ڵك؟
33_
ئایا له‌خوا ترساویت لهكاروبارتا وهنیهت پاك بوویته لهكردهوهكانتا؟
34_
ئایا وه‌ڵامى بانگ ده‌رت داوه‌ته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانى شه‌فاعه‌تى
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم؟
35_
ئایا دوور كه‌وتویته‌وه لهزیادهرِهوى له‌خواردن و قسه‌كردن و سه‌یر كردن
خه‌وتن و تیكهڵاوى و پێكه‌نین؟
36_
ئایا زمانت پاراستووه لهههمووحهرامێك به‌تایبه‌تى غه‌یبه‌ت؟
37_
ئایا چاوت پاراستووه وه گوێت گرتوه‌ته‌وه له‌وه‌ى خواى گه‌وره حه‌رامى
كردووه؟
38_
ئایا داوات كردووه له‌خوا بۆ جێگربوون له‌سه‌ر دین و چوونه به‌هه‌شت و
رِزگاربوون له‌ئاگر؟
39_ ئایا سوپاسى خوات كردووه له‌سه‌ر نیعمه‌تى ئیسلام و ته‌ندروستى و ماڵ ومنداڵ؟
40_
ئایا
پشتت به‌خوا به‌ستووه كردووته كۆمهكیت وكارهكانت خستۆته ئه‌ستۆى ئه‌و؟
41_
ئایا دوعات كردووه بۆ كه‌سێك له‌پاشمله؟
42_
ئایا خۆت به‌كه‌م زانیوه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و به‌ده‌میانه‌وه بوویت له‌و شته‌ى
كهتوانات له‌سه‌رى بووه؟
43_
ئایا
بیرى دروست كراوه‌كانى خوات كردووه‌ته‌وه وه‌بیرت كردووه ته‌و
له‌ده‌سه‌ڵاتى؟
44_
ئایا سكالاَت له‌خوا كردووه له‌و شتانه‌ى كهتووشت بووه و دووركهوتویتهوه
لهسكالاَ كردن له‌جگه له‌و؟
|