وه‌ڵام
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى
مهیره‌بان
به‌كارهێنانى سانتى یان هه‌ر پارچه لۆكه یان قوماشێكى تر یان
ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له‌م بابه‌ته بۆ ئافره‌تان كه له خوێنى خولى
مانگانه‌دا بن یان له زه‌یسانیدا كارێكى دروسته و كارپێكراو بووه
له نێو موسڵماناندا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنانه به‌ر جل و به‌رگ
كه‌وتن پاك ده‌كرێته‌وه و ده‌شۆردرێن وه‌ك له فه‌رمووده‌ى (اسماء)ى
كچى ئه‌بوبه‌كردا هاتووه كه پرسیارى كردووه له پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلى الله عليه وسلم) ووتوویه‌تى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌گه‌ر خوێنى
حه‌یز به‌ر جل به‌رگى هه‌ریه‌كێ له ئێمه‌ى ژنان كه‌وت چى بكه‌ین؟
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى : (إذا
أصاب ثوب احداكنّ الدمُ من الحيضة فلتقرصه ثم لتنضحه بماء ثم لتصلى
فيه) رواه البخاري برقم (307)
واته : ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێ خوێنى حه‌یز به‌ر جلوبه‌رگى هه‌ریه‌كێ له
ئێوه كه‌وت بابه‌ده‌ستى نوقورچى لێ بگرێت و بیپروێنێت پاشان ئاوى
پیادا بكات پاشان نوێژى پێوه بكات . ئه‌مه ئه‌گه‌ر كراسى تر‌ى نه‌بوو
وه‌ك له فه‌رموده‌ى (عائشه)دا هاتووه ده‌ڵێت :
(ما كان لإحدانا الا ثوب واحد تحيض فيه فاذا أصابه شي‌ء
من دم قالت بريقها فقصعته بظفرها) رواه البخاري برقم (312)
واته : ئێمه‌ى ژنان هه‌ر یه‌كه‌ى كراسێكیان هه‌بوو كه خوێنى حه‌یزى
به‌رده‌كه‌وت به تفى ده‌مى و نینۆكه‌كانى خوێنه‌كه‌ى لاده‌برد.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تانیه‌ك كراسیان هه‌بوو
ئه‌وا ده‌یشۆن و دیسان له‌به‌رى ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له
كراسێكیان هه‌بوو ئه‌وا كراسێكى تر له‌به‌رده‌كه‌ن و ئه‌ویتر ده‌شۆن .
به‌ڵام بۆ ئه‌و شتانه‌ى كه له پرسیاره‌كه‌دا هاتووه پێویست ناكات
بشۆردرێن چونكه فرِێ ده‌درێن و یه‌ك جار به‌كار ده‌هێنرێن وه ئه‌گه‌ر
بڵێین هه‌ر بشۆردرێت باشتره پاشان فرِێبدرێت ئه‌وا پێویستمان
به‌به‌ڵگه هه‌یه بۆ سه‌لماندنى به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵگه‌مان
هه‌یه له‌سه‌ر نه‌شۆردنى و فرِێدانى به‌بێ شۆردن وه‌ك له فه‌رمووده‌ى
(ابو سعید الخدری) دا هاتووه ئه‌ڵێ :
(قيل يارسول الله انتوضأ من بئر البضاعة وهي بئر يُلقى
فيها الحيض ولحوم الكلاب و النتن فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم :
ان الما‌ء طهور لا ينجسه شي‌ء) رواه أحمد وأبوداود والترمذي والنسائي .
واته : وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا
له‌ئاوى ( بضاعة )
ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرین له كاتێكدا قوماشى حه‌یز و گۆشتى سه‌گ و شتى پیسى
فرِێ ده‌درێت تیایدا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى :
ئاو پاكه و هیچ شتێك پیسى ناكات. به‌ڵێ بۆ پیس بوونى ئاو یان پیس
نه‌بوونى چه‌ندین فه‌رمووده‌ى ترمان هه‌یه و ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ى
هه‌یه به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى تیادایه كه
پێویست ناكات قوماش و سانتى و شتى وا بشۆردرێت پاشان فرِێ بدرێت .
والله أعلم .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه وه
وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه