وه‌ڵام
(دامركاندنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت به ده‌ست) یان (ده‌رهێنانی مه‌نی به ده‌ست)
یان (ده‌ست په‌رِ) یان (خۆرِه‌حه‌ت كردن به ده‌ست) كه
به عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت (استمناء) یان (العادة السرية) كارێكی حه‌رامه و ناشه‌رعى یه
و دروست نى یه چ بۆ كورِان بێت یان بۆ كچان له به‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌ی
خواره‌وه :
1 ـ خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی :
[وَالَّذِينَ هُمْ
لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ
أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6) فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاء ذَلِكَ
فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (7) ] [سورة المؤمنون] .
واته : ئه‌وانه‌ی كه عه‌وره‌تیان ده‌پارێزن ئیللا له خێزانه‌كانیان
و كه‌نیزه‌كه‌كانیان نه‌بێت ئه‌وانه له‌مه‌دا هیچ لۆمه‌یه‌كیان له
سه‌ر نى یه ، هه‌ر كه‌سێك به‌دوای جگه له‌مه‌دا بگه‌رِێت و عه‌وره‌تی
تێدا به كار بێنێت ئه‌وا ئه‌وانه سنوری خوایان شكاندووه و ته‌عه‌دا
و سته‌میان كردووه .
ئه‌مه ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه چونكه ئه‌ویش ده‌بێت عه‌وره‌تی
بپارێزێت ته‌نها له مێرده‌كه‌ی خۆی نه‌بێت كه حه‌ڵاڵی خۆیه‌تی ،
كه‌وا به هه‌ر رِێگایه‌كی تر ئاوی خۆی بێنێته‌وه و خۆی رِه‌حه‌ت بكات
ئه‌وا ته‌عه‌دای كردووه و تاوانبار ده‌بێت چونكه عه‌وره‌تی خۆی
نه‌پاراستووه له كاری نابه‌جێ .
2 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی
: (يا
معشر الشباب ، من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر، وأحصن
للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم ، فإنه له وجاء) .
واته : ئه‌ی چینی گه‌نجان هه‌ر كه‌س له ئێوه توانای ژن هێنانی
هه‌یه ئه‌وا با ژن بێنێت ، چونكه ژن هێنان چاو ده‌گرێته‌وه له
نه‌زه‌ر كردن و قه‌ڵایه‌كیشه بۆ عه‌وره‌ت و ده‌پارێزێت ، وه هه‌ر
كه‌س توانای ژن هێنانی نىیه ئه‌وا با رِۆژو بگرێت چونكه رِۆژو
ده‌بێته پارێزه‌ر بۆی .
هه‌روه‌ها ئه‌مه ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه چونكه ئه‌ویش ده‌بێت مێرد
بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاوی بگرێته‌وه له نه‌زه‌ر كردن و قه‌ڵایه‌كیش بێت
بۆی بۆ پاراستی عه‌وره‌تی له كاری حه‌رام .
وه ئه‌گه‌ر مێردی بۆ نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت رِۆژو بگرێت چونكه رِۆژو
ده‌بێته پارێزه‌ر بۆی .
جا ئه‌گه‌ر (دامركاندنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت به ده‌ست) دروست بوایه ئه‌وا
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) رێنمایی گه‌نجانی بۆ ده‌كرد ، به‌ڵام ده‌بینین
رێنمایی گه‌نجانی كردووه بۆ رِۆژو گرتن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وق و
شه‌هوه‌تیان كه‌م بێته‌وه و لاواز بێت .
كه‌واته پێویسته تۆ ته‌وبه‌یه‌كی رِاسته‌قینه بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خوا
لێت خۆش ببێت ، وه مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌ی رِاسته‌قینه‌ش ئه‌مانه‌ن :
أ / په‌شیمان بوونه‌وه له تاوانه‌كانت .
ب / وازهێنان له تاوانه‌كان .
ج / برِیار دان بۆ ئه‌نجامنه‌دانیان له داهاتوودا .
جار ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه ته‌وبه‌ت كرد و وازت هێنا له تاوان و خراپه
كردن و ده‌ستت كرد به چاكه كردن ئه‌وا خوا لێت خۆش ده‌بێت .
ـ ئایا پێت چۆنه له كاتێكدا كه تۆ خه‌ركی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره
ناشیرینه‌یت باوكت یان دایكت یان برایه‌كت بتبینێت ؟!! یان خه‌ڵكانێكی
تر بتبینن ؟! ئایا هه‌ڵوێستت چی ده‌بێت و هه‌ست به چی ده‌كه‌یت ؟!!
ئه‌ی باشه خۆ چاك ده‌زانیت خوا ده‌تبینێت و ئاگای لێته .. ئایا شه‌رم
له خوا ناكه‌یت ؟!!
ئایا ناترسیت له‌و كاته‌دا بمریت و به‌و شێوازه بگه‌رِێیته‌وه بۆ لای
خوا ؟!!
وه بێ ئومێد مه‌به له رِه‌حم و لێخۆشبوونی خوا چونكه خوای گه‌وره
فه‌رموویه‌تی : [قُلْ
يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا
مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا
إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] [سورة الزمر : (53) ] .
بڵی به عه‌بده‌كانم ئه‌وانه‌ی كه‌وا رِۆچوون له سته‌م كردن له خۆیان
به تاوان كردن با بێ ئومێد نه‌بن له رِه‌حمه‌تی خوا ، به‌رِاستی خوا
له هه‌موو تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت ، به‌رِاستی خوا لێبوورده و به
به‌زه‌یىیه .
وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌كه‌ت رِاست و دروست بێت و خوا لێت خۆشببێت
ده‌بێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌یت :
ـ ده‌ستكردن به چاكه‌كاری و نزیك بوونه‌وه و تێكه‌ڵاوی كردنی
چاكه‌كاران و دوور كه‌وتنه‌وه له خراپه‌كاری و خراپه‌كاران :
چونكه له ئایه‌ته‌كانی (سورة الفرقان)دا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی
: […إِلَّا
مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا
... ]
[سورة الفرقان]
واته : ئیللا كه‌سێك نه‌بێت كه‌وا ته‌وبه ده‌كات و ئیمان و باوه‌رِ
ده‌هێنێت و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كات .
وعن أبي طويل شطب الممدود أنه أتى النبي
صلى
الله عليه وسلم
فقال :
((أرأيت من عمل الذنوب كلها ولـم يترك منها شيئا وهو في ذلك لم يترك
حاجة ولا داجة إلاَّ أتاها ، فهل لذلك من توبة ؟ قال :فهل أسلمت ؟ قال
: أما أنا فأشهد أن لا إله إلا الله وأنك رسول الله ، قال : تفعل
الخيرات وتترك السيئات فيجعلهن الله لك خيرات كلهن ، قال : وغدراتي
وفجراتـي ؟ قال : نعم ، قال : الله أكبر ، فما زال يكبر حتى توارى))
[صحيح الترغيب رقم : (3164) والصحيحة رقم : (3391)]
واته : (أبي طويل) هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر r و وتی : هه‌واڵم بده‌رێ
سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه‌وا هه‌موو تاوانه‌كانی كردبێت و هچیانی به جێ
نه‌هێشتبێت وه ئه‌و كه‌سه له تاونكاریدا هیچی به جێ نه‌هێشتبێت
ئیللا كردبێتی ، ئایا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه ته‌وبه بكات ؟
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : ئایا تۆ موسڵمان بوویت ؟
وتی : من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌وا هیچ په‌رستراوێك نى یه شایسته‌ی
په‌رستن بێت ئیللا خوا نه‌بێت و تۆش پێغه‌مبه‌ری خوایت .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر كاری خێر و چاكه بكه‌یت و وازبێنیت
له خراپه و تاوانه‌كان ئه‌وا خوا هه‌موویت بۆ ده‌كات به چاكه .
وتی : ئه‌ی غه‌در و خیانه‌ت و تاوانكارىیه‌كانمیش ؟
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : به‌ڵێ .
وتی : خوا چه‌ند گه‌وره‌یه (الله أكبر) .
له به‌ر ئه‌مه ئه‌و كابرایه به‌رده‌وام ده‌یوت : خوا چه‌ند
گه‌وره‌یه (الله أكبر) تاوه‌كو له پێش چاو وون بوو .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی :
((اتق الله حيثما كنت ، وأتبع السيئة الـحسنة تـمحها
، وخالق الناس بخلق حسن)) [صحيح سنن الترمذي رقم : (355)] .
واته : له خوا بترسه و خۆپارێزی بكه له تاوان له هه‌ر كوێك
هه‌بیت ، وه به دوای تاون و خراپه‌دا خێر و چاكه‌یه‌ك بكه بۆ
ئه‌وه‌ی بیسرِێته‌وه ، وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه له گه‌ڵ خه‌ڵدا به
رِه‌وشتی چاك و جوان .
وه ئامۆژگاری تۆ و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه به‌م تاوانه و جگه
له‌مه‌ش گرفتار بوون به :
وازهێنان و دوور كه‌وتنه‌وه و به جێهێشتنی هاوه‌ڵ و براده‌ری خراپ و
تاوانبار و دوور له خوا ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه نزیك بوونه‌وه و
تێكه‌ڵاوی كردنی هاوه‌ڵ و براده‌ری خوا ناس و چاكه‌كار ، چونكه هاوه‌ڵ
و براده‌ر كاریگه‌ریان هه‌یه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له تاوان به
به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی :
((
إنَّما مَثَلُ الـجَليس الصالـح والـجليس السو‌ء : كحاملُ الـمسك ونافخ
الكيـر ، فحاملُ الـمسك إمَّا أنْ يُـحْذِيَكَ ، وإمَّا أنْ تَبْتاعَ
منه ، وإمَّا أنْ تَجِدَ منهُ رِيـحاً طَيِّبةً ، ونافِخُ الكِيـر
إمَّا أنْ يُحرِقَ ثيابَكَ ، وإمَّا أنْ تَجِدَ منه رِيـحاً خَبيثةً))
[صحيح البخاري رقم : (2101) و (5534) وصحيح مسلم رقم : (2628) من حديث
أبـي موسى ، واللفظ الـمذكور لـمسلم] .
واته : نموونه‌ی هاوه‌ڵی چاك و هاوه‌ڵی خراپ : وه‌كو هه‌ڵگری بـۆنـی
میسك (واته بۆن فرۆش) و فۆكار به كووره‌دا (واته ئاسنگه‌ر) وایه ،
جا هه‌ڵگری بۆنی میسك یان له‌و بۆنه‌ت
پێ ده‌به‌خشێت یان لێ ی ده‌كرِیت
یان بۆنی خۆشی لێ ده‌بینیت و هه‌ڵیده‌مژیت ، به‌ڵام فۆكار به كووره‌دا
یان جله‌كانت ده‌سوتێنێت یان بۆنی پیسی
لێ ده‌بینیت و هه‌ڵیده‌مژیت .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی :
((لا تُصاحِبْ إلاَّ مؤمناً ، ولا يأكلْ طعامك إلاَّ
تَقي)) [صحيح أبي داود رقم : (4832)] .
واته : هاوه‌ڵێتی ئیماندار نه‌بێت نه‌یكه‌یت ، وه با كه‌س خواردنت
نه‌خوات ئیللا كه‌سێكی له خوا ترس و خۆپارێز له تاوان نه‌بێت .
وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م تاوانه رِزگاره‌ت ببێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م كرانه‌ی
خواره ئه‌نجام بده‌یت :
1 ـ هه‌وڵبده شوو بكه به پیاوێكی به دین و به ئه‌خلاق .
2 ـ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ نه‌كرا ئه‌وا رِۆژووی سوننه‌ت زۆر بگره به
تایبه‌ت دووشه‌مان و پێنجشه‌مان بۆ كه‌م بوونه‌وه و دامركاندنه‌وه‌ی
زه‌وق و شه‌هوه‌ت .
3 ـ وازهێنان له سه‌ریر كردنی كه‌ناڵه ئاسمانى یه خراپه‌كان .
4 ـ وازهێنان له هاورِێی خراپ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار و رِۆژنامه
خراپه‌كان .
5 ـ تێكڵاوی نه‌كردنی ئه‌و جێگایانه‌ی كه ده‌بێته هانده‌رت بۆ ئه‌و
تاوانه .
6 ـ ده‌ست بكه به قورئان خوێندن و له خوا بپارِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
یارمه‌تیت بدات بۆ وازهێنان له‌و تاوانه .
7 ـ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گۆڤار و نامیلكه به‌سووده‌كانی سایتى رِێگای
رِاست و سایتی به‌هه‌شت .
داوا كارم خوا لێت خۆش ببێت ، به‌ڵام خۆتیش رِه‌حم به خۆت بكه .
له لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)
ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه