لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
هه‌ندێك گه‌نج له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌مته‌رخه‌مى و بایه‌خ و گوێنه‌دانیان به‌فێرنه‌بوونى بیروباوه‌رِ لێ ده‌بینرێت، وه‌خۆیان به‌شتانێكى لاوه‌كییه‌وه خه‌ریكردوه، كه‌وابوو ئامۆژگاری به‌رِێزتان چییه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ؟
وه‌ڵام
ئامۆژگارى گه‌نجان و جگه ئه‌وانیش له‌موسوڵمانان ده‌كه‌م له‌پێش هه‌موو شتێك بایه‌خ و گرنگى به‌بیروباوه‌رِ بده‌ن چونكه بیروباوه‌رِ ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت گه‌ر هاتوو بیروباوه‌رِ رِاسته‌قینه و دروست بوو، گونجاو بوو به‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت هێناویانه، به‌تایبه‌ت كۆتاى پێغه‌مبه‌ران محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌موو كرده‌وه‌كان قه‌بووڵ ده‌كرێن گه‌ر هات و ته‌نها به‌دڵسۆزى و به‌پێی شه‌رعى خوابێت، به‌ڵام گه‌ر هات و بیر باوه‌رِى مرۆڤی پوچه‌ڵ یان گومرِا كه بنیات نرابێت له‌سه‌ر داب و نه‌ریتى باب و باپیران یان شه‌خس په‌رستى، ئه‌وه قه‌بوڵ ناكرێت و ره‌تده‌كرێته‌وه هه‌رچه‌نده دڵسۆزبێ ومه‌به‌ستى ته‌نها خوا بێت، چونكه خواى گه‌وره ته‌نها كرده‌وه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌دڵسۆزى بۆ خوا كرابێ و پوخت بێت (له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت)، هه‌ركه‌س ئه‌یه‌وێت رِزگار بێ و موسڵمانێكى رِاسته‌قینه و كرده‌وه‌كانى قه‌بوڵ بێ ، پێویسته بایه‌خ به بیر‌و باوه‌رِى رِاسته‌قینه‌و دژه‌كان و نه‌ساز و كه‌مكه‌ره‌وه‌كانى بدات بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر بنیات بنێت ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌فێربونى ئه‌و بیر‌و باوه‌رِه ده‌بێت لاى زانایانى چاورِۆشن و خاوه‌ن زانستى كامڵ ده‌بێت ئه‌و زانایانه‌ى ئه‌م بیر‌و باوه‌رِه‌یان له‌سه‌له‌فى ئه‌م ئوممه‌ته‌وه وه‌رگرتوه خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:[فَاعْلَمْ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ](محمد:19) .
ئیمامى بوخارى رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێ سه‌رباسێكى داناوه به‌ناوى (العلم قبل القول والعمل) لێره ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ى هێناوه[فَاعْلَمْ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] (محمد:19) ئه‌بینیت خواى گه‌وره یه‌كه‌مجار فه‌رمان به‌زانستى شه‌رعى ده‌كات پێش وته‌و كرده‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَالْعَصْرِ (1) إِنَّ الأِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ (2) إِلا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ] خواى گه‌وره سه‌لامه‌ت بوونى له‌و زیانه به‌ستوه‌ته‌وه به‌چوار مه‌سه‌له‌وه: یه‌كه‌م: ئیمان، واته: بیر و باوه‌رِى رِاسته‌قینه. دووه‌م: كرده‌وه‌ى چاك و وته‌ى چاك، كرده‌وه‌و وته‌ى چاكى (عطف) كردووه به‌سه‌ر ئیماندا ئه‌مه‌ش له‌جۆرى (عطف الخاص على العام) چونكه كرده‌وه له‌ئیمانه كه‌وابوو (عطف) كردنى بۆ بایه‌خدانه به‌كرده‌وه. سێیه‌م: (وتواصوا بالحق) واته: بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ خوا و فه‌رمان به‌چاكه ده‌كه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى خراپه ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى كه‌بایه‌خیان به‌خۆیاندا و رِێگاى رِاستیان ناسى، بانگى خه‌ڵكیشیان كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چونكو موسڵمان فه‌رمانى پێكراوه بانگه‌وازى خه‌ڵك بكات بۆلاى خواى گه‌وره و فه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه بكات. چواره‌م: (وتواصوا بالصبر) ، واته: ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌وماندووبوون و نارِه‌حه‌تییانه‌ى له‌ورِێگایه‌دا توشیان ده‌بێت، موسڵمان خۆشبه‌خت و كامه‌ران نابێت تائه‌و چوار مه‌سه‌له‌یه له‌خۆیدا جێ به‌جێ نه‌كات، به‌ڵام گرنگى دان به رِۆشنبیرى گشتى و بابه‌تى رِۆژنامه‌گه‌رى و وته‌ى خه‌ڵك و ئه‌وه‌ى له‌جیهاندا رِوده‌دات ئه‌مانه دواى جێ به جێ كردنێ یه‌كخواپه‌رستى و جێ به‌جێ كردنى عه‌قیده ده‌یان نوَرِێتێ به‌مه‌به‌ستى ناسینه‌وه‌ى خێر له‌شه‌رِ و وریابوون له‌وه‌ى رِووده‌دات له‌خراپه وپرِوپاگه‌نده به‌ڵام ئه‌مه دواى ئه‌وه ده‌بێت كه خۆى به‌ئیمان به‌خواى گه‌وره و ئیمان به‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) و خۆ رِازاندنه‌وه به‌زانستى شه‌رعى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته ناو بواره‌كانى رۆشنبیرى و كارى رِۆژنامه‌گه‌رى و سیاسه‌ته‌وه به‌بێ زانستى شه‌رعى به ئایین وعه‌قیده‌كه‌ى ئه‌م جۆره‌كه‌سانه هیچ سودێك نابینن به‌ڵكو خه‌ریك ده‌بن به‌شتێكى بێ كه‌ڵكه‌وه و ناتوانێت رِاستیى و باتڵ له‌یه‌ك جیابكاته‌وه، زۆر له‌وانه‌ى نه‌فامن به‌م عه‌قیده‌یه و بایه‌خیان به‌م شته لاوه‌كییانه داوه گومرِابوون و خه‌ڵكیشیان گومرِا و سه‌رلێشێواو كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاورِۆشنى و زانستى شه‌رعییان نییه‌تا بتوانن چاك و خراپ لێك جیابكه‌نه‌وه و چۆن چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كرێت، بۆیه كه‌لێن و ناته‌واوى و نه‌زانین لاى زۆربه‌ى خه‌ڵك دروست ده‌بێت چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییان هه‌بێت به عه‌قیده‌كه‌یان و چاورِۆشن بن ده‌ستییان وه‌رداوه‌ته بواره‌كانى رِۆشنبیرى و بواره‌كانى سیاسه‌ت، بۆیه دوا ئه‌نجام رِاستى به‌باتڵ و نارِه‌وا ده‌زانن و باتڵیش به‌هه‌ق و رِاستى ( وه‌ڵامى شێخ صالح بن فوزان الفوزان).
تێبینى : ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامه له گۆڤارى رِێگاى رِاست له‌گۆشه‌ى (وه‌ڵامى شه‌رعى بۆ پرسیارى خوێنه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه) . له ئاماده‌كردنى به‌رِێز مامۆستا خلیل أحمد
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com