لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
پێم وابێت له‌باردنى منداڵ له‌سكى دایكى دا حه‌رام كراوه له موسڵمانان. ئه‌وه‌ى بزانم وه‌ختێ حه‌رامه كه ئه‌و منداڵه رِۆحى دروست بووبێت وه وابزانم دواى چل رِۆژه‌وه ئه‌و رِۆحه دروست ئه‌بێت،جا ده‌رباره‌ى ئه‌مه دوو پرسیارم هه‌یه: 1- ئایا ئه‌مه ماناى وایه پێش چل رِۆژه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه له‌بار ببرێت وه‌ك و قه‌تل وایه یان گوناه نى یه؟ 2- ئه‌گه‌ر بێت و كچێك ته‌عداى لێكرابێ و سكى بووبێ،ئایا شه‌رع ده‌رباره‌ى ئه‌مه چى ئه‌ڵێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر دواى چل رِۆژه‌كه پێى بزانێت كه سكى هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه له‌بار به‌رێت گوناهى یه‌ته‌سه‌ر به‌مه‌رجێ ئه‌و كچه ته‌عه‌داى لێكراوه؟ تكایه به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵام بده‌نه‌وه......زۆر سوپاس.
وه‌ڵام
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان له‌باربردنى منداڵ ئه‌گه‌ر رِۆحى چوبێت به‌به‌ریدا ئه‌وه حه‌رامه و كوشتنى نه‌فسێكه ئه‌مه‌ش له دواى -120- رِۆژ ده‌بێت كه ئافره‌ت سكى ببێت به‌ڵام پێش دروست بوونى رِۆح بوون به مرۆڤ كه پێكهاتووه له رِۆح و جه‌سته ئه‌وه زانایان به دروستیان داناوه ئه‌و حه‌مله له‌ناو ببرێت ئه‌گه‌ر پێویستى كرد به‌ڵام به بێ هۆكار مه‌كروهه و هه‌ندێ له زانایان هه‌ر به‌حه‌رامیان زانیوه چونكه ئه‌ڵێن بوون به (حمل) واتا پێشه‌كه‌ى دروست بوونى مرۆڤ ئه‌مه‌ش كوشتنى ئه‌و مرۆڤه‌یه . پاشان زیناكردن تاوانێكى گه‌وره‌یه كچ بیكات یان كورِ هه‌روه‌ها پیاو یان ژن وه (عقوبه)ى له‌شه‌رعدا دیارى كراوه و زانراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچ یان ئافره‌ت ئه‌و تاوانه‌یان به زۆر له‌گه‌ڵدا بكرێت ئه‌وه نه‌تاوانبار ده‌بن وه نه‌تۆڵه‌شیان له‌سه‌ره به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ : (إن الله تجاوز لي عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهو عليه) رواه ابن حبان وابن ماجه والدارقطني والحاكم والطحاوي والطبراني والبيهقي وغيرهم وانظر ارواء الغليل رقم 82 للشيخ الألباني . واته : خواى گه‌وره ئوممه‌تمى به‌خشیوه له هه‌ڵه‌كردن و له‌بیرچوونه‌وه‌و زۆر لێ‌كردن . هه‌وره‌ها ئایه‌تى : { إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالإِيمَانِ } (106) سورة النحل
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه
سه‌یرى ئه‌مانه‌ش بكه :
* به‌رِه‌زامه‌ندى خۆم و مێرده‌كه‌م منداڵه‌كه‌مان له‌بار برد و ئێستا په‌شیمانین ئایا خوا لێمان خۆش ده‌بێ؟
* ئایا منداڵ له‌بار بردن تاچه‌ند تاوانه؟
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com