لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
به‌ره‌و ژيانێكى به‌خته‌وه‌ر
گۆشه‌ى فه‌توا
پرسیار بنێره
دوایین پرسیار
پرسیارى هه‌ڵبژارده
خشته‌ى بواره‌كان
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
برا به‌رِێزه‌كان یارمه‌تیم بده‌ن من ئه‌مرِۆ خۆمم شۆرد دواى ئه‌وه خه‌وتم یه‌كسه‌ر له خه‌وما ئاوم هاته‌وه ته‌مه‌نم 14 ساڵه تازه ناتوانم برِۆم خۆم بشۆم چونكه نامه‌وێ ماڵه‌وه هه‌ست بكه‌ن وه من ئێسته به رِۆژووم نوێژیش ده‌كه‌م و قورئانیش ده‌خوێنم له شیشم گرانه ئایا ده‌توانم تا دوو سێ رِۆژى تر به‌رده‌وام بم؟
وه‌ڵام
براى به‌رِێزم لاوى خواناس : ئاو هاتنه‌وه له كاتى خه‌ودا خۆشۆردن واجب و پێویست ده‌كات له سه‌رت ، هه‌روه‌كو خۆت ده‌یزانى ، وه ناشبێت به بیانووى ئه‌وه‌ى كه ناته‌وێ ماڵه‌وه هه‌ست بكه‌ن خۆت نه‌شۆى ، چونكه تۆ به خۆشۆردنت یان به له‌ش گران بوونت تاوانێكت ئه‌نجام نه‌داوه ، به‌ڵكو تۆ پابه‌ند بوونى خۆت به ئایینه‌كه‌ته‌وه رِاده‌گه‌یه‌نیت ، كه ئایینى باوك دایك و بارایان و خوشكانى به‌رِێزى تۆن ، بۆیه باوه‌رِ ناكه‌م به‌رِێزان و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ت هیچ توانج و سه‌رزنشتێك ئاراسته بكه‌ن ، چۆنكه خۆشیان به نێر و به مێیان به‌و ته‌مه‌نه‌ى تۆدا تێپه‌رِ بوونه و ، ئه‌و حاڵه‌ته ئاساییه‌ى تۆشیان به سه‌ردا هاتووه .
وه تۆش له به‌ر ئه‌وه‌ى لاوێكى ئاواى كه پابه‌ند بووى به ئایین و نوێژ و رِۆژوو و قورئان خوێندن ئه‌نجام ده‌ده‌ى ، نابێت شه‌رم كردن ببێته رِێگر له پێش ئه‌نجامدانى ئه‌و حه‌ق و مافانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار به‌سه‌رته‌وه ، دایكه عایشه رِه‌زاو رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت فه‌رموویه‌تى : رِه‌حمه‌تى خوا له ئافره‌تانى پشتیوانان بێت شه‌رم و حه‌یا رِێى لێ نه‌ده‌گرتن كه شاره‌زا بن له ئایینه‌كه‌یان (فه‌رمووده‌كه‌ش صه حیحه ) .
جا براى خۆم : قۆڵى مه‌ردایه‌تى لێ هه‌ڵبماڵه و به‌ربه‌ستى شه‌رم حه‌یا بشكێنه بۆ گه‌شتن به رِه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارت و گه‌شتن به به‌هه‌شتى به‌رین ، وه نه‌كه‌ى له‌وه زیاتر هه‌ڵى كارتێكردن بۆ شه‌یتان برِه‌خسێنى ... چونكه تیشو و كرده‌وه‌مان كه‌مه و سه‌فه‌رى دوا رِۆژیش زۆر دوره .
وه ئه‌وه‌ش بزانه كه نا‌توانیت به‌و بیانووه‌وه هیچ كاتى تر خۆشۆردنه‌كه‌ت دوا بخه‌ى نه رِۆژێك و نه‌ش زیاتر ... خواى په‌روه‌ردگار سه‌رخه‌رى هه‌مووان بێت بۆ هه‌موو چاكه‌یه‌ك ... خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
گۆشه‌ى پزیشكى
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
نامه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت
جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى؟!!
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com