لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
به‌ره‌و ژيانێكى به‌خته‌وه‌ر
گۆشه‌ى فه‌توا
پرسیار بنێره
دوایین پرسیار
پرسیارى هه‌ڵبژارده
خشته‌ى بواره‌كان
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
من پێشوتر كێشه‌ى مه‌عیده‌م هه‌بوو وه چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر حه‌بم ئه‌خوارد حه‌وت به رِۆژوو بووم به‌ڵام له دووه‌م رِۆژى رِه‌مه‌زانه‌وه هه‌ستم به ئازارى مه‌عیده‌م ئه كرد. دكتۆر وتی له وانه یه هی رۆژووه كه بێت ئه م ماوه یه به ڕۆژوو نیم وه هه ست ئه كه م ئا زاره كه م نه ماوه ئێستا ئه مه وێ به ڕۆژوو بمه وه به س ئه ترسم ئازاره كه م بۆ بێته وه. ئا یا گوناح بار نابم ئه گه ر به رۆژوو نه بم، به ڵام انشاء الله ئه و ڕۆژانه ئه گرمه وه كه لێم ڕۆیشتوه . ببوره ئه گه ر پرسیاره كه م دورودرێژ بوو. زۆر سوپاس
وه‌ڵام
خواى په‌روه‌ردگار به میهره‌بانێتى خۆى رِۆژوو شكاندنى بۆ نه‌خۆش به رِه‌وا داناوه ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : [ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ َ] [البقرة : 185] .
واته : مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆز ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى پیرۆزى تێدا دابه‌زێنراوه ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به هۆى هیدایه‌ت و رِوونكارى ، و رِه‌وایى و نارِه‌وایش له یه‌ك جیا بكاته‌وه بۆ موسڵمانان ، جا هه‌ریه‌كێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان رِێبوار و له سه‌فه‌ردا بوو ، بۆی رِه‌وایه به رِۆژوو نه‌بیت ، به‌ڵام پاش ئه‌و نه‌خۆشی و رِێبواریه پێویسته به ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار له‌م فه‌رمانه‌یدا ئه‌یه‌وێت كارتان له‌سه‌ر ئاسان بكاته‌وه و نایه‌وێ له‌سه‌رتانى قورس بكاته‌وه . شوێنى به‌ڵگه‌ش له‌م ئایه‌ته‌دا [ وَمَن كَانَ مَرِيضًا ... وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ] ، واتاكه‌شی ئه‌وه‌یه : ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشن ده‌توانن به‌رِۆژوو نه‌بن و پاشان به‌ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه . به‌ڵام با بزانین نه‌خۆشى چه‌ند جۆره له كاتى رِۆژوودا ؟ به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم : نه‌خۆش دوو جۆره ئه‌وه‌ش به‌م پێیه‌ى خواره‌وه : جۆرى یه‌كه‌م : نه‌خۆشیه‌ك كه چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى بكرێت ( مرض يرجى برؤه ) : ئه‌م جۆره‌یان ئایه‌تى پێشوو ده‌یگرێته‌وه كه خواى په‌روه‌ردگار تێیدا فه‌رموویه‌تى :[ ... وَمَن كَانَ مَرِيضًا ... فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ َ] [البقرة : 185] .واته : جا هه‌ریه‌كێك له ئێوه نه‌خۆش بوو ـ واته : نه‌خۆشیه‌ك چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى بكرێت ـ ئه‌و جۆره نه‌خۆشه بۆیان رِه‌وایه به رِۆژوو نه‌بیت ، به‌ڵام پاش ئه‌و نه‌خۆشیه پێویسته به ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار له‌م فه‌رمانه‌یدا ئه‌یه‌وێت كارتان له‌سه‌ر ئاسان بكاته‌وه و نایه‌وێ له‌سه‌رتانى قورس بكاته‌وه . جۆرى دووه‌م : نه‌خۆشیه‌ك چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌كرێك (مرض لا يرجى برؤه ) : به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان كه چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ناكرێت ، ئه‌وا ته‌نها ئه‌وه‌ى له سه‌ره كه له برِى هه‌ر رِۆژێكدا خواردنى هه‌ژارێك بدات ، ئه‌مه‌ش به پێوان و به‌راورد كردنى ( قیاس ) نه‌خۆش له گه‌ڵ پیاو و ژنى پیردا ، هه‌روه‌كو ( ابن عباس ) ـ رِه‌زاى خوا له خۆى و باوكى بێت ـ فه‌رموویه‌تى :" الشَّيْخُ الكَبيرُ وَالمَرْأةُ الكَبيرةُ لا يَسْتَطيعانِ أنْ يَصُومَا ، فَيُطْعِمَا مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مَسْكِيْنَاً " ( أخرجه البخاري رقم : (4505) . وانظر ( شرح السنة ) : ( 6 / 316 ) ، و (فتح الباري) : (8 / 180) ، و (نيل الأوطار) : ( 4 / 315 ) ، و (إرواء الغليل) : (4 / 22 ـ 25) . وقد نقل في (الإجماع) رقم : ( 129 ) : الإجماع على ذلك ) .
واته : پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن كه تواناى رِۆژوو گرتنیان نیه با به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر رِۆژێك له رِۆژووه‌كه‌یان نانى هه‌ژارێك بده‌ن . جا به‌رِیزم له وه‌ڵامه پرسیاره‌كه‌تدا ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى تۆ پزیشكێكى متمانه پێكراو پێی رِاگه‌یاندى كه نه‌خۆشیه‌كه‌ت به هۆى رِۆژووگرتنه‌وه زیاد ده‌كات یان چاك بوونه‌وه‌ى دوا ده‌كه‌وێت ـ كه داواكارم له خواى میهره‌بان و به به‌زه‌یى نه‌خۆشیه‌كه‌ت بكات به‌كه‌فاره‌ت و پاككارى له تاوانه‌كان ـ ئه‌وا ده‌توانیت به رِۆژوو نه‌بیت و دواتر به ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه‌ى كه به رِۆژوو نه‌بوویت قه‌زایان بكه‌یته‌وه ، چونكه له جۆرى یه‌كه‌مى نه‌خۆشیت ... خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
گۆشه‌ى پزیشكى
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
نامه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت
جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى؟!!
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com