لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
به‌ره‌و ژيانێكى به‌خته‌وه‌ر
گۆشه‌ى فه‌توا
پرسیار بنێره
دوایین پرسیار
پرسیارى هه‌ڵبژارده
خشته‌ى بواره‌كان
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
ئه‌گه‌ر دكتۆر بۆم بنوسێ ده‌بێت فه‌حسى سبیرم بكه‌م ئایا به گرتنى ئه‌و مه‌نیه له خۆم له‌م رِه‌مه‌زانه‌دا رِۆژووه‌كه‌م ده‌شكێ؟
وه‌ڵام
براى به‌رِێزمان له وه‌ڵامێكى پێشوودا سه‌باره‌ت به ئاوى خۆ هێنانه‌وه ئه‌ومان ووت كه : زانایان دوو بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه : ئایا ئاوهێنانه‌وه‌ى خۆ به ده‌ست یان به‌هه‌ر شتێكى تر ( ده‌ست په‌رِ ) رِۆژوو به‌تالڕ ده‌كاته‌وه یان نه ؟ بۆچوونى یه‌كه‌م : ئه‌و كاره رِۆژوو به‌تالڕ ده‌كاته‌وه ، و خاوه‌نه‌كه‌ى تاوان باره و پێویسته تۆبه بكات ، و قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌شى بكاته‌وه ، به‌ڵگه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش قیاسكردنێتى له گه‌لڕ ئه‌و كه‌سه‌ى كه له گه‌لڕ خێزانى خۆیدا جووت بێت له كاتى به رِۆژوو بووندا هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه كه ( أبو هریره ) دا هاتووه ( كه بوخارى و مسلم ده‌یگێرِنه‌وه ) . كه‌واته : هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه هاو ده‌نگن له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجام ده‌رى تاوانى ئه‌نجام داوه ، پێویسته له سه‌رى تۆبه بكات و جارێكى تر ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌دات . وه جیاوازن له‌وه‌ى كه به‌تاڵكه‌ره‌وه‌ى رِۆژووه یان نه ، وه ئایا كه‌فاره‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر یان نه ؟ بۆیه ووتمان بۆ ده‌رچوون له‌و جیاوازیه : پێویسته له سه‌ر موسوڵمان ئه‌م تاوانه ئه‌نجام نه‌دات ، و نزیكى نه‌كه‌وێت ، چونكه تاوان له خێرى رِۆژوو كه‌م ده‌كاته‌وه ، چونكه تاوان وا ده‌كات له رِۆژووان به‌شى ئه‌م فه‌رمووده‌یه بێت كه تێیدا هاتووه : " رُبَّ صَائِمٍ حَظُّةُ مِنْ صِيَامِهِ الجُوعُ وَالعَطَشْ " ( أخرجه ابن ماجه : ( 1 / 539 ) ، والدارمي : ( 2 / 211 ) ، وأحمد : ( 2 / 441 و 273 ) ، والبيهقي : ( 4 / 270 ) من طريق سعيد المقبري من أبي هريرة ، وسنده صحيح ) .
واته : زۆر رِۆژووان هه‌یه ته‌نها برسێتى و تینویه‌تى بۆ ده‌مێنێته‌وه ... پاشان وه‌كو ئیحتیا‌ت كردنێك ، ئه‌و رِۆژه‌شى قه‌زا بكاته‌وه ... خواى په‌روه‌ردگاریش له هه‌مووان زاناتره . ئه‌مه ئه‌گه‌ر به بێ هۆكار ـ واته بۆ مه‌به‌ستێك و كارێكى پێویست نه‌بێت ـ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ كارێكى پێویست بێت و به بێ ئه‌و نه‌كرێت ئه‌وا زانایان رِێى پێ ده‌ده‌ن له بابى ( الضرورات تبيح المحظورات ) به‌ڵام ده‌بێت له رِه‌مه‌زان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى رِۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ نه‌كاته‌وه ، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر پێویستى كرد ئه‌و كاره له رِه‌مه‌زاندا بێت ، ئه‌وا قه‌زاى ئه‌و رِۆژه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر بێ ئه‌وه‌ى هیچ فیدیه و كه‌فاره‌یه‌كى بكه‌وێته سه‌ر ... برِوانه :( فتاوى الشيخ عبد الله بن حميد ص271 ) ، و ( فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية و الإفتاء ، برقم : 4003 ) ... خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
فه‌رموو بۆ به‌هه‌شتى ته‌وبه‌كاران
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
گۆشه‌ى پزیشكى
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
نامه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت
جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى؟!!
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com